پڕۆسەی چارەسەری و تێگەشتنی هەڵە

چارەسەری و ئاشتی وا بە ئاسانی دروست نابێ، لە هەمانکاتدا دەوڵەتی تورکی فاشیست و ئاکەپە-مەهەپەی دەسەڵاتدار بە ئاسانی قایل بە چارەسەری نابن. دەسەڵات بە فرت و فێڵەکانی دەیەوێت قۆناغەکە بقوازێتەوە و شکستە مێوژییەکانی لە خۆی دوورخاتەوە.

فەیلەسوفی گەورە، ئاندرۆ بە وتەی 'ژیانی پڕ لە کەموکوڕی نابێتە ژیانێکی دروست' هاوکارییەکەی باشی فکر و ڕامانانی مرۆڤایەتی کرد. ئەم قسەیەیی دەرخەری ئەوەیە؛ بیرکردنەوەی هەڵە، سیاسەتی هەڵە و نوێنەرایەتی هەڵە بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت کار و چارەسەرییەکی دروست بخوڵقێنێت. لە زیندانی ئیمراڵێدا سیاسەتێکی هەر چەپەڵ و شەڕێکی تایبەتی زۆر سەخت لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت. بەسەر ڕێبەر ئاپۆوە هەوڵدەدەن سیاسەت، کۆمەڵگە، تەڤگەری ئازادی کورد و هەرێمەکە بە تەواوەتی سەرلەنوێ داڕێژنەوە؛ بۆ سەرخستنی ئەم ئامانجەش مەرامی شەڕی تایبەت و هەواڵی ناڕاست و زانیاری ساختە بڵاودەکرێتەوە. هەرخۆی گرتنەبەری ئەم میتۆدە جۆرێکی شەڕی تایبەتە. تەڤگەری ئازادی و ڕێبەرێتی لە ساڵی ١٩٩٣ەوە ئامادەی خۆیی دەڕبڕییوە بۆ چارەسەری.

لەسەر ئەو بنەمایە سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتە تورگوت ئۆزال و کۆمەڵێک بەرپرسی حکومەت هەڵوێستی جدییان بۆ پرۆسەری چارەسەری پیشاندا: "تورگوت ئۆزال ئەو کاتەی سەرۆککۆماربوو باوەڕی بەوەبوو پرسی کورد بە ڕێگەی سەربازی چارەسەر ناکرێت. بۆ چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد لە لێگەڕیندابوو، وە لەم بابەتەدا دەیگوت دەبێت هەندێک گۆڕانکاری بکرێت. ئۆزال لە مەسەلەی کورددا بۆچوونی جیاوازی پیشاندا و دەسنیشانیکرد بەوەی دەبێت دان بە مافی کلتووری و سیاسیدا بنرێت. بەتایبەت خواستی بوو لە بابەتی زمانی کوردیدا هەندێک  هەنگاو بنرێت." سەرۆکی پێشویی یەنەکە بەڕێز جەلال تاڵەبانی ناوبژیوانی ئەم هەڵوێستە سیاسەیی کرد و بۆ سەرخستنی پرۆسەکە هەوڵی زۆریدا. بە مردنی تورگوت ئۆزال بە 'جەڵدەی دڵ' و بە گومانی کاتی گەڕانەوەی لە تورکمانستان قۆناغەکە سەروژێر بووەوە؛ کەسێک بەناوی شەمدین ساکیک بەناوی گەریلاوە چەند سەربازێکی کوشت، بەم شێوەیە پڕۆسەکە ئاوەژووبوو. هەموومان دەزانین دوای ئەوە چی ڕوویدا.

دەوڵەتی تورک بە پیلانگێڕی وەڵامی ئاگربەستی ئەیلولی ١٩٩٨ی دایەوە و لە ئەنجامدا ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ڕێبەر ئاپۆ بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی دەستگیرکرا. لەگەڵ ئەمەشدا بەتەواوەتی جەختی لە ئاگربەست، ئاشتی و سیاسەتەکانی چارەسەری کردەوە. لێگەڕینەکانی چارەسەری و ئاشتی بە شێوەی چاوپێکەوتنەکانی ٢٠٠٩ی ئۆسلۆ بەردەوامی هەبوو، کە هەم بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت و هەمیش بەرپرسە باڵاکانی پەکەکەی تێدا بەشداربوون و هێزی سێهەمیش نابژیوانی دەکرد. دەوڵەت جارێکی دیکە ئەم پرۆسەیەی قواستەوە و وەریچەرخاند بۆ ئۆپراسیۆنی پاکتاوکاری لە باکووری کوردستان. دەسەڵاتداری ئاکەپە کە لەگەڵ فەتحوڵا گولەندا لە هاوکاریدا بوو، خواستیان بەناوی ئۆپراسیۆنی کەجەکەوە ئیرادەی باکوور بەدەستهێنن.

لە سەردەمێکدا کە بە بەهاری عەرەبی، وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێو گۆڕانکارییدا بوون، دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە پشتیوانی ڕیکخراوە ئیسلامییە فاشیستییەکانیان دەکرد و لەسەر زەمینەی سوریا و ڕۆژئاوا بۆ تەسفییەکردنی پارادایمی هێڵی سێهەمین و پێکهێنانی ئامانجی نیو-عوسمانییان لەسەر هێڵی حەلەب-کەرکووک خاوەنداری و پشتیوانی داعش، سوپای ئازادی سوریا و بەرەی ئەل نوسرەیان دەکرد، لە دژی تەڤگەر ئازادی کورد بەکاری دەهێنان. هەڵبەتە لەو کاتەدا لە ئیمراڵییەوە ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ شاندێکی دەوڵەت و شاندێکی هەدەپەدا بە ناوی 'پرۆسەری چارەسەری ئیمراڵی و دانوستاندن' پرۆسەیەکی بەڕێوەدەبرد. دواتر دەرکەوت دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بە هەموو پلانڕێژییکەوە بۆ لەناوبردنی ڕەهای لەناوبردنی بۆ تەڤگەری ئازادی کورد داڕشتووەتەوە، بۆ ئەمەش پرۆسەی چارەسەری کرد بە ئامرازی مەرامەکانی خۆی و هەموو کاتێک لە فرتوفێلدا بوو.

بە بەرخۆدانی بێهاوتا 'پلانی لەناوبردن' تێکشکێندرا

ئەو پرۆسەیەی کە لەساڵی ٢٠١٣دا دەستپێکرا بە ڕازیبوونی هەردوولا وەک 'ڕێککەوتنی دۆلمەباخچە' دەناسرایەوە، بەڵام شێفی فاشیست ئەردۆغان ڕێککەوتنەکەی ڕەتکردەوە و سیاسەتە قڕکارییەکانی دەستپێکرد. وەک ئەوەی لەگەڵ ٢٤ی تەمموزی ٢٠١٥دا لە ساڵوەگەری پەیمانی لۆزاندا بە هێرشی ئاسمانی بە تایبەت لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، قەندیل و شڕنەخ... خواستی قڕکردن و لەناوبردنی دەستپێکرد. هەڵبەتە پرۆسەی چارەسەری وەک دێژترین هەوڵدانی ئاشتی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورک جێگەی سەرنج بوو. لە بابەتەکەدا زیادبوونی مافە دیموکراتیکەکان و ئاشتی هیوای لەنێو کۆمەڵگەدا زیاد کردبوو؛ بەڵام بە تێکدانی ئەو پرۆسەیە هەموو هیواکانی کۆمەڵگە ئاوەژۆ بووەوە. دوای ئەوەی پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتوو نەبوو، سەرلەنوێ لە تورکیا شەڕ دەستیپێکردەوە و سیاسەتەکانی قڕکاری سەختر بوەوە.

پرۆسەی ئاشتی بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان، پەرەدان بە مافە دیموکراتیکەکان و چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد هەنگاوێکی گرنگ بوو. بەڵام شکستی پرۆسەکە سەختی چارەسەرییەکان و گرنگی هاوسەنگی سیاسی لە هەرێمەکەدا دەرخست. هەنگاو و هەوڵەکانی شکستپێهێنانی کە نزیکەی ١٠ ساڵە بەبێ پچڕان بەردەوامە، بە پلەی یەکەم بەهۆی بەرخۆدانی بێهاوتای ڕێبەر ئۆجالان لە ئیمرالیە پووچەڵکرایەوە؛ لەلایەن گەریلا، گەل و تەڤگەرەوە بەرپەرچدرایەوە و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە گەیشتە ئاستی داڕمان. لە پرۆسەیەکی وەهادا دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری فاشیستەکان هەوڵیدا بە بانگەوازکردن بۆ ڕێبەر ئۆجالان ڕۆژەڤێکی نوێ دروست بکات؛ داوا کرا کە سیاسەت بە تەواوی لە دەوری ئەم ڕۆژەڤەدا کۆبکرێتەوە و بخرێتە ناو سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتەوە. مەبەست لەمەش ئەوە نییە کە ڕێبەر ئاپۆ وەک یەکێک لە لایەنەکانی چارەسەر ببینین، مەبەست لێی ئەوەیە بە زمانێکی توند و فاشیستی فشار بخەنە سەر هەمووان و وا خۆیان نیشان بدەن کە پرۆسەی چارەسەری دەسەپێنن.

ڕێبەر ئاپۆ کە خاوەنی زیاتر لە ٣٠ ساڵ ئەزموون و پراکتیکی بەرفراوان بۆ چارەسەر و ئاشتییە، دوای ٤٤ مانگ لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لەگەڵ عومەر ئۆجالانی برازای، پەرلەمانتاری پارتی پەرلەمانتاری دەم پارتی، لە ئیمرالییە دیداری ئەنجامدا و وتی 'گۆشەگیری بەردەوامە، هیچ دانوستان و کۆبوونەوەیەک نییە لە نێوان ئێمە و دەوڵەتدا، بەڵام لە ڕوانگەی تیۆری و پراکتیکییەوە هێز و ئیرادەی پێویستم هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد' جارێکی دیکە پێگە وهەڵوێستی خۆی نیشاندا.

نابێت هیوا هەڵچنین  لەسەر ڕۆژەڤی دەسەڵاتداران

لەگەڵ سیاسەتی گۆشەگیری کە نزیکەی ٣٠ ساڵە درێژەی هەیە، هەر باسکردنێک لە چارەسەر و ئاشتی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کارەسات و نەهامەتی زیاتر بۆ کورد دەهێنێت. هەر بۆیە چارەسەریی پرۆسەیەکی ئاسان نییە و دەوڵەتی تورکی فاشیست و دەسەڵاتدارانی ئاکەپە-مەهەپە بە ئاسانی چارەسەر قبووڵ ناکات. هەمیشە دەیەوێت پرۆسەی ئاشتی بەلاڕێدا ببات و خۆی لە شکستە مێژووییەکانی قوتار بکات. لە وەها دۆخێکدا گەل و کۆمەڵگا لە ڕۆژئاوا دەبێت پێداگری لەسەر سیاسەتی خۆیان بکەن و یەکگرتوو بن. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە سیاسەتی جیهانی تێدا دادەڕێژرێتەوە کورد پێگەیەکی بەرچاوی هەیە. لە ناو کێشە و ئاژاوەی ناوچەکەدا ئێمەی کورد نوێنەرایەتی پرسی چارەسەر دەکەین. هەر بۆیە دەبێت ئێمە  ئاگامان لە یارییەکانی شەڕی تایبەت بێت و لای لایەنە نەتەوەیی و هەرێمایەتی و نێونەتەوەییەکان، دەبێت لە لایەنی دیموکراسی، مافی ژنان و ئازادییەوە جیاوازی خۆمان بسەلمێنین و پێداگری لەسەر بکەین. دەبێت دوور بین لە چاوەڕوانی و هەڵواسینی هیوای بێ بنەما بە ڕێبازی هەڵە و دەسەڵاتخوازیی. سەرخستنی هێز و چارەسەرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بە هەوڵ و تێکۆشانی ڕاستگۆیانەی ئێمە لە چیا، دەشت، شار و گوند بەدیدێت. کاتێک دەڵێین  ئاشتی لە ئێستادا، کاتێک خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، دەبێت پێش هەمووشتێک پێداگری لەسەر ئەمە بکەین و بیکەینە بنەمای کار و خەباتمان.

ئازادی لە ئێستادا

لە ئێستادا ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ!