شەڕی غەززە و پێویستی دیموکراسی ڕاستەقینە

ئێمە نامانەوێت پشگیری حکومەتی ئیسرائیل یان حەماس بکەین و هاوکاربین لە سیاسەتەکانیان. دەبێت مرۆڤ سیاسەت، هۆشیاری نەتەوەپەرستی و ئایین پەرستی ئەو دوو هێزەی کە نوێنەرایەتی ئەمە دەکەن ڕەت بکاتەوە و بزانێت کە چەمکی دوو دەوڵەت چارەسەری نییە.

حەماس کە لە ٧ی تیشرینی یەکەم بە پێنج هەزار موشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، جەنگی جیهانی سێیەم لە غەززە گۆربوو. هەر خۆی ململانێ لە ناوچەکەدا هەبوو. هۆکاری ناکۆکی و پێکنەهاتنی ئیسرائیل-عەرەب، ئیسرائیل-فەلەستینە. ئەو پەیوەندییە باشانەی کە بەشێک لە دەوڵەتانی عەرەبی دەیانەوێت لەگەڵ ئیسرائیل دروستی بکەن، چارەسەری نییە بۆ کێشەکان. "مۆدێلی چارەسەری دوو دەوڵەتی" بەس نەبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین. هەر بەو هۆیەوە ناوچەکە بووەتە شوێنی ململانێکان و ئێستا دۆخەکە گۆراوە بۆ شەڕێکی مەترسیدار.

ئیسرائیل کە وەڵامی هێرشی 5 هەزار موشەکی حەماسی بە خراپتر دایەوە و بە یەک جاڕی غەززەی کرد بە گۆمی خوێن. بە گوێرەی هەندێک کەس هەرخۆی ئیسرائیل چاوەڕوانی هێرشێکی لەو شێوەیە بوو و ئامادە بووە. بە گوێرەی هەندێک کەسیش ئیسرائیل بە هێرشەکەی حەماس سەری سوڕما و ئێستا بەڕێوبەرانی ئیسرائیل وەڵامی ئەمە دەدەنەوە. ڕەنگە هەردووکیان ڕاست بن. بەڵام لە کۆتاییدا شەڕێک لە دژی مرۆڤایەتی بەردەوامە و ئەوانەی کە هەرە زۆر لەم بەینەدا زەرمەند دەبن خەلکی غەززەن. بێگومان  جۆلەکەکانیش کۆژراویان زۆرە. جگە لە جولەکە و فەلەستینیەکان، ئەوەی باس دەکرێت ژمارەیەکی زۆری خەلکی ترە کە بوون بە قوربانی ئەم شەڕە. سەدان دیلی تر هەن کە هەرەشەی کۆشتنیان لێدەکرێت. بەڕێوبەرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنن کە ئامادەن بە زەمینی هێرش بکەن، دیار نییە چی ڕوودەدات. لە کاتی خوێندنەوەی ئەم نووسینە لەوانەیە شتێکی خراپتر ڕووبدات.

لەسەر پەرەسەندنی شەڕ گفتوگۆ ئەکرێت. لایەنەکانی شەڕ یەکتری تاوانبار دەکەن، هەرکەس بە گوێرەی خۆی شتێک دەڵێت، لێدوان دەدات. شەڕێکی دەروونی دەکرێت. ئەمریکا، ئەڵمانیا و ئینگلتەرا لە ئاستی هەرە بەرز سەردانی ئیسرائیلیان کرد. ڕووسیا هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد بەهۆی هێنانی کەشتییە جەنگییەکانی بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست. ئێران هەر باسی مەترسی تەشەنەکردنی شەڕ دەکات. هەموویان بەپێی بەڕژەوەندییەکانیان هەوڵ دەدەن سود لەم شەڕە وەرگرن.

بێگومان ڕاست نییە بڵێین هۆکاری شەڕ تەنیا یک شتە. زۆر هۆکار هەیە بۆ روودانی رۆداوی لەم شێوەیە. هۆکاری زۆریش هەیە بۆ شەڕەکەی ٧ی تیشرینی یەکەم لە غەززە. ئاشکرایە کە شەڕێکی لەو شێوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکییەکی مێژوویی. سەبارەت بە ناکۆکیی و ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل-عەرەب، ئیسرائیل-فەلەستین، کە لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل بووە بە رۆژەڤ. بەڵام بە ئاشکرا کردنی ئەمانە، دەبێت مرۆڤ هۆکارە سەرەکییەکانی شەڕی ٧ی تیشرینی یەکەم لەبیر نەکات. هۆکاری ناوخۆیی زۆرن، بەڵام لێرەدا دەمانەوێت سەرنج بخەینە سەر دوو هۆکاری سەرەکی.

دیارە هۆکاری سەرەکی شەڕ و ناکۆکیەکان، نەتەوەپەرستی و ئایین پەرەستی هەردوو لایە. هۆشیاری و سیاسەتی ئەوان لەسەر بنەمای ئایین پەرستی و نەتەوە پەرستییە. بێ بەشبوونە لە دیموکراسی ڕاستەقینە. لەو شوێنانەی کە هۆشیاری و سیاسەتی دیمۆکراتیک بوونی نەبێت ئەم جۆرە ڕووداوانە ڕوودەدەن. هەندێک ڕێکخستنی ڕادیکالی نەتەوە پەرەست و ئایین پەرست نوێنەرایەتی عەرەب دەکەن و ئێمەش زۆر باش دەزانین کە حەماس یەکێکە لە ئەوان. بەڕێوەبەری ناتانیاهۆ نوێنەرایەتی ئایین پەرستی و نەتەوەپەرستی جولەکەکان دەکات. نەتەوەپەرستی و ئایین پەرستی دەبێتە هۆی کارەساتی لەو شێوەیە.

هۆکاری دووەم پڕۆژەی ڕێگای نوێی ئاسیا-ئەوروپایە کە لەسەر هێڵی هیندستان-عەرەبستانی سعودی-ئیسرائیل-باشووی قوبرس-یۆنان، کە دوای کۆبوونەوەی (گ-٢٠) لە هیندستان ڕاگەیەندرا. لەگەڵ ئەو شەڕەی کە ئێستا هەیە هەوڵ دەدەن پرۆژەکە پێش بخەن و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆژەکە لاببەن و ڕێگاکانی بەردەم پرۆژەکە بکەنەوە. بەرێوبەرانی ئێستای ئیسرائیل و هێزەکانی وەک ئەمریکا دەکەونە ناو هەولدان بۆ ئەوەی ڕێگای بەردەم پرۆژەکە هەموار بکەن. بەرێوبەرانی دەولەتی تورکیاش هێزی سەرەکین کە هەولی پشتیوانی کردنی ئەم پرۆژەیە دەدەن. زۆر نەبوو بە رۆژەڤ، دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە، بەرێوبەرایەتی تەیب ئەردۆغان لە تورکیا بە ئاشکرا وتی کە پشکیان دەبێت لەو پرۆژەیەدا. دوای ئەوە شەڕی قەرەباخ دروست بوو، ئەوەی وایکرد کە ئەم شەڕە ڕووبدات، بەڕێوبەری تەیب ئەردۆغان بوو. ئێستاش شەڕی غەززەیە و بەڕێوبەری تەیب ئەردۆغان لەم شەڕەدا هەولی بەدەست هێنانی هەژمۆنی خۆی لە ناوچەکە دەدات.

شەڕێکە بۆ بەرژەوەندی فرەلایەنە کە لە ڕێگەی شەڕی غەززەوە بەڕێوەدەچێت. وەک چۆن لە ڕێگەی شەڕی ئۆکرانیا و شەڕی قەرەباخەوە ئەم کارە ئەنجام دەدەن.گەلی چەوساوەی فەلەستین قوربانی شەری بەرژەوەندی خۆیان دەکەن و وەک ئەرمەنییەکانی قەرەباخ گەلی غەززەش ئاوارە دەکەن. ئەوەی کە مرۆڤ زۆر ئازار دەدات ئەمەیە، بێگۆمان جولەکەکانیش قوبانی زۆریان داوە. جاران بەرێوبەرانی ئیسرائیل لەم بوارەدا زۆر هەستیار و وشیار بوون. بەلام دیارە بەرێوبەرانی ئێستای ئیسرائیل هەستیاری و وشیارییەکی لەم جۆرەیان ناوێت.

لەم چوارچێوەیەدا، شەڕی نێوان ئیدارەی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە. هەندێک دەڵێن ئیدارەی ئیسرائیل خۆی پیلانی شەڕەکەی داناوە. بە گوتەی هەندێک، حەماس هەموو شتێکی کردووە و ئیدارەی تەیب ئەردۆگان پشتیوانی لێ دەکات. هەروەها نزیکایەتی ئیدارەی ئەمریکا، پەرەسەندن و درێژەدان بە شەڕ بەم شێوەیە، ئەوە بۆ مرۆڤ پیشان دەدات کە پشتیوانی ئەوانیشی تێدایە. لەناو ئەم گێرەوکێشە زۆرەدا، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت: ڕەنگە ئەوەی دەقەومێت بەشێک بێت لە "ڕێخۆشکەری"ـی ئەمریکا. تا ئەوکاتەی ئەمریکا لێی تێنەگات، ئیدارەی تەیب ئەردۆگان ڕووبەڕووی ئیستفزازییەکی لەو شێوەیەی کردووە و ئیدارەی تەیب حەماسی هانداوە. دیارە ئەوەی حەماس کردی ئیستفزازە. ئیدارەی ئیسرائیلیش لەو هەوڵەدایە ئەم ئیستیفزازە بۆ سودی خۆی بەکاربهێنێت.

پێویستە بڵێم من وەک شەڕڤانێک کە بەڵێنی پاراستنی گەلی فەلەستینی دابوو، ئەم شتانە دەنووسم، هەروەها دەڵێم هەمیشە لەسەر ئەم بەڵێنە دەمێنم. بەڵام ئەوانەی بۆ ڕزگاری فەلەستین تێکۆشاون، هەرگیز نەیانگوتووە دوژمنی جولەکەکانن. ڕوونە کە ئەوان دژی زایۆنیزمی ئیسرائیل شەڕ دەکەن. ئەوکات حەماس بوونی نەبوو. ئێمە ناچار نین لەگەڵ ئیدارەی ئیسرائیل یان حەماس بین و هاوکاری سیاسەتەکانیان بکەین. پێویستە سیاسەت و هۆشیاری نەتەوەپەرستی و ئایین‌پەرستی ئەم دوو هێزە ڕەت بکەینەوە و بزانین نزیکایەتیی دوو دەوڵەتی نەتەوەیی چارەسەر نییە و چارەسەر لە هێڵی "نەتەوەی دیموکراتیک" و "کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک"دایە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان پێشی خستووە. ئێمە کە بەرگری لە مافە دیموکراتیک و ڕەواکانی گەلی فەلەستین دەکەین، دەبێ بزانین چۆنچۆنی لەگەڵ هێزە چەپ و سۆسیالیستی و دیموکراتیکەکانی جڤاکی عیبریدا هەنگاو بنێین. لە هەردوو جڤاکدا، کەسانی خاوەن هۆشیاری و سیاسەت هەن و پێویستە مرۆڤەکان ئەم ڕەوتە بە بناغە بگرن و پێشی بخەن. چارەسەری هەمیشەیی وەستانەوەی مرۆڤە بەرامبەر ئەم شەڕە دڕندانەیە.

وەک ئەنجام، بێگومان، کێشەی فەڵەستین و کوردستان کێشەی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی ناوینن، نابێت مرۆڤ گومان بخاتە سەر مافە نەتەوەییە دیموکراتیکەکانی ئەم دوو گەلە و ڕێگەی لێ بگرێت. بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ حەماس لە غەززە دەیکات و ئەوەی پەکەکە لە کوردستان دەیکات هەرگیز بەراورد ناکرێن. بەراوردکردنیان هەڵەیە، چەواشەکردنی ڕاستییەکانە. دەوڵەتانی جیهانی و هەرێمی لە ئێستاوە لە پێناو بەرژەوەندییەکانیان لەسەر کوردستانیش شەڕ دەکەن. بەڵام تێکۆشانی ئازادی بە پێشەنگایەتی پەکەکە هیچ پەیوەندییەکی بەم شەڕەوە نییە. شەڕی غەززە شەڕێکی ناوخۆیی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە لەپێناو بەرژەوەندییەکان، ئەو شەڕەی لە کوردستان دەقەومێت، شەڕ بۆ ئازادی کوردان. ئەم شەڕە بەشێک نییە لە جەنگی جیهانیی سێیەم، چونکە بەشێک نییە لەو سیستەمەی کە ئەم شەڕە جیهانییە بەڕێوەدەبات. تێکۆشان بۆ ئازادی گەل، دیموکراسییەکی نوێ دەکاتە ئامانجی خۆی، کە بەتەواوی دەکەوێتە دەرەوەی سیستەم. ئەو شەڕی ئازادییەی کە کوردەکان دەیکەن، بە ئامانجی دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوین و دامەزراندنی کۆنفیدراڵیزمی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیکە. چارەسەری شەڕی گەلی غەززە ئازارێکی زۆری هەیە، ئەو ئەمە دەزانێت و داوا دەکات هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە برایەتی و پێکەوەیی هەوڵی دیموکراسی بدەن. چارەسەری شەڕ پڕ ئازاری گەلی غەززە لێرەدایە، پێویستە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەشێوەیەکی پێکەوەیی و هاوبەش لەپێناو دیموکراسی تێبکۆشن.