قەرەسوو: پێوەری دیموکراتیکبوون، وەستانەوەیە بەرامبەر بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسو رایگەیاند، کە گۆشەگیری لە ئیمراڵی لە رۆژەڤی جیهاندایە و بانگەوازی ئاراستەی هێزە دیموکراسیەکان لە تورکیا کرد. قەرەسو وتی، "پێوەری دیموکراتیکبوون وەستانەوەیە بەرامبەر بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی".

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسو سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی، هێرشە داگیرکەریی و قڕکەریەکان وەڵامی پرسیارەکانی مەدیا خەبەر تیڤی دایەوە.

دەمەوێت بە پرسی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستپێبکەم. گۆشەگیری چڕ بەردەوامە، بەڵام لەماوەی رابردوودا لە بەرامبەر ئەوەدا چالاکی گرنگ ئەنجامدرا. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا وەڵامی نامەی ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵی دایەوە. دەستەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا پەیوەست بە گۆشەگیری کۆبوونەوەیەکی گرنگ ساز دەکات. زیاتر لە ١٥٠٠ پارێزەر لە زیاتر لە ٣٠ وڵاتەوە بە مەبەستی دیدار لە گەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان ئاراستەی وەزارەتی دادی تورکیا کردووە. گەنجان لە چوارچێوەی ئازادی رێبەری گەلی کورددا دەستیان بە رێپێوانی درێژمەودا کرد، فێستیڤاڵەکانی کوردان ساز دەکرێن. لە تورکیا و باکور ١٣ی تشرینی یەکەم هەڵمەتێکی زۆر گرنگ دەستپێدەکات. ئێوە گرنگی ئەم رووداوانە چۆن دەبینن؟

ئەو هەڵمەتەی ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد وا ساڵێک تێدەپەڕێنێت. ئەم قۆناغە لەرووی خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ، بە رۆژەڤکردنی ئازادی رێبەر ئاپۆ لە سەرتاسەری جیهان بووە قۆناغێکی یەکجار گرنگ. بە رۆژەڤکردنی رێبەرایەتی، لەم قۆناغەدا گەورەیی و کاراکتەری رێبەرایەتی لە تەواوی جیهان بڵاوکردەوە. لە ئاستێکی گرنگدا ئەندێشەکانی رێبەرایەتی لە پارەوە زیاتر بڵاوبوونەوە.

تێکۆشان دەگاتە ئەنجام. لەم قۆناغەدا ئەوە بینرا. پارێزەران دیداریان لەگەڵ سی پی تی و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئەنجامدا. ئەوانیش ئەو کاتە ناچاربوون وەڵام بدەنەوە. لەم دواییەدا نامەی ٦٩ وەرگری خەڵاتی نۆبڵ هەبوو، داواکاری ئەوان لە سی پی تی و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا گرنگ بوو. لە بەر ئەوەی ئەوانە کەسانی ئاسایی نین، خەڵکانێکن لە جیهاندا ناسراون، خزمەتیان بە مرۆڤایەتی کردووە، بوونە ویژدانی مرۆڤایەتی. دەبێت مرۆڤ بەو جۆرە ببینرێت. خاوەنداری ئەو مرۆڤانە لە رێبەرایەتی، ئاستی خاوەنداری لە رێبەرایەتی زۆر بەرزکردەوە. واتە تێکۆشان و هەوڵدان گوشار دەکاتە سەر سی پی تی و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا. لەبەر ئەوە هەوڵدانەکە شایەنی پیاهەڵدانە و ئێمە سڵاوی لێدەکەین.

لە سەروبەندی یەکەمین ساڵیادی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەرایەتی، چارەسەر بۆ پرسی کورد' چالاکی نوێ ساز دەکرێن. هەڵمەتەکە فراوانتر دەبێت. هەم لە تورکیا و هەم لە ئەوروپا ئەو کەمپینە زیاتر بڵاودەبێتەوە. ساڵی دووەم بە راستیش لە رووی مسۆگەرکردنی ئازادی رێبەرایەتی دەبێتە ساڵێکی گرنگ. پێشهاتەکان بەو ئاراستەیەن. لەم دواییەدا ١٥٠٠ پاڕێزەر راگەیەندراویان دا. زۆر گرنگە. مافی هیوای رێبەرایەتی لە ئەنجومەنی ئەوروپا هەلدەسەنگێندرێت. بێگومان ئەوەش گرنگە. بە گوێرەی ئێمە لەوێدا جددیبوونی بابەتەکە هەندێک زیاتر هەڵدەسەنگێندرێت. لەبەر ئەوەی کە چەند ساڵ بەسەر بڕیارەکەیاندا تێپەڕی. بریاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا هەبوو، تورکیا گوێی بەو بڕیارەنەدا. بڕیارەکانی دیکە کە تورکیا پشتگوێی خستوون هەڵدەسەنگێندرێن، گوشار دەخرێتە سەر تورکیا، بەڵام بەرامبەر بریارەکانی پەیوەست بە رێبەرایەتی بێدەنگ دەبن، کە ئەمەش مامەڵەیەکی سیاسیە. بە مامەڵە و نزیکایەتی سیاسی لە بەرامبەر تورکیا بێدەنگ دەبن. ئیتر ئەوەس سنوورێکی هەیە. دوای ئەو هەموو تێکۆشان و گوشارە ئێمە لەو بڕوایەداین کە لەو کۆبوونەوەدا دۆخێکی بەرچاو دێتەئاراوە. بەو جۆرە دەبینرێت. هەوڵەکانی پارێزەران لەئارادا دەبن. هەروەها رێپێوانی گەنجان هەیە. هەموو ئەوانە وەک بەشێک لە هەڵمەتی ئازادی رێبەرایەتی ئەنجام دەدرێن. فێستیڤاڵەکەش بە هەمان جۆر دەبێت. ئامانجی سەرەکی فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ ئەوەیە کە هەڵمەتی ئازادی رێبەرایەتی زیاتر کاریگەری دابنێت. لەو بابەتەدا دەنگ، ئیرادە و داواکاری گەلی کورد بە شێوەیەکی بەهێز لە فێستیڤاڵەکەدا نیسان دەدرێت. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کولتور، زمان، هەڵپەڕکێی کوردی و سیاسەتی قڕکردن بێگومان دەبنە مایەی ئەوەی فێستیڤاڵی کولتور هێندەی تر بە بەهێزییەوە بەڕێوەبچێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە روانگەی ئێمەوە بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی ئازادی رێبەر ئاپۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵی ئەمساڵ گرنگتر دەبێت. دەبێت هەمووان بەشداربن، دۆستانمان بەشداربن. هەروەها رۆشنبیران لە ئەوروپا، هێزە دیموکراتیکەکانی کۆمەڵگەی ئەوروپا دەبێت بە بەهێزی بەشداری فێستیڤاڵەکە بکەن. ئەوە دەبێتە وەڵامێکی بەرامبەر سیاسەتی قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک، هەروەها دەبێتە خاوەنداری لە ئازادی رێبەرایەتی. لەبەر ئەوەش ئەو کارە گرنگە. لە باکوریش ١٣ی تشرینی یەکەم رێپێوانێکی بەهێز سازدەکرێت. هەروەها لە گەورەشارەکانی تورکیاش بەشداربوون لە هەڵمەتی ئازادی رێبەر ئاپۆ دێتەئاراوە.

'دەبێت دیموکراتەکانی تورکیا لە بەرامبەر ئیمراڵی بێدەنگ نەبن، هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ"

بێگومان دەبێت هێزە دیموکراتیکەکان، رۆشنبیران لە تورکیا رەخنەیان لێبگیرێت. رۆشنبیران، هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیا دەبێت بەرامبەر پێشێلکارییەکان لە ئیمراڵی بوەستنەوە. باسی دادپەروەری دەکەن، دەڵێن ماف و یاسا بوونی نییە. لەبەرامبەر نادادی و کردەوە نایاساییەکانی ئاکەپە-مەهەپە دەوەستنەوە. باشە، بەڵام دەبێت لەبەردەم کردەوەکان لە ئیمراڵیش بوەستنەوە. تا لەبەرامبەر کردەوە نایاساییەکان لە ئیمراڵی نەوەستنەوە، تا لە بەرامبەر ئەو کردەوە هەڕەمەکی و سەرەڕۆیانە نەوەستنەوە، وەستانەوە لە بەرامبەر کردەوەکانی دیکە زۆر گرنگ نابێت.  پێویستی بە هەڵوێستێکی یەکگرتووانە هەیە. بۆ ئەوەی گەلی کورد لەگەڵ گەلانی تورکیا بژی، گەلی کورد لە ناو تورکیا بە ناسنامە و کولتوری خۆیەوە لەگەڵ گەلانی دیکەی تورکیا بەشێوەی ئازاد بژی، کەواتە پێویست دەکات خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکرێت کە ئەم گەلە ئەو وەک ئیرادە و رێبەری خۆیان دەبینن. دەبێت لە بەرامبەر کردەوەی نایاسایی و پێشێلکاری بەرامبەر رێبەر ئاپۆ بوەستنەوە. ئەگینا ئەو بێدەنگیە، ئەو بێدەنگیە لە بەرامبەر گوشارەکانی سەر کوردان پێوانەکانی رۆشنبیری و دیموکراتیکبوون دادەبەزێنێت. بەڵێ گەلی کورد لەگەڵ گەلی کورد هەزار ساڵە لە یەکترەوە نزیکن و لە ساڵی ١٠٧١ەوە دراوسێی یەکترن، پێکەوەن. ئایا ئەمە هیچ واتایەکی نییە؟ ئەگەر کورد نەبوونایە سەرکەوتنی ١٠٧١یش نەدەبوو. ئەوە دەزانرێت. ئێستا لە دۆخێکی بەو شێوەدا کە گەلێکی بەو جۆرە هەیە، نزیکەی هەزار ساڵە پێکەوە دەژین، ئایا لەناوبردنی ئەم گەلە، قڕکردنی ئەم گەلە، نکۆڵیکردن لەم گەلە دەتوانرێت قەبوڵ بکرێت؟ هەربۆیە دەبێت رۆشنبیران و دیموکراتەکان لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ بکەونە ناو هەوڵدانەوە. دەبێت خۆیان لە دۆخی هەنوکەیی رزگار بکەن. لە هەندێک رووەوە ئەوان لە پێوان و پرەنسیپ دادەماڵێت، دۆخی ئەوان دژوار دەکات. هەربۆیە دەبێت کەمپینی ئازادی رێبەر ئاپۆ فراوانتر بکەین، بەرەوپێشی ببەین. هەم لە ئەوروپا و هەمیش لە تورکیا ئەو کەمپینە دەبێت فراوان بکرێت.

ئەو رێپێوانەی گەنجان گرنگە. ئێمە سڵاو لە رێپێوانی گەنجان دەکەین. بێگومان ئەوەش هەوڵدانێکە لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ. لەو بڕوایەدام کە ساڵی داهاتوو بە هەوڵدانی گەورەتر، بە تێکۆشانی گەورەتر ئازادی رێبەرایەتی زیاتر نزیک دەبێتەوە.

'شەهیدانمان مێژوویان نوسییەوە'

لەم ماوەکانی کۆتاییدا شەهادەتی کاریگەر روویاندا. هەپەگە پەیوەست بە شەهیدبوونی ئورهان بینگول، تەکین گۆیی، نوژیان ئامەد و ڕۆسیدا مێردین ڕاگەیاندراوی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە. هەرەوەها لە هێرشە هاوبەشەکانی دەڵەتی تورک و پەدەکە چەندین هەڤاڵمان شەهیدبوون، هەڤاڵ گولستان تارا و هێرۆ بەهادین دوو لەو هەڤاڵانەمانن. پەیوەست بەم شەهیدانەوە ئێوە چی دەڵێن؟

ئەتوانم بڵێم هەموو ئەو هەڤاڵە شەهیدانە دەناسم. لەم کاتەدا دووەم ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی'یە. بە ڕێز و پێزانییەوە هەموو شەهیدانی ئەو شۆڕشە یاددەکەمەوە. ئورهان بینگۆل یەکێک بوو لەو هەڤاڵانەی لەسەرەتاوە دەیناسم، لە ڕاستیدا ١٩٩٤ ڕۆشتمە گۆڕەپانی گەریلاوە، لەوسەردەمە لە ساڵی ١٩٩٦دا یەکێک لە فەرماندە یەکینەکانمان فەرماندە ئورهان بوو. کاتێک هاتمە گۆڕەپانی گەریلا یەکێک لەو هەڤاڵانەی لەسەرەتاوە ناسیم فەرماندە ئورهان بوو. بێگومان تێکۆشانێکی مێژوویی کرد. چەندین جار چووە باکوور. بە تایبەت لە ئەرزڕووم، چەولیک و... لەو دەڤەرانە کاری گەورەی کرد. زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە تێکۆشاندابوو. ژیانێکی مانادارە و مانای بە ژیانیدا. بەهای گەورەیان ئافراند لەناو تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدا، بەڕێز و حورمەتەوە هەڤاڵ ئورهان یاددەکەمەوە.

هەروەها هەڤاڵ تەکین گۆیی و نوژیان ئامەد... کاری گەورەیان لە مێژووی تێکۆشاندا کرد. بەتایبەت هاوکاری هەڤاڵانی ژن لە ناو تێکۆشانی ئازادی ژندا زۆر ماناداربوو.

گەر ئەمڕۆ لە کوردستاندا تێکۆشانی ئازادی ژن لە پەرەسەندندایە، گەر شۆڕشی دیموکراتیک لە کوردستاندا قوڵبووەتەوە، ئەوا دەرنجامی ڕەنجی واتاداری هەڤاڵانی شەهیدانی ژنە. ئەم هەڤاڵانە بە ژیانی خۆیان مێژووی نوێیان نوسییەوە، ژیانێکی نوێیان ئافراند. قارەمانێتییان لە ژیانێکی نوێدا ئافراند. ئەمەش زۆر مانادار و گرنگە. بۆیە ئەو هەڤاڵە ژنانەمان بە ڕێز و حورمەتەوە یاددەکەمەوە.

بێگومان شەهادەتی هەڤاڵانی ژنمان لە گۆڕەپانی ڕاگەیاندنی ئازاددا زۆر مانادارە. ڕۆسیدا مێردین لە باکور بەرپرسیاری ڕۆژنامەی ئازادی وڵات بوو، ساڵانێک لەو ڕۆژنامەدا خەباتیکرد. کاتێک بەڕێوەبەری بەشی نوسین بوو سزای زیندانی بۆ دەرچوو، بۆیە ڕووی لە چیا کرد و لە چیادا ساڵانێکی زۆر کاری ڕاگەیاندنی کرد. لەم بوارەدا هاوکاری گرنگی کرد. کاتێک کە گەیشت ڕاستەخۆ ویستی بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلابێت. بەو ئیرادەیەوە خەباتی ڕاگەیاندنی کرد. هەموو کاتێک دەیوست بەشداری نێو تێکۆشانی گەریلا ببێت. لە کۆتاییدا ئەمە پەسەندکرا. لە گۆڕەپانەکانی گەریلادا مایەوە. لەم دوایانەدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە ئاڤاشین، مەتینا ساڵانێک لە بەرخۆداندا لەو گۆڕەپانانەدا مایەوە. لە بارودۆخی سەختدا بووە شەڕڤان و فەرمانداری ئەو بەرخۆدانە. وە لە نزیکەوە ڕۆسیدام دەناسی بۆیە بە ڕێز و حورمەتەوە یادی دەکەمەوە.

گوڵستانی هەڤاڵمانیش یەكێک بوو لە خەباتکارە کاریگەرەکانی ڕاگەیاندنی ئازاد. هەر خۆی دەوڵەتی تورک دووژمنی هەموو ئەو کوردانەیە کە بۆ ئازادی دەژین. ئەو کوردانەشی بۆ ئە ئامانجە تێدەکۆشن لە لایەن پەکەکەوە ئافرێندراوون. بۆیە دووژمنی هەموو کەسێک کە بە تێکۆشانی ئێمە کاریگەربووبێت. دووژمنی کادرە، هونەرمەندە، کادری کلتوری، کادری ڕاگەیاندن... دووژمنی هەموو ئەوانەیە. هەڤاڵ گوڵستان بە هۆشیارییەوە بەشداربوو. ساڵانێکی زۆر لە چیادا کاری زۆری کرد و بەرنامەی دروستکرد. هاوکارییەکی زۆر ماناداری تێکۆشانی ئازادییمانی کرد. بێگومان هەڤاڵەکەی دیکە هەڤاڵێکی گەنج بوو، هەموو هەڤاڵان ناناسین. بەڵام خەباتکاری ڕاگەیاندی ئازاد بوو. هەرخۆی دەوڵەتی تورک هێرش سەر هەموو کەسانی ناو تێکۆشانی ئازادی دەکات،چ خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازاد بێت یان کلتوری. ئەویش بەهۆی ئەوەی خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد بوو بۆیە تیرۆرکرا. هەموو ئەو هاوڕێیانە بە ڕێز و حورمەتەوە یاددەکەمەوە و هاوکارییان زۆر گرنگ و مانداربوو لە تێکۆشانی ئازادیماندا. جێگەیان لە پێوانەیەکەی بەرزی تێکۆشاندایە. لەگەڵ هەموو سەختییەکاندا تا دوا هەناسەی خۆیان تێکۆشانیان کرد. بۆیە بەهایەکی زۆر مانادارن کە لە لایەن تێکۆشانی ئازادیمانەوە ئافرێندران. هەم بۆ ئازادی گەلی کورد تێکۆشان هەمیش بۆ فکری خۆیان. بە تێکۆشانیان هاوکاری مرۆڤایەتی دەکەن. لەهەمانکاتدا لە کەسایەتییەکی گەردوونیدان.

'هێرشە داگیرکارییەکان و بەرخۆدانی گەریلا'

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە و لەبەرامبەریشدا بەرخۆدانی گەریلا هەیە. لەساڵوەگەڕی دامەزراندنی دەوڵەتی تورکدا، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دیسانەوە پروپاگەندەی ئەوەیان کردوە کۆتایی بە گەریلا دێنن. بەڵام وەک دەبینین لە هەموو جێگاکاندا بەرخۆدانی گەریلا بەردەوامە. وێڕای هاوکارییەکانی نۆکەرانیش نەیانتوانی بپەڕنەوە بۆ زاپ. ئایە پێگەی گەریلا و سوپای تورکی فاشیست لەم شەڕەی ئێستادا چیە؟

لە ٩ی شوباتی ٢٠٢١ەوە لە کاتی هێرشەکانی سەر گارەوە تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەبرێت. هەر خۆی لەسەرەتایی هێرشەکانیان بۆ سەر گارە بێ هیوابوون، بەڵام دەسەڵاتداری ئێستا هەبوونی خۆی لەسەر لەناوبردن و دوژمنایەتیکردنی کورد دامەزراندووە. هەر بۆیە هێرشەکانی لەسەر گەریلا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام دەکات. لەبەرامبەر ئەمەشدا گەریلا بەشێوەیەکی یەکگرتووانە بەرەنگاری دەکات. بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت.

بەرخۆدانی مان و نەمانی کوردانە. ڕێبەرێتی دەیگوت،  'گەر پێویست بکات، ئەوا تێکۆشانی هەبوون ٥٠ساڵ و ١٠٠ ساڵیش بەردەوام دەبێت'. هەربۆیە دوژمن لەبەرامبەر ئەمەدا خواستی لەناوبردنی کوردانی هەیە. بۆیە پێویستە کورد هەرگیز بەهەڵەدا نەچێت و باش لەوە تێبگات کە دەوڵەتی تورک هەڵگری سیاسەتی قڕکردنە.

بەڵی، دەوڵەت دەیەوێت کوردان لەناوبەرێت. لە پەیمانی لۆزانەوە ئەمە سیاسەتی دەوڵەتە. هەرخۆی پەیمانی لۆزان پەیمانی قڕکردنە. هێزە نێونەتەوەییەکان لەبەرامبەر ئەوەی موسڵ و کەرکووک بۆ عێراق بێت، ڕێگەیان بە قڕکردنی کوردان دا. ئەم سیاسەتە بە ئێستاشەوە بەردەوامە.

دەوڵەتی تورکیش بەو پشتیوانیەی لەم سیاسەتەوە وەریدەگرێت، جەختدەکاتەوە لەسەر سیاسەتی قڕکردنی کوردان. هێرشێکی بەرفراوانی قڕکردن لەسەر گەل و نەتەوەیەک هەیە.

'تاکوو هێرشە کۆمەڵکوژییەکان بەردەوام بن، کورد هەرگیز دەست لە شەڕکردن هەڵناگرێت'

کۆمەڵکوژی کولتووری، قڕکردنی ژینگە، هەروەها کۆمەڵکوژی کۆمەڵایەتی و تاکەکسی، کوشتن، ستەم، زیندانیکردن، ئەشکەنجە، سیاسەتی شکاندنی ئیرادە هەمووی ئەمانە کۆمەڵکوژین. گەریلا لەمانە تێدەگات و لەدژی تێکۆشان دەکات. ئەم بەرخۆدانە دژی ئەو سیاسەتە گڵاوانەیە، کە دژی مرۆڤایەتی دەکرێن. کاتێک تێگەیشت ئەو بەرخۆدانەش تا کۆتایی بەشێوەیەکی فیداییانە بەردەوام دەبێت. کورد ناتوانێت دەست لەم شەڕە هەڵبگرێت و گەریلاش درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات.

با هەمووان ئەمە بزانن. تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی، خاوەن قووڵایییەکی کۆمەڵایەتی، کولتووری و مێژووییە. هەروەها خاوەن قووڵایییەکی تێگەیشتنی و قووڵایی دیموکراتیکی نەتەوەییە. پێش ئێستا بەرخۆدان هەبووە. بەڵام ئەو تێکۆشانەی کە ٥٠ ساڵە بەردەوامە، تێکۆشانی ئازادییە، لەگەڵ خۆی قووڵایییەکی نەتەوەیی، دیموکراتیک، کولتووری، کۆمەڵایەتی و مێژوویی خوڵقاندووە. بۆیە ناکرێ بگوترێ گەریلام تێکشکاندووە، گورزم لێداوە، لاوازم کردووە. ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت و ئەم سیاسەتە کۆمەڵکوژییە کۆتایی پێدەهێنێت. ئەمە بڕیاری کۆتایی گەلی کورد و ئیرادەی گەلی کوردە.

'پەدەکە هیچ ڕەوایەتیکی نەماوە'

لەمەوە ئیتر گەڕانەوە بۆ دواوە نییە. تێکۆشانی ٥٠ ساڵە ڕاستی کۆمەڵگایەکی وەهای خوڵقاندووە کە ڕووی لە ئازادی کردووە، چەمکی ئازادی، تێکۆشان بۆ ئازادی، بیرۆکەیەکی نوێی ئازادییە. هەر بۆیە وتنی 'قفڵمان لێدان و لێی دەدەین'، ئەمانە هەمووی چیرۆکن، مانایەکی نییە. ئەوەی کە بۆ خۆی قفڵی کردووە پەدەکەیە. پەدەکە لە ئێستادا لە لاوازترین ئاستیدایە. بەزەحمەت لەسەر پێی راوەستاوە. پشت بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەبەستێت و بەم شێوەیەش بە پشتیوانی هەندێک هێزی دەرەکی لە سەر پێی ڕاوەستاوە. چونکە پەدەکە لە نێو کورددا هیچ رەوایەتیکی نەماوە. بەگشتی ڕەوایەتی نەماوە تاکوو بتوانێ لەسەر پێی بوەستێت. باسی چی دەکات با بیکات، باسی چ مێژوویەک دەکات بابیکات، هیچ ڕەوایەتیکی نەماوە. ئەگەر تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی ئێمە نەبوایە، ئەم دەستکەوتانە لە باشوور بەدەست نەدەهات. ڕاستە گەلی باشوور تێکۆشانیان کرد، ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و دڕندەیی بوونەوە. بەڵام ئەگەر ئێمە ئەم تێکۆشانەمان بەڕێوە نەبردبا ئەم ئەنجامە بەدی نەدەهات. با هەمووان ئەم ڕاستیە بزانن. ئەمە ئەو ئاستەیە کە تێکۆشانی ئێمە پێی گەیشتووە.

سەرەڕای هەموو هێرشەکان دەوڵەتی داگیری تورک نەیتوانیوە ئەنجام بەدەست بهێنێت. هەموو جۆرە دەرفەتێکی بەکارهێناوە، هەموو شێوازەکانی شەڕی تایبەتی بەکارهێناوە، بەڵام نەیتوانیوە ئەنجام بەدەستبهێنێت. شەڕ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە زاپ، مەتینا لە ئاڤاشین و گارێ بەردەوامە، هەروەها لە باکوور بەردەوامە. بۆیە ئێستا مەیدانی تێکۆشان و جووڵەی ئێمە بۆ ئازادی لە پانتاییەکی بەرفراوان بەرێوە دەچێت.

تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی، لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و هەروەها تەواوی باشووری کوردستان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، بە تەواوی دەگۆڕدرێت بۆ گۆڕەپانی بەرخۆدان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک. هەرچەندە بڵێن چیمان کرد، فڵانمان کرد، چی دەکەین و فڵان دەستکەوتمان بەدەست هێنا، قفڵیان دەکەین، هەمووی پڕوپاگەندەیە. بۆخۆی بە قسەی سلێمان سۆیلو بوایا ٣-٤ ساڵ پێش ئێستا کۆتایی بە هەموو شتێک هاتبوو! بەڵام دەرکەوت کە شتێکی وەها بوونی نییە. بەڵکوو تێکۆشانی گەریلاییمان زیاتر ئەو ڕاستییە نیشان دەدات کە تێکۆشان لە چ ئاستێکدایە.

ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق

دوای هاوکاری پەدەکە و حکومەتی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی سڤیل زیاتر بووە. لەسەر ئەم ڕێکەوتنە چی دەڵێیت کە جگە لە زیان گەیاندن بە کورد و گەلی عێراق هیچی تر نەبووە؟

ئەم ڕێککەوتنە ڕێککەوتنێکی فریودانە. بە دڵنیاییەوە پەیمانێکی فریودانە بۆ عێراقیش. لە ڕاستیدا بە گوشارەکانی پەدەکە و دەوڵەتی داگیرکەری تورک، عێراق کەوتووتە نێو ڕێکەوتنێکی فریودانەوە. لە عێراق کێشەکان زۆرن. کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەیە. بەڵام عێراق لە ناو غەفڵەتێکی گەورەدایە ئەگەر ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە لەگەڵ تورکیادا بکات بۆ نەهێشتنی پەکەکە هاوکاریی بکات و پێ وابێ لە کێشەکان ڕزگاری دەبێت ئەمە خۆ فریودانێکە. پێدەچێت وا بیر بکاتەوە. ئەمە جیا لە فریودان هیچی تر نییە. بە پێچەوانەوە کێشە سیاسییەکانی عێراق بەهۆی ئەم ڕێککەوتنەوە زیاتر دەبن. دەبوو بەر ساڵان تورکیایان لە بەعشیقە دەرکردبا. بەڵام بەو ڕێککەوتنە ئێستا فەرمیەتیان پێداوە. بەو ڕێککەوتنە ڕێگەیان بە تورکیا داوە کە پیلانەکانی لەسەر موسڵ و کەرکوک بە شێوەیەکی فەرمی جێبەجێ بکات. عێراق دەرفەت و زەمینە بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدات بە پێی ئەو ڕێککەوتنەوە. دەوڵەتی تورکیش پشت بەو ڕێککەوتنە دەبەستێت و وردە وردە هەوڵی بەرفراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی دەدات لە عێراق، بە ڕوونی دەڵێت موسڵ، کەرکوک هی ئێمەن. عێراق چۆن ڕێگری لێ دەکات؟ ئایا یەکێتی ئەوروپا ڕێگری لێدەکات؟ لە ڕاستیدا ئەوان لە ناو خۆ فریودانێکی مەزندان. بۆیە بەدڵنیاییەوە دەرئەنجامی ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە شەڕ و کۆمەڵکوژی.

هاووڵاتی مەدەنی کوژران، هێرش دەکەنە سەر مەخموور. لە هەر دەرفەتێکدا هێرش دەکەنە سەر شنگاڵ. ئەوان بە ڕوونی پشت بەم ڕێککەوتنە دەبەستن و دەڵێن، 'مافی خۆمانە هێرش بکەینە سەر ڕۆژئاوا'. دەڵێن هێرش دەکەینە سەر گەریلا، هێرش دەکەینە سەر پەکەکە. بەم شێوەیە لە هەموو شوێنێک مرۆڤ دەکوژێت، خەڵکی مەدەنی دەکوژێت، ڕۆژانە کوشتن ڕوودەدات. ئایا دەوڵەتی تورک مافێکی وای هەیە؟ واتە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بچێت هێرش بکاتە سەر ڕۆژنامەنووسان لە ئەورووپا؟ کوردێکی ئازاد و خاوەن بیر لە هەر شوێنێک بێت، هێرش بکاتە سەر. کەواتە ئایا ئەمە ڕاستە؟ ئەو کەسەی کە بیرۆکەی ئازادی لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خوڵقاند، ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیە. دەوڵەتی تورک چۆن دەتوانێت هێرش بکاتە سەری؟ ئەمە چۆن ڕەوایە؟ دەوڵەتی عێراق کام لایەنی ئەم کردەوەیە بە ڕەوا دەزانێت؟ بۆیە جارێکی تر ئەم سیاسەتانە شەرمەزار دەکەین. بێگومان ئەم ڕێککەوتنە تەنانەت لە ناوخۆی عێراقیشدا قبوڵکراو نییە. ئەمە ڕێککەوتنێکی زیانبەخشە. وەک ئەوە وایە شەڕ ڕوویدابێت و ڕێککەوتنی تەسلیمیەتی مۆر کردووە. مرۆڤ کاتێک سەیری دەکات بەم شێوەیە دەیبینێ. ڕێککەوتنێک کە دوای شکست سەپێنراوە. دەوڵەتی تورک پشت بەم ڕێککەوتنە دەبەستێت و لە داهاتوودا چ لە باشووری کوردستان و چ لە عێراق دەست بە هەنگاوی نەرێنی دەنێت. کێ بەرەنگاری ئەمە دەبێتەوە؟ گەریلا بەرپەرچی دەداتەوە. بە واتایەکی تر ئەم سیاسەتانەی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنێ.

کودەتای ١٢ی ئەیلول

ساڵوەگەڕی ٤٤هەمینی کودەتایی سەربازی ١٢ی ئەیلولە. هەر لە ڕۆژەکانی سەرەتاوە کاریگەری ئەم کودەتایە چیە؟

پێش ١٢ی ئەیلول لە تورکیا خەباتێکی کۆمەڵایەتی و ئازادی گرنگ هەبوو. کۆمەڵگەی تورکیا بەڕووی سەرمایەداریدا کرایەوە. بەڵام کۆمەڵگەی تورکیا و کوردستانیش بەهای کۆمەڵایەتی هەبوو. پێش سەرمایەداری لەگەڵ بەها کۆمەڵایەتیەکانیدا دەژیا. سەرمایەداری هەموو بەهاکان لەناو دەبات. هەموو شتێک لەسەر بنەمای قازانج بونیات دەنێت. بەها کۆمەڵایەتییەکان، ماف، دادپەروەری، یەکسانی، دراوسێیەتی و خوشک-برایەتی... هەموو بەهاکان لەناو دەبات. لە پرۆسەیەکی وەهادا خەباتێکی کۆمەڵایەتی لە تورکیا سەریهەڵدا. خەباتی ڕەنجدەران، کرێکاران و گەل سەریهەڵدا. لەلایەکەوە لە ڕاستیدا لە دژی پەرەسەندەکانی سەرمایەداری لە ناو کۆمەڵگەدا، هۆشیاری و سەرهەڵدانێکی زهنێتی کۆمەڵایەتی هەبوو.

لەم پرۆسەیەدا سیاسەتی قڕکردنی کوردیش قووڵتر بووەوە. دەوڵەتی تورک دەرفەتی نوێی بە دەست هێنا و وردە وردە سیاسەتی قڕکردنی خۆی لە دژی کورد قووڵتر کردەوە. بێگومان کوردیش لە دژی ئەمە کاردانەوەی هەبوو. بە تایبەتی تێکۆشانێکی گەورە هەبوو کە لە لایەن بزووتنەوەکەمان واتە پەکەکەوە ئەنجامدرا. قەیرانێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە تورکیا سەریهەڵدا. ئەمە بەم شێوەیە، واتە شەڕێکی لەو جۆرە نییە کە هەندێک ڕاستیان بەکارهێنابێت، هەندێک چەپیان بەکارهێنابێت. خەباتی کۆمەڵگە لە دژی سەرمایەداری و خەباتی کورد لە دژی قڕکردنی کورد هەبوو. لە بەرامبەر ئەمەدا دەوڵەتی تورک و دژە گەریلا (کۆنتراگەریلا) پشتیوانیی هێزە دەرەکییەکانی وەرگرت. ئەمە هێرشێکی دەوڵەتی تورک و دژەگەریلا بوو بۆ سەر هێزەکانی ئازادیی کورد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، هێرشێک بوو بۆ سەر هێزە چەپ و دیموکراتیکەکان.

هەرخۆی پاساوی سەرەکی ١٢ی ئەیلول تێکۆشانەکانی کوردستان بوو. ئەمە لە کتێبەکاندا تۆمارکراوە. گەر هەڵەنەبم لە کتێبی محمەد عەلی بیراندا لەو کاتەی کەنعان ئەڤرەن باسی بڕیاری ١٢ی ئەیلول  دەکات، دەڵێت؛ لەوکاتەی لە مێردینەوە هاتین لەسەر ڕێگەی ڕحا تێپەڕین بە حیلوان، سیوەرەک... ئەوکاتە زانیاری درا. دەڵێت؛ لەوکاتەدا بڕیاری خۆماندا. بەڵی، ١٢ی ئەیلول شتێکی لەو جۆرەیە.

دەرەنجامی کاریگەر لە ١٢ی ئەیلول کەوتەوە. ئامانجە بنەڕەتییەکانی ١٢ی ئەیلول دروستبوون. لە کوردستان و تورکیادا هەوڵدانێکی گرنگی ڕێکخستن هەبوو. لە هەموو جێگەیەک ڕێکخستنبوون دروستبوو. بە دەیان ڕێکخستنی چەپ خۆیان بەڕێکخستن دەکرد. کۆمەڵگەش دەستیکرد بە خۆ-ڕێکخستن، چوونکە هێشتا بەها کۆمەڵایەتییەکان بەتەواوی هەڵنەوەشابووەوە. وە هێشتا کۆمەڵگە نەگۆڕابوو بۆ کۆمەڵگەیەکی سەرمایەداری، بۆیە پێویست بوو تێکۆشان و خۆرێکخستن بکات.

بۆ پێشخستنی سەرمایەداری هێرشەکان بەربڵاوبوون. هەڵبەتە وەک بنەماش، بنەمای پێکهێنانی ١٢ی ئەیلول، بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردبوو. لەوێوە هێرشی سەر تێکۆشانی ئازادی کورد کرا.وەک ئەوەی سەرلەنوێ کوردستان داگیربکاتەوە هێرشێکی گەورە ئەنجامدرا. لەگەڵ ئەمەشدا سیاسەتێکی نوێ دامەزرێنرا بۆ لەنابردن و بێکاریگەرکردنی کوردان. هەربۆیە لەدوای دامەزراندی کۆمارەوە هێرشی دژی کوردان و چەپگەران هەبوو. وە لە دژی بەشە ئیسلامییەکانیش گوشار هەبوو. ئەوان لە گۆڕەپانی سیاسی دورخرابوونەوە نەک لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی. هەڵبەت دەوڵەت ئاینی بەکاردەهێنا. بەڵام لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتییدا لەژێر فشاردابوون. مەرامی دەوڵەت ڕوونبوو، هێشتنەوەی ئیسلام لەناو سیستەم و بەشێک لە چەپ لەناودەوڵەتدا؛ شتێکی لەم جۆرەی وتبوو، کوردان تەنها بکەین، سیاسەتی قڕکردن بەئاسانتر بەڕێوەدەبەین. سیاسەتی بنەڕەتی ١٢ی ئەیلول ئەمەبوو. هەرخۆی دیسانەوە ئەندامانی فەتحوڵایان خستەوە ناو دەوڵەت. گەر لەمڕۆدا ئاکەپە لەسەر دەسەڵاتدارییە ئەوا لەسەر بنەمای بڕیاری ١٢ی ئەیلولە. وە بەرهەمی ١٢ی ئەیلولە. بۆیە ناتوانن دەستبەرداری بڕیارەکانی ١٢ی ئەیلول بن. دەڵێن لە دژی کودەتایین، لە دژی ١٢ی ئەیلولین بەڵام بەردەوامیدانی ئەو سیستەمەن. هێرشی سەر گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکان بەردەوامیدانی ئەو سیستەمەیە، بوونە بە بەشێک لەو سیستەمە. لەم ڕووەوە دەوڵەت لە دژی هەندێک لە بەشە ئیسلامیەکان دەوەستایەوە بۆیە هەموو بەشە ئیسلامییەکان نەبوونە هاوکاری قڕکردنی کورد. کەمێک دوورتر دەوستنەوە. بە ١٢ی ئەیلول بەشێکی کۆمەلگەی موسڵمان و بەشێک لە ئیسلامییەکان دەکەنە هاوکاری قڕکردن. هەرخۆی لە ئێستادا ئەردۆغان هاوبەشی ئەم کارە دەکات. باوەڕ و هەستەکانی گەل بۆ قڕکردنی کورد بەکاردەهێنێت. ١٢ی ئەیلول سیستەمێکی لەم جۆرەیە و هیشتاش بەردەوامە. ئەرێ، تێکۆشانمان ڕێگەی پێگرت، نەیتوانی لە ماوەیەکی کورتدا بگات بە ئامانجەکانی، بەڵام بە ئێستاشەوە ١٢ی ئەیلول بە تەواوی هەڵنەوەشاوەتەوە و بەردەوامە.

لە دژی ئەمە تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەبردرا. لە زینداندا ئەم تێکۆشانە بەڕێوەبرا. بەرخۆدانی گەورەی زیندان کە مەزڵوم، فەرهاد، ئەشرەف، مەحمود؛ چوارینەکە، خەیری، کەمال، عاکیف و عەلی پێشەنگایەتییان دەکرد، گورزێکی گەورەی لە ١٢ی ئەیلول وەشاند. لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە ١٢ی ئەیلول لە کوردستاندا تێکشکێنرا. لە تورکیاشدا گورزی لێدا. بەڵام لە بنەڕەتدا لە کوردستاندا لەڕووی ئایدۆلۆژییاوە تێکشکێنرا. هەموو شەهیدانی ئەو قۆناغەمان بە ڕێز و حورمەتەوە یاددەکەمەوە. ئەم شەهیدانە بەشدارییەکی گەورەیان لە خەباتماندا کرد. بە ڕێز و حورمەتەوە یادی ئەو ١٠ هەڤاڵەمان دەکەمەوە کە لە ٢٤ی ئەیلولی ١٩٩٦دا لە ئامەد بە دڕندایەتی شەهیدکران. قوربانیدانی گرنگی بەرخۆدانی زیندانیش بوون، چونکە تەسلیم نەبوون. گەلی کورد و خەڵکی ئامەد نابێت هیچکاتێک بەرخۆدانیان لەبیربکەن.

ئێمە لە تێکۆشانمان دژ بە ١٢ی ئەیلول بەردەوامین، بەڵی، لە تورکیادا بڵاوە بە هێزە چەپ و دیموکراتیکەکان کرا بەڵام دیسانەوە ئێمە لە واقعدا درێژە بەم تێکۆشان دەدەین. لەم ڕووەوە هەموو هێزە دیموکراسیەکانی تورکیا و گەلانی تورکیا نازانن تێکۆشان لە دژی ١٢ی ئەیلول و فاشیزم دیسان هەر پەکەکە و گەلی کورد ئەنجامیدا. هەڵبەتە دەستوەردانی هێزە چەپەکانی تورکیا و هێزەکانی دیموکراسی دروستبوو؛ لە زیندان و دەرەوەشدا بەرەنگارییان هەبوو. قوربانی گەورەیان دا، شەهیدی زۆریان دا. هەموو ئەو هەڤاڵانەی تاکو ئێستاش لە دژی سیستەمی ١٢ی ئەیلول لە بەرخۆدانن، هەموو ئەمانە بە ڕێز و حورمەتەوە یاددەکەمەوە. بەڵام ڕوونە ئێمە لەم تێکۆشانەدا کاریگەرین و پێشەنگایەتی دەکەین.

پێویستە لەم رووەوە هەمووکەسێک بەدروستی هەڵسەنگاندی ١٢ی ئەیلول بکات. ١٢ی ئەیلول چی لەناو کۆمەڵگەدا ئافراند، کام ئامانجی سیاسی ئافراند؛ چەپگەر، دیموکراتیک، ڕۆشنبیر، بەشە ئیسلامیەکان و هەموو کەسێک پێویستە دروست هەڵیسەنگێنێت. گەر بە دروستی هەڵینەسەنگێنین ناتوانین تورکیایەکەی دیموکراتیکی ڕاستەقینە بئافرێنین. بۆ دروستکردنی تورکیایەکی دیموکراتیک، پێویستە ئامانجەکانی ١٢ی ئەیلول، ڕوداوەکان و ئەو شتانەی ئافراندوونی هەموو بزانین.

لەم ڕووەوە جارێکی دیکە خەباتکارانی ١٢ی ئەیلول بە ڕێزداری و پێزانینەوە یادەکەمەوە. بە توندی زوڵم و ستەم شەرمەزاردەکەین و بە دڵنیاییەوە تێکی دەشکێنین.

ئەنساریئۆغڵو وتەبێژی شەڕی تایبەتە لە ئامەد

ئاشکرابوو کە لە گوندی چولی ئامەد، نارینی تەمەن ٨ ساڵ بە شێوەی دڕندانە کوژراوە. وا مانگێکی بەسەردا تێپەڕدەبێت، بەڵام دەوڵەتی تورکی فاشیست بە پێداگرییەوە بکوژان ئاشکرا ناکات. هەروەها بەشێوەیەکی بێ ئەخلاقی ئەو کۆمەڵکوژیە دڕندانەیە دەکاتە کەرستەی پڕکردنەوەی رۆژەڤ. واتە هەموو رۆژێک جارێکی دیکە نارین دەکوژێتەوە. ئێوە ئەو رووداوە و هەڵوێستی دەوڵەتی تورکی فاشیست چۆن دەبینن؟

بەراستیش رووداوێکی بەئازارە. رووداوێکە کە ویژدانی مرۆڤ بەرگەی ناگرێت. بۆ نارین داوای رەحم و بەزەیی خودا دەکەین، سەرەخۆشیش لە هەموو گەلی کورد دەکەین. بە راستیش هەر کەسێکی خاوەن ویژدانی دڵتەنگ کردووە. بەو پێکەنینە جوانەی کەوتە دڵی هەمووانەوە. نارین لەبیر ناکرێت. ئەو پێکەنینە لەیاد ناکرێت. بکوژانی و ئەو سیستمەشی کە ئەویان کوشت لەبیر ناکرێن. بۆچی کوژرا؟ ئەوەش گرنگە بە دڵنیاییەوە. کێ ئەوی کوشت؟ هێشتا بە تەواوەتی روون نییە. لە تورکیا کە بانگەشە دەکات لە سایبریدا زۆر پێشکەوتووە، پسپۆڕە، لە توێکاریدا پێشکەوتووە، نزیکەی مانگێکە هێشتا راستیەکە ئاشکرا نەبووە. ئەوەش دۆخێکی ناتەبایە کە دەبێت لێپێچینەوەی لێبکرێت. هەندێک لەمپەر لە ئارادان، یاخود لەمپەر سازکراون. لە تورکیا کەس نازانێت کە بۆچی لە ماوەیەکی کورتدا ئاشکرا نەکرا. سەبارەت بەوە زۆر کەس گومانیان هەیە. ئەو گومانانەش لە جێدان. ئەو هەموو زانیارییەش ئاشکراکراون. دوای ئەوەی تەرمەکەی دۆزرایەوە، دانپێدانان کرا. سەرباری ئەوەش هێشتا ناڕوونە؟ بۆچی کوژراوە، ئەوانە ئاشکرانەکراون. بەراستیش گرنگە. لەبەر چ هۆکارێکە.

فەرماندەی جەندرمە وتبووی، "بە زیندوویی دەیدۆزینەوە"..

بەڵێ ئەوە سەرنجڕاکێشە. وتیان ئێمە بە زیندوویی دەیدۆزینەوە، ئێمەش وتمان کە سەرەداوێکیان دۆزیوەتەوە. واتە بۆچی ئەوەی وت، ئەوەش نەزانراوە. واتە بەو جۆرە؟ پۆلیسی تورک، جەندرمەی تورک بە دڵنیاییەوە دەیدۆزنەوە! شتێکی بەوجۆرەیە یان سەرقاڵکردنی کۆمەڵگایە؟

دەسەڵاتداری ئاکەپە ئەوەی بە خراپی بەکارهێنا. مانگێکە هەموو ئازارەکان، تاوانەکانی ئاکەپە، تەنگەژە ئابورییەکان، هەموو جۆرە گوشار و کردەوەکان لە کوردستان بەراستیش لەبیربراونەتەوە. رۆژەڤەکە گۆڕدرا بۆ ئەوە. بەڵام بە راستیش لە ناو کۆمەڵگادا هەستیارییەک هاتەئاراوە. یان پەردەپۆش دەکرا، یاخود تەرمەکە نەدەدۆزرایەوە. وەک نارین بە بێسەروشوێنی دەچووە ناو مێژووەوە.

لەبیرمە لە ساڵانی ١٩٦٠ ئایلایەک هەموو. ئەوەش لە تورکیا بووە رۆژەڤ. بەهەرحاڵ ئەگەر رای گشتیی نەجوڵایە، بەو رادەیە بەدواداچوونیان نەکردایە نارینیش بەو جۆرە بێسەروشوێن دەبوو. لەوێ لە ژێر ئاو تەرمەکەی شیدەبووەوە و دەڕزا. لەسەرەتاوە وتیان رفێندراوە. تەنانەت ئاماژەیان بە پەکەکە کرد. پەکەکە منداڵ دەڕفێنێت! بۆ پەردەپۆشکردنی ئەوە پرۆپاگەندە کرا. لە راستیدا ئەوانەی کۆمەڵکوژیەکەیان کردووە پەیوەندییان بە کۆمەڵکوژیەکەوە هەیە. بۆچی دەبێت پەکەکە ئەو منداڵە ٨ ساڵەیە برڕفێنێت و بیباتە چیا...

لەسەرووی کەمکاری و کەمتەرخەمی، لە راستیدا بەرگریکارییەک هەیە. بە جۆرێک مامەڵەدەکەن وەک ئەوەی چۆن وابکەن لەبیر بکرێت. بەڵام ئەوە تاوانێکی ئاسایی نییە. ئەوە رووداوێکی ساکار نییە. بەڵێ، پاراستنێک لەئارادایە. خۆی لە خۆیدا غالیب ئەنساریئۆغڵو مەگەر نەیگوت: 'بنەماڵەکە دۆستی ئێمەن'. ئەنساریئۆغڵو ئێستا لە ئامەد کار بۆ دەوڵەت دەکات، پیاوی دەوڵەتە. وتەبێژی شەڕی تایبەتە لە ئامەد. ئەگەر هەوڵی پاراستنی نەبوایە، ئاشکرا دەبوو. بەڵام دەبێت بە دروستی هەڵبسەنگێندرێت. بۆچی ئاشکرا نەکرا؟ بۆچی بە سانایی ئەو تاوانە کرا؟ بۆچی بە ئاسانی ئەو تاوانە پەردەپۆش دەکرێت؟ هۆکارەکەی ئەمەیە. لە کوردستان بنەماڵەی لەو جۆرە هەن کە پەیوەندییان بە دەوڵەتەوەیە؛ گوند هەیە، جەردەوان هەیە و پەیوەندی جیاجیا هەیە. ئەوانە هەموو جۆرە تاوانێک دەکەن. قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر یا چەک دەکەن، ژنان دەڕفێنن، دەستدرێژی دەکەن، مرۆڤ دەکوژن. ئەو بەشانەی سەر بە دەوڵەت دەست بەسەر خاکیشدا دەگرن. ئەمە بنەماڵە، جەردەوان، گوند و هۆزەکان دەگرێتەوە،. لە پاراستنی دەوڵەتدا تایبەتمەندییەکی بەو جۆرەیان هەیە. ئێستا دەوڵەت لە کوردستان بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد پاکتاو بکات، هێرش بکات پێویستی بە لایەنی بەو جۆرە هەیە. ئەو لایەنانەش بنەماڵەن، گوندن، جەردەوانن، بە ئاسانی تاوان دەکەن. دەڵێن، ئێمە تاوان دەکەین، بیشارنەوە، ئێمە دەست بەسەر خاکی کەسێکدا دەگرین، کەس ناتوانێت دەنگ هەڵبرێت. ئێستا کۆمەڵگەی بەو جۆرەی سەر بە دەوڵەت هەن. دەوڵەتیش کۆمەڵگەیەکی هەیە. ئەوانەش بە ئاسانی هەموو جۆرە تاوانێک دەکەن. پشتیان بە دەوڵەت بەستووە. دەوڵەتیش پێویستی بەوان هەیە. لەسەر پشتی ئەوان، لە سەر بنەمای پەیوەندی لەگەڵ ئەوان دەیەوێت تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد پاکتاو بکات. مەگەر روون نییە کە حزبوڵا چییە؟ مەگەر هەزاران تاوانیان نەکرد؟ ئاگاداری دۆخی ئێستاشیانین. سولەیمان سۆیلو جی دەگوت؟ وتی، "ئێوە دواتر لە بایەخی ئەمە تێدەگەن".

پێویستە لێپرسینەوە لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک بکرێت

لەم گوندەدا پەیوەندی زۆر جدی هەیە...

بەڵێ، یانی بڵێین لێرە و لەوێ کەسانی چاودێر و بنەماڵە هەیە. لە هەموو شار و ناوچەکان ئەو جۆرانە هەیە کە دەوڵەت پشتییان پێدەبەستێت. بۆ نمونە لە شڕناخ کەسانێک هەن بە پاشناوی تاتار، هەروەها کامیک ئاتاک... زۆری تریش هەیە، پێویستە هەموو ئەو بەش و کەسانەی کە پشت بە دەوڵەت دەبەستن لێپرسینەوەیان لێبکرێت.

بە هۆکاری ئەم تاوانەوە پێویستە لێپرسینەوە لە سیاسەتەکانی دەوڵەت بکرێت. لە کوردستاندا لە ڕێ-دەرچوونێک بە ناوی خێڵگەرای و نەریتپارێزیەوە ئەنجام دەدرێت. پێویستە لێپرسینەوە لەم سیاسەتەی دەوڵەت بکرێت. ئەم گوندە لە کۆمەڵگەیەکی لەوجۆرەیە. ئەم بنەماڵەیە لە بنەماڵەیەکی وایە. پشت بەدەوڵەت ببەستێت چی دەبێت؟ کێ لەدوای پارەی پیس و بەم شێوەیە دەوڵەمەند دەبێت؟ ئەم گوندە لە نزیکی ئامەد و ناوچەی ڕێزانە. ڕێزان ناوچەیەکەی وڵاتپارێزی ئامەدە؛ دیارە ئەم گوندە لە هێرشی دژ بە رێزان و ئامەد وەک ناوەندێک بەکاردەهێنرێت. گوندێکی لەو جۆرەیە کە پشتی بەدەوڵەت بەستووە. هەڵبەتە هەندێک بنەماڵەی دیکەشی لێیە بەڵام بنەماڵەی گوران هەرە بەهێزترینیانە. بێدەنگی گوندییەکانی دیکەش لەترسی ئەوەیە دەزانن ئەم بنەماڵەیە چەندە متمانەی بەدەوڵەت و چەندە دەسەڵاتدارە.

پێویستە لێکۆڵینەوە لەم دەوڵەتە بکرێت. ئەم ڕووداوە تەنها تاوان نییە! پێش ئێستاش هەمان تاوانیان ئەنجامداوە. هێرش دەکەنە ڕۆژنامەنووسان، هێرش دەکەنە سەر ژنان و دەیانکوژن و دەستدرێژی دەکەنەسەر و دەیانڕفێنن. مەگەر وانیە. ئایا ئەمە لە زۆر شوێن ڕووی نەدا؟ دەوڵەتیش هەر وەک خۆیەتی. هەروەها پۆلیسە پیشەگەرەکان پشت بە دەوڵەت دەبەستن و هێرش دەکەنە سەر ژنان. کۆمەڵگایەکی دەوڵەتی لەم جۆرە لە کوردستاندا هەیە. بەڵام شۆڕشێکی دیموکراتیکی لە کوردستان ڕوویدا. کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکی لە کوردستان هەیە. بنەماڵە دیموکراتەکان پشت بە ژنانی ئازاد دەبەستن لەگەشەکرندان. بەڵام حکومەت سیاسەتی نەهێشتنی ئازادی لە کوردستان و گوشار لە دژی ئەم شۆڕشە دیموکراتیکە بەڕێوەدەبات. دەبێت ئەم ڕاستییە ببینرێت. ئێستا لە کوردستان کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی هەیە. ئەو کۆمەڵگە دیموکراتیکەی کە لە تورکیادا بوونی نییە، لە کوردستاندا بوونی هەیە. هەڵوێستی ژنی ئازاد هەیە. بەهای دیموکراتیکی و مرۆیی هەیە.

کۆمەڵگەیەکی دەوڵەتیش بوونی هەیە. ناتوانین بە تەنها ئەوە بە بنەمابگرین و کوردستان هەڵسەنگێنین. پێویستە لێپرسینەوە لە دەوڵەت بکرێت. گەر کەسانی دژبەر بوونیان هەیە، با لێپرسینەوە لە دەوڵەت بکەن. دەبینین لێپرسینەوە لە سیاسەتەکانی دەوڵەت ناکرێت. بۆ لێپرسینەوە لە دەوڵەت ناکەن؟ لە بنەمادا ئەوەی پێویستە لێپرسینەوەی لێبکرێت سیاسەتەکانی دەوڵەتە. ڕووداوەکانی کوردستان دەرنجامی ئەمەیە.

بەڵێ لە کوردستان تێکۆشان هەیە. شۆڕشێکی دیموکراتیکی هەیە. هەروەها بەشێک هەیە کە دەوڵەت لە دژی ئەو تێکۆشانانە کردوویەتی. ئەوان ناگۆڕێن. ئەوان کۆمەڵگەی دەوڵەتین. ئەوە دەوڵەتە کە دروستی کردووە. دەوڵەت بەربەستێکە لەبەردەم دیموکراتیکبوون، پێشەکەوتنی بنەماڵەی دیموکراتیک و ژنی ئازاد. دەوڵەت هەموو هۆزەکان بە خۆیەوە دەبەستێتەوە و ڕایاندەگرێت. چونکە ئەگەر شۆڕشی دیموکراسی لە کوردستان بیانگرێتەخۆ، ئەوا ئەوکاتە دەوڵەت ناتوانێ دژی تێکۆشانی ئازادی هیچ کارێک بکا.

گەر بەداوی دواکەوتوویدا دەگەڕێن، با لەتورکیادا بگەڕێن

شتێکی تر بە تایبەتی ئەم کەسانە کەمالیستیین... لەبەر ئەمەیە دەڵێن کە' کوردستان لە دواکەوتوویدایە و کوردستان ئەمەیە و ئەوەیە.. هەر هۆکاری هاتنیان بۆ کوردستان ئەمەیە. یانی بۆ لەباربردنی شارستانێتە! مەرامێکی لەم شێوەیان هەیە. لە بری ئەوەی دەوڵەت ڕەخنە بکەن، کەچی دەڵێن 'گوایە لێرە فیوداڵیزم و دواکەوتووی هەیە.' پێویستە هەموو کەسێک شۆڕشی دیموکراتیکی کوردستان ببینێت.

هەروەها پێویستە ئەدەبیاتەکەی بە شێوەیەکی دروست بەکاربهێنرێت. هێرش دژی نەریت هەیە. نەریت شتێکی خراپ نییە. کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی سیاسی هەیە. کۆمەڵگا لە سایەی ئەو بەهایانەی کۆمەڵگەی ئەخلاقییە لە ڕابردووەوە تا ئێستا ماوەتەوە. کەواتە دەتوانین بڵێین بۆتە کۆمەڵگەیەکی کۆیلە و کۆمەڵگاکەی تریش بە تەواوی نەماوە. تەمام دەوڵەت دروست بووە، بەڵام سەرمایەداری هێشتا نەگەیشتووەتە سەدا هەشتای کۆمەڵگا. کۆمەڵگای دەوڵەتی پێک نەهاتووە. واقیعێکی کۆمەڵایەتی هەیە کە بەهای نەریتی، ئەخلاقی، سیاسی و ویژدانی هەیە. هەڵەیە لە ژێر ناوی نەریتدا بە شێوەیەکی خراپ ئەمە پیشان بدرێت. لە ناو مێژوودا پێکهاتووە. بە تایبەتی عەقڵیەتی باڵادەستی پیاو بەدیهاتووە، بەڵام نابێت ئەو نەریت هەمووی خراپ نیشان بدرێت. چۆن گەیشتینە ئەم ڕۆژە؟ چ بەهایەکیان هێنایە ئاراوە؟ ئەم ئەخلاق، ویژدان و کولتوورە چۆن پەرەی سەند؟نابێت هەموو بە خراپ تەماشا بکرێت ببێتە ڕوانگەیەکی هەڵەی کۆمەڵایەتی. بۆئەوەی دروستی تێبگەین با ڕێبەرێتی بخوێنینەوە.

ئەوە دەوڵەت خۆیەتی کە شتە فیۆداڵییەکان بە بەردەوامی دەهێڵێتەوە. پێویستە لێپرسینەوە لە دەوڵەت بکەین. شۆڕشێکی دیموکراتیکی لە کوردستان ڕوویداوە. شۆڕشی دیموکراتیکی توخمەکانی وەک سەرۆک عەشیرەتەکان و شێخەکانی تایفەگەری تێپەڕاند. کەسێتی ئازاد و کۆمەڵگای دیموکراتیکی سەریان هەڵدا. بەڵام لە هەندێک دەڤەردا دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی خۆیان ڕایاندەگرێت.

خێزانێکی دیموکراتیکی بوونی هەیە. ژنی ئازاد هەیە. خێزانە دیموکراتیکەکان کە پشت بە ژنانی ئازاد دەبەستن گەشە دەکەن. چونکە بنەماڵەی قوربانییەکە وابەستەی دەوڵەتن، هەوڵی شاردنەوەی تاوانەکە دەدەن. کاتێک ئەردۆغان باسی بنەماڵە دەکات، باسی ئەو بنەماڵەیە دەکات کە ژن هیچ ڕۆڵێکی نیە. پیاو کاربەدەستە. مەبەستم ئەوەیە هەموو کاتێک ناوی بنەماڵە دێنیت، بەڵام ژنی تێدا نییە. لەو بنەماڵەیەی کە ئەردۆغان باسی دەکات، ژن نییە، پیاو هەموو شتێکە. دیموکراتیکی بوونی بنەماڵەکان لەگەڵ تێکۆشانی ژنی ئازاددا گەشە دەکات. لە کوردستان پەرەی سەند. بۆیە ئەگەر بە دوای دواکەوتوویی دەگەڕێیت، پێویستە لە تورکیا بەدوایدا بگەڕێیت.

دەوڵەت ئاستەنگە لەبەردەم پێشکەوتنی زهنیەتی دیموکراتیکیدا

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە شاری ئۆردو داپیرەیەک منداڵێکی برد و لە ماڵەوە فڕێیدایە دەرەوە بۆ ئەوەی بیکوژێت. نازانم لە تەکیراغ چی ڕوودەدات. دەوڵەت پێشڕەوی ناکات. دەتوانێت ببێتە بەربەست. لەو شوێنەی کە دوژمنایەتیکی زۆری کوردان دەکرێت، چۆن کولتووری دیموکراتیکی گەشە دەکات؟ دەڵێن؛ 'لە تورکیا فەراسەتی توندوتیژی هەیە'. دوژمنێکە دژ بە گەلی کورد کە هەزار ساڵە لە تەنیشت گەلی کوردەوە دەژی. ئەگەر بیبینی، لێی بدە و بیکوژە.  بۆچی توندوتیژی زۆرە؟ ئەمانە سیاسەتی دەوڵەتن. دەرئەنجامی عەقڵیەتی پاوانخوازی و دوژمنایەتی گەلی کوردە. تا ناڕەزایەتیت بەرامبەر ئەم سیاسەتە نەبێت، ناتوانیت چارەسەری بکەیت. هەمووان پەنا بۆ توندوتیژی بەرامبەر یەکتر دەبەن. کۆمەڵگەی ئێمە هاتۆتە ناو ئەم دۆخە. با چارەسەرێکی دیموکراتیکی بۆ کێشەی کورد هەبێت و ئەم ڕێبازە لە دژی گەلی کورد ڕابگرێت؛ هەموو کێشەکانی تورکیا چارەسەر دەبن.

ڕۆڵی هێزە دیموکراتیکەکان چییە؟. هەموو شتێک بە گفتوگۆوە  پەردەپۆش دەکرێت. بەم شێوەیە دەوڵەت و ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەم تاوانە بشارنەوە، سوودمەند دەبن لەم گەندەڵییە. بزووتنەوەکانی ژنان و گەلی کورد خاوەندارییان لە نارینی بچووک کرد. ئەمە گرنگە. ئەمەش پێویستە بە زیندووی بهێڵرێتەوە. پێویستە وەک ویژدانێکی کۆمەڵایەتی وەربگیرێت. ئەمە تەنها لەبەر کوشتنی نارین نییە، پێویستە ئەم ویژدانە بۆ تاوانەکانی تریش هەڵوێست وەرگرێت. کاتێک منداڵێکی کورد لە لایەن دەوڵەتەوە کوژرا، دەبێت بەرەنگاری دەوڵەت ببنەوە. هێرش دەکەنە سەر کورد گەورە-شارەکاندا. پێویستە ئەم ویژدانە لەسەرپێی خۆێبێت و بوەستێتەوە. بەڕای من پێویستە هێزی دیموکراتیکی و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بە باشی هەڵسەنگێندرێن.

ڕێبەرێتی هەمیشە باسی ئەمەی دەکرد... سەرمایەداری کۆمەڵگە لەبار دەبات و سەبارەت بەمە دەیگوت؛ 'کۆمەڵگە نامرێت. چونکە ئەم بەها کۆمەڵایەتیانە هەزاران ساڵە پێکهاتوون. دە هەزار ساڵە پێکهاتوون. مرۆڤ خۆی بوونێکی کۆمەڵایەتییە.' ئەگەر مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی بمێنێتەوە، بە دڵنیاییەوە کاردانەوەی بەرامبەر ئەمانە دەبێت. لە تورکیادا ئەردۆغان هەیە، لە هەموو دونیاش کەسێک بە ئەندازەی ئەردۆغان بێ ئەخلاق بوونی نییە. بێ ویژدانییە. کەس هێندەی ئەو بیر لە بەرژەوەندی دەسەڵاتەکەی ناکاتەوە. وتی؛ 'گرنگ نییە منداڵ بێت یان ژن، ئەوەی پێویستە دەیکەین. گوایە ئەمەیە عەقڵیەتە. نازانم چی بکەم، جەماعەت چی دەکات.' وتی گرنگ نییە منداڵ بێت یان ژن، ئێمە دەیکوژین و کوشتمان. لە ڕۆژاڤا کوشت، لە کوردستان کوشت و تا ئێستاش دەکوژێت. بۆیە ئەم حکومەتەی ئاکەپە حکومەتێکی بێ ویژدانە،پێویستە زۆر زیاتر بێ ئەخلاقی و بێ ویژدانییەکانیان ئاشکرابکرێن.