بە دیمەن

قەرەیلان: هەڤاڵ فواد بۆ هەمیشە بووە پێشەنگ و ڕێبەرێک، وە بۆ تێکۆشانی ئازادیمان بووە مۆدێلێک

موراد قەرەیلان پەیوەست بە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان کە بە 'نەمر' ناویهێنا گوتی: "هەڤاڵ فواد دەیگوت مرۆڤ تا لە ژیاندابێت دەبێت نەمرانە بژیت. بەو ڕەنج و میراتییەیی لە دوای خۆی جێیهێشت بوو بە میلیتانێکی نەمری ئاپۆیی و پێشەنگێکی هەمیشە زیندوو."

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان باسی لە تەمەنی پڕ لە تێکۆشانی یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان کرد و ئاماژەی بەوەدا هەڤاڵ فواد هەمیشە لە بواری ڕێکخستنی و بوارەکانی دیکەی شۆڕش ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕا. ئاماژەی بەوەشکرد بەو میراتییەیی بەجێهێشت بوو بە میلیتانێکی نەمری ئاپۆیی.

بەشێک لە قسەکانی قەرەیلان پەیوەست بە عەلی حەیدەر قەیتان (فواد) بەم شێوەیە؛

لە سەرەتای قسەکانییدا موراد قەرەیلان باسی لە دەستێکی ناسینی خۆی و هەڤاڵ فواد دەکات گوتی: "شەهادەتی هەڤاڵ فواد لە تێکۆشانی ئازادیماندا گەورەترین شەهادەتە. هەڤاڵ فواد هاوڕێی دەستپێکی ڕێبەرێتییە. لە ڕۆژی ناسینی ڕێبەرێتییەوە تا کۆتایی تەمەنی بەبێ دوو دڵی بە بەڵێنێکی مەزنەوە لەگەڵییدا هەنگاوی نا و دڵسۆزی ڕێبەرێتی بوو. لە شۆرشماندا ڕەنجێکی مەزنی دا و کاریگەری لەسەر هەموومان جێهێشت. ماوەیەکی زۆر بەسەر شەهید بوونیدا تێپەڕ نەبووە، رەنگە نەتوانم لە ئێستادا بە شێوەک قسەکەم. هەزمکردنی شەهادەتی ئاسان نەبوو بۆم. چونکە هەڤاڵێکی دێرینە و خاوەن ڕەنجێکی مەزنە. هەڤاڵ فواد لە کەسێتی خۆییدا نوێنەرایەتی پەکەکەی دەکرد. جارێکی دیکە بە ڕێز و شکۆوە یادی دەکەمەوە و بەڵێنی دڵسۆزبوون دووپاتەکەمەوە و لە کوردستانی ئازاد و ڕێبەرێتی ئازاددا یادی زیندوو ڕادەگرین. سەرساغی خۆمان لە ڕێبەرێتی و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین."

ژیانێکی پر لە تێکۆشان؛ بونیادنانی مۆدێلێک

موراد قەرەیلان ئاماژەی بە ژیان و تەمەنی پر لە تێکۆشانی شەهید عەلی حەیدەر قەیتان کرد کە نزیکەی ٥٠ ساڵ چۆن بە هەوڵ و رەنجە مەزنەکانی و ژیانی خاکیانەیەوە ڕێبازێکی تێکۆشانی بونیادناوە و مۆدێلێکی نواندەوە و گوتی: "ئەم مۆدێلە بۆ هەمووان نموونەیەکە. میلتیانێک، پێشەنگێک دەبێت چۆن بژیت؛ لەم بابەتەدا هەڤاڵ فواد بووە نواندنەوەی پێوانەکان. پێویستە میلیتانی ئاپۆیی چۆن بەشداری ئاپۆیی ببێت؛ هەڤاڵ فواد لەم بابەتەدا جێگەیەکی گرنگ و کاریگەری هەیە. ڕێبەرێکی لەوشێوەیە کە پراکتیکی خۆی گوزارشتی لێ کرد. بە ژیانی نیشانی دا کە دەبێت میلیتان چۆن بژێت و چۆن بنوێنرێتەوە، بەڕاستی کەسایەتیییەکی نەمری ئافراند.

