خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازاد نازم داشتان کە لە ١٩ی کانوونی یەکەم لە دەرنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە کردنە ئامانجی ئۆتۆمبیلەکەیان، لەگەڵ پەیامنێری ئاژانسی ئانها جیهان بیلگیندا شەهید بوون. لە ٦ی کانوونی یەکەمدا ئەم شیکارییەیی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) نوسیبوو:
"وێڕایی ئەوەی شاری حەلەب کە ناوەندی شەڕیی ناوخۆی سوریا بوو، لە ماوەیەکی کەمدا کەوتەژێر کۆنترۆڵ و حوکمڕانی هەتەشەوە، شەڕیی ناوخۆیی سوریایی گەڕاندەوە بۆ سەرەتاکانی ١٣ ساڵ لەمەوبەر. هەتەشە لە دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب ڕووی داگیرکارییەکانی لە حومس کرد و لەوێیش هەندێک لە گوندەکانی خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. پەرەسەندنەکانی هەتەشە هەموو هاوسەنگییەکانی سوریا دەگۆڕێت و سەرەنجەکان لەوەدا کۆدەبێتەوە کە ئاخۆ شەڕەکان بە چ ئاڕاستەیەکدا دەڕوات.
شەڕیی زلهێزەکان
داگیرکردنی هەندێک ناوچە لە لایەن هەتەشەی سوپایی نەتەوەیی سوریا (SMO)ی چەتەیی گرێدراویی دەوڵەتی تورک نیشاندەری دەستوەردانی هێزە نێونەتەوەییەکانە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین. دەرنجام دەستوەردانە لە دژی هەژموونی ڕوسیا و ئێران لە هەرێمەکەدا و بە ئێستاشەوە هێشتا بێدەنگن.
پەرەسەندنەکان هەموو سوریا دەگرێتەوە
چاوەڕوان دەکرێت لە شارەکانی باشووری سوریا وەک ناوەندی حەمس، دەرا و کونەیترای پەرەسەندن و ئاڵۆزی زیاتر ڕووبدەن و باس لەوەدەگرێت لە ناوەندی ئەو شارانەدا شانەی گرووپە توندەڕەوە ئیسلامییەکان دەرکەوتوون و لە جوڵەدان.
سوریای نوێ بە دڵی تورکیایە
دۆخی نوێی سوریا بە دڵی چەندین هێزیی ناوچەییە کە خواستییانە سوریا داگیربکەن و تورکیایش لە سەرکێشی ئەو هێزانەدایە. دەوڵەتی تورک گۆڕانی هاوسەنگییەکانی سوریا وەک دەرفەتێک دەبینێ بۆ ئەوەی بەتەواوی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەسفییە بکات. تورکیا؛ بەتاڵییەکانی سوریا وەک دەرفەتێک بەکاردەهێنێت و لە ئامادەکاریی داگیرکردنی چەندین هەرێم و بەتایبەت منبج-دایە و ئامانجی چۆڵکردنی هەرێمەکەیە.
تێگە و بیرکردنەوە لە بەدەستهێنانی 'منبج بە بێ شەڕ'
ئەنقەرە لە هەوڵی دروستکردنی تێگەیی 'بەدەستهێنانی منبجە بەبێ شەڕ'دایە، لە سنوری دامەزراوە میداییەکانی گرێدراوی بازنەی شەڕیی تایبەت بە جێبەجێکردن و بە وەشانەکانییەوە لە ئامانجی ئەوەدایە سەروەری و هەژموونی دەروونی پێکبهێنێت. بەڵام بەڵێ ئەم هەوڵدانانەی دەوڵەتی تورک و گرووپە چەتەکانی ئاشکرایە و لە ئێستادا لەسەر سنور بۆردوومان دەکەن و هەوڵدەدەن خەڵکی هەرێمەکە بترسێنن. هەوڵدانی گرووپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک ئەو تەکنیکانەیی سەر شاری منبج لەسەر هێڵەکانی ڕۆژئاوا، باکوور و باشوور لە لایەن ئەنجوومەنی سەربازیی منبجەوە ڕێگرییان لێ دەکرێت.
سیاسەتەکانی ڕۆژئاوایی ڕووباری فورات
ئەو سیاسەتەی کە خواستێتی گەلی کورد ڕووبکاتە ڕۆژئاوایی ڕووباری فورات، گرێدراویی نکۆڵێکردنی ١٠٠ ساڵەیی هەبوونی گەلی کوردە، لە دوایی کەوتنی شاری حەلەب، شاریی منبجی لە ئامانجدایە. شارەکە بۆ حەلەب دەرگایەکە و پێگەیەکی ستراتیژی گرنگە، وێستگەیەکی گرنگە لە گرێدان و پێکەوەبەستنی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات. هەروەها منبج بە ژیانی هاوبەش لە شەڕیی ناوخۆییدا بونیادنراوە، یەکێکە لە نمونە مەزنەکانی چۆنییەتی چارەسەرکردنی ئەو قەیران و ئاژاوەگێڕییەیی کە ساڵانێکە لە وڵاتدا دەگوزەرێت. مەنبجێکی داگیرکراو؛ بە مانایی لە باربردنی تێگەیی پێکەوە ژیانە.
کارەکتەربوونی گەلی کورد لە سوریا
یەکێک لە ئامانجە بنەڕەتییەکانی ئەنقەرە ئەوەیە هەوڵدەدات گەلی کورد و دینامیکێتیەکەی لە سوریادا نەبنە کارەکتەر. پەیوەست بەمەوە لە هەندێک دەڤەردا ئاژاوە دەنێتەوە و بەمەوە خواستێتی ببێتە ئاستەنگ لە پێش قەسەدەدا بەوەیی هەنگاویی نوێ هەڵگرێت و رۆڵی خۆی بگێڕێت. جەختەکاتەوە لە دووچارکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە شەڕ. یەکێک لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی بە ئامانجگرتنی منبج ئەم هۆکارەیە.
ئەگەرەکان
هەرەوەها گەر شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئێستا ڕووبکاتە باشووری سوریا و بەرەو گۆڕەپانەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی بچێت؛ قەسەدە و هێزەکانی پارێزگاریی لە خەڵک دەکەن و ئۆپەراسیۆنی نوێ ئەنجام دەدات. لەگەڵ پەرەسەندن و ڕووکردنە حومسی هەتەشەدا، داعشیش لە حومسەوە ڕوودەکاتە دێرەزوور و ئەمەش دیوێکی جیاوازیی شەڕ نیشان دەدات.
دەوڵەتی تورک کە لە خواستی ئەوەدایە لەم قۆناغەدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لاواز بکات، نەک بە تەنها لە ڕێگەی چەتەکانی سوپایی نەتەوەیی سوریاوە، بەڵکو هەوڵدەدات هەتەش ڕازی بەم کارە بکات. بەڵام بەڵێ کاتێک هەتەشە نموونەکانی موسڵ و کۆبانێی بیردێتەوە، لە بەرانبەر ئەم بابەتەدا بە پێوانەگرییەوە دەجوڵێتەوە."