شەڕی حەلەب و ئایندەی سوریا

ئەوەی یەکپارچەیی سوریا دەستەبەر دەکات و ئیدارەیەکی دیموکراتیکی گرێدراوی ژیانی ئازاد پێکدێنێت کۆنفیدراسیۆنی سوریایی دیموکراتیکە. وێڕای مەترسییەکانی سەر هەموو گەلانی سوریادا، بەڵام دەرفەتێکی لەم شێوەیە ڕەخساوە.

ئەو کۆتاییەی باسی لێوەدەکرا و چاوەڕان دەکرا هاتەدی؛ شەڕی نوێی سوریا، ٢٠ ڕۆژ لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە وەک 'شەڕی حەلەب' دەستیپێکرد. هێزەکانی دەستەی تەحریر شام (هەتەشە) و سوپایی نەتەوەیی سوریا (OSO)، هاوشێوەی هێرشی داعش لە حوزەیرانی ٢٠١٤دا بەرەو موسڵ، لە ئیدلبەوە بەرەو حەلەب هێرشیان کرد و لە نێو سێ ڕۆژدا زۆرینەیی شارەکەیان بەدەستهێنا. بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکان؛ هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد و هێزەکانی ئێران و ڕووسیا بەبێ هیچ بەرگرییەک لە هەرێمەکەدا کشانەوە. لە کاتی ئەم نوسینەدا ڕاگەیاندرا گرووپی چەتەکان هەوڵی چونە ناو حەما دەدەن و لە چەندین بەرەدا لە نێوان قەسەدە و چەتەکاندا شەڕێکی سەخت لە ئارادایە. وا دەردەکەوێت شەڕەکانی ئێستا ئامانجی شامە و لە سەرانسەریی سوریادا بڵاودەبێتەوە.

وەک دەزانرێت؛ هەتەشە بە ناوگۆڕێکێی ئەل نوسرە کە لقێکی ڕێکخراوی ئەلقاعیدەیە و کۆکردنەوەی هەندێک گرووپی چەتەی تر پێكدێت. بە شێوەکی کارا لە لایەن بەریتانیا و سعودییەوە پشتگیری دەکرێت و باس لەوەدەکرێت لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلیشدا پەیوەندی هەیە. هەروەها دەگوترێت بەشێوەیەک پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی ئاکەپە-مەهەپەوە هەیە. سوپای نەتەوەیی سوریا لە گرووپە لایەنگرەکانی تورکیا لە سوریا پێکدێت. لای هەموو کەسێک  ئاشکرایە کە سوپای نەتەوەیی سوریا لە لایەن ئیدارەی ئاکەپە-مەهەپەوە دامەزرێندراوە و بەڕێوەدەبرێت.

چەند ساڵێکە لە بازنەیی سیاسیدا باس لەوەدەکرێت کە هێرشێکی لەو شێوەیە بەسەر سوریادا ئەنجام دەدرێت. هەڵبەتە بەشێوەیەکی ئاشکرا باس لەوەنەدەکرا کە هێرشێکی لەم شێوەیە لە لایەن کێ-وە دەکرێت، بەڵام ڕوون بوو لە لایەن هەتەشەوە ئەنجام دەدرێت. دیاربوو کە هەتەشە هێزێکی ئەوتۆی هەیە کە هێرشێکی لەم شێوەیە ئەنجام بدات. لە ئێستادا کە هەتەشە و سوپای نەتەوەیی سوریا پێکەوە هێرش دەکەن، نیشاندەری ئەوەیە لەنێوان ئەو هێزانەدا ڕێککەوتن و پلانڕێژی هاوبەش لە ئارادایە. لە هەموو حاڵەتێکدا ئەم پلانە هاوبەشە لە کاتی سەردانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تورکیا و لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەردۆغاندا سازێندرا.

هەتەشە و سوپای نەتەوەیی سوریا لە نێوان خۆیاندا چ جۆرە ڕێککەوتنێکییان کردووە؟ هەڵبەتە ناتوانرێت لە ئێستادا وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە. لەگەڵ ئەمەشدا تاکەیی لەگەڵ یەکدییدا دەبن، یان لە داهاتوودا شەڕی باڵادەسی لەنێوانیاندا دێتە ئاراوە؟ لەئێستاشدا ئەمە نازانرێت. کاتێک لە هێرشەکانی ئێستا دەڕوانین، دەبینین لە سەرەتادا دەویسترێت کۆتایی بە هەبوونی هەژموونی ئێران لەسوریادا بهێنرێت و هەبوونی هەژموونی ڕووسیاش کەم بکرێتەوە. هەروەها بە شێوەیەکی ڕوون دیارنیە کە چی بەسەر ئیدارەی ئەسەددا دێت. لە ڕاگەیاندراویی ئەمریکادا بە ئاشکرا ئاماژە بەوەکرا 'هەڵوێستی ئیدارەی ئەسەد ڕێی بۆ ئەم بارودۆخە کردەوە' و ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە لە کۆبوونەوەی نێوان ئیدارەی ئەسەد و ئەمریکادا هیچ دەرنجامێکی نەبووە و دەرخەریی ئەوەیە ئیدارەی ئەسەد داواکانی ئەمریکای قبوڵ نەکردووە.

وە زۆر سەرنجراکێشە کە هێرشەکانی سەر حەلەب لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دوو مانگەی نێوان ئیسرائیل و لوبناندا ئەنجامدرا. وادیارە لەگەڵ ئەو شەڕەی لە مانگەکانی پێشوودا لە لوبناندا کراوە سەرلەنوێ دیزاینی لوبنان دەکرێتەوە، بەڵام ئەم کارە تەنها لە لوبنادا ئەنجام نادرێت. لەگەڵ لوبناندا دەبێت سوریاش بۆ دیزاینکردنەوە ئامادە بکرێت. وا هەڵدەسەنگێنرێت کە شەڕیی حەلەب دەستپێکی ئەم کارەیە، شەڕی ئامادەکاریی ئەم دیزاینکردنەیە. هەرچەندە ئیدارەی ئەمریکا پێچەوانەی ئەمەش قسەدەکات، بەڵام بە شیوەیەکی ئاشکرا دەردەکەوێت کە شەڕی حەلەب کاری ئەو هێزانەیە کە ئەمریکا لە پێشەنگایەتیاندایە.

وا دیارە ئیدی ئیدارەی ئەسەد تێدەپەڕێنرێت و لە سوریادا پرۆسەی سەرلەونوێ دیزاین کردنەوە دەستیپێکردووە. باشە ئەم دیزای کردنەوەیە چۆن ئەنجام دەدرێت؟ هەڵبەتە لە ئێستادا ناتوانین شتێکی ڕوون بڵێین. دەرنجامی شەڕەکانی ئێستا ئەمە ڕوون دەکاتەوە. هەرچەندە هێزەکانی ئێران، ڕووسیا و شام تا ئێستا بەرگرییان نەکردووە و لەبەرئەمە چەتە بە شێوەیەکی ئاسان پێشکەوتبێتن مانای ئەوەنییە کە دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت و بە زوویی شەڕ کۆتایی دێت. لە سوریادا گەلێک پێکهاتەیی ئەتنیکی و هێزیی ڕێکخراو بوونی هەیە؛ لەبەر ئەمە شەڕە ناوخۆییەکانی ئێستا بە ئەگەرێکی زۆرەوە تا ماوەیەکی درێژ بەردەوام دەبێت.

ئیدارەی ئەمریکا کە چەندین ساڵ لە ئەفغانستان شەڕی کرد، لە کۆتاییدا ئەو وڵاتەی بۆ تاڵیبان جێهێشت و کشایەوە. وا دیارە سوریاش بۆ هەتەشە جێدەهێڵێت کە لقێکی ئەلقاعیدەیە. ئەگەرێکی زۆرە هەتەشە و هێزەکانی پشتەوەی، سوریا دەگۆڕنە فیدراسیۆنێک یان بۆ فیدراسیۆنێک کە لە چەند هەرێمێک پێکدێت. گەر ئەمە ئەنجام نەدرێت ئەو کاتە دیارە کە پارچەیی دەکەن. هەموو شتێک لە چوارچێوەی ئاسایش و سەروەری ئیسرائیل و بە گوێرەی سەرلەنوێ دیزاین کردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشت بە پاراستنی ڕێڕەوی نوێی وزە بەڕێوەدەچێت. لە ژێر ئیدارەی هێزە سونییەکاندا هەوڵەدەدەن ئەمە پێکبهێنن. لە ڕاستییدا وا دەردەکەوت دەیانویست ئەم ئیدارەیە بۆ ماوەیەکی تر لە دەستی ئەسەددا بێت، بەڵام ڕوودانی ئەم شەڕە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم پلانە گۆڕاوە و ئیدارەی ئەسەد ئەمەی قبوڵ نەکردووە. وا دەردەکەوێت ئیدی ئەگەرەکانی ڕۆڵی ئەسەد کەم بووەتەوە.

ئەوەی تا ئێستا وتراون روون و مایەی تێگەیشتن. دەبینرێت کە دوای لوبنان کۆتایی بە هەبوونی ئێران لە سوریا دەهێندرێت. ئەگەری هەیە کە لەگەڵ رووسیاش لەسەر ئوکرانیا یاخود لەسەر هەندێک شتی دیکە رێککەوتن بکرێت و دەرفەتی ئەوە هەیە. بەڵام پرسی هەبوونی کوردان لە سوریا واتە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ئارادایە کە هێشتا چارەسەرییەک بەدەستنەخراوە و دیارە کە لە ئێستا بەدواوەش وەک پرسی سەرەکی خۆی نیشان دەدات. بە تایبەتیش هێرشی ئێستا لەلایەن لقی سوپای نەتەوەیی سوریاوە بابەتێکی سەرەکییە و دیارە کە بۆ ئەوە بەشداربووە لە هێرشەکەدا. دیارە کە دەستەی تەحریری شام و هێزەکانی پشتیوانی لە سەرەتاوە پێویستی بەوە بینیوە و بۆ ئەوەی بەهێزتر ببن پێویستیان بە هێرشی هاوبەش لەگەڵ سوپای نەتەوەیی هەبووە. خۆی لە خۆیدا لەبەر ئەوەش بەو رادەیە کارتێکەر بوون. بەڵام لەئێستا بەدواوە لەگەڵ زیاتربوونی هەژموونیان لە سەر سوریا ئەو دۆخە بەرەو کوێ دەچێت، ئەوەیان نازانرێت. چونکە ئامانجی سەرەکیان لە یەکتر جیاوازە و دوای ماوەیەک ئەو جیاوازییە خۆی نیشان دەدات و دوورنیە رێ لەبەردەم دژایەتی بکاتەوە.

ئامانجی سوپای نەتەوەیی سوریا و حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە لەپشتیانەوەن ئەوەیە کە دەیانەوێت لە سوریا بەر بە کاریگەری و قەوارەی کوردان بگرن. بە پێچەوانەوەی بەرەی تەحریر شام هێرشەکانی سوپای نیستمانی سوریا لە سەرەتاوە ئامانجی ئەوەبوو هەبوون و کاریگەری کوردان لە شەهبا، منبج، تەبقا و رەقا بشکێنێت. هێرشەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا کە گەیشتنە حەڵەب بەو پێیە پلانیان بۆ دانرابوو و هێزەکانیان بە گوێرەی ئەو بنەمایە ئاراستە کردبوو. لە ٢٩ی تشرینی دووەمەوە لە نێوان هێزەکانی قەسەدە و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا جار جار پێکدادانی زۆر دژوار روودەدەن. هێزەکانی قەسەدە هێندەی کوردان، عەرەب، ئەرمەنی، سوریانی، چەرکەس و تورکمانەکانیش دەپارێزن.

ئەم شەڕە ئایندەی سوریا یەکلادەکاتەوە. دیارە کە بۆ سوریا مەترسیدارترین هێز رژێمی ئاکەپە-مەهەپە و سیاسەتە دژە کوردانەکانیەتی. مشتومڕەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بە گوێرەی ئەوە پێشدەخرێن. ئەو پرۆسەی دەڵێن بە دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلییە، بە تەواوەتی بە شەڕی سوریاوە بەستراوەتەوە و پەیوەستە بە دوژمنایەتی بەرامبەر بە کوردان.

لە بنەڕەتدا لە سوریا پێکهاتەی کۆمەڵایەتی فرە ناسنامە بوونی هەیە. کاتێک سیستمی سوریا دامەزرابوو، ئەو دۆخە لەبەرچاوگیرابوو و بە گوێرەی ئەوە پێکهاتەیەکی پێنج هەرێمی دامەزرا. ئێستاش ئەوەی یەکێتی و یەکپارچەیی سوریا مسۆگەر دەکات و حکومەتێکی دیموکراتیکە پاڵپشت بە ژیانی ئازاد و کۆنفیدراسیۆنی سوریەیی دیموکراتیک، کە هەموو ناسنامە ئەتنیکییەکان دەتوانن تیایدا بە ئازادانە خۆیانی تێدا بەرێکخستن بکەن. سەرباری هەموو ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی گەلانی سوریا بوونەوە، رێگە لەبەردەم دەرفەتێکی لەو چەشنەش کراوەتەوە. لەپێشەوە کوردەکان، پێویستە هەموو گەلانی هەرێمەکە مەترسییە هەنوکەییەکان باش ببینن، بە چەکی خۆیان پەرە بە خۆپاراستن بدەن و چارەسەری دیموکراتیک کە رێبەر ئاپۆ نیشانی دەدات، بگرنەبەر.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا