'شۆرشی هزری کارێکی گەورەی تێکۆشانە'
هزر و ویژدان ئەوەیە کە خۆی لە ناو رێکخستن و چالاکیدا بەرجستە بکات. ئامێرک نییە کە مێشک و هزری مرۆڤ بپێوێت. ئەو شوێنەی هزر و ویژدانی تێدا دەبینرێت و پێودانگە بۆ رێباز، شوێنی جێبەجێکردنیەتی.
هزر و ویژدان ئەوەیە کە خۆی لە ناو رێکخستن و چالاکیدا بەرجستە بکات. ئامێرک نییە کە مێشک و هزری مرۆڤ بپێوێت. ئەو شوێنەی هزر و ویژدانی تێدا دەبینرێت و پێودانگە بۆ رێباز، شوێنی جێبەجێکردنیەتی.
هەوڵدان، تێکۆشان و ئەزمونی ٥٠ ساڵەی رێبەر ئاپۆ، لە هەلومەرجی ئێستادا دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ شۆڕشێکی زۆر گەورە، دەرفەت و بواری ئەوە هەیە. هەلومەرجی ئێستا بە چ شێوەیەکیش هەڵبسەنگێندرێت، بەم جۆرەیە. لە رووی جێبەجێکردنی هەڵمەتی شۆڕشگێڕییەوە لە ناو هەلومەرجەکاندا کەموکورتی نییە. بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخەش بگۆڕدرێت بۆ شۆڕش، دۆخی ئایدۆلۆژیایی پەیجوری و ئامادەکاریش هەیە. ئاستێکی شرۆڤەکاری تیۆریکی بەرفراوان و قووڵ، دۆخی ئایدۆلۆژیک و فەلسەفیک، زانابوونێکی هزری هەیە. ئەو تێگەیشتنە لەو ئاستەدایە کە ئەگەر رێگە بە تێکۆشانی هەموو چەوساوەکان نیشان بدات، زانایان بکات و ئەرکی رێکخراوەیی جێبەجێ بکات، ئەو کاتە دەتوانێت سەربکەوێت.
هەروەها ئەزمونی کرداری زۆر هەیە. ئەو ئەزمونە لە گۆڕەپانەکانی بەرخودان، شەڕ، سەربازی، لە هەموو بوارەکانی تێکۆشاندا بەدەستهێنراون. پرۆپاگەندە، رێکخستنی، تێکۆشینی سیاسی، کولتوری، کۆمەڵایەتی و هونەریش لە نێویاندا لە هەموو کایەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی ئەزمونی گەورە بە دەستهێنراون. زۆر بەهای بنچینەیی هەیە کە لە تێکۆشاندا ئافرێندراون و دەتوانن رێگە بە کۆمەڵگا نیشان بدەن. راستیەکی گەورەی پێشەنگایەتی هەیە. لەگەڵ رێبەرایەتی سوپای شەهیدان هەیە. گەل تا کۆتا هەناسەی ژیانی دیموکراتیک و ئازادی پەسەند کردووە. بە خواستێکی گەورەوە ئەو تێکۆشانە بەڕێوەدەبات. هێزێکی جددی رێکخراوەیی هەیە، هێزی شەڕڤان، فەرماندەیی و کادرۆ هەیە. گەنجان لەم پێگەیەدان کە بە بوێری و گیانبازی گەورە لەناو شەڕدان. جیهان بە ئازایەتی و گیانبازی گەنجانی کورد خۆی دەپارێزێت.
لەباربوونی بارودۆخ، ئەزمون و ئامادەکاری تەواوکاری یەکترن. کاتێک لە رووی تیۆریی و کردارییەوە هەڵبسەنگێندرێت، بێگومان ئەنجامی هەموو ئەوانە بە شێوەیەکی سروشتی شۆڕشێکی زۆر گەورەیە. لەوە بچوکتر هیج ئەنجامێک بوونی نابێت. نەرمەوزەی شۆڕشی گەورە، وشیاری، رێکخستنی، خەرمانی ئەزمونی زۆر گەورەیە.
بۆ ئەوەی بارودۆخی هەنوکەیی بگۆڕدرێت بۆ شۆڕش و پرسەکانی کۆمەڵگا چارەسەر بکرێن دوو مەرج پێویستە:
یەکەم: دەبێت کێشەکە لە کەسایەتی خۆیدا چارەسەر بکات. حزب و کادرەکانی، چارەسەری پێویست و کەسایەتی بخوڵقێنن.
دووەم: تێکۆشان و کارێکی کاریگەر و رێکخستنی بەڕێوەببات کە ئەنجام بگەیەنێتە کۆمەڵگا. ئەگەر ئەوە پێکبێت، ئەو کاتە کێشە کۆمەڵایەتیەکان چارەسەر دەکرێن.
چارەسەرکردنی کێشەکان لە کەسایەتی خۆتدا چۆن بەئەنجام دەگات؟ کێشەکە خۆی لێرەدایە. رێگە و رێبازی گەیاندنی چارەسەری بە کۆمەڵگا جیاوازە. ئەوە دەزانرێت و پێیدەوترێت کاری شۆڕشگێڕی، کاری پڕاتیکی. زۆر لایەنی وەک ئایدۆلۆژیا، رێکخستنی، سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، سەربازی هەیە. لە رووەوە دەبێت رەنج و ماندووبوونێک بە پێی پلان هەبێت. ئەوە درکی پێدەکرێت، بەڵام ئێمە لەناو کۆمەڵگادا چۆن خەبات بکەین، لەپێناو جیدا خەبات بکەین؟ ئێمە هەوڵ بدەین کۆمەڵگا بەرەوکوێ ببەین؟ ئەو شوێنە دیارەی کە ئێمە کۆمەڵگای پێبگەیەنین، چارەسەر پێشەنگە، چارەسەری لەناو حزبدایە. هەربۆیە رێبەرایەتی وتی، 'حزب نمونەی سەرەتایی شۆڕشە'. حزب ئەو شوێنەیە کە وەک تاقیگەیەکە و کێشەکانی کۆمەڵگای تێدا چارەسەر دەکرێن، ئەنجامەکانیشی بە کۆمەڵگا دەگەن. ئەگەر حزب و کادر نەبن چارەسەری، تاقیکردنەوە لە تاقیگە سەرکەوتوانە جێبەجێ ناکرێن و ناگەنە کۆمەڵگا، بەکرداری ناکرێن. هێندەی چارەسەری لە کەسایەتی کادر و حزبدا کۆمەڵگا دەتوانێت بەشداری لە شۆڕشدا بکات و دەتوانرێت گۆڕانکاری بێتە ئاراوە.
ئەو کاتە ناتوانرێت بوترێت، کە دەبێت با ببێت، نابێت با نەبێت. بۆ نمونە دەوڵەتی تورک، فاشیزمی ئاکە-مەهەپە دەڵێت 'ئێمە کۆتایی پێدەهێنین، هەرچییەکیش بکەن ئەنجام لەو پرۆسەیە وەردەگرین'. هێزێکی دژایەتی دوژمن هەیە کە هەوڵ دەدات دەرفەت و هەلەکانی ئەو قۆناغە لەناو ببات. لەو بابەتەدا بە پلان، پەنا بۆ هەموو رێبازەکان دەبات، هەموو ئامراز و کەرستەکان بەکاردەهێنێت. بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکات. تەواوی هێزەکانی دەخاتە ئامادەباشییەوە. هەموو تواناکانی تورکیا پێشکەش دەکات. مەرایی بۆ هەندێکان دەکات، خۆی بە هەندێک دەفرۆشێت، هەڕەشەش لە هەندێک دەکات. کاتێک مرۆڤ وتەکانی تەیب ئەردۆغان کە لەماوەی چەند مانگدا دەیانکات کۆیانبکاتەوە، ئەو کاتە تێدەگات کە چۆن کار دەکات.
لەم بوارەدا شاراوەیی بوونی ئاکەپە نەماوە، دەمامکی سەر روخساری فڕێداوە. رووی ئاکەپە ئیتر بە روونی دەبینرێت. ئەوەش بە تێکۆشانێکی دژوار و بێ وچان دەستەبەر بوو. رەنگە جێبەجێکردنی ئەوە یەک لە کارە ئەستەمەکانی جیهان بوو. بە رێخۆشکەری بۆ بزوتنەوەیەکی ئیسلامگەرا ویستیان کە درێژە بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بدەن، سیستمی نکۆڵی و لەناوبردن بە شوەی پیلانگێری نێونەتەوەیی بگەیەننە سەرکەوتن.
فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە سەرکێشی بۆ رێکخراوە دواکەوتووەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. ئاکەپە هەموویانی لەخۆگرتووە و پشتیوانیان دەکات، یاخود دوای ماوەیەک دەکەونە ژێر کاریگەری ئاکەپەوە. دوای ئاکەپە لە تورکیا دەسەڵاتی گرتە دەست، ئەو رێکخراوانە لەسەر ئاستی هەرێمیدا هێز و دەرفەتیان پەیدا کرد. لەگەڵ رووخانی یەکێتی سۆڤیەت بە پڕۆژەی پشتێنەی سەوز سەرەتا لە ئەفغانستان لەسەر قاعیدە و تالیبان تاقیان کردەوە. لە ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوەدا بینرا کە ئەم پڕۆژەیە لە هەندێک ئاستدا ئەنجامی لێدەکەوێتەوە. دواتریش بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە تورکیا رێگە لەبەردەم ئاکەپە کرایەوە. بە پاکتاوکردنی شەپۆلی ئیسلامی، بە پوچەڵکردنە و داماڵینی جەوهەر و ساختەکارییەوە ئاکەپە سەرلەنوێ رێکخرایەوە. لە تورکیا دەوڵەت، کۆمەڵگای رادەستی ئەو هێزەکرد، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێگە بۆ رێکخستنی کرایەوە.
ئەوە دۆخێک نییە کە درکی پێنەکرێت. دەبێت وەک بڵاوکردنەوەی بیرکردنەوەی سوک لەناو کۆمەڵگادا نەبینرێت. ئەوانە هێرشی بەو جۆرەن کە مێشک لەناو دەبەن، لاوازی دەکەن. رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوە وەک "بۆردومانی میدیایی' پێناسەی کردووە. بۆ ئەوەی بتوانێت کۆمەڵگا جینۆساید بکات، جڤاک لە هۆش و ژیری دابماڵێت، بۆردومانی میدیایی دەکاتە سەر. بەراستیش ئەوەی سیستمی هەنوکەیی دەسەڵاتداری لەسەر پێ رادەگرێت، هەڵوێستێکی کۆمەڵگایەکە کە بەرامبەر ناوەستێتەوە، ئەنجامی ئەو هێرشانەیە. سیستم وەک رابردوو بە شێوازی توندوتیژانەش گوشار دەخاتە سەر کۆمەڵگا. هەروەها بە گوشار و ستەمی هەرە دژواری مێژوویی مامەڵە دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی زۆر وردیش ئەمە دەکات. شەڕی تایبەت، گوشار و توندوتیژی شێوازی وردەکارییەکانیەتی. بێ ئەوەی هەستی پێبکرێت زیندەوەران ژەهراوی دەکات و دەیانکوژێت. بۆ شوبهاندن وەک شەربەت دەبینرێت، بەڵام لەگەڵ شەربەتەکەدا ژەهریشی دەرخوارد دەدات. جینۆسایدی مێشک لەلایەن نەتەوە دەوڵەتەوە لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەدەبرێت.
ڕێگا و ڕێبازەکانی دەسەڵات لە دژی ئێمە ئاشکرایە. دەبێت چاو بەسەر ئەوەدا نەنوقێنین. هەربۆیە نابێت ئەو دۆخە بە ئاسایی دابنێین و بڵێین ' بەم شێوەیەیش ژیان دەکرێت'. لێرەدا ژیان نییە، بەڵکو بەشێوازێکی ورد کوشتن هەیە. ئاستێکە کە مۆدێرنیتی سەرمایەداری بە شەڕی تایبەت پێی گەیشتووە. هەرچەندە کۆیلایەتی لە هەموو کاتێک زیاتر قورس بووە، ئەمە بەو رێبازانە دەکرێت کە مرۆڤ پێیوایە، بووەتە خاوەن ئیرادە و ماف. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە رووی جەوهەریەوە لەناوی دەبات.
دەبێت ئەوە بزانین کە ڕووبەڕووی هێرشێکی لەو شێوەیە بووینەتەوە. لەم حاڵەتەدا گرنگە هەڵسەنگاندن بۆ ئەم تایبەتمەندیانە بکرێت.
یهكهم؛ لە چ ئاستێکدا هەلومەرجی ئێستا وەک هەلومەرجی لەبار و گونجاو بۆ شۆڕش دەبینین و قبوڵی دەکەین؟ لەگەڵ هەل و دەرفەتەکانی پرۆسەی شۆڕشدا تا چەند ئاگاداری ئەو مەترسیانەین؟ یان ئێستا نەوەک هەڕەشە، بەڵکو وەک ئامراز و دۆخێک بۆ بەردەوامیی ژیانی کەسیی دەیبینین؟
دووەم؛ ئەگەر ئەمانە ببینین لە بونیادنانی دیموکراتیک، کۆمەڵایەتی و ئازاددا تا چ ڕادەێک خۆمان بە بەرپرسیار و خاوەن رۆڵ دادەنێین؟ چەندە لەناو کاری پەروەردە و رێکخراوەیی و چالاکیداین؟ ئێمە نەرمەوزە و وزەی خۆمان چەندە بە شێوەیەکی رێکخراو دەخەینەگەڕ؟
گرنگە لە سەر ئەو دۆخە کە ئێمە لە سێ لاوە فۆرمولەمان کرد، خۆمان قووڵبکەنەیەوە، دۆخی چارەسەرنەکراو نەهێڵین و خۆمان بکەین بە چارەسەری.
باشە چۆن دەتوانین خۆمان بگەینینە هۆشمەندییەکی پێویست، قووڵ و بەرفراوان؟ بۆ ئەمەش پێویستە سەرەتا جیاوازی نێوان هۆشمەندی ڕێبەرایەتی و هۆشمەندی خۆمان ببینین. بەلێکۆڵینەوەوە و بە بیرکردنەوەی قووڵ، دەتوانرێت ئەم دوواکەوتوییە تێپەڕێنرێت و نەهێڵدرێت.
شۆڕشی فکری خەباتێکی گەورەیە. گۆڕینی پارادایم بێت یان نا، پەیوەندی بە هۆشمەندییەوە هەیە. لەبری ئەو پارادایمەی کە ڕێگری لە وشیاری ئێمە دەکات، ئێمەپارادایمی ڕێبەرایەتیمان بە بنەما دەگرین. پارادایم لەهەمان کاتدا ئەرکی دستنیشانکردنی کارە سەرەکییەکانە. لە فەرهەنگەکاندا وەک پۆلێکردنی بەهاکان پێناسە کراوە. پارادایم پێناسەی ئەوە دەکات کە سەرەتا چی بێت و چی لە کۆتاییدا بێت. بە ڕوونی پێوەرەکانی ڕەتکردنەوە و قبوڵکردن، ڕاست و هەڵە، باش و خراپە دیاری دەکات. جیاوازی و نەبوونی هۆشمەندی دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی پێوەرەکانی چاک-خراپ، ڕاست-هەڵە، ڕەتکردنەوە-قبوڵکردن.
بۆ ئەوەی مرۆڤ ئەم کێشانە چارەسەر بکات، دەبێت واز لە بیرکردنەوە نەهێنێت. ئەزموونگەرایی لە فەلسەفەدا بەو مانایەیە کە ئەوەی دەیبینێت بڕوای پێدەکات، بەڵام لێی ناپرسێتەوە، مامەڵەیەکی سووک و رواڵەتی نیشان دەدات. بۆ چارەسەرکردنی ئەمە پێویستە مرۆڤ بیربکاتەوە، لێکۆڵینەوە بکەن، هۆشمەندی ڕێبەرایەتی قبوڵ بکەن و ئەو عەقڵیەتەی لە دژییەتی نەیهێڵن. ئەوەی کە ئێمە پێی دەڵێین شۆڕشی فکری، دەتوانێت بەم شێوەیە ڕووبدات.
تایبەتی دووەم پرسی 'بەرپرسیارێتی'یە. بەڵێ دەرفەت و هەل هەیە، لەهەمان کاتدا لەبەرامبەریدا مەترسیش هەیە. بەڵام ئایا ئێمە بۆ ئەو دەرفەت و هەڕەشەیانە ڕۆڵێک بەخۆمان دەدەین؟ ئەگەر ئێمە چاوپۆشی لێناکەین، ئەوا تەنیا بوونمان لە تەنیشتی بەس نییە، ئایا بۆ پێشەنگاێەتی ئەم کارە دەڵێین بۆ من گرنگ نییە؟ بێگومان ئێمە بەتەواوی بێ بەرپرسیارێتی نین. ئێمە لئەو کەسانە نین کە کێشە کۆمەڵایەتییەکان نەبینین و بەدوای ژیانی تایبەتی خۆماندا بڕۆین. بێگومان کەسی لەو جۆرە زۆرن. ئەوە نابەرپرسیارییە. ئەوەش لە پێش چاوانە. ئێمە بەو جۆرە نین، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە بەرپرسیارێتی خۆمان لەچ ئاستێکدا دەبینین. ئەمەیە کە پێی دەوترێت ویژدان و بە ویژدانبوون.
کاتێک ئەم دۆخە دەگوازینەوە بۆ بابەتی گفتوگۆ، ئەوا پێناسەیەک بۆ تێگەیشتن دروست دەبێت. لەبری دیسیپلینی خۆمان بڵێن هۆشیاریمان. ئەمەش هەستی بەرپرسیارێتی و ویژدانییە. لێرەدا ئەگەر گەریلایەک بێ ئەوەی چاوەڕێی فەرمانی کەسێک بکات ئەوەی پێویست بێت دەیکات، ئەوە لە رووی هۆشیارییەوە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت. ئەگەر دەرفەت و هەلەکان بەکاربێنێت، مەترسییەکان ناهێڵێت، بەبێ ئەوەی پشت بە شوێنێک ببەستێت و خۆی بە بەرپرسیار دادەنێت و بەگوێرەی ئەو کاردەکات، ئەوکات ئەو کەسە هۆشیاری خۆی بەدەست هێناوە.کەسایەتی مەزڵوم دۆغان کەسایەتییەکی لەوجۆرەیە. هەر بۆیە ڕێبەر ئاپۆ وتی:'حزبی مەزڵومە'. بەرخۆدانی زیندان بەم شێوەیە ڕوویدا، فەرمانیان لە کەس وەرنەگرت. مەزڵوم دۆغان کە هەموو شتێکی هەڵسەنگاند وبەو شێوەیە ئەنجامیدا. مەبەست لەهۆشیاری پابەندبوونە بە ئامانجەکانەوە. لە لایەکەوە بە دەستەوەستانی نییە. هەروەها هۆشیاری واتە بەشداربوون بە باوەڕێکی زۆرەوە لەسەر بنەمای دڵسۆزی و وەفاداری بە ئامانجی هێڵی ڕێبەرایەتی.
لایەنی سێیەمیش پرسی نیشاندانی هێز و ئیرادەی چالاکی و ڕێکخستنبوونە. لەخۆیەوە دروست نابێت. فکر و ویژدان لە چالاکیی و ڕێکخستندا خۆی بەرجستە دەکاتەوە. هۆشمەندی و ویژدان بریتییە لە بەرجەستەکردنی خۆی لە ڕێکخستن و چالاکییدا. ئامرازێک نییە بۆ پێوانەکردنی مێشک و هۆشمەندی مرۆڤەکان. ئەو شوێنەی هۆشمەندی و ویژدانی تێدا دەبینرێتەوە ڕێبازە، شوێنی جێبەجێکردنە. بۆیە پراکتیک هەرچییەک بێت، رێبازی فەرماندەیی، ڕێکخستن، کار و ژیانی مرۆڤ بە چ شێوەیەک بێت، ویژدان و هۆشمەندی مرۆڤیش بەو جۆرەیە. روانین بەرەو لای ئەوەیە. ئەو شوێنەیە کە کەسایەتی تێیدا بەرجەستە دەبێت، ئەوێیە.
هـ . ب