تێکۆشان دژی پیلانگێڕیی و هەڵمەتی ئازادیی جیهانی

کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا ساڵێک مۆڵەتی دایە ئاکەپە_مەهەپە، ئەم مۆڵەتەش ناتوانێت فاشیزمی ئاکەپە_مەهەپە ڕزگار بکات. بە پێچەوانەوە، لەسەر ئەم بناغەیە ڕووناکی بینرا، باش ڕوون بووەتەوە کە تێکۆشانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە نزیکترین کاتدا، سەردەکەوێت.

هەڵمەتی ئازادی

هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ کە ئامانجی لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ و تەسفیەی پەکەکە و تەواوکردنی قڕکردنی کوردە، ٢٦ هەمین ساڵی خۆی تەواو دەکات.هەڵمەتی ئازادیی جیهانی کە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێ کرد و ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، پێی دەنێتە ساڵی دووەمەوە. بەم هەڵمەتە ئاستێکی گرنگ بەدەستهاتووە دژی پیلانگێڕیی و سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی.

وەک دەزانرێت هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هێرشێک بوو بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ. لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا سیستەمی قڕکردنی کورد دامەزرا. ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی ئەوە بوو کە ئەم سیستەمە بگۆڕێت بۆ ئازادی کورد. دیسانەوە لە جەنگی جیهانی سێیەمدا کە ناوەندی ئەو جەنگە ڕۆژهەڵاتی ناوینە و لەگەڵ ئەم شەڕەدا پێکەوە ئەنجامدرا، هەژموونی سەرمایەداریی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دامەزرا و لە دژی ئەمەش تێکۆشان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک لەسەر بناغەی ئازادی کورد دەستی پێ کرد. ئەمریکا لەسەر بناغەی ستراتیژی "سیستەمی نوێی جیهانی" هێرشی دژی ئەم تێکۆشانە دەست پێ کرد.

هێرشی پیلانگێڕان سەرەتا لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆی کردە ئامانج. لەسەر ئەم بناغەیە پێشبینی تەسفیەکردنی پەکەکە و تەواوکردنی قڕکردنی کوردی کرد. بۆ ئەمەش ئیدارەی ئەوکاتەی ئەمریکا، ڕێبەر ئاپۆی ناچارکرد سوریا جێبهێڵێت، لە هێرشە نایاسایی و بێ ئەخلاقییەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە دە ساڵی ڕابردوودا و هەروەها لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان بە ڕوونی دەبینین، ئەگەر ئەم دەرچوونە بەرەو گۆڕەپانەکانی شەڕ لە کوردستان بووایە، ئەوکات ڕێبەر ئاپۆ ڕووبەڕووی چ هێرشێکی سەربازیی دەبووییەوە. بە پێچەوانەوە ئەگەر دەرچوونەکە بە ئاڕاستەی ئەوروپا بووایە، لە ڕێگەی یۆنانەوە بۆسەیەکی پیلانگێڕییان بۆ دادەنا؛ نەیاندەهێشت ڕێبەر ئاپۆ بگاتە یۆنان، ناچاریان دەکرد بگەڕێتەوە و بەم شێوەیە لە دەریای ناوەڕاست لەناویان دەبرد. ڕێبەر ئاپۆ نەڕۆشتە گۆڕەپانەکانی شەڕ و نەگەڕایەوە بۆ سوریا لە یۆنانەوە، بەڵکو چووە ڕوسیا، بەم شێوەیە ئەم پیلانی لەناوبردنە دوو لایەنەی پووچەڵ کردەوە.

هێزە پیلانگێڕەکانی دیکە بە پێشەنگایەتی ئەمریکا بە پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات ویستیان ڕێبەر ئاپۆ لە سێدارە بدەن. ڕێبەر ئاپۆ هەروەها ئاستی پیلانگێڕی پەیوەست بە هێرشی سەر تورکیا هەڵسەنگاند و لەسەر بناغەی ئەمەش ڕایەکی گشتی گرنگی لە تورکیا ئافراند و ئەم پیلانگێڕییەشی پووچەڵ کردەوە. ئیدارەی دەوڵەتی تورک هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کرد کە لەسێدارەدان کێشەیان بۆ دروست دەکات، بەو باوەڕی گوایە لە ژێر سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا بێکاریگەر دەکرێت و بە هەر شێوەیەک بێت هەموو ڕۆژێک لە ڕووی سیاسییەوە دەکوژرێت، سزای لە سێدارەدانی جێبەجێ نەکرد و گۆڕی بۆ زیندانی هەتاهەتایی توند. بەم شێوەیە هەڵوێست و هەوڵی ڕێبەری ئاپۆ پلانی لە سێدارەدانی پووچەڵ کردەوە.

"تێکۆشانی ئیمراڵی" سەریهەڵدا. هەموویان باوەڕیان وا بوو کە سیاسەتی "چوونە نێو یەکێتی ئەوروپا و مافی تاکەکەسی" ئیدارەی ئەجەوید سەردەکەوێت و ڕێبەر ئاپۆ لەسایەی سیستەمی ئیمراڵیدا ناتوانێت هیچ بکات، لەسەر ئەم بناغەیەش پەکەکە تەسفیە دەبێت و لەناودەچێت. ڕێبەر ئاپۆ بە هەوڵی ڕێکخراو و پلان بۆ داڕێژراو و داهێنەرانەی خۆی، شوێنی هەرە زەحمەت و سەختی مێژووی گۆڕی بۆ ئەکادیمیایەک، خوێندییەوە و لێکۆڵینەوەی کرد و بیری کردەوە و ورد بووییەوە، بەرنامەی "کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک"ـی پێشخست، بەرنامەی "مافی تاکەکەسی" ئەجەویدی پووچەڵ کردەوە. ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتووانە تێکۆشانی ئیمراڵی بردەپێش.

هێزە پیلانگێڕەکان ئەمجارە تەیب ئەردۆگان و ئیدارەی ئاکەپەیان هێنایەپێش، خاوەندارێتی لە تەسفیەکردنی ناوخۆیی کرد و تێگەی "ئوممەتی ئیسلامی" پێشخست، پلانی دانا بۆ پارچەکردنی پەکەکە و لەناوبردنی پشتیوانییە جەماوەرییەکەی. ڕێبەر ئاپۆ بە گۆڕینی پارادایمەکەی بۆ پارادایمی ئازادیخوازیی ژن و ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیک، بۆ چارەسەر لەسەر بناغەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیک وەڵامی ئەو پلانی هێرشەی دایەوە. لەسەر ئەم بناغەیە یەکێتی و پشتیوانی گەلی پاراست و پێشی خست، پلانەکەی ئاکەپەی پووچەڵ کردەوە.

هێزە پیلانگێڕەکان لەژێر سایەی ئیدارەی ئاکەپە چەندین پیلانی جیاوازیان ئامادە کرد و هەوڵیاندا جێبەجێی بکەن. چەندین فێڵ و پیلانی وەک "کرانەوەی کورد" و "پرۆسەی چارەسەر"یان هێنایەپێش. لە ئەنجامدا هیچیان سەرکەوتوو نەبوون؛ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و گەلی کورد هەموو ئەو فێڵ و تەڵەکانەیان پووچەڵ کردەوە. لەم دواییانەدا، لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، "پلانی چالاکیی هەڵوەشاندنەوە" داڕێژرا و بۆ ماوەی ١٠ ساڵە لەسەر بناغەی ئەو پلانە، هێرشێکی شەڕی تایبەتی سەرتاسەری بۆ سەرکوتکردنی گەریلا و گەلی کورد و لەناوبردنی پەکەکە ئەنجامدراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ەوە هێرشی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوا و بەشێک لە باشووری کوردستان ئەنجام دراوە. بۆ ئەوەی دەنگی ڕێبەر ئاپۆ نەگاتە دەرەوە، لە ئیمراڵی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی توند ئەنجام دەدرێت.

بێگومان ئەم هێرشەی دوایی سەرتاسەرییە و هەمووان دەکاتە ئامانج. بۆیە هەمووان دژی ئەم هێرشانە بەرخۆدان دەکەن؛ ڕێبەر ئاپۆ، گەریلا و ژن و گەنج و هەموو گەل و دۆستانی کورد، هەمووان لە بەرخۆدانی سەرتاسەرییدان. بەڵام ناوەندی هێرشەکان ئیمراڵییە، بۆیە ناوەندی بەرخۆدانیش ئیمراڵییە. ڕێبەر ئاپۆ لە ٥ ی نیسانی ٢٠١٥ ـەوە بێ ئەوەی یەک میلی‌مەتر لە گۆڕەپانی بەرخۆدان دووربکەوێتەوە، مانادارترین و مەزنترین بەرخۆدانی ئازادیی بەڕێوەدەبات. تەڤگەری ئازادیی کورد، گەلی کورد و دۆستەکانیان لە دەرەوە درێژە بەم بەرخۆدانە دەدەن. دوایین ئەڵقەی ئەم بەرخۆدانە سەرتاسەرییە، هەڵمەتی ئازادیی جیهانییە کە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێ کردووە و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد دەکاتە ئامانج. ئەم هەڵمەتە لە ١٠ ی تشرینی یەکەمەوە پێ دەنێتە ساڵی دووەمی خۆیەوە.

دیارە هۆکار هەیە کە ئێمە بە پوختی هەموو ئەمانە دووبارە دەکەینەوە. یەکەم، بەرخۆدان دژی هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هاتەکایەوە و پلانەکانی هێرش پووچەڵ کرایەوە، ئەمەش نیشاندرا. واتە دەتوانرێت تێکۆشان دژی پیلانگێڕی بکرێت و پیلانگێڕییەکە تێک بشکێندرێت. بە واتایەکی تر دەکرێ پیلانگێڕی بەتەواوی تێکبشکێنرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت. دووەم، دەبێت بەباشی تێبگەین لە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ دژی پیلانگێڕی و شێوازی سەرکەوتنەکەی. نەک بە هەر شێوەیەک، بەڵکو ئەگەر تێکۆشان بە شێوازی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە بچێت، ئەوا دەکرێت پیلانگێڕییەکە تێکبشکێنرێت. سێیەم، لە دوو خاڵی سەرەتاوە دەبێت مرۆڤ بزانێت هەڵمەتی ئازادیی جیهانی چی بەدەستهێناوە.

ئاشکرایە لە ماوەی تێکۆشانی ساڵی ڕابردوودا، هەڵمەتی ئازادیی جیهانی، زۆر شتی گرنگی بەدەستهێناوە. پێش هەموو شتێک، هیوا و باوەڕ بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و شکستی پیلانگێڕی نوێ کردووەتەوە و زۆر بەهێزتری کردووە. دووەم، سەرنجی تەواوی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی ڕاکێشاوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و گەیاندوویەتی بە هێڵی ڕاستی پراکتیک. سێیەم، لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدا، تا ئاستێکی گرنگ  دابەشبوون تێپەڕێنراوە، یەکێتی و هاوبەشی لەسەر هێڵێکی ڕاستەقینە پێکهێناوە. چوارەم، پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانەکەی بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، تێکۆشان بۆ ئازادی کوردستان گۆڕاوە بۆ تێکۆشان لەپێناو ئازادی و دیموکراسی لە جیهاندا. دواهەمین و گرنگترین شت ئەوەیە، بە خوێندنەوەی ڕێبەر ئاپۆ و لێکۆڵینەوە لە شێوازی تێکۆشانەکەی، بۆ بەدەستهێنانی شێوازی سەرکەوتووی تێکۆشانەکەی، پێشهات و داهێنانی گرنگ دەرکەوتووە.

ئێستا ئێمە پێ دەنێینە نێو ٢٧ هەمین ساڵی تێکۆشان دژی پیلانگێڕی و دووەمین ساڵی بەرخۆدانی هەڵمەتی ئازادیی جیهانی، پێشهاتەکانی ساڵی یەکەم بە ئێمە و هەمووانی پیشاندا کە بەرخۆدانی ساڵی دووەم چۆن بەڕێوەدەچێت. لەوەش زیاتر، هەم تێکۆشان لەسەر بناغەی هەڵمەتەکە و هەم پێشهاتەکان لە جەنگی جیهانیی سێیەم بەباشی دەریدەخەن، فاشیزمی ئاکەپە_مەهەپە ئیتر گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی، ئەم زیهنیەت و دوژمنایەتییەی کورد ئیتر ناتوانێت کۆمەڵگەی تورکیا بەڕێوەببات. تەیب ئەردۆگان خۆی دانی بەمەدا ناوە. دەوڵەت باخچەلی فاشیست بە ماچکردنی دەستی ئەندامانی دەم پارتی، ئەمەی نیشاندا. بەڵام باش دەزانین، ترس لە چارەنووس هیچ سوودێکی نییە. کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا ساڵێک مۆڵەتی دایە ئاکەپە_مەهەپە، ئەم مۆڵەتەش ناتوانێت فاشیزمی ئاکەپە_مەهەپە ڕزگار بکات. بە پێچەوانەوە، لەسەر ئەم بناغەیە ڕووناکی بینرا، باش ڕوون بووەتەوە کە تێکۆشانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە نزیکترین کاتدا، سەردەکەوێت.

پێرفۆرمانسی ساڵی دووەم ئەمە یەکلادەکاتەوە. ئەگەر گەلی کورد و دۆستەکانیان تێکۆشان مەزنتر بکەن و زیاتر بڵاوی بکەنەوە، ئەوا ئەم تێکۆشانە لە نزیکترین کاتدا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دەهێنێت. لەسەر ئەم بناغەیە، سڵاو دەنێرین بۆ هەموو ئەو چالاکییانەی ئازادی کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی و مەزنکردنی هەڵمەتی ئازادیی جیهانی ئەنجام دەدرێن، وە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو چالاکوانان دەخوازین.

 

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆڵەتیکا