'پەیوەندی نێوان بەرخودانی حوزەیران و بەرخودانی ئیمراڵی دەبێت بە دروستی ببینرێت'

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک رایگەیاند، کە بەرخودانی مانگی حوزەیران پەیوەندی راستەوخۆی بە بەرخودانی ئیمراڵییەوە هەیە و وتی، "لەبەر ئەوە خۆڕاگری رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی گۆڕدراوە بۆ خۆڕاگرییەکی نێونەتەوەیی".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز هەڵسەنگاندنی بۆ بەرخودانی کۆمەڵایەتی مانگی حوزەیران و پەیوەندی ئەو خۆڕاگرییە لەگەڵ بەرخودانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا سڵاوی ئاراستەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئۆجالان بە بەرخودانی مێژوویی لە ئیمراڵی رێگەی بە بندەستان، ستەملێکراوان و خۆڕاگران نیشاندا.

جەمال شەریک باسی لەوەکرد کە مانگی حوزەیران مانگی بەرخودانە و رایگەیاند، کە لەم مانگەدا هاوکات لەگەڵ شەهادەتی گەورە بەرخودانی گەورەش هاتنە ئاراوە و بەرخودانەکان تا کۆتا رۆژ مۆری خۆیان لە مانگی حوزەیران داوە.

شەریک بە بیری هێنایەوە کە لە مانگی حوزەیراندا چالاکی جەماوەری ئەنجامدراون و وتی، "چالاکی جەماوەری گەورەی رەنجدەران، شۆڕشگێڕان، دیموکرات و سۆسیالیستەکان ئەنجام دراون. لە سەرووی خۆپیشاندانەوە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی و چالاکی پێشەنگانی تێکۆشان ئەنجامدران. لێرەدا ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم بەرخودانی گەورەی کرێکاران لە ٥-١٦ حوزەیراندایە. هەروەها بەرخودانی پارکی گەزی لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٣ دەستیپێکرد و لە مانگی حوزەیراندا بەردەوامبوو.

جەمال شەریک دەستنیشانی کرد کە ئەنجامەکانی بەرخودانی مێژوویی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی و بەرخودانی مانگی حوزەیران یەکتر تەواو دەکەن و وتی، "لەبەر ئەوەی بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە هەمان کاتدا وێنا و نوێنەرایەتی بەرزترین ئاستی بەرخودانی مانگی حوزەیرانە. خاوەنداری لەوەیە، لە هەمان کاتدا نوێنەرایەتی شەهیدبوونەکان لە مانگی حوزەیرانە، واتادارترین وەڵامە بۆ یادی ئەوان.

ئەرک و بەرپرسیارێتی هەموومانە کە بەرخودانە شکۆمەندانەکانی ماگی حوزەیران لە یەکانگیریەکی بەوجۆرەدا هەڵبسەنگێنین و خاوەنداری لێبکەین".

جەمال شەریک هێمای بۆ ئەوەش کرد کە بەرخودان، جموجۆڵی کۆمەڵایەتی، تێکۆشانی کۆمەڵایەتی باس لە پرۆسەیەکی خۆگەیاندن و ئاوێتەبوون لە گەڵ ئامانجەکانی ئەو تێکۆشانە دەکەن و رایگەیاند، کە بەرخودانی گەزی و قۆناغی ١٥-١٦ی حوزەیران خاوەن ئەو واتایەن.

شەریک وتی، "لە قۆناغێکی بەم جۆرەدا بێگومان دەبێت ئەم بەرخودانە بە شێوەیەکی راست پێناسە بکرێت و خاوەنداری لێبکرێت. دەبێت بزانرێت ئەمە بۆ گەلانی کوردستان و تورکیا بە چ واتایەکە و بە گوێرەی ئەوە خاوەنداری لێبکرێت. ئەمە لەم قۆناغەدا گرنگترین پێویستیە. لەبەر ئەوەی رژێمی شەڕی تایبەت نەک هەر تەنیا هێرش دەکاتە سەر دیموکرات، سۆسیالیست یاخود پێشەنگەکانی تێکۆشان، بەڵکو هێرش دەکاتە سەر تەواوی کۆمەڵگا.

پەیوەندی نێوان بەرخودانی کۆمەڵایەتی و بەرخودانی ئیمراڵی ناتوانرێت داببڕێندرێت

تێکۆشان بەرامبەر بەوەش تێکۆشانی گەلانی کوردستان و تورکیایە لە دژی رژێمی شەڕی تایبەت. خاڵی بنەڕەتی کە دەبێت لێرەدا ببینرێت ئەمەیە. دەبێت پەیوەندی راستەوخۆی ئەمە لەگەڵ بەرخودانی رێبەرایەتی لە ئیمراڵی ببینرێت. ئەگەر ئێمە نەتوانین پەیوەندی بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی لەگەڵ بەرخودانی کۆمەڵایەتی دابنێین، ئەو کاتە ئەنجامی خوازراو لەو بەرخودانانە بەدەست ناهێندرێت. لە سەردەمێکدا روویانداوە و کاریگەرییەکەی تەنیا لەسەر ئەو سەردەمەیە. نەگوازراوەتەوە بۆ سەردەمەکانی دیکە. بەڵام بەرخودانی پارکی گەزی لە سەردەمێکدا کە بەرخودانی ئیمراڵی هەبوو روویدا. لە سەردەمێکدا کە لە کوردستان تێکۆشانی کۆمەڵایەتی گەیشتبووە ئاستێک روویدا. گوزارشت بوو لە راستیەکی بەو جۆرە. ئێستاش بەرخودانی ئیمراڵی پارێزگاری لەو تایبەتمەندیە دەکات و لە بەرزترین ئاستدا ئەو بەرخودانە وێنا دەکات. لەبەر ئەوە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی گۆڕدراوە بۆ بەرخودانێکی نێونەتەوەیی. تێکۆشانێک کە ئازادی رێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد بۆ خۆی بە بنەما دەگرێت. ئەو تێکۆشانە لەپێناو چارەسەری پرسی کورد و ئازادی رێبەر ئاپۆدا لە هەمان کاتدا بووەتە بەرخودانی گەلانی جیهان، دیموکراتە شۆڕشگێڕەکان و سۆسیالیستەکان پشتیوانی لێدەکەن و خاوەنداری لێدەکەن. لەناو راستیەکی بەم جۆرەی بەرخوداندا خاوەنداری لە بەرخودانی گەزی تەنیا بە وێناکردنی کردنی دروستی نێونەتەوەییبوونی بەرخودانی دەبێت، ئەمەش بە تێکۆشانی راستی گەلانی تورکیا و کوردستان دەبێت.

لە کوردستان ئاستێکی خاوەنداری هەیە، لە تورکیا لە ناو هێزە دیموکراتیک شۆڕشگێڕەکاندا خاوەنداری هەیە. بەڵام ئەو خاوەنداریە ئەوەش تێدەپەڕێنێت. وەک چۆن تێکۆشانی کۆمەڵایەتی گەلان یەکدەگرن، لێرەشدا خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ هەڵگری هەمان واتایە. هەربۆیە بە تێگەیشتن دەبێت هەوڵەکان بخرێنەگەڕ. ئەگەر ئەوە بکرێت و جێبەجێ بکرێت، ئەو کاتە خاوەنداری بەرخودانی گەلان بەو رادەیە جێبەجێ دەکرێت".

جەمال شەریک بەبیری هێنایەوە کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدراوە و وتی، "هەربۆیە پەیوەندی نێوان بەرخودانی رێبەر ئاپۆ و بەرخودانی گەزی دەبێت بە دروستی هەڵبسەنگێندرێت. هەروەها پەیوەندی نێوان بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لە کوردستان، راپەڕینە جەماوەریەکان و بەرخودانی رێبەر ئاپۆ بە دروستی هەڵبسەنگێندرێت. ئەگەر ئەوە بە دروستی هەڵنەسەنگێندرێت، پەیوەندی دروست ساز نەکرێت ئەو کاتە ئەو بەرخودانە تەنیا بە سنووری خۆیەوە هەڵدەسەنگێندرێت. لەبەر ئەوەش تەنیا کاریگەری لەسەر سەردەمی خۆی دەکات. ناتوانێت بپەڕێتەوە بۆ سەردەمەکانی دیکە.

ئەو بەرخودانانەی بوونە موڵکی مێژوو، کاریگەری گەورەیان لە سەردەمی خۆیان داناوە و بەرەوپێشچوونی گەورەیان خوڵقاندووە دەبێت بەردەوام درێژەیان پێبدرێت. ئەمەش بە خاوەنداری لەو بەرخودانانە مسۆگەر دەبێت. بۆ خاوەنداریش دەبێت بزانرێت کە ریشەکەی چییە، پەیوەندییەکانی کامانەن. لەمەشدا تووشی بەرخودانی رێبەر ئاپۆ دەبین. رێبەر ئاپۆ لە ئاستێکدا کە ببێتە نمونەیی لە تەواوی مرۆڤایەتیدا خۆڕاگری دەکات. لەناو هەلومەرجی گۆشەگیریدایە. هەموو رۆژێک هەڕەشە لە سەر ژیانی هەیە. بەڵام ئەوە لە سەرووی هێرشی جەستەییەوە واتای هەیە. رێبەر ئاپۆ بە ئەندێشە، روانینی خۆی کاریگەری لەسەر تەواوی مرۆڤایەتی جیهان دادەنێت.

ئێمە دەبێت بەرخودانی ئیمراڵی بە شێوەی دروست وێنا بکەین

هەربۆیە دابڕاندن و گۆشەگیری لە سەر رێبەر ئاپۆ لە هەمان کاتدا هێرشێکە بۆ سەر تەواوی مرۆڤایەتی. وەک چۆن پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا بەرجەستەبوو، ویستیان لەسەر بنەمای ئەوە هەندێک ئەنجام بەدەست بهێنن. بەرخودانی رێبەر ئاپۆش بەواتای بەرەنگاربوونەوەی ئەوەیە. ئەمەش خاوەنداری بە دوای خۆیدا دەهێنێت. بەڵام خاوەنداری لەوە بە وێناکردن و نوێنەرایەتی راستی ئەو بەرخودانە دەبێت. بۆ هەموو کەس بووەتە ئەرک و بەرپرسیارێتیەک کە بەو تێگەیشتنەوە بجوڵێنەوە و خاوەنداری لەو بەرخودانە بکەن. ئەگەر خاوەنداری لەو ئەرکە نەکرێت، خاوەنداری لە بەرخودانیش ناکرێت. رەنگە یادی بکرێتەوە، رەنگە وەک رووداوێک لە سەردەمێکی مێژوودا ببینرێت، بەڵام لەوە زیاتر ناترازێت. بەڵام کات کاتی ئەوەیە کە باشتر بەرەوپێش بچێت. ئەوەش بە وێناکردن و پاراستنی ئەو تایبەتمەندیانەی بەرخودان مسۆگەر دەبێت. لە سەرەتاشدا بەرخودان رێبەر ئاپۆ هەیە.

ئێستا لە ئاستی نێونەتەوەییدا خاوەنداری لە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ دەکرێت. ئەمە گۆڕدراوە بۆ خاوەنداری نێونەتەوەیی. لە ناو ئەم بەرخودانە نێونەتەوەییەدا هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەرایەتی و چارەسەری بۆ پرسی کورد بەڕێوەدەچێت. ئەمە گرنگترین هەڵمەتە کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا خاوەنداری لێدەکرێت، ئەمەش لە ئاستی نێونەتەوەییدا خاوەن کاریگەریەکی گەورەیە. ئەو کاریگەریە هەر بەتەنیا بە ئازادی رێبەرایەتی و چارەسەری پرسی کورد سنوردار نابێت. دەرفەتی ئەوە بە هێزە دیموکراسییە شۆڕشگێڕەکان و هێزە دژبەرەکانی سیستم لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی دەبەخشێت کە گوزارشت لە خۆیان بکەن، خۆیان رێکبخەن و لە ئاستێکی بەرفراواندا ببنە خاوەن کارتێکەری. لەبەر ئەوەش هەنگاو بەرەوپێشەوە دەنێت".

جەمال شەریک رایگەیاند کە وەک چۆن بەرخودانی پارکی گەزی هێزی کاریگەری زیاتر کردووە، بەرخودانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیش بە هەمان شێوە دەرفەت بە شۆڕشگێڕان و دیموکراسیخوازانی تورکیا دەبەخشێت کە هێزی تێکۆشانیان بەهێز بکەن و وتی، " ئەمە لە هەمان کاتدا بە واتای دەستپێکردنی هەڵمەتێکی گرنگە بۆ رزگاری هاوبەشی گەلانی کوردستان و تورکیا. لە هەمان کاتدا دەبێت شۆڕشگێڕان، دیموکرات و هێزە شۆڕشگێڕەکانی تورکیا خاوەنداری لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' بکەن".

هـ . ب