پرۆسە و قۆناغەکانی ڕێکخراوە توندڕەوە جیهادییەکان
ئەو گروپە چەکدارانەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی سیاسی سووریادا لە ئارادان لە ڕۆژێکدا سەریان هەڵنەداوە. ناکرێ بەبێ ڕوانین لە ئەڤغانستانی کاتی جەنگی سارد ناتوانین بە باشی لەم بابەتە تێبگەین.
ئەو گروپە چەکدارانەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی سیاسی سووریادا لە ئارادان لە ڕۆژێکدا سەریان هەڵنەداوە. ناکرێ بەبێ ڕوانین لە ئەڤغانستانی کاتی جەنگی سارد ناتوانین بە باشی لەم بابەتە تێبگەین.
لە سەردەمی جەنگی سارددا، ئەمریکا "پلانی پشتێنەی سەوز"ی لە دژی یەکێتی سۆڤیەت جێبەجێ کرد. ئەم ستراتیژە بووە هۆی زیادبوونی هێزی جیهانیی ڕێکخراوە جیهادییە ڕادیکاڵەکان کە پشتیان بە سەرچاوە ئاینییەکان بەستووە. ئەم ڕێکخراوە جیهادییانە ڕۆڵێکی سەرەکییان لە ڕووخان و لاوازبوونی حکومەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبوو. تاڵیبان لە ئەفغانستان دەسەڵاتی بەدەستهێنا و بەرەی تەحریر شام لە سوریا لە دیمەشق دەسەڵاتی گرتە دەست.
قۆناغی یەکەم: شەڕی سارد و سەرهەڵدانی ئەلقاعیدە
زنجیرە ڕووداوەکان کە ئەمڕۆیان بەدوای خۆیدا هێناوە لە ساڵی ١٩٧٩ دەستی پێکردووە. لەو ساڵەدا یەکێتی سۆڤیەت لەسەر داوای حکومەتی ئەوکاتەی ئەفغانستان هێزی سەربازی ڕەوانەی ئەفغانستان کرد. برژینسکی، ڕاوێژکاری جیمی کارتر، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا دەڵێت: "ئێمە لانیکەم شەش مانگ پێش داگیرکاری سۆڤیەت دەستمان بە ئۆپەراسیۆنی نهێنی کردبوو بۆ یارمەتیدانی شۆڕشگێڕەکان. لە بیرمە لە ڕاپۆرتێکدا کە پێشکەشی سەرۆک کارترم کرد، باسم لەوە کرد کە دەتوانین ڤێتنامی خۆمان پێشکەش بە یەکێتی سۆڤیەت بکەین."
ڕۆناڵد ڕیگان سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، ڕۆژی ٦ی شوباتی ١٩٨٣، لە ئۆفیسەکەی خۆی پێشوازی لە "شۆڕشگێرانی ئازادی ئەفغانستان" کرد. دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت، هەمان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشداری شەڕەکە بوو، ئەمجارەیان دژی ئەو جیهادییانەی کە خۆی ڕاهێنانی پێکردبوو و چەکداریان کردبوو شەڕی دەست پێکرد. ئەلقاعیدە بە سەرۆکایەتی ئوسامە بن لادن بە خستنە ڕۆژەڤەوە لە دژی کۆمۆنیست دروستکرا و گەورە کرا. ئەم ڕێکخراوە دەبووە ببێە سیمبولێک بۆ جیهادی جیهانی.
هەروەها هێرشەکانی ١١ی ئەیلول خاڵی وەرچەرخانی گەورەیان بەدوای خۆیدا هێنا. پاشان ئەمریکا بە بەشداری بریتانیا شەڕی دژی ڕادیکالیزم لە ئەفغانستان و عێراق دەستپێکرد. هەروەها لە هەمان کاتدا ڕێکخراوە جیهادییە ڕادیکاڵەکان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوونەوە.
لە ساڵانی ١٩٩٠ ئەبو مەسعەب زەرقاوی ئوردنی هێڵی توندوتیژی قاعیدەی پەرە پێدا. ڕێکخراوی تەوحید و جیهاد بە سەرۆکایەتی زەرقاوی لە عێراق و ئوردن چالاکی دەکرد. ئەم ڕێکخراوە دواتر داعشی لێکەوتەوە. بەم شێوەیە ئەو گرووپە بە سەرۆکایەتی زەرقاوی بناغەکانی قاعیدەی لە عێراق دامەزراند.
زەرقاوی لە ساڵی٢٠٠٦ لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە نزیک شاری بەعقوبە لەگەڵ جێگرەکەی کوژرا. دوای مردنی ئەو ئەبو عومەر بەغدادی بوو بە سەرۆکی ڕێکخراوەکە. بەغدادی بیرۆکەی دەوڵەتی ئیسلامی هێنایە کارەوە.
