هەتەشەییەکان کە لە سووریادا دەسەڵاتییان بەدەستهێناوە، لە ناوخۆ و دەرەوەشدا نەبوونەتە جێگەی متمانەی ڕای گشتی. هەرخۆی ڕابردوو و پێشینەیان زۆر خراپە. بە کورتکردنەوەی ڕیشیان و گۆڕینی جلوبەرگیان هەوڵدەن وانیشانی بدەن کە گۆڕاون. بەڵام لە پراکتیکدا گوفتار و کردارییان جیاوازە. بە زانابوون هێزە ڕێکخراوەکانی سووریان دوورخستەوە لە هەموو پرۆژەکان. پێگەی سەرۆککۆمارییان لە یاسایی کاتییدا زیاد کرد، کە هێشتا زۆر ڕای لەسەر نییە. بەم شێوەیە بەڕوونی نیشانیان دا ڕژێمێک لەوەی بەعس خراپتر دووستەکەن. بەعس رژێمێکی فشاکەری درووستکردبوو کە بە نەتەوەپەرستی عەرەبی بەهێزی دەکرد. هەتەشەیش دەمارگیری ئاینی سەربارکرد و ڕژێمێکی چەوسێنەر و تاکڕەو درووستەکات.
هەتەشە لە قۆناغێ ڕەوابووندا لەسەر عەلەوییەکان کۆمەڵکووژی مەزنی ئەنجام دا. بەم دۆخەیەوە نەک بە تەنها لە سووریادا، بەڵکو لە دەرەوەشدا ڕەزا گرانە. سەرەڕای ئەم ڕەزاگرانییەیی لە دۆخێکی ئاوا لاوازدا کۆمەڵکووژی ئەنجام بدات، داخۆ کاتێک بەهێزبێت چی بکات؟ ئەم بنەمایەیی کە لە بونیادی ڕێبازی دڕندایەتی، چەساندنەوەی کۆمەڵگە وەردەگێرت، هەوڵدەدات کاریگەری درووستکات. کاتێک سەروەری سووریان بە دەستهێنا، ئەوکاتە دان بە مافی ژیانی بۆ کەسانی جیاواز لە خۆیان و بۆ ژنانیش نانێن.
نەک ئەوەی زیهنیەت و بونیادی هەتەشە نادیارە. لەبەرئەوە لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا بە گوێرەی خواستەکانیان قبوڵ ناکرێن. هەرخۆی ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەورووپا هەتەشەیان لە لیستی تیرۆردا دەرنەهێناوە. جگە لەوەش بڕیاریان دا لە گەمارۆکانی سەر ڕژێمی بەعس بەردەوام بن و ڕایانگەیاند چاودێری کردەوەکانی ئەم گرووپە دەکەن. وێڕای ئەوەی لەژێر چاودێریدا بوون و ئابوورییەکی تێکشکاویان هەیە، بەم دۆخەشەوە کۆمەڵکووژییەکی مەزنیان لەسەر عەلەوییەکان ئەنجام دا. هەروەها کارکردنی ئێستای ئیدارەکەیان بە تەواوەتی دوور لە پراکتیکی دیموکراتیکییە.
سووریا وڵاتێکی فرەکولتووری و فرەباوەڕییە. بەڵام ئیدارەی ڕژێمی بەعسی ناوەندی و فشارکەر سووریای گەیاندە ئەم دۆخەی ئێستا. سووریا پێویستی بە ڕژێمێکی چەوسێنەر و ئیدارەدانی فشارکەر نییە. بە پێچەوانەوە پیویستی بە سیستەمێکی بەرفراوانی دیموکراتیکی هەیە. تەنها سووریایەکی دیموکراتیکی دەتوانێت هەموو باوەڕ، کولتوور و فرەچەشنییەکان لە ئامێز بگرێت. کەچی بە ئێستاشەوە هەتەشە لە دژی ئەم پێویستییە دەجوڵێتەوە. حکومەتی ڕاگووزەر و یاسایی بنەڕەتی کاتی بە گوێرەی خواستی خۆیان داڕشتووەتەوە. باسی کۆنگەرەی کرد، کەچی بەتەنها خۆی بڕیارەکانی دا. لەم پرۆسەیەدا سەردانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری کە ئیدارەدانی بەشێکی زۆری سووریایی لە دەستدایە، دورزییەکان، ڕۆشنبیران و لایەنە دیموکراتیکەکانیان نەکرد و ئاگاداریان نەکردنەوە.
ئەوەی ڕژێمی بەعس دیاری کردووە، خاوەنداری لە ناوی سووریا دەکەن و دووبارە ئەوە دەسەپێننەوە. لە بری "کۆماری سووریای دیموکراتیک" جەختییان لە ناوی "کۆماری سووریایی عەرەبی" کردەوە. وەک دەبێندرێت هەم بیرکردنەوەیان و هەمیش کردەوە و گرتنەبەرەکانیان بە تەواوەتی دوورە لە دیموکراسییەوە. بە زانابوون دەڵێن نوسینەوەی یاسا بنەڕەتییەکان و هەڵبژاردن بۆ چوار پێنج ساڵ دوادەخەن. بەڵام بۆ نووسینەوەی یاسای بنەڕەتییەکان ساڵێک بەسە و بگرە زۆریشە. بۆ هەڵبژاردنیش دووساڵ بەسە. بەڵام لەبەرئەوەی پشتیوانی کۆمەڵگەیان نییە، بە بەکارهێنانی هێز هەوڵدەدەن خۆیان بەڕێکخستن بکەن و سەردەست بن. پلانڕێژی ئەوەدەکەن دوای سەردەست بوونیان و لاوازکردنی ئۆپۆزسیۆن هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.
لە نێو گفتوگۆکانی لایەن دیموکراتیکەکان و ڕای گشتی دەرەوەیشدا هەڵەی کوشندە هەیە. دەبێت ئەمانە سەرڕاستبکرێتەوە و بۆ هەموو سووریا خواستی دیموکراتیکی بکرێت و تێکۆشانی بۆ بکرێت. دەگوترێت کە "دەبێت هەموو عەلەوی، دورزی، مەسیحی و کەمینەکان لە سووریا لە کۆمەڵکووژییەکان بپارێزرێن." لەم بابەتەدا بوونی دوودڵی هەڵە نییە. کاتێک هەتەشە هێزی بەدەستهێنا، ئەو کەمینانە دەچەوسێنێتەوە. زیهنیەتییان ڕێگە بەمە دەدات و گونجاوە. خواست و حەزێکی زۆرییان بۆ دەسەڵاتداری هەیە. بەڵام لەم چوارچێوەیەدا تەنها هەڵسەنگاندی ئەم کێشەیە هەڵەیە؛ بەمانایی بەجێگەیاندنی فرتوفێڵەکانی هەتەشە دێت.
مەگەر لە سووریادا تەنها کەمینە و باوەڕدارییە جیاوازەکان داوای دیموکراسی دەکەن؟ بۆ مەگەر هەموو گەلانی سووریا عەقڵێت و تێگەی ئیدارەی هەتەشە پەسەند دەکەن؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر! بەشێکی گەورەی گەلانی سووریا، بە تایبەتی دەبێت عەرەبی سوونی بەختی خۆیان بۆ هەتەشە جێ نەهێڵن. لەم وڵاتەدا بەشێکی زۆر لە کەسانی خاوەن ژیانی سکۆلار هەیە. بۆ نموونە سەدا چەندی خەڵکی دیمەشق زیهنیەت و شێوەژیانی هەتەشە پەسەند دەکات؟
بۆ مەگەر گەلانی عەلەوی، کورد، تورکمان، دورزی و مەسیحییەکان پێویستییان بە دیموکراسی نییە و سووریا بە گشتی پێویستی بە دیموکراسی نییە؟ گەر سوونی پشتگوێ بخرێت، ئەوا پێشکەوتنی دیموکراسی دەکەوێتە تەنگەژەوە. وەک چۆن تاوانبارکردنی ڕژێمی بەعس بە عەلەوییەکان هەڵەیە، خودی ئەمەش بۆ سوونییەکان پەیوەست بە هەتەشەوە ڕاستە. نزیکایەتی و بۆچوونێکی هەڵەی لەم شێوەیە لە ئارادایە.
دەبێت خواستی دیموکراتیکی و تێکۆشان بۆ هەموو سووریا بێت، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، لایەنە دیموکراتیکەکان و ڕۆشنبیران هەوڵی خۆیان بدەن و ئەزموونەکانی خۆیان هاوبەشی یەکتر بکەن. نابێت ڕێگە بە خواستی مەزهەب گەرای هەتەشە بدرێت و دەسەڵاتی خۆیی لە چوارچێوەی ئاینییدا بەکاربهێنێت. بە بێ جیاوازی مەزهەبی و نەتەوەیی، پێویستە بۆ هەموو سووریا خواستی دیموکراسی نیشان بدرێت. کاتێک هەموو گەلان و باوەڕدارییەکیان یەکتریان قبوڵ کرد و پێکەوەژیان ئەو کاتە هەموو کەسێک لە سووریادا بە ئارامی دەژیت. بۆئەوەی سووریا ببێتە ماڵی هاوبەشی هەمووان، ئەوکاتە دەبێت گۆرەپانەکە بۆ کەسانی دڕندە و کۆمەڵکووژییەکان جێ نەهێڵدرێت!.