سەرەتایەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پژاک لە سۆنگەی چالاکییەکانیەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران، پەیامێکی ڕوونی بە گوێی دەوڵەتی ناوەندییدا دا، واتای ئەو پەیامەش ئەوە بوو کە ئەم گەلە بێخاوەن و بێئیرادە نین.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە سەردەمێکدا دامەزرا کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پووچییدا دەژیا، جا پێویستی بە پارتێکی تازە بوو، چونکە شەپۆلی نائومێدی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبیسترا و خەڵک بەبێ پاڵپشت مابوونەوە، حکومەتی ناوەندی بە شێوەیەکی نائاسایی لەگەڵ گەل دەجووڵایەوە، هەڵاواردن خەڵکی وەزاڵە هانی بوو، کوردیان لە گۆڕەپانی دەسەڵات دوور خستبووەوە، دەوڵەتی ناوەندیی شەپۆلێکی نایەکسانیی لە سەرتاپێی کوردستان دەست پێ کردبوو، کوردستان پتر ڕەهەندێکی ئەمنیی لەخۆ گرتبوو، لە ڕەوشێکی لەم ڕەنگەدا ڕۆژهەڵات پێویستی بە هێزێکی پاڵپشت بوو، جا ئەم هێزە لە نێوان شار و گوندەکان بێت، کتومت پژاک لە سەردەمێکدا دامەزرا کە نائومێدی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەپۆلانیی بوو، پارتەکانی تریش لە باشووری کوردستان دانیشتبوون، لە کاتێکدا ئەوانیان لە سووچێک پەستاوتبوو، بەڵام تاکە کاریان دەرکردنی بەیاننامە بوو.

چالاکیی چەکدارانە و بەرگریی ڕەوا لە گرنگترین ئەو ئەگەرانە بوون کە دەبوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامیی بدرێتێ، بە تایبەت لە نەوەدەکان و دووهەزارەکان، بە تایبەت لە سەرەتای دووهەزارەکان ئەم ئارێشەیە بەرجەستە بوو، حکومەتی ناوەندییش ئەم لاوازییەی پارتە کوردییەکانی بە باشترین شێوە پڕ دەکردەوە، سا سیاسەتی سەرکوتکاریی و نکۆڵیی و تواندنەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیڕەو دەکرد، جا ڕۆژهەڵاتی کوردستان پتر لەم ساڵانەدا تووشی شێواندن هات.

دامەزراندنی پژاک، سەرەتایەکی تازە و ئومێدێکی نوێ بوو بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

وەک چۆن پەکەکە لەو کاتەدا لە باکووری کوردستان دامەزرا کە ئیتر شوێنەواری کوردان لەگۆڕێ نەبوو، ئەوە پەکەکە بوو مێژووی لەبیرکراوی لەنوێ زیندوو کردەوە و گیان و ڕۆحی بەبەرا کردەوە، دامەزراندنی پژاکیش دەستکەوتێکی هاوشێوەی ئەوەی پەکەکە بوو لە باکووری کوردستان، پژاک لە سەروەختێکدا دامەزرا، نائومێدی گەلی دەخوارد، لەگەڵ دامەزراندنی پژاک ئومێدێکی تازە و ڕۆحێکی نوێ لەدایک بوو.

ڕاستییەکەی پژاک بووە کۆسپی ڕەگداکوتانی دەوڵەت لە کوردستان و ڕێگریی لە تواندنەوە و سیاسەتی نکۆڵیی کرد، چونکە سیاسەتی نکۆڵیی دەوڵەت زۆر خێرا پەلوپۆی دەکوتا، سا پژاک کۆسپی بۆ ئەم پەلوپۆکوتانە سازاند و ڕۆحێکی نوێ و ئومێدێکی تازەی لە جەرگەی شکستەکانەوە بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخشی.

پژاک لە سۆنگەی چالاکیی چەکداریی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران پەیامێکی ڕوونی بە گوێی دەوڵەتی ناوەندییدا دا، واتای ئەو پەیامەش ئەوە بوو کە ئەم گەلە بێخاوەن و بێئیرادە نین.