قوڵبوونه‌وه له رێبازی شه‌هید د.سیروان زامنی سه‌ركه‌وتنه -٣-
هه‌لومه‌رجی كوردستان و عێراق، به‌گوێره‌ی دۆخی ئه‌وروپا زۆر له‌یه‌كتری جیاوازبوون. له عێراق رژێمی به‌عس هێرشی ده‌وڵه‌تۆچكه‌ی كوێتی كردبوو له هاوینی 1990 و داگیری كردبوو.
هه‌لومه‌رجی كوردستان و عێراق، به‌گوێره‌ی دۆخی ئه‌وروپا زۆر له‌یه‌كتری جیاوازبوون. له عێراق رژێمی به‌عس هێرشی ده‌وڵه‌تۆچكه‌ی كوێتی كردبوو له هاوینی 1990 و داگیری كردبوو.
قوڵبوونه‌وه له رێبازی شه‌هید د.سیروان زامنی سه‌ركه‌وتنه -٣-
سه‌ردار ستار
به‌شی سێیه‌م
• وه‌ك پێشه‌نگێكی سه‌رده‌میانه خاوه‌ن رۆڵ و ئه‌رك:
هه‌لومه‌رجی كوردستان و عێراق، به‌گوێره‌ی دۆخی ئه‌وروپا زۆر له‌یه‌كتری جیاوازبوون. له عێراق رژێمی به‌عس هێرشی ده‌وڵه‌تۆچكه‌ی كوێتی كردبوو له هاوینی 1990 و داگیری كردبوو. سه‌ددام وای ده‌زانی، ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی پاشایه‌تی كوێت به‌ئاسانی خۆیان راده‌ست ده‌كه‌ن و له ترسی دیكتاتۆریه‌تی سه‌ددام ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌بن. هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه هه‌شت ساڵ، رژێمی به‌عس، بۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌یی جیهانی و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی كرد، به رۆحی مه‌زهه‌بگه‌رای سوونی و شۆڤینزمی عه‌ره‌بی، وای هه‌ست كرد كه ئه‌وانیش ده‌نگ ده‌رناخه‌ن. بۆیه له‌لایه‌ك قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی زیاتر ده‌بێ، له‌لایه‌كیتریش قه‌رزه‌كانی شه‌ڕی به‌ئاسانی ده‌داته‌وه. له‌لایه‌كیتریش، په‌یام و دروشمه نه‌ته‌وه‌په‌رست و شۆڤینیه‌كانی، ده‌بنه هێز بۆ بوونه ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ێكی هه‌ژموونگه‌رای عه‌ره‌بی، وێنه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و ج.عه‌بدولناسر...هتد. به‌ڵام ئه‌و خه‌یاڵانه‌ی سه‌ددام و رژێمه‌كه‌ی هه‌موویان كه‌وتنه كه‌نداوی عه‌رەبیه‌وه، كاتێك پاشای كوێت و خێزانه‌كانیان خۆیان رزگار كرد‌و گه‌یشتنه سعودیه. له‌لایه‌كیتریش، سیسته‌می سه‌رمایه‌یی جیهانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و به‌پشتیوانی ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان، جاڕی هاوپه‌یمانیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیاندا له دژی رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام حسێن.
ئه‌و بارودۆخه رێبه‌ر ئاپۆ به‌درێژی شیكار و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كردبوو، له راپۆرتی سیاسی كۆنگره‌ی چواره‌مینی په‌كه‌كه‌ش به‌جێكراون. وه‌ك ده‌زانرێت كۆنگره‌ی چواره‌می په‌كه‌كه له زستانی 1990 له چیاكانی كوردستان له حه‌فتانین ئه‌نجامدرا. بۆیه قوڵبوونه‌وه له‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه وایده‌كرد، كادیری په‌كه‌كه پێش هه‌موو كه‌س، بۆ ئه‌م قۆناخه خۆی ئاماده بكات. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كاتێك هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێرشیان كرده سه‌ر رژێمی سه‌ددام، له شوباتی 1991. سه‌ره‌تا له كوێت ده‌ریان خست، پاشانیش ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنی، چونكه ژێرخانی عێراقیان خاپوور كرد، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو كه ترسی له گیانی عێراقیه‌كان ده‌رخست. ئه‌و رژێمه دیكتاتۆره‌ی كه‌وه‌ك پڵنگێك خۆی نیشاندابوو بۆ گیانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ده‌ره‌وه له رێویه‌ك خراپتربوو، وه‌كو ئێستای په‌ده‌كه\ع وابوو. خه‌ڵكی باشووری عێراق كاتێك ئه‌و تێكچوونه‌ی سوپای عێراقیان بینی له كوێت و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه تێكشكاوه‌كان بۆ شاری به‌سره، وایكرد خه‌ڵكی به‌سره، سه‌ره‌تا له ناوچه‌ی شه‌عبانییه، ده‌ست به‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی بكه‌ن. دواتر ناڕه‌زایه‌تیه‌كان گه‌یشتنه شاری به‌سره‌و باشووری عێراق، به‌تایبه‌تی هه‌رێمه شیعه نشینه‌كانی گرته‌وه.
ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی له باشووری عێراق روویدا، له كوردستانیش هێز و باوه‌ڕی به‌خشیه كۆمه‌ڵگه. ئه‌نجام له 5ی ئاداری 1991 له شارۆچكه‌ی رانیه و چوارقوڕنه‌وه، خه‌ڵك ده‌ستی به راپه‌ڕین و خۆپیشاندان كرد، یه‌ك به‌یه‌ك ناوچه و شاره‌كانی له رژێمی به‌عس پاك ده‌كرده‌وه، تا گه‌یشته كه‌ركوك. پارته‌كانی باشوور له پێشه‌نگایه‌تی كردن و جۆشدانی كۆمه‌ڵگه رۆڵی سه‌ره‌كیان نه‌بوو، چونكه پرۆسه‌ی ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان و كیمیاباران ئه‌ژنۆی شكاندبوون. زۆربه‌ی زۆری چه‌كداره‌كانیان خۆیان راده‌ستی رژێمی به‌عس كردبووه‌وه، ئه‌وه‌ی تریش له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خه‌ریكی به‌رده‌وامی دان به ژیانی ئاسای خۆیان بوون. هه‌ندێكیتریان وه‌ك نمونه یه‌كێك له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران "فه‌ریدون عه‌بدولقادر" خه‌ریكی بازرگانی قوماش بوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا". ئه‌وانه‌ی تریش یان خه‌ریكی به‌خێوكردنی ماڵ و منداڵیان بوون، یان ئه‌وه‌تا خه‌ریكی پێكه‌وه‌نانی ژیانی خێزانی بوون، بۆیه ئه‌وه‌ی بیریان لێ نه‌ده‌كرده‌وه، شۆڕش بوو له باشووری كوردستان و عێراق. بۆیه بینیمان زۆرێك له شار‌و شارۆچكه‌كان رزگارببوون، تازه دانه دانه مه‌فره‌زه و گرووپی چه‌كداری حیزبه‌كان، ده‌هاتن به‌شداری راپه‌ڕینی خه‌ڵك ده‌بوون.
هه‌ڤاڵ دكتۆر سیروان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هه‌ڤاڵان، به‌پێشه‌نگایه‌تی كه‌سایه‌تی خه‌باتكار وڵاتپارێزی وه‌ك سادق عومه‌ر "كه یه‌كێك بووه له به‌رگری مللیه‌كانی شه‌هید عگید "مه‌عسوم قۆرقماز"، به‌شداریه‌كی چالاكیان له راپه‌ڕینی ده‌ڤه‌ری زاخۆ و دهۆك كرد. بۆیه‌ش خه‌ڵكی بادینان له ده‌وری هه‌ڤاڵان كۆبوونه‌وه‌و هه‌ڤاڵانیش له زاخۆ و دهۆك خۆیان به‌جێكرد، ئینجا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی دیموكراتیانه‌ی كۆمه‌ڵگه مشتومڕیان ده‌كرد.
بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی ساڵی 1975 و 1988 دووباره نه‌بێته‌وه، هه‌مانكات پێشه‌نگایه‌تی راسته‌قینه‌ی دیموكراتیانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه به هێزو باوه‌ڕی خودی خۆی بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌وه ده‌ركه‌وێت و خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ببات، هه‌روه‌ها رێگری بكرێت له‌و فه‌رهود و تاڵانه‌ی كه حیزبه كلاسیكه‌كان له‌ژێر ناوی به‌ره‌ی كوردستانی به‌ڕێوه‌یان ده‌برد. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رێبه‌ر ئاپۆ رێنمای دابوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی خه‌ڵكی باشوور، هه‌مانكات ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی پارچه‌كانیترن و له‌باشوور خه‌بات ده‌كه‌ن، خۆیان له رێكخستنێك رێكبخه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش گفتوگۆ و به‌دواداچوون ده‌ستی پێكردبوو، له‌ماوه‌ی ساڵێك له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و ئاماده‌كاری، ئه‌نجام له كۆنگره‌یه‌كدا له سه‌ره‌تای نیسانی 1991 پارتی ئازادی كوردستان"پاك" راگه‌یه‌ندرا. هه‌ڤاڵ دكتۆر سیروانیش وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پاك، ده‌ستی به كاروخه‌بات ده‌كرد، له سنوری بادینان.
پاك وه‌ك رێكخستنێكی سه‌رده‌میانه كه به پره‌نسیب و پێوانه‌ی شۆڕشگێڕی خۆی ئاوا كردبوو، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له زاخۆوه تاكو پێنجوێن له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان خۆی ناساند. بۆیه سه‌یر بكه‌ین له ساڵی 1991 رێك دوای راپه‌ڕین ده‌بینین به سه‌دان گه‌نج و لاوی باشوور، به‌شداری پارتی ئازادی كوردستان بوونه، هه‌مانكات رێكخستنه‌كانی پاك له دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی ره‌گی خۆیان بڵاو كردۆته‌وه. ئیدی خه‌ڵكی باشوور وه‌ك جاری جاران ناچار نییه بۆ خه‌بات و تیكۆشان دووباره بچێته‌وه ژێر چه‌پۆكی پارت و لایه‌نه كلاسیكه‌كان كه توانستی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی دیموكراتیانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یان زۆر لاوازبوو یان هه‌ر نه‌بوو. چونكه خه‌ڵك ته‌نها له ساڵی 1991، دوو جار هێزه باوه‌كانی تاقی كردبووه‌وه، له‌لایه‌ك رۆڵیان له راپه‌ڕین لاوازبوو، لایه‌نیتریش نه‌یانتوانی له‌كاتی هێرشی پێچه‌وانی رژێمی به‌عس، یه‌ك شوێن بپارێزن، پێچه‌وانه پێشی خه‌ڵك گه‌یشتنه سنوره‌كانی ئێران و توركیا. ئه‌گه‌ر بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بووایه، ئه‌وا له‌كۆچڕه‌وه‌كه زیاتر له دوو ملیۆن مرۆڤ ئاواره‌ی سنوره‌كان ببوو و هیچ ئاسۆیه‌كیشی بۆ پاراستن و گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بوو. بۆیه باشووری كوردستان پێویستی به‌ڕێكخستنێكی به‌دیل هه‌بوو تاكو به‌كه‌مترین زیان له‌ده‌ست ئه‌و هێزانه رزگاری ببێت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هێڵی دژه فڕین دیاری كرا وه‌ك هێڵی 36، هه‌رێمه رزگاربووه‌كان، له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانیه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوون. له پرۆسه‌یه‌كی له‌ناكاودا بڕیار گیردرا و كۆمسیۆن دروست بوو، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن. ئه‌وه‌بوو له 19\5\ 1992 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن پێكهات. له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیان په‌سند نه‌كرد، هه‌مانكات هیچ هێزیتریش ئه‌و رێژه‌یی كه دیاریان كردبوو، وه‌ك به‌ربه‌ستی %7 ده‌نگیان به‌ده‌ست نه‌هێنا. بۆیه هه‌ردوو هێزی گوایا براوه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیان دا لایه‌كه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی په‌نجا به په‌نجایان پێكهێنا. وه‌ك ده‌زانرێت په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی جه‌وهه‌ر نامیق سالم بوو، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی په‌ده‌كه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌رۆكی حكومه‌تیش د.فواد مه‌عسوم بوو، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌نه‌كه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه یه‌كه‌م بڕیاری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ لێدان بوو له پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، واتا شه‌ڕی كورد كوشتن و خیانه‌ت له برا و خوشكه‌كان، وه‌ك یه‌كه‌م بڕیار له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوو!!
4\10\ 1992 هێزه‌كانی په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه له حه‌فتانینه‌وه تا ده‌گاته خواكوڕك هێرشی گه‌ریلای ئازادی كوردستانیان كرد. به‌ر له‌و هێرشه، یه‌نه‌كه له سنوری شه‌قڵاوه له پایزی 1991 هێرشی سه‌ر كۆمه‌ڵێك گه‌ریلای كرد كه به ئه‌ركێك له جه‌وله‌دابوون و دوو گه‌ریلا به‌ناوه‌كانی ئامه‌د و هاواری شه‌هید خست "ئامه‌د خه‌ڵكی ئامه‌دی باكوور و هاواریش خه‌ڵكی عه‌فرینی رۆژئاوا بوو" كه تائێستاش گلكۆكانیان له گۆڕستانی زه‌یتونی شه‌قڵاوه‌یه. له هاوینی 1992 هێزه‌كانی په‌ده‌كه، له سنوری قه‌زای سۆران، كاتێك دوو ئه‌ندامی رێكخستنی پارتی ئازادی كوردستان پاك، به‌ناوه‌كانی "جه‌نگی به‌كر هیرانی و بونیاد دێرك" له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بوون، بۆسه‌یان بۆ دانانه‌وه‌و شه‌هیدیان خستن. ئه‌مه و چه‌ندین په‌لامار و ده‌ستدرێژیتر له سنوری بادینان، نمونه شه‌هید خستنی "سادق عومه‌ر".
په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه بێ ئه‌وه‌ی گوێبده‌نه هیچ پره‌نسیپێكی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی، له‌سه‌ر داوای توركیا و به ره‌زامه‌ندی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ناتۆ، په‌لاماری په‌كه‌كه‌یان دا. پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر نابه‌جێ و ناشایسته به‌ئه‌خلاق و زه‌هنی مرۆڤیان ده‌كرد، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی بده‌نه ئه‌و كرده‌وه دژه نه‌ته‌وه‌یه كه به فه‌رمانی داگیركه‌ران و ناحه‌زانی گه‌لی كورد جێبه‌جێ ده‌كرا.
له‌كاتی ئه‌و شه‌ڕه ناڕه‌وایه‌یی ساڵی 1992 كه به‌شه‌ڕی خیانه‌ت ده‌ناسرێ، هه‌ڤاڵ دكتۆر سیروان له به‌ره‌ی حه‌فتانین بوو. وه‌ك به‌رده‌وام هه‌ڤاڵان كاروخه‌باتی رۆژانه‌ی خۆیان به‌جێ ده‌گه‌یاند، كاتێك زانیبوویان هێزێكی په‌ده‌كه هێرش ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت په‌لاماریان بده‌ن. هه‌ڤاڵانیش لێیان دینه ده‌ست و په‌شێمانیان ده‌كه‌نه‌وه له هاتنه‌كه‌یان. هه‌ڤاڵ دكتۆر سیروان له‌كاتی هێرش بردندا چه‌كدارێك به‌دیل ده‌گرێ و ده‌یهێنێته‌وه بۆ سه‌ربازگه‌كه‌یان، به‌ر له‌وه‌ی بگاته لای هه‌ڤاڵان ده‌یه‌وێت هاوكاری چه‌كداره دیله‌كه بكا و ئاوی بۆ بێنێ و پێویستیه‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكات، له‌وكاته‌دا چه‌كداره دیله‌كه په‌لاماری چه‌كه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ستڕێژێكی لێده‌كا و هه‌ڤاڵ دكتۆر سیروان به‌سه‌ختی بریندار ده‌كا. ئه‌گه‌رچی چه‌كدارنی په‌ده‌كه، هاتوونه‌ته به‌ره‌ی شه‌ڕ و له شه‌ڕدا ئه‌و چه‌كداره‌ی به‌دیل گرتووه، به‌ڵام هێشتا هه‌ڤاڵ دكتۆر ئه‌و چه‌كداره به دوژمن حیساب ناكا و ده‌یه‌وێ ئاو و خواردنی بۆ بێنێ كه ده‌زانێ هیلاكه. دیسان ئه‌و بابه‌ته هه‌ڤاڵ دكتۆر له یه‌كێك له نووسینه‌كانی باس ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌زموونی شه‌ڕی 1992 ... ئه‌وكاره‌ساته‌ی ده‌بووایه دووباره نه‌بێته‌وه"، ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ین ده‌بینین رۆحی پاكی دكتۆر چه‌نده به‌ویژدانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی بۆته قوربانی كاره‌ساته‌كه، به‌ڵام ده‌ڵێ نه‌دەبووا ئه‌و كاره‌ساته روویدابووایه. له‌ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه باس ده‌كات و ده‌ڵێت، جگه له داگیركه‌ران و ناحه‌زان كه‌سیتر سوودی له‌م شه‌ڕه نه‌بینیوه. ئه‌وكات راگه‌یاندنه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌یانگووت په‌كه‌كه رێگای ئازوقه‌ی گرتووه، ئێستاش راگه‌یاندنه‌كانی په‌ده‌كه ده‌ڵێن، "په‌كه‌كه هۆكاره بۆ هاتنی ده‌وڵه‌تی تورك، ئه‌گه‌رنا تورك دوژمن و داگیركه‌ر نییه!! ئه‌وه په‌كه‌كه یه ده‌ستی تورك راده‌كێشێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان!!" سه‌یركه‌ن 30 ساڵ تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام زهنیه‌تی په‌ده‌كه نه‌ك نه‌گۆڕاوه، به‌ڵكو خراپتر بووه. ئه‌گه‌ر له‌ترسی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان نه‌بێ، ئه‌وا ده‌مێك بوو په‌ده‌كه چه‌ند جاری‌تر ئه‌و شه‌ڕه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه.
شتێكی باش ئه‌وه بوو كه شه‌ڕی 1992 زۆر درێژه‌ی نه‌كێشا، به‌ڵام نزیكه 1000 كچ و كوڕی كورد بوونه قوربانی، به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد، به‌قه‌د زه‌ڕه‌یه‌ك سوودی لێ وه‌رگرتبێ. پێچه‌وانه سوودی گه‌یاند به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك، وای كرد دوژمنایه‌تیه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد قوڵتر بكاته‌وه، هه‌مانكات ده‌رفه‌ت دروست ببوو وه‌ك باشوور له باكووریش هه‌رێمی رزگاركراو دروست ببن به‌تایبه‌ت له بۆتان و بادینان، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌ده‌ست گه‌لی كورد له‌باكوور ده‌رخست.
هه‌ڤاڵ دكتۆر و هه‌موو ئه‌و گه‌ریلا بریندارانه‌ی شه‌ڕه‌كه، دوای تیماری زامه‌كانیان، ره‌وانه‌ی كامپی زه‌ڵێ كران. كامپی زه‌ڵی بۆ ئه‌وه دروست كرابوو، تاكو گه‌ریلای په‌كه‌كه له سنوره‌كانی توركیا دوور بكه‌وێته‌وه‌و سنوره‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك پارێزراوبن. بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رامه‌كانی داگیركه‌ران جێبه‌جێبێ، ئه‌وكات عوسمان "فه‌رهاد" كه به‌رپرسیاری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی خواكوڕك ببوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی راده‌ستی هێزه به‌كرێگیراوه‌كان كردبوو و به‌هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئه‌وان رازی ببوو، هه‌مانكات كه‌وتبووه ناو ئه‌و كه‌شه دوور له شه‌ڕ و تیكۆشانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور به‌ناوی رێكه‌وتن سه‌پاندبوویان. ئیدی عوسمان به ئاره‌زووی خۆی هه‌ڤاڵانی بریندار و كه‌م ئه‌ندامی له شۆڕش ده‌رده‌خست، ژیانی تایبه‌تی خۆی رێكده‌خست و ده‌یویست بسه‌لمێنێ كه ئیتر شۆڕش ته‌واوبوو. واتا ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه عوسمان 2003- 2004 نواندنی هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وتی به‌ناوی جیاوازتر ئه‌وكات ئه‌نجامی ده‌دا، وه‌ك ئه‌نجام له‌لای ئه‌و ده‌ستبه‌ردان له شۆڕش و تێكۆشان، ببووه رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی زانرا كه عوسمان له ئه‌رك گیردراوه‌و راپێچی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌و هه‌ڤاڵ جه‌میل بایك "جمعه" هاتۆته شوێنی و ئیتر رۆڵی عوسمان، له رێكخستنی په‌كه‌كه‌دا نه‌ماوه. بۆیه له مانگی یه‌كی 1994 به ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ سه‌ربازگه‌ی زه‌ڵیان بۆردوومان كرد. ئه‌نجام حه‌وت گه‌ریلا و چه‌ند هاوڵاتیه‌ك شه‌هیدبوون و به‌ده‌یان سه‌ر ئاژه‌ڵیش كوژران. ئه‌گه‌ر زووتر رێوشوێنی وه‌رنه‌گیردرابووایه و هه‌ڤاڵان بڵاونه‌بوونایه، وه‌ك ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر پیلانی بۆ كردبوو به‌سه‌دان گه‌ریلا شه‌هیدببوونایه.
من بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ڤاڵ دكتۆر سیروانم له سه‌ربازه‌گه‌ی زه‌ڵێ ناسی. ئێمه كۆمه‌ڵێك خوێندكار و هه‌ڤاڵانی رێكخستنی ناو گه‌ل بووین له هه‌ولێر، هاتبووین بۆ ئه‌وه‌ی خولێكی په‌ره‌وه‌رده له نیوه‌ی ساڵ ببینین، بۆیه چووبووین بۆ زه‌ڵێ. چوونه‌كه‌مان رێكه‌وتبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆردومانه‌ی دوژمن. یه‌كێك له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی وانه‌بێژ كه پێویستبوو وانه‌ی پێ بگووتباین، هه‌ڤاڵ دكتۆر سیروان بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ نه‌ی ده‌توانی له بارودۆخی شاخ باش رێ بكات، بۆیه ئێمه چووینه لای هه‌ڤاڵ له گوندی توژه‌ڵه كه هه‌ر چاره‌گه رێك له زه‌ڵێ وه دووربوو.
كاتێك چووین هه‌ڤاڵ دكتۆر له‌كامپی پارتی ئازادی كوردستان پاك بوو، له‌وێ له‌سه‌ر كۆمیته‌ی راگه‌یاندن راوه‌سته‌ی ده‌كرد. ئه‌وكات له‌وێ گۆڤاری بانگا سه‌رخۆبوونیان ده‌رده‌خست، هه‌مانكات نووسین و بابه‌تیشیان كۆده‌كرده‌وه‌و بۆ رۆژنامه‌ی وڵاتیان ده‌نارد. له‌گه‌ڵ بینینی هه‌موومان شاگه‌شكه بووین. وانه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ دكتۆر سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی رێكخستنی جه‌ماوه‌ربوو، واتا خه‌باتی به‌ره‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌ی كوردستان ERNK. (ئەڕنەکە) له‌وباره‌یه‌وه بۆماوه‌ی رۆژێك قسه‌ی بۆ كردین. له‌گه‌ڵ گوێگرتن له هه‌ڤاڵ دكتۆر، شێوازی وانه گوتنه‌كه‌ی وای ده‌كرد مرۆڤ زیاتر مه‌كوڕبێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ته‌نها ساڵێك به‌سه‌ر برینداریه‌كه‌ی تێپه‌ڕیبوو، به‌ڵام ئه‌و جۆش و مۆڕاڵه‌ی لای هه‌ڤاڵ دكتۆر هه‌بوو لای هه‌ڤاڵانیتر به‌دی نه‌ده‌كرا. رۆژێك زیاتر قسه‌ی بۆكردین، به‌ڵام نه سه‌یری لاپه‌ڕێكی كرد و نه گرژی كه‌وته سه‌ر رووی، به‌و په‌ڕی دڵخۆشی و به‌ڕۆحێكی زۆر ساده و به ئاوازێكی زۆر خۆش، هه‌موو ئه‌وه‌ی پێویست بوو ئێمه‌ی تێگه‌یاند. به‌گشتی هه‌ڤاڵان زۆر دڵخۆش و شادومان بوون به دیتنی هه‌ڤاڵ دكتۆر، له‌لایه‌كیتریش ئه‌و ساده‌ی و خاكی بوون و مۆڕاڵ و مه‌عنه‌ویه‌تیه‌یی كه له هه‌ڤاڵ دكتۆرمان بینی، به‌شی ئه‌وه‌ی ده‌كرد بیست ساڵ تیكۆشانی پێبكه‌ی...
به‌رده‌وام ده‌كا
ژ.ت