قۆناغی دووەم: بەهاری عەرەبی و سەرهەڵدانی داعش
دوای ئەوە سەرکردایەتی گەیشتە ئەبوبەکر بەغدادی و لە ساڵی ٢٠١١ بەرەو ڕۆژهەڵاتی سوریا پەلی هاویشت. ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق لە ٢٠١٣ ناوی خۆی گۆڕی بۆ داعش. داعش لە ٢٠١٤ خەلافەتی ئیسلامی ڕاگەیاند و بەشێکی زۆری عێراق و سوریای داگیرکرد. لەم کاتەدا هێزەکەی نزیکەی ٥٠ هەزار کەس بوو. کاتێک داعش بە هاندان و پاڵپشتی تورکیا لە جیاتی دیمەشق ڕووی لە کۆبانی کرد، ڕووبەڕووی بەرخۆدانی کوردان بووەوە. ئەم بەرخۆدانە کاریگەری زۆری لەسەر جیهان دانا، ئەمریکاش هێرشی ئاسمانی بۆ سەر داعش دەستپێکرد. بەمجۆرە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە پێشەنگایەتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دامەزرا. هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و هێزەکانی قەسەدە هەموو ئەو ناوچانەی کە داعش داگیریی کردبوو ئازاد کردەوە.
قۆناغی سێیەم: جیابوونەوەی جۆلانی لە داعش و ئەلقاعیدە
ئەبو محەمەد جۆلانی لە ساڵی ٢٠١١دا لە عێراق نیردرا بۆ سووریا بۆ دامەزراندنی جەبهەی نوسرە و ئەرکدار کرا. ئەل نوسرە لە سەرەتادا وەک لقی ئەل قاعیدە لە سووریا کاری دەکرد و بە سەرۆکایەتی جۆلانی لە کاتێکی کەمەدا هێزێکی گەورەی بە دەستهێنا. ئەم پێکهاتە نوێیە لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ٥٠٠ تەقینەوەی ئەنجامدا و شەپۆلێکی ترسناکی توندوتیژی دروست کرد.
ساڵی ٢٠١٣ جۆلانی لەگەڵ سەرۆکی داعش بەغدادی تووشی ناکۆکی بوو. هۆکاری ئەم ناکۆکیە ئەوە بوو کە داعش ئامانجێکی جیهادیی هەبوو، بەڵام لە کاتێکدا ئەل نوسرە خاوەن ستراتیژی لە دەوری سوریا بوو. جۆلانی لە داعش جیابووەوە و وەفاداری خۆی بۆ قاعیدە ڕاگەیاند، لە سووریا بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەل نوسرەی ڕاگەیاند. لە ساڵی ٢٠١٦دا جۆلانی ڕایگەیاند کە ئەل نوسرە لە قاعیدە جیابووەتەوە و ڕێکخراوەکە بەو هەنگاوە فۆرمێکی نوێی وەرگرت. جۆلانی ئاماژەی بەوەدا بوو کە بەرەی نوسرە لە قاعیدە جیابوونەتەوە و پەیوەندی خۆیان بڕیوە و لە شوێنی ڕێکخراوێکی نوێیان بە ناوی دەستەی تەحریر شام (هەتەشە) پێکهێناوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێکخراوە بیانییەکانەوە نییە.
جۆلانی ویستی خۆی ڕزگار بکات لە تۆمەتی تیرۆر لەسەر ئاستی جیهانی. هەتەشە پەیوەندییەکانی لەگەڵ قاعیدە لە ئەفغانستان پچڕاند و لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا دژی ڕژێم شەڕی کرد. هەرچەندە ئەم جیابوونەوەیە لەلایەن ئەیمەن ئەل-زەواهری سەرۆکی قاعیدە ڕەخنەی لێگیرا، بەڵام جۆلانی ڕایگەیاند کە بارودۆخی هەرێمەکە پێویستی بە گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە هەیە.
جۆلانی بەم ستراتیژە ئیدارەیەکی هەرێمی لە ئیدلب دامەزراند و هێرشی کردە سەر حەلەب. بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، بە پشتیوانی و ڕەزامەندی زلهێزە نێونەتەوەییەکان، ئەم هێرشە بە دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات لە شام کۆتایی هات.
قۆناغی چوارەم: کۆتایی داعش
دوایین سەرکردەی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە ساڵی ٢٠١٩دا کوژرا. نزیکەی ٧٠ هەزار جیهادی توندڕەو و بنەماڵەکانیان کە ئێستا لە کەمپی هۆڵ لە ژێر کۆنترۆڵی قەسەدە دان، توانای ئەوەیان هەیە دیسان ببنە شەپۆلێکی نوێی توندوتیژی لە هەر دەرفەتێکدا. قەسەدە کە کەمپەکانی هۆڵی لە ژێر دەستدایە، بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە، لە دابینکردنی ڕێوشوێنی ئەمنیی پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی کەمپەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی بووەتەوە. هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر ناوچەکە یارمەتی داعش دەدات بۆ ئەوەی دیسان خۆی بەڕێکخستن بکاتەوە.