ڕاگەیاندن و بازنە تورکیەکانی نزیک دەسەڵاتداریی، پێشکەوتنەکانی سووریا وەک سەرکەوتنی خۆیان وەرگرتووە. هەروەها بەو بۆشاییەی دروستبوون و بە گۆڕانکاری هاوسەنگییەکان دەیانەوێت قەسەدە لەناوبەرن و بابەتی کوردان داخەن. دەتوانین بڵێین لە مژاری کورددا هۆش و بیرییان جێگیر و نەگۆڕاوە. ئایا ئەوانەی دەڵێن "کورد و تورک خوشک و بران، هەزاران ساڵە پێکەوە دەژین" بۆئەوەی کورد بکوژرێت ئەوەندە دڵخۆش دەبن؟ ئایا دۆخێکی ئاساییە کە بەم جۆرە نزیک ببنەوە؟ ئەوانەی کە ئەمە دێننە بیری مرۆڤ و لێپرسین دەکەن، لەم ژینگە و کاتەدا دەرناکەون.
لە تورکیادا هەرچەندە بە تەواوەتی ژمارەکە نازانرێت، نزیکەی ١٠ ملیۆن کورد هەیە. ئەم کوردانە لەگەڵ تورکدا بە هاوبەشی دەژین. لە قوتابخانەدا پێکەوە دەخوێنن، لە سوپادا خزمەت دەکەن، پێکەوە کاردەکەن. گەلانێک کە پێکەوە دەژین چۆن دەتوانن ئەم فشار و سەرکوتکردنە لە دژی یەکتر قبوڵ بکەن؟ چۆن دەبێتە ئامرازێک بۆ شەڕێک کە کارەساتی گەورە لە دژی کوردان دەئافرێنێت. دەتوانرێت ئەم پرسیارە بەرفراوانتر بکرێت. کاتێک مرۆڤ بە چاوی کەسانێک کە ئاگایان لە مێژوو هەیە و ڕێز لە بوونی گەلانی دیکە دەگرن لە ڕووداوەکان دەڕوانێت، مرۆڤ دۆخێک دەبینێت کە هۆشی مرۆڤ داناگرێت.
کورد چی بە دەوڵەتی تورک کردووە، سیناریۆی چ کارەسەتێکیان کردووە یان لە ناو چی سیناریۆیەکدان؟ شتێکی لەم جۆرە بوونی نییە. کورد دابەشکراوە بەسەر چوار دەوڵەتدا و لێپرسینەوە لە ئیرادەیان کراوە. ڕووبەرووی ئەسیمیلاسیۆنێکی سیستەماتیک بوونەوەتەوە. لەم ڕووەوە کورد قوربانییە و ژێردەستەیە. ئەوەی دەیەوێت و داوای دەکات ئەوەیە بوونی قبوڵ بکرێت و ئیرادەیان لە بەرچاو بگیرێت. هیچ دەوڵەتێکی پارچە نەکردووە. لە دۆخی ئێستادا ناڵێن دەوڵەتێکی جیاواز دادەمەزرێنین. ئیرادەی پێکەوە ژیانی خۆیان لەگەڵ گەلانی دیکەدا نیشان دەدات. ئاشتی و دیموکراسییان دەوێت. ئەمە لە پێناو گەلانی دیکەشدا دەکات. ئایا لە بەرانبەر ئەم خواستەدا پێویست بە هەموو دوژمنکاریی و هێرشانە دەکات؟
ئەوانەی دەڵێن، "کورد و تورک خوشک-بران و هەزاران ساڵە پێکەوە دەژین" لە سووریادا سیناریۆی زۆر قورسی کارەساتبار لە دژی کوردان ئەنجام دەدن. چاپەمەنی تورک و ئیدارەکەیان سەرکەوتنەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا پیرۆز دەکەن و داوایان لێ دەکەن زیاتر هێرشی سەر کوردان بکەن. ئەو گرووپانە کێن؟ هێزێکن کە لە پاشماوەیی داعش و ئەلقاعیدەوە دروستکراون. ناوەکانیان گۆڕدراوە. چەندان کەسییان تێدایە کە لە وڵاتی جیاوازەوە هاتوون و کاری تاڵانی و دڕندەیان کردووە. عەفرینیان تاڵان کرد و لە پاکتاویی ڕەگەزییدا ڕۆڵییان هەبووە. لە ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی دیکەی مافەکانی مرۆڤدا دەرکەوتووە کە چەندین تاوانی جەنگییان ئەنجام داوە. وەک ئەوەی شتێکی لەم جۆرە هەر بوونی نەبووبێت چاپەمەنی تورک و کاربەدەستانی تورک ئەوانەیان کردووە بە قارەمانی خۆیان. تاکە هۆکاریی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە دژی کوردان بەکاریان بهێنن و باشتر هێرش بکەن.
ڕەگەزی سەرەکی حکومەتەکەی ئەردۆغان "با کورد نەبێتە خاوەنی هیچ شتێک، گەر هەموو جیهانیش بسوتێت بە لایەنەوە گرنگ نییە."ە مەگەر پێویست ناکات کە چاپەمەنی تورک، بازنە سیاسی و هێزە دیموکراسییەکان لەم دۆخە بکۆڵنەوە؟ پاراستنی سوپای نەتەوەیی سوریا و ئەو هێزانەی کە تاوانی گەورەی جەنگییان کردووە، کەی کاری تورکیایە؟ لەبەر هێرشی سەر هەرێمە کوردییەکان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پیرۆزبایی دەکەن. کەوتنە قەیرانێکەوە کە "نابێت هەرگیز کورد سود لە دۆخەکە وەربگرێت، لەناویان بەرین، زووتر ئەو کارە بکەین."
حکومەتەکەی ئەردۆغان خۆیی بە بەشێکی گەورە دەبینێت لە هاتنە سەردەسەڵاتی هەتەشەدا. بەم شێوەیە دەیەوێت ئەم ڕاستییە لە وڵاتدا بکاتە ئامرازێکی بەهێزی هەڵبژاردن و سەرکوتی ئۆپۆزسیۆنی پێبکات و وابکات کە مرۆڤ قەیران و برسێتییان لە بیربکەن. ئەردۆغان بۆ ئەوەی تا مردن لە دەسەڵاتدارییدا بمێنێتەوە لە چاوەڕوانی تێگە و فرسەتێکدایە، کاتێک ئەم هەلەی دەستکەوت بۆ هەمیشە بەکاری دەهێنێت.
گەلانی تورکیا کەی دەستبەرداری ئەم زیهنییەتە دەبن و ڕاستییەکان دەبینین؟ لەبەر لوتییاندا ڕژێمێکی هاوشیوەی تاڵیبان جێگیر دەبێت، بەڕاستی ئەمە کەی لە بەرژوەندی ئەو دایە؟ لە هەرێمەکەدا هاوسەنگی زوو گۆڕا. پێشهاتێک کە نەدەخوازرا هاتە ئاراوە. ڕووسیا و ئێران لە سووریادا بێ گاریگەر بوون. وە لە ئێستادا ئیسرائیل ڕووی لە سووریا کردووە. چەندین ئامانجی ستراتیژیی بۆردوومان دەکرێن. ئیسرائیل دەڵێت بەپێی پێشبینییەکان هەنگاو دەنێت و نایەوێت ڕژێمێکی بەهێزیی ئایندە تاریک لە بەر لوتییدا درووست ببێت. هیچ کەسێک لە ئەردۆغان و دەستودایرەکەی و هەتەشەیشی تێدایە، ناڕازیبوونێکی جدییان لە دژی ئەمە دەرنەبڕییوە. لە ئێستادا عێراق و ئێران لە لیستەکەدان. ئایە لەم مژارەدا تورکیا پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا هەیە؟ لەبەرئەوەی ئەردۆغان ئەوەندە تێوەگلاوە لە مەسەلەی سوریا و مۆڵەتی پێدراوە، ئایا لە بەرانبەرییدا هیچ نابێت؟
ئیدارەکەی ئەردۆغان چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریای بەردەواتە کوردان و خواستی سەرکوتکردنی کوردانە. بێگومان بە تەنها خۆیان ناتوانن ئەمە بکەن. دەوڵەتی تورک ڕاستەوخۆ هەماهەنگی شەڕ دەکەن و پشتیوانی ئاسمانی دەدەن. ئەمەش بە کەم دەزانن، بە بەردەوامی هەوڵدەدەن وا لە عەرەب بکەن لە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا ئاژاوە بنێنەوە، ئاڵۆزیی لە هەرێمەکەدا درووستکەن و پەرە بە نا سەقامگیری بدەن. لە ئێستادا ئەمە وەک تەنگبەرکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەبینن و جەختی لێدەکەنەوە. بەڵام ڕای گشتی جیهانی و چەندین لایەن داوا دەکەن کۆتایی بە توندوتیژی و شەڕ بهێندرێت. لە لایەکی دیکەوە تورکیا دەیەوێت هەرێمەکە لە ناسەقامگیریدا بهێڵێتەوە و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە باربەرێت، کوردان سەرکەوت بکات و کۆتایی بە ئیرادەیان بهێنیت. لە بابەتی هەبوونی کورداندا توندن. دان بە هیچ سیناریۆکدا نانێت. یەکسانی گەلان، پێوانەی یاسایی و ئەخلاقییان بەلاوە گرنگ نییە.
لە سووریادا هەواڵی کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی تۆڵەسەندنەوە لە دژی عەلەوی، کورد، ژن و زیندانیکردن دەسیپێکردووە. زەحمەت نییە گریمانە بکەین ئەو ڕووداوانەی کە ڕوویانداوە زیاترن لەوەی کە نیشان دەدرێت. ئایە دەتوانرێت سووریایەکی دیموکراتیک بەم زیهنییەتەوە بونیاد بنرێت؟
بە کورتییەکەی بڕیارەکانیان بۆ کورد قڕکردن و لەناوبردنە. جگە لەمە هیچی دیکە نییە. هێزە دیموکراسییەکان و بە تایبەت گەلی کورد دەبێت حسابی ئەوە بکات کە سووریا بەرەو قۆناغێکی نادیار و تاریکتر دەڕوات. ئەوەی دەیەوێت کارێک بکات، دەبێت پێش ئەوەی درەنگ بکەوێت هەنگاو بگرێتەبەر.
سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلەتیکا