ئێمە دەزانین مەهەپە لە تورکیا لەلایەن سوپەر گلادیۆی ناتۆوە دامەزراوە. لایەنێکی پشتبەستووە بە سوپەر گلادیۆی ناتۆوە و لایەنێکی تریشی پشتبەستووە بە رێکخستنی تیرۆری تەشکیلاتی مەخسوسە و کۆمەڵەى ئیتحاد و تەرەقی. رێکخستنێکی فاشیستییە، کە لەسەر بنەمای فاشیزمی ناوخۆیی و و دەرەکی بەڕێوەدەچێت.
ئالپئەرسەلان تورکش پێەشەنگی مەهەپەیە، پاش ئەوەی تورکیا چووە ناو ناتۆوە، ئەویش بەشێک بوو لەو گروپەی سوپا، کە لە ئەمریکا مەشق و راهێنان پێکراو و پەروەردەکران. ئەوە روون بووەتەوە، کە ئەو پەروەردەیە، پەروەردە و راهێنانی شەڕی تایبەتی فاشیستیانەیە.
دوای ئەو ڕاهێنان و پەروەردەیە، یەکەم کاریان ئەوە بوو، کە بچێتە ناو رێکخستنی کودەتای سەربازیی ٢٧ی ئایاری ١٩٦٠. پاشان جێبەجێکردنی ئەرکی شەڕی تایبەتی خۆی لە ژێر ناویی مەهەپەدا وەک رێکخستنێکی فاشیزم درێژە پێدەدات.
ئەوە ئاشکرایە، کە ئەرکی سەرەکیی مەهەپە تێکشکاندنی بزووتنەوە چەپەکان و بەرخۆدانی گەلی کوردە و ئەو ئەرک و کارکردەی وەک رێکخستنێکی دژە گەریلایی (کۆنترا گەریلا) جێبەجێ دەکات. خۆرێکخستنکردن بە ناوی 'ئولکوپەرەستی / نەتەوەپەرەستی'یش وەک ماسکێک بۆ کۆنتراگەریلایی خۆی بەکاردەهێنێت.
لەسەر ئەم بنەمایە لە لایەکەوە ڕەگەزپەرستیی فاشیستی تورک لەسەر هێڵی شۆڤێنیزم بەردەوامی پێدەدات، سەروەریی ئایدیۆلۆژی بەسەر کۆمەڵگادا دەسەپێنێت و لە لایەکی دیکەشەوە دەیەوێت بە تیرۆری فاشیستییانە، کۆمەڵگا لاواز بکات.
هاوکات لە ناو بارەگا و بڕیارگەی شەڕی تایبەتی تورک دا، کە (پێشتر بەشی شەڕی تایبەت بوو و ئێستاش بووەتە فەرماندەیی هێزە تایبەتەکان) هەموو کارە چەپەڵ و پیس، پیلانگێڕی و ئاژاوەگێڕی و تێکدەری و کودەتادا بەکار دەهێنێت.
ئەوە روونە، کە مەهەپە لە ساڵانی ١٩٧٠دا بە شێوەیەکی چالاکانە بۆ ئەو ئامانجانە لە تورکیا بەکارهاتووە و ڕێگریی لە سەرکەوتنی شۆڕشی دیموکراتیک کردووە.
ئەو راستییەش روونە، کە شۆڕشی تورکیا کە لە سەرەتای ساڵانی ١٩٧٠ دا گەشەی دەکرد بە کودەتای ١٢ی ئازاری ١٩٧١ی مەهەپە پاکتاوکرا. لەسەر ئەو بنەمایەش کودەتای سەربازیی فاشیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ ئامادەکرا.
ئەوەش دەزانرێت، مەهەپە لە تورکیا بۆ دژایەتیکردنی شۆڕش و لاوازکردنی بەرخۆدانی ئازادیی کورد بەکار هاتووە، کە لە ساڵانی ١٩٧٠کاندا گەشەی کرد. لە رحاوە تاوەکو ئاگری ناوچەی پیلۆت دەستنیشانکراون و ئەو ناوچانە پڕکران لە چەتەکانی مەهەپە و شارە کوردییەکان لەلایەن مەهەپەوە داگیرکران.
لە پرۆسەیەکی وەهادا کردەیی فاشیستەکانی تورکیا ویستی بچێتە ئامەد و پایتەختی ئازادی و دیموکراسی لە ئامەد داگیر بکات، بەڵام ئامەد هەموو جارێک دەرگای خۆی بۆ ئەو سەرکردە فاشیستە دادەخات و نایەوێت تورکش بچێتە ناو ئامەدەوە.
سەرۆکی مەهەپە ئالپ ئەرسەلان تورکش، کە لەیەن لیژنەى سەربازیی کودەتاکەی ١٢ی ئەیلولەوە دەستگیرکرابوو، لە دادگاکانی ١٢ی ئەیلولدا وتی، "فکرەکانمان و بۆچوونەکانی ئێمە دەسەڵاتدایە، بەڵام ئێمە بۆ خۆمان زیندانین" واتە، ڕژێمی ١٢ی ئەیلول ڕژێمی مەهەپەیە.
ڕێکەوت نییە، کە مەهەپە پێشتر هاوبەشی حکومەت بووە و ئێستا لەسەر بنەمای 'هاوپەیمانی جمهور' بووە بە هاوبەشێکی بچووک لە ئیدارەی ئاکەپەدا. مەهەپە بیرۆکەکانی لە دەسەڵاتدان و بە ئاشکرا و بە نهێنی لە نێوان حکوومەتەکاندا کار بە بیرۆکەکانی دەکرێت.
مەهەپە کە لە ساڵانی ١٩٧٠کان دا لە قوبرس و تورکیا بە شێوەیەکی چالاک بەکارهاتووە، لە دوای ناوەڕاستی هەشتاکانەوە ئەم زەمین و بوارە لە بەکارهێنان دەگۆڕێت.
ئەمجارەیان ڕووبەری سەرەکیی بەکارهێنانی دەبێتە کوردستان و بەهەموو توانایەوە بەرەو کوردستان دەجوڵێتەوە، لە دۆخێکی وەهادا هەڵمەتی گەریلا لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤دا لە کوردستان دەستپێدەکات.
شەڕی دژ بە گەریلاکانی کوردستان لە دوای ساڵی ١٩٨٥ەوە هەر ناتۆ بۆ خۆی سەرکردایەتیی دەکات و لە دوای ساڵانی ١٩٨٧یشەوە بوو بە شەڕێکی تایبەت، واتە بوو بە شەڕی کۆنترا گەریلا. لێرەدا ئەرک و کاری سەرەکی لە ئەستۆی مەهەپەدایە، کە رێکخستنێکی دژە گەریلایە و پشتبەستووە بە ناتۆ.
له دوای ساڵی 1985ه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی كورد شكست بده‌ن، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی تورك كه ده‌یانبه‌نه كوردستان له هێزی سه‌ره‌كی مه‌هه‌په‌ن.
ژیته‌م ده‌بێته رێكخراوێكی مه‌هه‌په. له ناو ‘رێكخستنی دۆخی نائاسایی‘دا زیاتر مه‌هه‌په‌ی تێدایه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ‘لیوای هه‌رێمی‘ داده‌مه‌زرێنرێت و ئه‌و رێكخستنه‌ش له مه‌هه‌په‌ییه‌كان پێكدێت.
له ناو ‘سیستمی جاشایه‌تی له گونده‌كان‘ كه‌سانی مه‌هه‌په‌یی پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به پاره شه‌ڕ ده‌كه‌ن بۆ شه‌ڕ له كوردستان خۆیان راده‌ستی مه‌هه‌په‌ییان ده‌كه‌ن.
له ساڵانی 1990دا 17 هه‌زار تاوانی بكه‌ر نادیار له‌لایه‌ن مه‌هه‌په‌ییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه. لێره‌دا پێویست نییه كه مرۆڤ بڵێت، كه‌سانی وه‌ك ئه‌سعه‌د ئۆكتای یڵدرم هه‌موویان مه‌هه‌په‌یین.
بێگومان هه‌موو رۆڵ و ئه‌ركه‌كان له‌ئێستاشدا به‌رده‌وامن. به‌تایبه‌تی شه‌ڕی فاشیست و پاكتاوكه‌ر له كوردستان كه له دوای ساڵی 2015 به هاوپه‌یمانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په ئه‌نجام ده‌درێت، رێگه‌ی بۆ مه‌هه‌په كردوه‌ته‌وه.
حكومه‌ته‌كانی پێشوو شه‌ڕ له كوردستانیان بۆ سوپا جێده‌هێشت و سوپاش له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه خۆی راده‌ستی مه‌هه‌په ده‌كرد و ئه‌و شه‌ڕه‌ی درێژه پێده‌دا. ئێستاش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ردۆغان شه‌ڕ له كوردستانی داوه‌ته مه‌هه‌په و مه‌هه‌په شه‌ڕه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌سی زۆر نه‌ماوه كه بتوانن ئه‌و شه‌ڕه تایبه‌ته قوڵ و نامرۆییه درێژه پێبده‌ن، مه‌هه‌په بۆ ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونانه وه‌ك هێزێكی تایبه‌ت ئاماده‌كراون.
ئه‌و جه‌نه‌راڵانه‌ی فه‌رمانیانداوه به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له كوردستان، ئه‌گه‌ر له مه‌یل و لایه‌نگری سیاسیان بكۆڵدرێته‌وه، ده‌بینرێت كه مه‌هه‌په‌یین. ئه‌و سه‌ربازه‌ی كه مرۆڤی كوردی خستبوه ناو هه‌لیكۆپته‌ره‌وه و دوایی خستبوویه خواره‌وه، ئه‌گه‌ر له دۆخی ئه‌وی بكۆڵدرێته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌هه‌په‌ییه. له سور و جزیره ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆمه‌ڵكوژیان كرد و له رێگه‌ی بۆردومانه‌وه مرۆڤه‌كانیان سوتاند، ئه‌گه‌ر له دۆخیان بپرسرێته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌هه‌په‌یین. ئه‌وانه‌ی ئێسكی گه‌ریلاكانی كوردیان خستووه‌ته ژێر رێگاكانه‌وه، هه‌موویان مه‌هه‌په‌یین. ئه‌وانه‌ی ته‌رمی گه‌ریلاكانیان پارچه‌پارچه‌كردووه و به‌دوای ئۆتۆمبێله‌وه رایانكێشاون، ئه‌گه‌ر له دۆخی ئه‌وانیش بپرسێت ده‌بینرێت كه ئه‌وانیش مه‌هه‌په‌یین.
ئه‌وانه‌ی به هۆی موزیكی كوردییه‌وه په‌لاماری گه‌نجی كوردیان داوه، كوردیان خستوه‌ته زیندانه‌وه، زیندانییه‌كان ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن، سوكایه‌تی به گه‌لی كورد ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر ژنان و كچانی كورد گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له كوردستان هه‌موو جۆره كۆمه‌ڵكوژییه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زۆرینه‌یان مه‌هه‌په‌یین. مه‌هه‌په پێشه‌نگایه‌تی بۆ شه‌ڕی پاكتاوكردنی كورد ده‌كات و شه‌ڕه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئێستاش بۆ باشبوغی دووه‌می سه‌ر به حزبێكی له‌و جۆره ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، ده‌یانه‌وێت له چیای چلسوارانی ئامه‌د دارستانێك بونیات بنێن. به‌و جۆره ده‌یانه‌وێت ره‌وایه‌تی به‌و شتانه بده‌ن كه مه‌هه‌په كردوونی و شكۆ و ئابڕو بده‌نه سه‌رده‌سته‌ی فاشیست ده‌وڵه‌تی باخچه‌لی.
ئه‌و بكوژه فاشیسته‌ی جگه له سته‌م، كوشتار، ئه‌شكه‌نجه و مه‌رگ هیچ شتێكی نه‌داوه‌ته ئامه‌د و هه‌موو كوردان، به‌و جۆره ده‌یانه‌وێت خه‌ڵات بكرێن.
له راستیدا بابه‌ته‌كه هه‌ر دارستان نییه، ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتنی پاكتاوكاری رابگه‌یه‌نرێت. دارستانی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كه ده‌یانه‌وێت له چیای چلسواران دروست بكرێت، وه‌ك وته‌ی ‘كوردستانی خه‌یاڵی لێره نێژراوه‘ له دوای كۆمه‌ڵكوژی ئاگریه. به بابه‌تی له‌و جۆره ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵكوژی و سوكایه‌تییه‌كان له دژی كورد بگه‌یه‌ننه لوتكه.
ئایا ئامه‌د سوكایه‌تی و هێرشێكی له‌و جۆره قبوڵ ده‌كات؟ كورد له به‌رامبه‌ر جوڵه‌یه‌كی له‌و جۆره بێده‌نگ ده‌بن؟
منداڵانی ئه‌و كه‌سانه‌ی رێگه‌یان نه‌دا سه‌رده‌سته‌ی فاشیسته‌كان ئاڵپئه‌رسه‌لان توركه‌ش بچێته ئامه‌ده‌وه، ئایا رێگه‌ده‌ده‌ن كه له‌سه‌ر ناوی سه‌رده‌سته‌ی فاشیست ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی دارستان دروست بكرێت و باخچه‌لی بچێته ئامه‌ده‌وه؟
ئایا له به‌رامبه‌ر پاكتاوكردنی پایته‌ختی ئازادی و دیموكراسی به‌و جۆره بێده‌نگ ده‌بن؟
بێگومان دۆخه‌كه به‌م جۆره نابێت. ئامه‌د و هه‌موو كورد خاوه‌نداری له مێژوو و شكۆی خۆیان ده‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه فاشیستیه پاكتاوكارییه‌دا، ئه‌ویش وه‌ك ئاڵپئه‌رسه‌لان توركه‌ش له ئامه‌د ده‌رده‌په‌ڕێنن.
بۆ ئه‌وه‌ی بكوژانی فاشیستی وه‌ك ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له كوردستان شوێنه‌واریشیان نه‌مێنێت، هه‌موو جۆره تێكۆشانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن. گه‌لی ئامه‌د له ساڵی 1975 له به‌رامبه‌ر ئاڵپئه‌رسه‌لان توركوش خۆڕاگری كرد و سه‌ركه‌وت، ئێستاش له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی خۆڕاگری بكات و سه‌رده‌كه‌وێت. جیا له‌وه هیچ شتێك بارته‌قای هه‌ڵوێستی وڵاتپارێزی و راستی ئامه‌د نابێت. شوێنپێی بكوژانی فاشیستیش ناتوانێت بچێته ناو ئامه‌ده‌وه.
سه‌رچاوه: یه‌نی ئوزگور پۆلێیتیكا
ژ. ت / هـ . ب