توركیا چی له كه‌ركوك و كورد ده‌وێت
"بۆ توركیا كوردێك پێویسته توركێكی ژماره دوو بێت و به‌رده‌ستی ژماره یه‌ك بكات، ئه‌مه راستیهكهیه، شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی توركیا له گه‌ڵ كوردی ڕۆژئاوا، باشور، باكور، شه‌ڕی ملپێكهچكردن و كه‌وی كردنه".
"بۆ توركیا كوردێك پێویسته توركێكی ژماره دوو بێت و به‌رده‌ستی ژماره یه‌ك بكات، ئه‌مه راستیهكهیه، شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی توركیا له گه‌ڵ كوردی ڕۆژئاوا، باشور، باكور، شه‌ڕی ملپێكهچكردن و كه‌وی كردنه".
بۆ توركیا په‌كه‌كه بیانووه، ده‌نا ئه‌و شه‌ڕه‌كه‌ی زۆر له‌وه فراوانتره كه ته‌نها شه‌ڕی په‌كه‌كه بێت، توركیا ئه‌وه ناشارێته‌وه كه دژایه‌تی هه‌موو به‌ره‌و پێشه‌وه چونێكی كورد ده‌كات له هه‌ر كوێ و هه‌ر چۆن بێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌و ته‌نها كوردێكی ده‌وێت فه‌رمانبه‌رداری بێت و هه‌رچی وت جێبه‌جێی بكات، واته بۆ توركیا كوردێك پێویسته توركێكی ژماره دوو بێت و به‌رده‌ستی ژماره یه‌ك بكات، ئه‌مه راستیهكهیه، شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی توركیا له گه‌ڵ كوردی ڕۆژئاوا، باشور، باكور، شه‌ڕی ملپێكهچكردن و كه‌وی كردنه، توركیا بۆ ئه‌و شه‌ڕه ته‌واوی هێزی خۆی، بیانوی به تیرۆریست نیشاندانی په‌كه‌كه، هه‌موو پاڵپشتیه‌كی ناتۆ و نێوده‌وڵه‌تی به كار دێنێت و ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی دنیاش به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و تێكنه‌دانی په‌یوه‌ندی ته‌ناهی و دیبلۆماسی ناچنه پای ڕاگرتنی توركیا له هێرش و په‌لاماره‌كانی، گه‌رنا یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكا یان یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا مل بدات، هه‌موو بیرمانه چۆن ئه‌مه‌ریكا چۆكی پێداداو گویلهنیشی نه‌دایه‌وه، توركیا له ماوه‌ی ڕابردودا زۆر كاری كردوه‌و بۆی چووه‌ته سه‌ر، كه كۆتا كاریان پشتگیری ئاشكرا‌و ڕاسته‌و خۆی ئازه‌ربایجان بوو له ناگۆرنۆ كاراباخ، ئه‌گه‌ر ئهمهریكاو ئه‌وروپاو ته‌نانه‌ت ڕوسیاش كه هه‌میشه توركیا به‌كار دێنێت و تاكه وڵاتیشه كه توركیا سڵی لێبكاته‌وه بیانه‌وێت ڕێگری له هه‌ر هه‌نگاوێكی توركیا بكه‌ن، زۆر به ئاسانی ده‌توانن كه نایكه‌ن، ئه‌ركی ئه‌و نه‌ته‌وه و گه‌لانه قورس تر ده‌بێت له بواری به‌رگری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیادا، نمونه‌ی قوبرس، ئه‌رمینیا، كورد و تا دوای، ڕوداوه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره پهنابردنێكی ناچاری كورده بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كی تر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری تیرۆری ده‌وڵه‌تی توركیا كه ئێستا له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌و درۆن و كاری سیخوڕیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، هه‌موو كه‌س ده‌توانێ له نێوان سه‌ربازێكدا كه دێته سه‌رت بۆ كوشتن و خاتونێكدا كه له سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ی خۆی درۆنی توركی ده‌یكوژێت كامیان هه‌ڵگری سیمای تیرۆریستین، لێ به‌رژه‌وه‌ندی زۆر بایه‌خ به‌م ڕاستیه نادات، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ جاردا خودی قوربانیه‌كه‌ش یان خاوه‌نی قوربانیه‌كه‌ش هه‌ق به ستهمكاریهكه ده‌دات .
توركیا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر به‌وه ناوه‌ستێ حزبه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان كه‌وی بكات، ئه‌و له‌وه زیاتری ده‌وێت و ده‌یه‌وێت كورد بخاته چوارچێوه‌ی به كارهێنراوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی كه‌ركوك هه‌وڵدان بۆ زاڵكردنی توركمانی سونه‌و به‌ره‌ی توركمانی نزیك له خۆی به هه‌ر جۆرێك بێت به سه‌ر توركمانی شیعه‌داو ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵی نین، تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان كه‌ركوكیه‌كان و له ئاستی زۆر به‌رزدا خاوه‌ندارێتی كردن له كه‌ركوك، چاندنی میت و سیخوڕ له ناو كهركویهكاندا هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی جۆراو جۆره‌وه وه‌ك به‌رهه‌م هێنان و بازرگانی، كاری هونه‌ری و رۆشنبیری و چاندو كه‌لتور، هه‌وڵی به‌رده‌وامی توركیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو نهیاریهكانی خۆی له كه‌ركوك به شێوه‌ی جیا جیا پاكتاو بكات، ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا له‌م كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئامانجه بووبێت .
چاوی توركیا به‌س له سه‌ر كه‌ركوك نیه، ئه‌و ده‌یه‌وێت به جارێك هه‌موو هه‌نگاوه كوردیه‌كان ئاوه ژوو بكاته‌وه، ده‌یه‌وێت به هه‌ر جۆرێكه كۆتایی به ئه‌زمونی رۆژئاوا بێنێت، به هاوكاری به‌غدا و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هاوكاری، یان به ته‌نها شه‌نگاڵ شه‌ت و په‌ت بكات، سلێمانی كه‌وی و ده‌سته‌مۆ بكات، له كاتێكدا زیندوێتی سلێمانی په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵات و حزبه‌كانی سلێمانیه‌وه نیه‌و شاره‌كه خۆی خاوه‌نی ئه‌و مۆركهیه، خه‌ڵكی سلێمانی، هه‌ڵبه‌ت ته‌واوی سلێمانی به پارێزگای ئێستای هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین و شارباژێڕ‌و پێنجوێن و شوێنه‌كانی دیكه‌شه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی سركن و به ئاسانی كه‌وی نابن، نه حكومه‌تی مه‌له‌كی عیراقی، نه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر و سه‌دام له به‌رانبه‌ر سلێمانی نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتووبن، جگه له كوشت و بڕو وێرانكردن و جینۆساید، كه ئه‌وه‌ش هه‌میشه خه‌ڵكی توڕه تر ده‌كرد، توركیا له‌م هه‌نگاوانه‌دا سه‌ركه‌وتوو نابێت، ناشتوانێ كه‌ركوك به‌و جۆره لێبكات كه ئه‌و ده‌یه‌وێت، بۆیه به باوه‌ڕی من ڕه‌نگه شه‌ڕ بڕواته قۆناغی زۆر سه‌ختتره‌وه ، ئێستا كه توركیا بانگه‌شه‌ی بوونی په‌كه‌كه ده‌كات له كه‌ركوك بیانوهكه دیاره بۆچیه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناكرێت ئه‌وه له بیر بكه‌ین كه توركیا له ناو كه‌ركوكه‌وه له ڕێگه‌ی عه‌ره‌بی سونه و تور‌كان و كوردیشه‌وه ڕاپۆرتی جاسوسی و چاودێری و درۆزنانه‌ی بۆ ده‌چێت، توركیا وه‌ك چۆن له زۆر شوێنی دیكه كارله سه‌ر دۆزینه‌وه و به كارهێنانی به‌كرێگیراو ده‌كات، له كه‌ركوكیش له ڕێگه‌ی جیا جیاوه ئه‌وه ده‌كات و له هه‌موو شوێنێك به‌شی ئه‌وه چه‌ته و مافیا و ڕاپۆرت نووسی ده‌ستكه‌وتووه كه به بڕه پوڵێكی زۆر كه‌م كاری نه‌كرده‌ی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام به‌رانبه‌ر ئه‌م خۆ فرۆش و گرگنانه هۆشیاریه‌كی گه‌وره هه‌یه و خه‌ڵك ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ئه‌و ناشرینیه له قاو ده‌دات، ئه‌مه‌ش بێ قوربانی و بێ باج نیه.
