قەیوم ئیدارەیەکی کۆلۆنیالیستییە

بابەتەکە هەبوون و ئیرادەی گەلی کوردە. بۆ ئەمەش پێویستە گەلی هێزی خۆی نیشان بدات. دەبێت مرۆڤ لە دژی ئەم ڕێبازە کۆلۆنیالیستی و تۆڵەکردنەوەدا هەڵوێست بنوێنێت. بە دڵنییایەوە دەبێت بە سەرهەڵدان وەڵامی ئەم پرۆسە تاڵانکارییە بدرێتەوە.

سەپاندنی قەیوم لە لایەن حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەوە بە ئاشکرا ئیدارەیەکی کۆلۆنیالیستی تاڵانکارانەیە. لە بەرانبەر بژاردە و ئیرادەی گەلدا پەنا دەبنە بەر داگیرکاری و زۆرداری دەوڵەتان. بە گەل دەڵێن: "تۆ دەنگت نەداوە بەو بەربژێر و پارتەی کە من دەمویست. بۆیە منیش بەربژێری تۆ پەسەند ناکەم. هێزی ئەوەم هەیە و بەربژێرەکانی ئێوە لە کارەکانیان دووردەخەمەوە و قەیوم دەسەپێنم." لێرە و لەم بابەتەدا هیچ بنەمایەکی یاسای و دادپەروەری بوونی نیە. ئەوەی لەسەر ئەم بابەتە دەوترێت پێچەوانەکردنەوەی ڕاستییەکانە بۆ پەردەپۆشکردنی ستەم و سەردەستییانە.

نابێت ئەوە لە بیربکرێت کە سیستەمی قەیوم چۆن بووە بە ئەجیندای دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە و چۆن دەسەپێنرێت. حکومەتەکەی ئەردۆغان تا ساڵی ٢٠١٥ نەیدەتوانی سیستەمی قەیوم بخاتە ڕۆژەڤەوە. لە ساڵی ٢٠١٦دا بە کودەتای وەڵامدانەوە بە هەوڵدانەکانی کودەتاوە قەیوم سەپێندرا. تێگەیەکی سیاسی ئاشکرا بوو و بارودۆخی کودەتایە. وەک دەزانرێت پێشتر شارەکانی وەک سور، نسێبین و شڕنەخ بە تانک و تۆپ کاولکاران. بە هەزاران مرۆڤ بە بەرچاوی گەلەوە کوژران. ستراتیژی چەوساندنەوەی گەل و دورخستنەوەیان لە ماڵ و حاڵی خۆیان سەپێندرا. دەرفەتی ئەوە نەدرا گەل خۆی بەڕێکخستن بکات و بەدەوری یەکتر کۆببنەوە. سیخوڕیکردن، مادەی هۆشبەر، فشار و دەستبەسەرکردن بوونە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە. نەک بە تەنها سیاسەتی فشارکردن لەسەر گەلی کورد، بەڵکو سیاسەتەکانی چەوساندنەوە و سزادان گیرایەبەر. بە شێوەیەکی ئاشکرا قڕکردنی کۆمەڵایەتی ئەنجامدار. ئەم سیاسەتە سەرکەوتکەرانە تا ئێستاش بەردەوامە و گەل لەژێر فشارێکی زۆردایە.

لە کاتی ئەم قڕکاری و تاریکایەتییەدا لە کوردستاندا ستراتیژی قەیوم سەپێندرا. ئەردۆغان و هاوبەشەکانی پاساوییان بۆ سەپاندنەکانیان نەدۆزییەوە و گوتییان: "ئەمە پەیوەستە بە قەندیلەوە، پارەی شارەوانییەکان نێردراوە بۆ قەندیل" و هەرچی پروپاگەندەی ڕەش و سپی هەیە کردییان. هەموو شتێک ڕوونبووە و پاساوەکانیان بنەمایەکی ڕاستی نیە و تەنها پروپاگەندەیەکی بێمانا بوو. چونکە شارەوانییەکان لەژێر چاودێری هەواڵگری و بیرۆکراسیدا بوون. لەم بوارەدا چەندین کەس دەستبەسەرکران. هەمیشە پشکنەران دەنێردران و ئیدارەکەیان هەراسان دەکرد. لەبەر چاودێری پشکنەرەکان نزیک بوون لەوەی بڵێن ناتوانین کاری ئاسای ڕۆژانەمان بکەین.

لە پرسی شارەوانییەکان و پێشلکارییدا ئەردۆغان ڕێکۆردی شکاند. پرۆسەی لابردنی دادوەر و فەرمان دەرکردنی کرد. بە بێ ئەوەی هیچ تاوانێکان بووبێت یان بەسەریاندا ساغبووبێتەوە هەموو کات شارەدار و پارتەکان تاوانبار دەکران و وەک ئامانج دەستنیشان دەکران. ئەمە بووە فۆرمی ئیدارەی ئەردۆغان، بووە بە مۆدێلی ئیدارەدانێکی فاشیستانە. بەبێ گوێدانە بڕیارەکانی داگای یاسا بنەڕەتییەکانی وڵات و دادگایی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئەوەی بیوستایە جێبەجێی دەکرد. بە تەواوەتی یاسای پشتگوێ خست و بوونی نەهێڵا. هاوپەیمانێتی نێوان پارتەکانی دەرەوەی خۆی وەک تاوان نیشان دەدا. بە گوێرەی دڵی خۆی هاوپەیمانێتی ئەنجام دەدا، بەڵام هاوکاری نێوان جەهەپەیەکان و هەدەپە-دەم ی وەک هاوپەیمانێتی خراپ، پارچەکردن و هاوکاری تیرۆر نیشان دەدا.

ئەردۆغان لە دوای تیرۆر و سەپاندنە قڕکارییەکانی لە ساڵەکانی ٢٠١٦-٢٠١٧دا دەستیبەسەر شارەوانییەکانی هەدەپەدا گرت و قەیومی سەپاند. گەل لەبەر قڕکردن و تاڵانکارییەکانی ئەردۆغان سەریان سوڕما. پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەش لە بەرانبەر ئەمەدا لە بێدەنگیدا بوون. دەبوایە گەل لەدژی ئەمانە بوەستنەوە و سەریانهەڵدایە. ئەمە فشار و نایاساییەکی ئاسایی نەبوو. ڕاستەوخۆ و بە شێوەیەکی ئاشکرا دەستبەسەرکردنی ئیرادەی گەل و هەڵبژاردنەکانە. شەپۆلی دووەمی سەپاندی قەیوم لە دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ەوە سەریهەڵدا. هێشتا شارەوانییەکان کارەکانیان دەستپێنەکردبوو، هێرش و داگیرکارییەکان دەستپێکرا. دەوڵەت بەشێوەی ئاشکرا وتی: "لەم وڵاتەدا دەبێت هەموو شتێک بە گوێرەی خواست و قسەی من بێت. گەلی کورد بۆی نیە ئیرادەی خۆی دەربڕێت. یاسا و مافی هەڵبژاردن ئەوان ناگرێتەوە."

لە کوردستاندا یاسا بنەڕەتییەکانی تورکیا هەڵگیرابوون. گوێ بە فۆرمەلەیەکی یاسایی نەدەدرا. ئیدارە گەندەڵکەنمان بینی، دادگای سەربازییمان بینیوە. بەڵام لەو سەردەمانەشدا داواکاری گشتی و دادەوەرەکان بڕیارەکانیان بە جدی وەردەگرت، هێندەی خواستی ئەردۆغان نەدەڕۆشتن.

ئەردۆغان زۆر ڕشایەوە و توڕەبوو. دەیگوت شارەوانییەکان پارە دەنێرێت بۆ قەندیل. لە ئێستاشدا هەمان دیمۆگۆژیا بەڕێوەدەبات. دامەزراوە هەواڵگرییەکان، پۆلیس و دادگا لە ژێر فەرمانی ئەودان. تا ئێستا هیچ بڕیارێکی دادگا نیە لە بارەی ئەوەی کە دەڵێت شارەوانییەکان پارەی بۆ قەندیل ناردووە. بەرانبەر بە کۆبانێیش هەمان ڕێبازی گرتەبەر. بەڵام دەمیرتاش و ئەوانی دیکە لە ڕوودای کۆبانێدا سزایان نەخوارد. ئەردۆغان بۆ دەسەڵاتداری خۆی هەموو ڕێ و ڕێبازێکی قێزەون بە ڕەوا دەبینێت و ڕوونیشە کە هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی ناناسێت.

ئیدارەی خۆجێی لە ڕووی دیموکراسییەوە گرنگی زۆری هەیە بۆ گەل. وە بێگومان بۆ پێشکەوتنی دیموکراسی دەبێت پەرە بە ئیدارەی خۆجێی بدرێت. بۆیە نابێت گەل، پارت و ڕۆشنبیرانی تورکیا ڕێگە بە لەناوبردن و سەرکوتکردنەی ئیدارە خۆجییەکان بدات. دەبێت بزانرێت فشار و قڕکردن لەسەر گەلی کورد وەک دیکتاتۆر و فاشیزم خۆی نیشان دەدات.

سیستەمی دیموکراسی، وە قەیوم بە تەنها پرسێکی ئاسایی نیە بەلای گەلی کورد و پارتەکانی وەک دەم پارتییەوە، هەڵبەتە بەلای گەلی کوردەوە مانایەکی جیاوازی هەیە. بە ئاشکرا هەبوون و ئیرادەی گەلی کوردی تێدا دەکرێت بە ئامانج. زۆرێکی تر لەژێر هێز و ناڕازیبوونەدان کە ئێستا گەلی کورد نیشانی دەدات. بە شەمەزارکردن و چالاکییە ئاساییەکان پارێزگاری لە پێگە و جەوهەری دیموکراسی ناکرێت. بابەتەکە هەبوون و ئیرادەی گەلی کوردە. بۆ ئەمەش پێویستە گەلی هێزی خۆی نیشان بدات. دەبێت مرۆڤ لە دژی ئەم ڕێبازە کۆلۆنیالیستی و تۆڵەکردنەوەدا هەڵوێست بنوێنێت. بە دڵنییایەوە دەبێت بە سەرهەڵدان وەڵامی ئەم پرۆسە تاڵانکارییە بدرێتەوە. قبوڵکراو نیە دەرفەتی شارەوانییەکان تاڵان بکرێت و وەک نەبوویەک مامەڵە لەگەڵ گەلدا بکرێت. دەرفەتی مادی و مەعنەوی شارەوانییەکان هی گەلە و دەبێت لە خزمەتی گەلدا بێ.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلەتیکا