سوپای داگیرکەر جگە لە تاوانی شەڕ ناتوانێت شەڕ بکات
بە هێرشی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و تەقەمەنی قەدەغەکراو و هێرشی ئاسمانی و زەمینی، داگیرکەران ناتوانن هێڵی بەرخۆدانی گەریلا تێپەڕێنن.
بە هێرشی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و تەقەمەنی قەدەغەکراو و هێرشی ئاسمانی و زەمینی، داگیرکەران ناتوانن هێڵی بەرخۆدانی گەریلا تێپەڕێنن.
شەڕڤانانی ئازادیی کوردستان لە مانگی تەمموزدا لە زۆربەی ناوچەکان لە گابار، زاپ، حەفتانین هەتا خواکورک گورزی قورسیان لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک داوە. گەریلا کە لە مانگی تەمموزدا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە، هێز و مۆڕاڵی خۆیان لە تێکۆشەرانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز ڕۆژووی مردن وەردەگرن. شەهیدان هەرەکۆڵ و ئەکین لە گابار، بەندا، دەستینا و باران لە کاتۆ بە نیشاندانی بوێرەیەکی گەورە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. شەهیدان نەواڵ، دژوار و ژیان لە مەتینا لە بەرامبەر هەموو هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکدا پاکشەکشەیان لە هەڵوێستی خۆیان نەکرد و خاکی پیرۆزی خۆیان پاراست. جگە لەوەش قارەمانێتی و فیدایەتی لە زاپ بە پێشەنگایەتی شەهید سیدار ڕەنجێکی زۆر درا. لە ڕۆژێک کە چوونە شاخەکانی کوردستان تا دوا هەناسەیان، بەڵێنەکانیان نەشکاندو و بوونە هەوێنی سەرکەوتن و تۆڵەسەندنەوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوام لە دژی گەریلا و گەلانی ناوچەکە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. تاوانی شەڕ پێشێلکردنی یاساکانی شەڕە کە لە ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکانی وەک ڕێککەوتننامەکانی ژنێف دیاری کراوە. دەتوانین نموونەیەکی تاوانە جەنگییەکان بهێنینەوە وەک؛ هێرشی بە ئەنقەست دژی هاوڵاتیانی مەدەنی، بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو، ئەشکەنجەدان و زۆر هێرشی لەوشێوە. سوپای تورکی داگیرکەر زۆربەی ئەو تاوانە شەڕانەی ئەنجامداوە. ئەگەر تەنها یەکێک لەو هێرشانە لە وڵاتێکی تردا ڕوویدابا، بێگومان سزای دارایی و دیپلۆماسی بەسەریدا دەسەپێندرا. بەڵام لە کوردستاندا ئەو یاسایانە ڕەوای نییە. تاکە یاسا لە کوردستان تێکۆشان و ڕووبەڕوو بوونەوەی داگیرکەرانە.
سوپای داگیرکەری تورک لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و تەقەمەنی قەدەغەکراو زیاتر لە ٥٢٠ هێرشی زەمینی و ئاسمانی ئەنجام داوە. هەروەها دەرکەوتووە کە کاریگەری ئەو چەکانە بەشێوەیەکی هەمیشەیی و بەردەوام دەمێنێتەوە. نەخۆشی و کارەساتی سروشتی بەشێکن لەو کاریگەریانە. ئێستا شەڕ لە هەرێمەکەدا بەردەوامە و سوپای تورک بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو شەڕەکە بەڕێوە دەبات، بەڵام جگە لەو تاوانانە هیچ بەڵگەیەکی دیکە نییە کە دیار بێ سوپاکەی شەڕ بکات. سوپای داگیرکەری تورک لە کوردستان پەنا بۆ شێوازی ناڕەوا و نامرۆڤانە وەک کوشتن، قڕکردن و تاڵانکردن و لەناوبردن دەبات. باشە چۆن ئەم سوپایە ڕاستەوخۆ شەڕی گەریلا ناکات و بۆچی پەنا بۆ ئەم جۆرە هێرشانە دەبات؟ ئەمەش بەو مانایەیە کە سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرەکانی شەڕدا تەسلیمی چالاکییەکانی گەریلا بووە.
چالاکی ستراتیژی بەڕێوە دەچن
هێزەکانی گەریلا هێرشەکانیان لە دژی داگیرکەران چڕتر کردووتەوە. لە ماوەی مانگێکدا ٢٠٥ ئۆپەراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی ئەنجامدراون. بە تایبەتی چالاکییەکانی وەک داخستنی درۆنە شەڕکەرەکان و ٢ هەلیکۆپتەر بەڕێوەچوو. بە واتایەکی تر لە مانگی بەرخۆداندا چالاکیی بەهێز و کاریگەر بەڕێوەچوو. ئەم چالاکیانە هیوایەکی گەورەی لای گەل دروست کرد، ئیرادەی بەرخۆدانی بەهێزتر کرد. هێرشە ئاسمانییەکانی گەریلاکان دژی سوپای فاشیست کاریگەرییەکی دەروونی لەسەر سوپا و لایەنگرەکانی لێکەوتەوە. چونکە گەریلا لە هێرشە ئاسمانییەکاندا بڕیاردەریان پاراستووە و هەموو ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی داگیرکەرانیان هەڵوەشاندووتەوە. لایەنێکی دیکەی ئەم چالاکییانە، سروشتی ستراتیژیی چالاکیەکانە. گەریلاکان بە تاکتیکە بەهێز و داهێنەرەکانیان زۆرجار سەرکەوتنی ستراتیژی خۆیان و هەروەها پێشبینیەکانی بزووتنەوەی ئازادییان سەلماندووە.
گەریلا تیڤی بە ڕوونی هەموو شتێکی بەبەڵگەوە تۆمار کردووە بۆ ڕای گشتی گەل بڵاوی کردووتەوە. ئەم دیمەنانە لە میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکاندا بڵاوکراونەتەوە. بەڵام سەرەڕای ئەمانە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەوڵی ئەوەدایە ڕاستییەکان بشارێتەوە. دەزانین هەموو سەربازەکانی تورک لە بچووکەوە تا فەرماندەکانیان سەیری ئەم دیمەنانە دەکەن. بە نهێنی یان ئاشکرا بەدواداچوون بۆ وردەکارییەکانی ئەو چالاکییانە دەکەن. هەروەها زۆر باش دەزانین کە چەندە بەحەسرەتی ئەوەن سوپایەکی فەداکار و بەتوانایان هەبێ کە بە هیچ شێوەیەک دەستیان ناکەوێت.
لە مانگی تەمموزدا زۆر چالاکی کاریگەر و سابۆتاژ لە هەرێمی مەتینا ئەنجامدرا. لەم چالاکیانەدا زۆرکەس سزا دران. لەناویاندا عەبدوڵا جەم دەمیرکان کە لە ناوەندی فەرماندەیی بزووتنەوەی داگیرکەری لە زاپ و مەتینا ئەرکدار بوو سزا درا. بە واتایەکی تر ئەم ناوەندانە کرایە ئامانجی چالاکییە سابۆتاژەکان. لە ئەنجامدا تووشی شکستێکی مەزن هاتوون.