ئامانجی توركیا له‌وه گه‌وره‌تره كه ته‌نها شه‌ڕی په‌كه‌كه بكات و ئه‌وان به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م بدات، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ و زۆربه‌ی ئه‌وروپاش له‌مه‌دا هاوكارین، كه‌چی هێشتا زیاتری لێیان ده‌وێت، ئامانجی توركیا له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای دنیادا و له‌و شهڕهسهپێنراوهی سه‌ر ڕوسیادا، سه‌پێنراو له‌و كاته‌وه كه ئیدی له شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌رچووه و سه‌رانی ئه‌مه‌ریكاش به ئاشكرا ئه‌وه ده‌ڵێن، هه‌روه‌ك چۆن به‌ریتانیاش ده‌یڵێت، ئامانجی توركیا خۆ نمایش كردنه وه‌ك زلهێزێكی دونیا، ئه‌ردۆغان له‌مه‌دا له خه‌یاڵی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا ده‌ژێت و ده‌یه‌وێت هه‌ر به‌و سنوره‌وه په‌یوه‌ست نه‌بێت كه خرایه به‌رده‌م كه‌مال ئه‌تاتورك، ده‌ستوه‌ردان له كه‌نداوی فارسی " عه‌ره‌بی ، وه‌ك عه‌ره‌به‌كانیش ده‌ڵێن " ده‌ستوه‌ردانی به‌رده‌وام له لیبیا، ئه‌رمینیا، سوریا، كوردستان و عیراق، وڵاتانی توركی زمانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی كۆن، قوبرس و شوێنگه‌لی دیكه‌و هه‌روه‌ها مه‌رج دانان بۆ ئه‌وروپا و سوید و فنلاند و هه‌تا دوای هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن توركیا ئامانجه‌كه‌ی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، كه بیه‌وێت گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه نه‌مێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌وه ده‌كات .
ئه‌ردۆغان بیست ساڵ پتره كار بۆ ئه‌و فراوانخوازیه ده‌كات و هه‌زاران سیناریۆ داده‌ڕێژێت بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته ، ئێستاش كه داوای دوو ساڵی تر مانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له عیراق و سوریا ده‌كات و ده‌یه‌وێت پارله‌مان ئه‌و داوایه‌ی بخه‌نه ده‌نگدانه‌وه و سه‌ر بگرێت، بۆ كاركردنه له سه‌ر ئه‌و ئامانجه، هه‌ڵبه‌ت پارله‌مان ده‌نگی پێبده‌ن یان نا، ئه‌و به ئاسانی ناكشێته‌وه‌و ده‌بێت فشاری گه‌وره‌ی لێبكرێت، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت هه‌ر ده‌نگدانی به‌ڵێ بۆ دووساڵی تر، ده‌ستی ئه‌ردۆغان كراوه‌تر ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی له كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تریش، توركیا ئه‌گه‌ر له ده ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كه‌ی دنیاشدا خۆی نه‌بینێته‌وه نایه‌وێت له‌وان كه‌متر بێت بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێك ده‌كات، یانی ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ركه‌وێت به‌ر له ڕێگه‌ی ڕه‌وا، ڕێگه‌ی ناڕوا به كاردێنێت، ئه‌م كاره‌ش مێژویه‌كی زۆر درێژی هه‌یه بۆ تورك، له ڕاستیدا ده‌كرێت بڵێین نزیكه‌ی هه‌زار ساڵه تورك له شه‌ڕدایه، شه‌ڕی فراوانخوازی و چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وانی تر، توركیا گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی شه‌ڕه‌نگێزی ناوچه‌كه‌یه، با عیراق و ئێرانیش بۆ هه‌شت ساڵ كوشت و بڕی یه‌كتریان كردبێت .
زۆر نه‌زانیه كورد، سیاسی و ده‌سته بژێری كورد ئه‌م ڕاستیانه نه‌زانن و له ژێر ئه‌و كاریگه‌ریه‌دا بن كه له نێوان كورد و توركدا خاڵی هاوبه‌ش و كۆكه‌ره‌وه هه‌یه، لێره‌دا هیچ خاڵێكی هاوبه‌ش نیه، خاوه‌ن و خاوه‌ندار هه‌یه، سه‌رده‌ست و به‌رده‌ست ئه‌مه ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌یه كه سیایهكانی كورد حوشتر ملانه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌كه‌ن .