به‌شی دووه‌م
• رۆڵه‌یه‌كی شارباژێڕی پێشه‌نگایه‌تی بۆ شۆڕش ده‌كات:
هه‌ڤاڵ كاوه عه‌لی ساڵح كه ناسراوه به د‌كتۆر سیروان، له ساڵی 1961 له گوندی چه‌می یاڵه‌ی شارباژێڕی سلێمانی له‌دایك ده‌بێ و له كۆتای شه‌سته‌كان ده‌چێته به‌رخوێندن له سلێمانی و هه‌رسێ قۆناخی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو ده‌كات و بۆ خوێندنی زانكۆش ده‌چیته به‌غدا. واتا هه‌ڤاڵ د‌كتۆر سیروان له‌ناو هه‌لومه‌رجی ساڵانی حه‌فتا و سه‌ره‌تای هه‌شتاكان له سلێمانی ده‌ژی كه به لانكه‌ی وڵاتپارێزی و قوربانیدان ده‌ناسرێت.
وه‌ك ده‌زانین له سه‌ره‌تای حه‌فتاكان بزووتنه‌وه‌ی په‌ده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی م.بارزانی گه‌یشته رێكه‌وتنێك له 11ی ئاداری 1970، ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك تۆمار ده‌كرێت. ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌و رێكه‌وتنه به‌ده‌ستهاتبوو، له‌سه‌ری خه‌وتن. لایه‌نی دووه‌م كه عه‌ره‌به نه‌ته‌وه‌په‌رسته شۆڤێنیه‌كان بوون، به سه‌رۆكایه‌تی پارتی به‌عس، باشتر خۆیان بۆ له‌ناوبردنیان ئاماده‌كرد. له‌لایه‌ك رێكه‌وتنه سیاسی و دیپلۆماسیه‌كانیان به‌رچاو ده‌ربازكرد، له‌لایه‌كیتر له‌ناوخۆ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه كرد، هه‌مانكات ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆشیان به رێكه‌وتنی دووه‌م، له‌گه‌ڵ حیزبی شیوعی عێراقی، به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كرد. بۆیه رژێمی به‌عس به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر و سه‌ددام حسێن، بزووتنه‌وه‌ی كوردیان له غه‌فڵه‌ت گرت و له‌ماوه‌ی ساڵێكدا رووبه‌ڕووی شكانێكیان كردنه‌وه كه چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كرد. بۆیه رێكه‌وتنی 6ی ئاداری 1975 له‌نێوان عێراق و ئێران و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا، كۆتای به جوڵانه‌وه‌ی په‌ده‌كه هێنا. له كه‌سایه‌تی په‌ده‌كه‌ش كۆتای به‌هه‌موو ئه‌و بیره نه‌ته‌وه‌په‌رسته كلاسیكه هێنانه‌بوو كه ئاویان له‌كانی رێكه‌وتنی لۆزان ده‌خوارده‌وه‌و له ده‌وری دروشمی ئۆ‌تۆنۆمیخوازی كۆببوونه‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك تێكشكانی جوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلول وه‌ك كاره‌ساتێكی ناخۆشبێ، به‌ڵام له‌لایه‌كیتر رێگای له‌به‌رده‌م نه‌وه‌یه‌كی نوێ له سیاسه‌تمه‌دار و گه‌نج و خوێندكار كرده‌وه كه دواتر به‌ناوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خۆی ناساند و له 1976 خه‌باتی چه‌كداری راگه‌یاند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سه وڵاتپارێز و خه‌باتكارانه‌ی كه شكانیان په‌سند نه‌بوو، له پارته‌كانی وه‌ك سۆسیالیست و پاسۆك و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌ده‌كه ده‌ستیان به جموجۆڵی نوێ ده‌كرد، به‌ڵام له‌لایه‌نی فیكری و ستراتیژی زۆر روون نه‌بوو چی ده‌كه‌ن و چیان ده‌وێت؟
كوردایه‌تی كلاسیك و بێ به‌رنامه و بێ فیكر و ئایدیۆلۆژیای نوێخوازی، هه‌مانكات سیاسه‌تی پشت به‌ستن به ده‌ره‌وه، ته‌نها به یه‌ك بانگێشه‌ی پیلانگێڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بڵێت"كارم ته‌واوبوو". ئه‌م دۆخه نوێیه ده‌رفه‌تێكی زێڕین بوو، بۆ ئه‌وانه‌ی كه له كۆتای شه‌سته‌كان ئه‌و دۆخه‌یان بینی بوو و خوێندنه‌وه‌یان بۆ كردبوو. هه‌لومه‌رجی نوێ، گه‌نجان و خوێندكارانی هانده‌دا به گوڕوتینێكی زیاتر له‌ژێر فیكر و فه‌لسه‌فی ماركسی – لینینی ره‌وتی تێكۆشانی نوێ له باشوور خۆی به‌ڕێكخستن بكات. ئه‌و ره‌وته نوێیه كه به كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان ده‌ناسرا، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر گشتی باشووری كوردستان دروست كرد، به‌تایبه‌تیش شاری سلێمانی، چونكه هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و شاره بوو. سلێمانیش وه‌ك سیفاتێكی هه‌میشه‌یی، به‌رده‌وام بۆ نوێخوازی كراوه‌یه.
هه‌ڤاڵ د‌كتۆر سیروان وه‌ك هه‌موو لاوانی سلێمانی، ده‌بووا له‌گه‌ڵ كاروانه‌كه خۆی رێكخستن بكردبووایه. بۆیه هه‌ر زوو به‌شداری رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران ده‌بێت و تا كار ده‌گاته ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی چالاكیه رێكخستنیه‌كانی له به‌غدا ئاشكرا ده‌بێ و ساڵی دووه‌می زانكۆ به‌جێ دێڵێت و په‌یوه‌ندی به هێزه چه‌كداره‌كانیانه‌وه ده‌كات.
د‌كتۆر سیروان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ربنه‌مای راستی و پرنسیب و پێوانه‌كانی شۆڕشگێڕی، بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌پی سۆسیالیستی وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان ده‌ناسێت و به‌شداری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له شاخ رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌و ده‌بینێ جیاوازه. ناكۆكیه‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی شاخی كۆمه‌ڵه، له‌م چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێ چڕ بكرێنه‌وه؛ یه‌كه‌م، كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران له‌لایه‌ن كادیره پێشه‌نگه‌كانی خۆیه‌وه رابه‌رایه‌تی ناكرێت، به‌ڵكو به جیاوازیه‌كی كه‌م كادیره‌كانی په‌ده‌كه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ش هێڵی بورژوزای بچووك زیاتر زاڵه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران، نه‌ك هێڵه چه‌په شۆڕشگێڕیه‌كه. دووه‌م، باڵباڵێن و خه‌تی جیاواز هه‌یه كه نه‌ك هێز نادا به بزووتنه‌وه‌كه، به‌ڵكو بڕستی له‌به‌ر بڕیوه، بۆیه ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی هێڵه بورژوازی بچوكه‌كه ببێته‌وه، ئه‌وا به جیاكار و لاده‌ر پێناسه ده‌كرێت و له‌ناو رێكخستنه‌كاندا ناوی دزڕێندرێت. سێیه‌م، بنكه و جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵه تا ئاستی ئاماده‌بوون بۆ هه‌موو قوربانی و گیانفیدابوونێك ئاماده‌یه، چ له زیندان و چ له‌سه‌ر شاخ له پێشی پێشه‌وه‌ن بۆ مه‌رگ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی جوڵانه‌وه‌كه‌ن، زۆر به‌كه‌می ده‌بینرێن، كه ده‌ریش ده‌كه‌ون زۆرتر وه‌ك چینی باڵاده‌ستی سه‌ره‌وه ده‌بنرێن. بۆیه ناكۆكی ئه‌وه‌ی لا دروست ده‌بێ، كه ئه‌وانه‌ی قوربانی و فیداكاری بۆ ئه‌و رێكخستنه ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن زۆر له‌یه‌كتر جیاوازن. چواره‌م، هێڵی ئازادی ژن و رۆڵی ژنه، ده‌بینێ له پڕوپاگه‌نده باسی ئازادی ژن و رۆڵی ژن ده‌كرێت، به‌ڵام له كرداردا هه‌مان ره‌وتی رابردوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، وه‌ك ئه‌و وته‌یه‌یی ئه‌وكات باو بوو به‌شێك به‌ناو سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌یانگووت "له هه‌مووشتێك سۆسیالیستین ته‌نها له مه‌سه‌له‌ی ژن نه‌بێ". پێنجه‌م خاڵی كۆتای و گرنگیش پرسی شه‌ڕی ناوخۆ بوو، وه‌ك ده‌زانرێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌كیتر له كوردستان سه‌رهه‌ڵنه‌دات، په‌ده‌كه به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی، له كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه و خائینانه و دوور له هه‌موو پره‌نسیبێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی، له ناوچه‌ی هه‌كاری، سنوری باكوور و باشوور، زیاتر له 700 ئه‌ندام و كادیری یه‌نه‌كه‌ی خسته بۆسه‌وه‌و زۆربه‌یانی شه‌هید خست، ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ش ره‌می كردن. به‌تایبه‌ت كه‌سایه‌تی وه‌ك عه‌لی عه‌سكه‌ری و د‌كتۆر خالید، شه‌هیدخستنیان تاوانه‌كه‌ی هێشتا گه‌وره‌تر كردن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه، یه‌نه‌كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك تۆڵه‌ی خۆی ده‌كرده‌وه، ئه‌نجامیشی گرت، توانی ته‌نگ به په‌ده‌كه و هاوپه‌یمانه‌كانی له "به‌ره‌ی جود" هه‌ڵبچنێ و نه‌هێڵێت له رۆژهه‌ڵاته‌وه بێنه‌وه باشوور. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نامۆی بوو ئه‌ویش، كۆمه‌ڵكوژكردنی رێكخستنه‌كانی حیزبی شیوعی عێراقی بوو، به چه‌ك و بێ چه‌ك، به ژن و پیاو، ئه‌م كۆمه‌ڵكوژكردنه‌یان هیچ ره‌وایه‌تیه‌كی نه‌بوو. هه‌ر ئه‌وكاتان سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه كه به ئه‌ركی ناوبژیكاری هه‌ڵستابوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شاندێكی به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵ "خالید" مه‌حمه‌د قه‌ره‌سونگوور ناردبوو تاكو لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه‌و كۆتای به‌شه‌ڕ به‌هێنن، به‌ڵام ئه‌وانیش كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه و له 2\5\1983 شه‌هید كه‌وتن. هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش یه‌نه‌كه به‌ته‌نها و یه‌كلایه‌نه چووه دانوستاندن و ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس. دوای ماوه‌ی ساڵێكیش به‌بێ ئه‌نجام له‌و پرۆسه‌یه ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش هۆكاری بنگه‌هین بوون كه له‌گه‌ڵ راستینه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران نه‌ده‌هاتنه‌وه، بۆیه د‌كتۆر سیروان ده‌ستبه‌رداری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بوو.
• لێگه‌ڕینێكی به‌رده‌وام له‌پێناو گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت:
دوای مانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له ئێران، پاشان ملی رێگه‌ی تاراوگه‌ی گرته‌به‌ر، ئه‌نجام له وڵاتی دانیمارك ده‌گیرسێته‌وه. مانه‌وه‌ی له ئه‌وروپا له ره‌وشی ساڵانی ناوه‌ڕاست و كۆتای هه‌شتاكان، دۆخی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و چۆنیه‌تی نزیك بوونه‌وه‌یان له‌پرسی كورد و كوردستان باشتر بۆ روون ببووه‌وه، هه‌مانكات ئه‌و هه‌ژموونه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكای به‌چاوی خۆی بینی. بۆیه د‌كتۆر سیروان سیحری سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌وروپا، له‌خشته‌ی نه‌به‌رد. یان راستره بڵێین، ئه‌و دڵه یاخیه رۆژهه‌ڵاتیه له رۆژئاوا ماڵی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ر یاخی بوونی خۆی به‌رده‌وام بوو. ئه‌و راستیه‌ش له گوتاره‌كانی هه‌ڤاڵ د‌كتۆر له رۆژنامه‌ی وڵات باشتر ده‌بینین، هه‌مانكات یه‌كێك بوو له بابه‌ته‌كانی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڤاڵ د‌كتۆر له هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌و راستیانه‌ی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی باش شیرۆڤه ده‌كرد.
د‌كتۆر سیروان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ندی ره‌خنه و تێبینی و سه‌رنجه‌كانی بوو له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی رێكخستن و سه‌ركردایه‌تی و پێوانه و پره‌نسیبه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، بۆیه لێگه‌ڕین و به‌دواداچوونه‌كانی به‌رده‌وام ده‌كات. ئه‌نجام دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی و جێی باوه‌ڕ، ئاشنایه‌تی دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی به‌ره‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان"ERNK" كه‌وه‌ك باڵی رێكخستنی جه‌ماوه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه ده‌ناسرا. له‌ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی كردن و خۆ په‌روه‌رده كردن و بونیادنانی كه‌سێتی خۆی، هه‌مانكات ده‌ست به كاروخه‌باتی رێكخستنیش ده‌كات. هه‌ڤاڵ موردا قه‌ره‌یلان "جه‌مال" كاتێك باسی ناسینی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ د‌كتۆر سیروان ده‌كات له ئه‌وروپا، ده‌ڵێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رنجی راكێشام، له‌لایه‌ك گفتوگۆیه‌كی زۆر قوڵی ده‌كرد، له‌لایه‌كیتریش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ ده‌هێنا هه‌وڵی ده‌دا بیخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه مرۆڤ دووباره بوونه‌وه‌ی له‌كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ د‌كتۆر نه‌ده‌بینی، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، رۆحی وڵاتپارێزی و خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نشتیمان زۆر به‌قوڵی له‌ناخیدا دابوو، له ئه‌وروپا چركه‌یه‌ك له وڵات دانه‌بڕابوو. بۆیه هه‌ڤاڵ د‌كتۆر خۆشی له‌ناو هه‌ڤاڵان ده‌یگووت، من له ئه‌وروپاش ژیانم ژیانێكی پرۆلیتاریانه بوو، له‌ده‌ره‌وه‌ی خواردنه ساده‌كانی وه‌ك په‌تاته و ئه‌و جۆره شتانه هیچیترم نه‌ده‌خوارد.
د‌كتۆر سیروان نازو نیعمه‌تی ئه‌وروپای وه‌ك له‌خشته بردن بۆخۆی پێناسه كردبوو، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر به‌باشی و به قه‌ناعه‌ت و باوه‌ڕیه‌كی گه‌وره‌وه خۆی ئاماده‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك رۆژ دوابكه‌وێت پێشنیاری خۆی بۆ رێكخستنی ئه‌وروپا ده‌كات تاكو بچێته گۆڕه‌پانی رێبه‌رایه‌تی له لوبنان، ئه‌نجام رێكخستن له ساڵی 1989 پێشنیاره‌كه‌ی په‌سند ده‌كات و بۆ دواجار ئه‌وروپا و سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری به‌جێدێڵێت و رووده‌كاته هه‌رێمه گه‌رمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌ڤاڵ د‌كتۆر سیروان كاتێك ده‌گات به گۆڕه‌پانی رێبه‌رایه‌تی، ئیدی ده‌زانێ گه‌یشتۆته ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه لێی ده‌گه‌ڕێت، واتا حه‌قیقه‌تی تێكۆشان و خه‌بات له پێناو ئازادی كوردستان پێی گه‌یشتووه. بۆیه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌وێته ناو دیالۆگی چڕ‌و پڕ، تا ئه‌و ئاسته‌ی شوێن ده‌گرێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌كادیمیای كادیرانی مه‌عسوم قۆرقماز له بیقاع. واتا به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه هه‌ڤاڵ د‌كتۆر سیروان له حه‌قیقه‌ت و رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ تێده‌گات، به‌هه‌مان شێوه رێبه‌ر ئاپۆش له قوڵایی كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ د‌كتۆر سیروان تێده‌گات. ئه‌مه‌ش وایكردبوو كه رێبه‌ر ئاپۆ به‌رده‌وام پشتڕاستبوو، له‌و شوێنه‌ی هه‌ڤاڵ د‌كتۆر سیروانی لێ بووایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كادیرێكی پێشه‌نگی كۆنی سه‌رده‌می خه‌باتی ئایدیۆلۆژی لێبێ، ئه‌وه‌نده متمانه‌ی پێ هه‌بوو.
رێبه‌ر ئاپۆ كه هه‌موو هه‌ست و مێشك و رۆح و ئادگارێكی به‌رده‌وام له لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون و لێگه‌ڕینی نوێی به‌ده‌ست ده‌خست. سه‌ره‌تای ساڵانی 1990 په‌یوه‌ندیه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ له‌گه‌ڵ ج.تاڵه‌بانی زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چوو، ج.تاڵه‌بانیش كاتی زیاتر له لوبنان ده‌مایه‌وه، سه‌لاح ره‌شید له په‌رتووكی دیداری ته‌مه‌ن باسی ئه‌و رۆژانه ده‌كات كه ج.تاڵه‌بانی له لوبنان بووه. به‌گوێره‌ی وێنه و دۆكمێنته‌كانیش زۆربه‌ی وێنه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ و ج.تاڵه‌بانی له ساڵی 1990 گیراون. هه‌مانكات كاتێك راپه‌ڕینی 1991 ی باشوور ئه‌نجامدرا، ج.تاڵه‌بانی له سوریا گه‌ڕایه‌وه به رێگای زاخۆ بۆ باشوور. له‌گه‌ڵ ج.تاڵه‌بانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كانی تریش ده‌چوونه لای رێبه‌ر ئاپۆ و له سه‌ربازگه‌ی بیقاع ده‌مانه‌وه. وه‌ك نمونه‌یه‌كیش كه سه‌رنجی رێبه‌ر ئاپۆی راكێشابوو، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی حیزبه‌كانی باشوور چووبوونه لای ناویان د‌كتۆر فلانه كه‌س بووه.... ئه‌مه ده‌بێته ناكۆكیه‌ك بۆ رێبه‌ر ئاپۆ، بۆیه له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ سیروان ده‌ڵێت، بۆچی هه‌موو به‌رپرسه‌كانی حیزبه‌كانی باشوور پێشناوی دكتۆریان هه‌یه، ئه‌وكات تۆش ببه د‌كتۆر سیروانی په‌كه‌كه. ئه‌مه بووه پێشناو یان له‌قه‌بێك بۆ هه‌ڤاڵ سیروان، بۆیه له‌و رۆژه‌وه هه‌ڤاڵ سیروان به د‌كتۆر سیروان ناسرا. هه‌رچه‌نده هه‌ڤاڵ سیروان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به دكتۆریه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری قسه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك ناوی خۆی په‌سندی كردبوو. له ئه‌كادیمیای مه‌عسوم قۆرقماز، دوای ته‌واو كردنی خوله‌كانی په‌روه‌رده‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی، جارێكی‌تر هه‌ڤاڵ د‌كتۆر سیروان له‌سه‌ر پێشنیاری خۆی، گه‌ڕایه‌وه بۆ خاكی نیشتمان.
به‌رده‌وام ده‌كا....
ژ.ت