پرسی گۆشەگیری لە پەرلەمانی نەرویج خرایە بەرباس

گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، بوو بە ڕۆژەڤی پەرلەمانی نەرویج. لە یاداشتێکدا داوا لە سی پی تی کرا کە ڕاپۆرتەکەی سەبارەت بە ئیمرالی ئاشکرا بکات.

گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانی دیکەی ئیمرالی کەوتە ڕۆژەڤی پەرلەمانی نەرویجەوە.

 پەرلەمانتاری پارتی چەپی سۆسیالیستی نەرویج ئەندریاس شالگ ئۆنلاند سەبارەت بە پرسەکە پێشنیارە پرسیارێکی پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد.

لە پێشنیارەکەدا سەردانی لیژنەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا سی پی تی بۆ ئیمرالی وەبیر هێنرایەوە و ڕایگەیاند کە تا ئێستا ڕاپۆرتی مانگی نۆڤەمبەر بڵاونەکراوەتەوە.

پەرلەمانتار ئونلاند پرسیاری لە وەزارەتی دەرەوە کردووە کە ئایا بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە دەکات یان نا؟

لە درێژەی پێشنیارەکەیدا دەڵێت:"سی پی تی هەوڵدەدات ڕێگری لە ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نەشیاو و سزادان بگرێت. دوای سەردانەکان ڕاپۆرتەکان ئاشکرا دەکات. بەڵام سی پی تی بۆ ئەوەی زیان بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ تورکیا نەگەیەنێت، ڕاپۆرتی دوایین سەردانی بۆ زیندانی ئیمرالی بڵاوناکاتەوە."

 هەروەها لە پێشنیارەکەدا ڕاپۆرتەکانی پێشووی سی پی تی وەبیر هێنراوەتەوە، کە تیایدا نیگەرانییەکان لەبارەی بارودۆخی زیندانی ئیمرالی بڵاوکرایەوە و وتراوە،"لەبەر ئەوەی تورکیا ناڕەزایەتی نیشان دەدات، بەو پێیە ماوەی 2 ساڵ و نیوە زانیاری لە سەر عەبدوڵا ئۆجەلان وەرگرتووە، بەڵام ڕاپۆرتەکەی بڵاوناکاتەوە."

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ڕاگەیەندراوە، کە سەرەڕای بانگەوازەکانی هەدەپ، پارێزەرانی مافی مرۆڤ، پارێزەران، سیاسەتمەداران و چالاکوانان، هێشتا سی پی تی ڕاپۆرتەکەی بڵاو ناکاتەوە.

پەرلەمانتار ئۆنلاند باسی لەوەشکرد، کە بەهۆی ئەوەی سی پی تی ڕاپۆرتەکەی بڵاو ناکاتەوە، زانیاری لە سەر عەبدوڵا ئۆجالان و مافەکانی نادیارە.

بە مەبەستی دەستەبەرکردنی مافی زیندانیان و پاراستنی پێگەی سی پی تی، داوا دەکرێت سی پی تی ڕاپۆرتەکەی بڵاو بکاتەوە.