هەڤاڵ فواد کەسێکی نەمرە دەیگوت، 'مرۆڤ تا لە ژیاندابێت دەبێت نەمرانە بژیت. بە ڕەنج و بەرهەکانی خۆیەوە بۆ هەمیشە بووە ڕێبەر و پێشەنگێکی نەمر، بووە میلیتانێکی ئاپۆیی. لەسەر ئەم بنەمایە نزیکی شەهادەتی هەڤاڵ فواد دەبینەوە.

لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٨١هەڤاڵ فوادم ناسی

هەڤاڵ فوادم لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٨١ لە فەلەستین، لوبنان و لە کامپی بەرەی دیموکراتیک و کەمپی حەلوا ناسی. لەو کاتەدا هەڤاڵان بۆ یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە کۆدەبوونەوە منیش پێش کۆنفرانسەکە چووم بۆ ئەوێ. هەڤاڵ فواد لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ هاتن لەوێ بینیم و ناسیم. بەڵام پێش ئەوەش من ئەوم دەناسی. چونکە ئێمە لەکوردستان بووین لەنێو ئەو کەسانە بووین کە بەشداری بزووتنەوەکە بووین و بە بەشی دووەم دەناسراین واتە ئەگەر ئەو گروپانەی کە لە ئەنقەرە پەروەردەیان بینی بوو بەشداری بزووتنەوەکە بوون بە کەسانی بەشی یەکەم بزانین، ئێمە لە کوردستانەوە بەشدار بووین بۆیە دەتوانین بە گروپی دووەم دابنرێین. بەڵام هەڤاڵانی گروپی یەکەممان بەناو دەناسی.

دەنگ و شێوازی قسەکردنی هەڤاڵ فواد زۆر کاریگەر و سەرنجڕاکێش بوو. کاتێک باسی کۆبوونەوەکانی هەڤاڵ فوئاد لە دێرسیم باس دەکرا، دەیانگوت عەلی حەیدەر قەیتان وەهای دەگوت. ناوبانگی گەیشتە دیلۆک و ڕحا. لەو کاتەدا هەڤاڵ فوئادم ناسی. کاتێک چاوم پێی کەوت، زۆر دڵخۆش بووم. ئەو بە فیداکاری و ڕێزداری بەناوبانگ بوو. یەکەم شت کە بینیم منی سەرسام کرد ئەویش ئەمە بوو، لەو کاتەدا وابزانم قاچی بریندار بووە و چارەسەری بۆ کرابوو. ئەو سەرەڕای ئەوەی قاچی کێشەی بوو. هەموو بەیانییەک نزیکەی کاتژمێر و نیوێک وەرزشمان دەکرد. هەرچەندە هەڤاڵان دەیانگوت نابێت بەشداری بکات، بەڵام دەیگوت: "ئەگەر هەموو هەڤاڵان بەشداری دەکەن، منیش دەبێت بەشداری بکەم". وەرزشەکەمان قورس بوو و بۆ هەڤاڵ قورستر بوو. بەڵام هەموو ڕۆژێک تا کۆتایی بە بێ خۆبەگەورە زانینەوە به شداری دەکرد. هەموو کردەوەکانی وای کرد کە بۆ ئێمە زۆر بەنرختر بێت. بەم شێوەیە هەڤاڵ فوئادم ناسی."

هەڤاڵ فواد مێژووی دێرسیمی دەنواندەوە

- وەک هاوڕێیەکی عەلی حەیدەر قەیتان تایبەتمەندییەکی ئەو زۆر کاریگەری لەسەرت دادەنا چی بوو؟

موراد قەرەیلان لە بەردەوامییدا باسی لە کاریگەرییەکانی شەهید عەلی حەیدەر قەیتان کرد کە بەو دڵسۆزییەی بۆ ڕێبەریتی چۆن کاریگەری لەسەر هەمووان داناوە و ئەمەی گوت: "پێش هەموو شتێک هەڤاڵ فواد وەک وێنەیەکی دێرسیم بوو. لە کەسایەتی ئەودا شوێنەواری کۆمەڵکووژی دێرسیم و هەڵوێستی بەرخۆدەری بە هەموو شێوەیەک دەبینرا. واتا هەڤاڵ فواد دێرسیم بوو. بە مێژوو، ڕابردوو و لەگەڵ ڕۆژی ئەمڕۆ دێرسیمێکی کوردستان بوو. بۆ ئەوەی تۆڵەی مێژوو، تۆڵەی کۆمەڵکووژی و قڕکردنی دێرسیم بکاتەوە خاوەنی ئەم هەڵوێستە بوو.

هەروەها لە یەکێک لەو لایانەی کە زۆر کاریگەری لەسەرم کرد، نەرم و نیانەیەکەی بوو. لە کاتی ڕەخنەدان دەیگوت نەرم و نیان نیم، بەڵام نەرم و نیان بوو. لە ئەکادیمیا لە بەیانییەوە تاوەکو ئێوارە وانەی دەگوتەوە، ئێوارەش بە هەڤاڵانی دەگوت 'کەم و کورتی نەبێ کاتی ئێمە گرت'. هێندە میهرەبان بوو. هەرچەندە ڕەنجی زۆری دا، ماندووبوو، هەوڵدانی مەزنی دا، هەمیشە لەسەر پێی وەستا بوو، بەڵام ئەمە دەڵێت. مرۆڤێکی هێندە میهرەبان بوو. هیچ هەستێکی خۆپەرەستانەی نەبوو. هاوڕێتییەکی دڵسۆزانەی هەبوو.

هەتاوەکو کۆتایی دڵسۆزی ڕێبەرێتی، بەها و هێڵەکە بوو. خاوەنی زانایەکی گەورە بوو. زانا بوو، کەلتورێکی بەرزی هەبوو. هەموو ئەمانە کاریگەری لەسەرم دانا. ئەوەندە تێگەشتوو، نەرم ونیان و دەرنجدەر بوو.

نازانم لە مێژوودا ئەولیاکان چۆن بوون، بەڵام باوەڕم بەوەیە ژیانی هاوڕێ فواد ژیانێکی ئەولیایانە بوو. هیچی بۆ خۆی نەدەویست، تەنها دەویست خزمەت بکات. هەمیشە ڕەنجی دەدا، بەڵام هیچی وەرنەدەگرت. کەسایەتییەکی خاوەن نزیکبوونەوەیەکی ئەو جۆرە دڵنەرم، پاک، هەستیار بوو. 

هاوڕێیەکی زۆر هەستیار بوو. لایەکی تریش بەم شێوەیە بوو. بەڕاستی وەک ئەولیا دەژیا. بێگومان هەموو ئەمانە کاریگەری لەسەر مرۆڤ دەکرد. باوەڕم هەیە ئەم تایبەتمەندیانەی هەڤاڵ فوئاد هێندە کاریگەری لە من کردووە، کاریگەری لەسەر هەڤاڵانی دیکەش کردوە."

ژیانی لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی داڕشتبووەوە

موراد قەرەیلان باسی لە کاریگەرییە ئایدۆلۆژییەکانی عەلی حەیدەر قەیتان کرد لە شێوە وەرگرتنی ئایدۆلۆژییایی پەکەکە و گوتی: "کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لە شێوەپێدانی ئایدۆلۆژیایی پەکەکە. هەمیشە ئایدۆلۆژیی بوو و وە هەموو تێکۆشانێکی بۆ هێڵی ئایدۆلۆژی بوو. جۆری ژیانی ئاوابوو. لەم بابەتەدا بۆچوونە بەرفراوانەکانی ئایدۆلۆژی بوو. جیاواز لەمە هیچ جۆرە نزیکایەتییەکی نەبوو. هەموو ژیانی خاوەنی هەڵوێستەیی ئایدۆلۆژی بوو و لەم بوارەدا پێشەنگ بوو. هەمیشە ورەی دەبەخشییەوە و جێگەیەکی گرنگ و کاریگەری هەبوو لەم بوارەدا. هەندێک لە تەسفییەچییەکان ویستیان سودی لێوەرگرن، کەسانی وەک سەمیر، سەهەریش سوودیان لە کەسایەتی ئەو وەرگرت و عادەتەن ویستیان پاڵی پێوەبدەن. ویستیان کاریگەری لەسەر دانێن. ڕەنگە هەندێک کات دڵ ساف بووبێت و بەزووی هەستی نەکردبێت، بەڵام دواتر کە هەستی بەو پلان و تەسفییەچیانە کرد لە دژیان بەتەواوەتی لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی جێگەی خۆی گرت. یانی وەک سروشتی پارێزەری هێڵی ڕێبەرێتی بوو. بۆیە لە دژی هەموو نزیکایەتییەکان وەستایەوە کە لە دەرەوەی دیدگای ئایدۆلۆژی هێڵی ڕێبەرێتی بوون. هەموو ئەمانەمان لە زۆر قۆناغی پارتییدا (پەکەکە) ئەزموون کرد، هەڵوێستی هەڤاڵ فواد هەمووکاتێک ڕوون بووە. رەنگە هەندێک جار لە پراکتیکدا بە زووی هەستی پێ نەکردبێت، بەڵام دوای هەستپێکردنی تێکۆشانێکی ئایدۆلۆژی و خاوەن هەڵوێستی نواند. خاوەنی ژیانێکی ئایدۆلۆژی بوو.

هەروەها وەک ئایدۆلۆژیا زۆرباش دیدگاکانی پەکەکەی شرۆڤە دەکرد. هەڵسەنگاندی بەهێزبوو. ئەمەشی لە نووسین و وتار و وانەکاندا دەنواندەوە. هاوکات هەڵبەستڤان بوو بە هەڵبەستڤانی خۆیەوە هەوو ئەمانەی دەردەبڕی. بۆیە لەم چوارچیوەیەدا بۆ شێوەگیربوونی ئایدۆلۆژیامان ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا. پارێزەری ئەم شتە بوو. ئەمەی ئەزموون دەکرد و تێیدا دەژیا. هەموو شتێکی بە بۆچوون و داناسینی ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەسەنگاند. بۆیە بۆ شێوەپێدانی ئایدۆلۆژیایی پارتی (پەکەکە) لەم چوارچێوەیەدا خاوەن ڕۆڵ بوو."

لە وەڵامی پرسیاری؛ پڕۆسەی پارادایمی نوێ بۆ پەکەکە گوزارشت لە سەردەمێکی گرنگ دەکات. لە پڕۆسەکەدا بڕیاری پارادایمی نوێ درا بۆ گۆڕان-گۆڕانکاری، تێگەشتنی پارادایمی نوێ و جێبەجێکردنی لە پراکتیکدا چیە؟

موراد قەرەیلان ئەمەی گوت: "گۆڕانکار لە پارادایمی پڕۆسەکەدا زۆر سەخت تێپەڕی. وەک دەزانرێت ڕێبەرێتی پێش پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، بناغەی ئەمەی دانابوو. هەوڵدان و کارەکانی ڕێبەرێتی پەیوەست بەمەوە هەبوو. لە دوای ئەوەی ڕێىەرێتی بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەستگیرکرا، لە هەلومەرجی سەختی ئیمراڵییدا، کە لە هەلومەرجی سەرەتای ئیمراڵی سەختر بوو، بۆ هەموومان پڕۆسەیەکی سەخت بوو، بەڵام بۆ ڕێبەرێتی هەندێک سەختر بوو. لەم هەلومەرجانەدا ڕێبەرێتی بە شێوەیەک گۆڕان و گۆڕانکاری پارادایمەکەی تەواو کرد. دەبوو بە خێرای شرۆڤەی بکات، دەرفەتی گفتوگۆی لەگەڵ ڕێکخستن نەبینی. دیدگای گۆڕانکاری بەم شێوەیە نیشان دا. بۆ فراوانکردنی بەرخۆدان وردبوونەوەمان کرد. هێشتا لەم چوارچێوە زیاتر بوو. دوای ئەوەی ڕێبەرێتی پارادایمەکەی پێشکەشکرد بە بنەما وەرمانگرت، بەڵام بۆ تێگەشتنی بە سەختی ئەزموونمان  کرد. بێگومان هەڤاڵ فوئادیش بە سەختی ئەزموونی کرد، بەڵام دەتوانم بڵێم لەوکەسانەی واتایان پێشبەخشی یەکەم کەس هەڤاڵ فوئاد جێی گرت. هەموو نزیکایەتیەکە بەم شێوەیە بوو. نزیکایەتی ئەو بۆ ڕێبەرێتی، لە سەرەتاوە نزیکایەتی پارادایما بوو؛ ئەگەر ڕێبەرێتی بەم شێوەیە ڕوانیبێتی لە بناغەیەییدا شتێک کە دەیزانی هەیە. پاشان ڕێبەرێتی شڕۆڤەی دەکرد، هەندێک دەرفەت دروستبوون بەرگرینامەکان هاتن، لەم لایەنەوە هەمووکەسێکەوە ئەمە تێگەشت، بەڵام لە سەرەتاوە هەڤاڵ فوئاد ڕۆڵی هەبوو لە مانا پێدانی.

پاشان کاتێک تێگەیشتن، بەتایبەتی لە ساڵی ٢٠٠٠ دا دوای ئەوەی کە بەرگرینامەکە پێشکەشی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) کرا و گەیشتە دەستمان، زیاتر تێگەشتین. لێرەوە بۆ ئەوەی هەڤاڵان زیاتر تێبگەن، هەمووکەسێک باشتر تێبگات و واتا بەم ڕەنجە بدات. پاشان چوارچێوەکە ڕوونبوویەوە، بۆ شرۆڤەکردن و تێگەیشتن هەوڵدرا. پەیوەست بەمەمەوە تێکۆشانەکانی هەڤاڵ فوئاد زۆر بەنرخن. هەم نووسینەكانی لەو كاتەدا، هەم وانەكانی بۆ كادرەكان و هەم بەشداری چالاكی لە گفتوگۆكان كردووە. لەم لایەنەدا هەوڵی دا كە هەمووکەسێک لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ تێبگات، گۆڕان و گۆڕانکاری دروست ببێت، کاریگەری سۆسیالیزمی بونیاتنرا، چەقبەستووی پێشوو تێپەڕێنین و لە ڕاستی سەردەمەكەدا، پەیوەست بە حەقیقەتی سەردەمی ڕێبەرێتی قوڵ ببینەوە. بۆ هەر وشەیەکی ڕێبەرێتی، دەیانوت ڕێبەرێتی بۆچی ئەمەی دیاری کردووە و شڕۆڤەی دەکرد. واتا دەیانوت، ڕێبەرێتی ئەم وتەیە دەهێنێتە زمان، بەڵام ئەم وتەیە گوزارشت لە چی دەکات، پێویستە هەڵسەنگێنرێت، چۆن پێویستە شڕۆڤە بکرێت. هەڤاڵ فوئاد لەم بوارەدا پسپۆڕ بوو. دەیکرد کە تێبگەین. بۆ ئەوەی گۆڕان و گۆڕانکاری دروست ببێت و بگاتە سەرکەوتن، لە ناو هەوڵێکی گەورەدا بوو. پەیوەست بەمەوە زۆر هەوڵی دابوو. هەم لە گفتوگۆی ناوخۆیی و هەم لە ڕاگەیاندندا لە نووسینەکانی لەسەر ڕای گشتی دەینووسی بۆ ئەوەی لە هەموو لایەنەکانەوە گۆڕان و گۆڕانکاری پارادایمەکە تێبگەین، بگاتە سەرکەوتن و بە شێوازەکە ئێمە لەگەڵ ڕێبەرایەتیدا بڕۆین، هەوڵی دا. لە ژیانی خۆی، لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێبەرایەتیدا نموونەی دەدا. بۆ ئەوەی لە هەموو لایەنەکانەوە گۆڕان و گۆڕانکاری تێبگەین و لە پراکتیکدا نیشان بدرێت، بۆ ئەوەی ئێمە ڕێبەرێتی بەم شێوازە تەواو بکەین، خاوەن هەوڵدانێکی تایبەتی بوو."

هەروەها لە وەڵامی پرسیاری؛ وەک دەزانرێت، پێش بڵاوبوونەوەی پارێزنامەکانی ئۆجالان لە بەردەوامی ئامادەکردنی و بڵاوکردنەوەی پارێزنامەکانی، ڕۆڵێکی کارای هەبووە. دەربارەی تەرکیز، پێداچوونەوە، هەوڵ و ماندووبوونەکانی لە پارێزنامەکاندا چ دەڵێن؟

قەرەیلان ئەمەی گوت: "ئەوەندەی من بزانم هەڤاڵ فوئاد پێداچوونەوەی بە پارێزنامەکانی ڕێبەرتی دا کردووە، ڕەنگە هەندێکیان کە من ئاگادار نەبم. سەرەتا دەیخوێندەوە و ڕێکخستنەوەی دەکرد و سەرقاڵی دەبوو. هەڤاڵێک بوو کە ڕێزێکی زۆری بۆ پارێزنامەکانی رێىەرتی دادەنا. هەموو کتێبێکی ڕێبەرتی بۆ هەڤاڵ فوئاد وەک منداڵی بوو. هەمیشە لە دەستیدا بوو، یان لە تەنیشت جێگاکەیەوە بوو. هەریەکەیان نەک جارێک، بەڵکو چەند جار خوێندبووەو. بەردەوام بەیانی، نیوەڕۆ و شەو مەشغووڵی خوێندنەوەیان بوو، بەردەوام لەگەڵ پارێزنامە و پارادایمی ڕێبەرتی دا دەژیا. بۆ نموونە پێداچوونەوەی دەکردن، پاشان دەینارد بۆ بڵاوکردنەوە، بەڵام دواتر دیسان دەیخوێندەوە و پێداچوونەوەی بۆ دەکردەوە. دەیگوت: "ئەم بەشە لەبیرکراوە، یان ئەگەر بەمشێوە ببوایە باشتر بوو بۆ تێگەیشتن". دوای بڵاوبوونەوەی بەرنامەیەکی تری ئامادە دەکرد و دەیگوت: "ئەگەر دوای ئەمە بڵاوبکرێتەوە بەمشێوە باشترە" تەنانەت دەزانم کە هەندێک لە پارێزنامەکانی سێ جار بەم شێوەیە پێداچوونەوەی بۆ دەکردن. هەر جارێک داوای لێبوردنی دەکرد و دەیگوت: "دووبارە خوێندومەتەوە و زۆر گرنگە ئەو کەموکوڕتیەی هەیە باشتر وایە چاک بکریت بۆ ئەوەی مانای خۆی بدات." واتە لەگەڵ پارێزنامەکاندا ژیاوە. هەمیشە لەگەڵیدا بوو. لە ڕاستیدا بەردەوام لەگەڵ ئەو ناوەندەی کە پارێزنامەکانی بڵاودەکردەوە لە پەیوەندیدا بووە. لە ڕاستیدا کۆمیتەیەک بۆ ئەم ئەرکە پێک هێنرابوو. بە تەنیا نەیدەتوانی ئەنجامی بدات، هەروەها بۆچوونی هەڤاڵەکانیشی وەردەگرت. لە ڕاستیدا ئەو شتانەی کە ئامادەی دەکرد بۆ کۆمیتەکەی دەنارد و دواتر بۆ بەڕێوەبەرایەتی، ئەوانیش پێداچوونەوەیان بۆ دەکرد. هەوڵی بەردەوامی دەدا بۆ بڵاوکردنەوە، وەرگێڕان و پەرەدان بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان و جیهاندا. هەڤاڵ فوئاد هێندەی کە وڵاتپارێزێکی نەتەوەیی بوو، ئەوەندەش نێونەتەوەیی بوو. هەرگیز تێکۆشانی گەلی کوردی لە تێکۆشانی گەلانی ناوچەکە جیا نەدەکردەوە. ئەو لە ڕوانگەی سۆسیالیستی دیموکراتیکەوە هەموو ڕەوتەکانی لەبەر چاو دەگرت و گرنگییەکی زۆری بە ڕۆحی پارادایمی رێبەرتی، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیک دەدا. زۆرتر سەرنجی لەسەر ئەوانە بوو. بۆ ئەوەی چەمکی نەتەوەی دیموکراتیک – نەک دەوڵەت-نەتەوە باشتر بە هەموو جیهاندا بڵاو ببێتەوە زۆر هەوڵ و تێکۆشانی دەکرد."