دونیای سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوەیەکە چاوەڕێی ئەوە دەکات، ئێران چۆن دەچێتەوە گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکە؟ ئاشکرایە کە ئێران ئێستا بەرە بەرە لە دۆخی ماتەمینی سیاسی دێتە دەرەوە و رووی کردووتە گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکە. لە لایەک ئەو کێبڕکێیەی کە دەیەوێت ئەو هێز و گروپانەی کە پێشتر بەڕێکخستنی کردوون چالاک بکاتەوە، لە هەمان کاتدا ئایدۆلۆژیای سیاسەتی ئیسلامی شیعە، وەک ئەو نموونەیەی کە لە فەلەستین لە پراکتیکی حەماسدا ڕوویدا بپارێزێت. لە لایەکی دیکەوە هەندێک شت دەڵێن کە ئەمە دوورە لە واقیعی ناسراوی ئێران لەناوچەکە. چونکە دەوڵەتی ئێران مێژوویەکی سەیر و سەمەرەی هەیە و لە مێژووی ناوچەکەدا هەمیشە توانیویەتی ببێتە هۆی سوپرایز. ئەگەر تەنیا بیر لە ئێران بکەینەوە کە لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی شیعەی ئیسلامیدایە، ئەگەری ئەوە هەیە کە نەتوانین بە تەواوی لەو مەسەلەیەی تێبگەین کە لەلایەن پزیشکیانەوە باس دەکرێن.
دوای هەڵبژاردن، پزیشکیان یەکەم سەردانی خۆی بۆ وڵاتی دراوسێی عێراق ئەنجامدا. عێراق وڵاتێکە کە بەشێکی زۆری لەسەر بنەمای ئیمانی تەریقەتی شیعەی ئیسلام دامەزراوە. لەم ڕووەوە تێکەڵاوی زۆریان هەیە. تا ئێستا گەورەترین ئیمامیان لە پۆستی ئایەتوڵادا عەلی سیستانییە و عێراقیشە. بەهۆی ئەوەوە، هەرچەندە لە سیاسەتی شیعەدا یەکڕیزی هەیە، بەڵام لەراستیدا ناکۆکیش هەیە. دیارە بۆیە پزیشکیان لە وتارەکەیاندا وتی: "ئەگەر جیاوازیشمان هەبێت دیسان دەتوانین پێکەوە کاربکەین". لە لایەکی ترەوە لە سەروبەندی ساڵیادی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی دا ئەم گەشتەی بۆ دەرەوەی وڵات کرد و ئەو دوو وشەیەی گوت: "دەتوانین وەک ئەوروپا یەکێتییەک لە ناوچەکەدا پێکبهێنین بۆ ئەوەی بتوانین دراوسێیەکی باش بین بۆ یەکتر". ئەم مەتافۆرەی ئەوروپا لە زۆرێک لە سیاسەتە لیبراڵەکانی جیهانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باس کراوە. هاوکات لەبەرامبەردا تێزی ڕەخنەگرانە و پێشنیاری ئەڵتەرناتیڤ پەرەی پێدراوە، وەک "کۆنفیدرالیزمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، کە لەلایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە کە وەک ڕیفۆرمخواز پێناسە کرا، هێنرایە زمان. ئەم بابەتە "دەتوانین پڕۆژەیەکی وەک یەکێتی ئەوروپاش تاقی بکەینەوە" جێگەی سەرسوڕمان بوو. یان ئەو شیکاریانەی کە دەڵێن "ئێران لەگەڵ سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا ڕێککەوتووە" لێرەدا ئەو ڕاستییەیە کە ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عێراق قسەیان لەگەڵ دەکات. ئەمە بابەت و شێواز و دەربڕینی کولتووری دەوڵەتی ئێرانە. هەروەها ئەمە بابەتێکە کە دەتوانرێت زیاتر وردتر بکرێتەوە و بە تێپەڕبوونی کات بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئێران دەیویست پزیشکیان لەو چەقبەستوویە ڕزگار بکات. ئایا دەرفەتی ئەمە چەندە؟ جا ئەم دەرفەتە وەک سیستمی دەسەڵاتی فەقی لەبەردەستی ئێراندا هەیە یان نە، ئایا ئەو کولتوورە ئیسلامییەی کە ئێران نوێنەرایەتی دەکات، دەتوانێت زەمینە بۆ وەها کرانەوەیەک خۆش بکات یان نا؟ تا چەند دەتوانێ دیالۆگی ئێران لەگەڵ سعوودیەکان بە نێوەندگیری چین بەردەوام بێت، بە بەراورد بەم پڕۆژە ئیسرائیلییە کە وەک پرۆژەی ئیبراهیمی وایە، پزیشکیان وەڵامی ئەم وتووێژانەی چی دەبێت؟ دەکرێت پرسیاری زیاتری بۆ زیاد بکرێت. ئێستا، تەوەری ئێمە سەردانی سەرۆک کۆماری ئێرانە بۆ عێراق و ئەو بەرنامەیەی کە پێشکەشی کرد، هاوکات لەگەڵیدا، مانای ئەو قسە و وتووێژانەی کە خستیە ڕۆژەڤەوە مانای چییە. ئەمانە بابەتی گرنگن کە دەبێت شیکارییان بۆ بکرێت. هەروەها لە بەسرە وتی: "بۆچی پاکستانییەک ناتوانێت بە شەمەندەفەر لە پاکستانەوە بۆ مەدینە سەفەر بکات؟" ئەمە وەک وتنێکی باش لێکدەدرێتەو، بەڵام ئایا ئەم لێدوانە ئاستی دیمۆگرافیای هەیە؟ ئایا بەڕاستی ئێران دەیەوێت لە ڕووی کولتوور و سیاسەتەوە هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێ؟ هەردوو بابەتەکە لە یەکتردا ڕاستن. ئەوەی پێویستە تێبینی لەسەر بکرێت ئەوەیە کە ئێران لە ناوچەکەدا دەسەڵاتی هەیە، هەروها پێگەیەکی مێژوویی هەیە. بەس بەم ژنکوژی، دین پەرەستی و رەگەز پەرەستیەوە کە وەک دەسەڵاتدار نکۆڵی لە ڕاستیەکانی ئێران دەکات، ناتوانێت کارێکی لەو شێوە بکات کە چاوەڕێی لێدەکرێت. پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا پزیشکیان لە عێراق قسەیان لەگەڵ عێراقییەکان کردووە، یان لە ڕێگەی عێراقەوە قسەیان لەگەڵ ڕۆژئاوا و سعودییەکاندا کردووە؟
بە سەردانی بۆ هەولێر و سلێمانی و بەسرە ڕایگەیاند کە ئێران لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق قسە دەکات. لە میانەی گفتوگۆە سەرپێەکانیدا، چەند جارێک پرسی کەرکوکی هێنایە ئاراوە و دیارە ئەم بابەتە لە ڕۆژەڤی پشت پەردەی ئەم سەردانەکەیدایە. هەروەها لەبەرامبەر دەوڵەتی تورکدا بە کارتێکی وەها پیشانیدا کە ئێران لە گۆڕەپانەکەدایە. ئەمە چەندە و تا چ ڕادەیەک ڕاستە لە داهاتوودا ئاشکرا دەبێت. تەنانەت پێش سەردانەکەی پزیشکیان، بازنەکانی هەماهەنگی شیعە بەرامبەر بە بوونی دەوڵەتی تورکیا لە عێراق ناڕەزایەتیان دەربڕی. دەزانین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت لە دونیاشدا هەندێک جار پەیامەکان بەو شێوەیە دەدرێن. ئەوەی گرنگترە ئەوەیە لەم سەردانەدا پزیشکیان لە سامەرا وتوویەتی: "ئێمە خزمین، بۆیە بە پێویست نازانین بە شێوەیەکی دیپلۆماسی لەگەڵ یەکتر قسە بکەین". بەهۆی ئەو هەلومەرجەی کە تێیدا بووین نەمانتوانی لە گۆڕەپانی ولاتە عەرەبیەکاندا بەدواداچوون بۆ دەنگدانەوەی ئەم سەردانە بکەین، بەڵام گرنگە چۆن هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەم سەردانە کردووە، بەتایبەت سەردانەکەی بۆ بەسرە؟ ئێران دەتوانێت پەیامی بەوشێوە بۆ دەرەوە بدات، پێش ئەوەی پزیشکیان دەست بە کار بکات، ئێران لە ناوەوە وەک قەسابێک سەیر دەکرێت، بەدەیان کەسیان لەسێدارە داوە. بۆیە ئەگەر ئێران سیاسەتی دەرەوەی خۆیشی نەرم بکاتەوە، هێشتا بارگرانی سەرەکی لە ناوخۆیە و ئەو شەمەندەفەرەی لە پاکستانەوە دێت دەبێت بە بەلوچستان و کوردستان و خوزستاندا تێپەڕێت. هەر بەو هۆیەوە پزیشکیان جگە لە قسەکردن بە زمانی کوردی تا ئێستا هیچی نەکردووە.