تێکۆشانی ژن نیشانەی ئازادی و یەکسانییە

ژن بە خەبات و تێکۆشانی خۆی دوبارە مێژووی خۆی دەنوسێتەوە. لە ڕاستیدا دەرنجامی تێکۆشینی ئازادی ژن ئەوەی نیشان داین، نەک تەنها ڕۆژێک بەڵکو هەموو ڕۆژێک دەبێتە ڕۆژی ژنان و بەم شێوەیە ئازادی مسۆگەر دەکرێ.

لە بنکی هەموو ڕۆژ و جەژنە پیرۆزەکاندا بەرخۆدانێکی بێهاوتا هەیە. ڕۆژێکی لەم شێوە هەڵگری مێژوو، بەرخۆدانێکی گەردوونییە. وەک دەزانین ژنان بۆ ئەوەی وەک پیاوان بە یەکسانی بژین لە ساڵی ١٨٥٧ لە ئەمریکای ناوەندی کاپیتاڵیزم، تێکۆشانیان دەستپێکرد. لە ئەنجامی ئەم تێکۆشانەی ژناندا دەسەڵاتدارێتی پیاو ئاگریان لەو کارگەیە بەردا کە ژنان تێکۆشانیان تێدا دەکرد. لە ئەنجامدا ١٢٩ ژن گیانیان لەدەستدا. هەرچەندە لەو سەردەمەدا ژنان بۆ دابیرکردنی مافەکانیان دەستیان بە تێکۆشان کرد، بەڵام لە لایەن سیستەمی دەسەڵاتدارێتیەوە ڕێگری لەم تێکۆشانە دەکرا. بەتایبەت لە شوێنێکی وەک ئەمریکا کە ناوەندی سیستەمی کاپیتاڵیستی تێدا بەڕێوەدەبرا، مافەکانی مرۆڤ، ژیان و یەکسانی چۆن مسۆگەر بکرایە؟

بەداخەوە لەم سەدەیەدا بە سەدان ژن لە هێرشی سەردەستانەوە کوژراون. لەگەڵ ئەمەشدا مافەکانی ژن پێشێل دەکرێت. لە قۆناغێکی وادا وەک ژنێک تێکۆشان و پێشەنگایەتی تێکۆشان شتێکی ئاسایی نیە. بێگومان زەحمەتی و سەختی زۆری هەبوو. بەڵام لەبەرامبەر هەموو هێرشێک تێکۆشانی ژن، تێکۆشانەکانی گەورەترکرد. بە تایبەتی لە تێکۆشانی ژناندا پێشەنگایەتی کلارا زەتکین و ڕۆزا لۆکسەمبۆرگ لە تەواوی جیهاندا لەم بوارەدا هەنگاوی زۆر بەهێزی ناوە. لە ئەنجامی ئەم بەرخۆدانەی ژنانەوە لە ئێستادا ٨ی ئادار وەک ڕۆژی ژنانی ڕەنجدەر ناسێنراوە. وەک هەموو ساڵێک ٨ی ئادار لە لایەن هەموو ژنانی جیهان و بە تایبەت پێشەنگ و میلیتانانی تەڤگەری ئازادییەوە بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە پێشوازی لێدەکرێت.

بێگومان ڕۆژێکی ئاوا مێژووی، بەرخۆدانێکی گەردوونیە. پێویستە ئەوە بزانرێت ٨ی ئادار بە قوربانیدانی زۆرەوە بە دەستهێنراوە. لە ئەنجامی ئەم قوربانیانەوە گەلێک ژن گیانیان لەدەستداوە. لە هەمان کاتدا چەندین ژن ناویان لە ڕوپەری مێژوودا نوسرایەوە. بە تایبەت لە مرۆدا ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' پێشەنگایەتی گۆڕەپانەکانی تێکۆشان دەکەن. ئەوەی ڕاستیە لە مرۆدا ئەو تەڤگەرەی لەم بوارەدا تێکۆشان دەکات پەکەکەیە. لە سایەیی خەباتی ڕێبەر ئاپۆوە مۆدێلێکی نوێی تێکۆشان هاتۆتە ئاراوە. ژنان چیتر وەک ڕابردوونین و پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکەن. ژن کە لە مێژوودا ناویان نەدەهێنرا و بوونیان نەدەبینرا، لەمرۆدا خاوەنی سوپان و پێشەنگایەتی کۆمەڵگا دەەکەن. تێکۆشانی شەڕڤانانی ژن لە چیادا گەیشتووە بە بەرزترین ئاست. چونکە ئەم تێکۆشانە تەنها لە دژی داگیرکەرانی کوردستان نیە، لە هەمانکاتدا تێکۆشانیشە لە دژی سیستەمی چەوسێنەر و زهنیەتی پیاوسالار و دەسەڵاتخوازی پیاو. لەبەر ئەوە تێکۆشانی ژنانی قارەمان لە هوموو جیهاندا دەزانرێت و دەنگی داوەتەوە.

بە تیکۆشانیان مێژوو بونیاد دەنێن

تەرز و شێوازی ئەم تێکۆشانە هەندێک گۆڕانکاری بەدوای خۆیدا هێنا. ژن بە شێوازی تێکۆشانی خۆی، خاوەنی ئەزموونێکی دامەزراندی کۆمەڵگایەکی نوێیە. دەرخەری ئەمە تێکۆشانی ژنانی کوردستانی و دەرەوەی وڵاتە. لە ڕاستیدا تێکۆشانی ژنانی کورد هەڵگری کاریگەریەکی زۆر گەورەیە. بە تایبەت تێکۆشان و شێوەژیانی گەریلای ژنە، لەمرۆدا بۆ سەرانسەری ژنانی جیهان بووە بە نموونەی مۆدێلێکی نوێی تێکۆشان. دەبینین لەم سەدەیەدا تێکۆشان بەدەستی ژنەوەیە. ژن بە تێکۆشانی خۆیەوە دووبارە مێژووی خۆی دەنوسێتەوە. دەرەنجامی تێکۆشانی ئازادیخوازی ژنان ئەوەمان بۆ دەرەخات کە نەک تەنها ڕۆژێک، بەڵکو هەموو ڕۆژێک ڕۆژی ژن دەبێت و بەم شێوەیە ئازادی مسۆگەر دەکەن.

لەمرۆدا ژنانی کورد و بەتایبەت گەریلاکانی ژن بە تێکۆشانیان بنکی پاشەڕۆژێکی ئازادی ژنانی جیهان بونیاد دەنێن. ژنی تێکۆشەر کە ڕێبەر ئاپۆ باسی دەکات، ئەم ژنەیە. گەر ژیانێکی ئازاد هەبێ، ئەوە بە تێکۆشانی ژن پێکدێت. گەر ژن بەم شێوەیە نەبێت، ئەوە نەکردەیە لە دژی سیستەم دەرکەوێ و خۆی پێشبخات. دووبارە ئەوە دەبینینەوە گەر ئازادی بەدیبهێنرێت، ئەوا بە لێهاتووی و خۆسەری ژنان بەدەستدەهێنرێت.