وەک شاخێک بوو بەرامبەر بە دوژمن

شەهید زنار ئێستا تۆ لە خاکی خۆتی. ئەم خاکە لە باوەش بگرە کە ساڵانێکە تامەزرۆی بوویت و ببینە بەهەزاران هەڤاڵت بە شوێن رێبازەکەت کەوتوون.

چ هەستێکە دوور لە ماڵەوە بژیت؟ کۆچ کردن هەستێکی چۆنە؟ خاکەکەت لێت بسێندرێتەوە، بسوتێنرێت، تاڵان بکرێت؛ زمانەکەت قەدەغە بکرێت. بەساڵانە گەلی کوردستان دەچەوسێنرێنەوە، دەکوژرێن، دەربەدەر دەکرێن، بەڵام هەرگیز تەسلیم نابن، هەرگیز دەستبەرداری سروشت و کولتووری خۆیان نابن. منداڵێک لە ساڵی ١٩٩٥لەدایک دەبێت. ئەم منداڵە گەورە دەبێت و دەبێتە ئازادیخواز. سەرەڕای هەموو شتێک، بۆ پاراستنی ژیان تێکۆشان دەکات و دەبێتە ڕۆڵەیەکی قارەمان. ئەو منداڵە ناوی زنار ئامانۆس (عوسمان ئەربەک)ـە.

دەوڵەتی فاشیستی تورک لە ساڵی ١٩٩٣دا زۆربەی گوندەکانی باکوور و بە تایبەت ناوچەی بۆتانی سووتاند و گەلەکەی ناچار کرد لە شوێنی خۆیان کۆچبەر بن. بنەماڵەی عوسمان کە لە ناوچەی دهێی سەربە سێرت بوون، یەکێک لەو بنەماڵانە بوون کە بە هۆی ستەمەوە، لەبەر ئەوەی گوندەکەیان سووتاوە و چۆڵکرا، ناچاربوون بچنە ئەدەنە. عوسمان لەم دۆخەدا لەدایک بووە و گەورە بووە. هەرچەندە بنەماڵەی عوسمان ناچار بوو لە خاکەکەیان دوور بکەونەوە، بەڵام هەرگیز کولتوور و جەوهەری کوردایەتی خۆیان لەدەست نەداوە. وڵاتپارێزی بنەماڵە، کەسایەتی عوسمانی خوڵقاند. هەموو ڕۆژێک شایەتی دڕندەیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بووە لەسەر گەلی کورد.

لە قوتابخانە، باشتر لەم ڕاستیە تێدەگات. بۆ ئەوەی بتوانێ بەرەنگاری سیاسەتی ئاسمیلاسیۆن و جینۆساید ببێتەوە، بەدواداچوونی بۆ پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ کرد لە ئەنجامدا بڕیاری دا بەشداری ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان بێت، کە بە ڕێگایەکی ڕاستی دەزانی. عوسمان بەشداری کاری گەنجان بوو و بۆ ماوەیەک هەستی بەوەکرد کە ئەمە ناتوانێت رۆحی تێر بکات و وەک پێویست نییە. لە ساڵی ٢٠١٢ شەڕێکی قورس لە باکوور ڕوویدا. گەریلا بە چالاکییەکانیان گورزێکی قورسیان لە دەوڵەتی تورک وەشاند. عوسمان لە نزیکەوە ئەم بارودۆخەی بە چاوی خۆی بینی و چیتر چاوەڕێی هیچی نەکرد. وەک گەنجێکی کورد دەیویست بەدوای خەونەکانی ژیانێکی ئازاددا بکەوێت و ڕۆڵ و ئەرکەکەی بەجێ بهێنێت لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاریدا و لە ساڵی ٢٠١٢ ڕووی کردە چیاکانی کوردستان.

کار و فیداکاریی، پێوانە بنەڕەتیەکانی ئەو بوون

دوای ئەوەی گەریلا زنار بەشداری پەروەردەی سەرەتایی بوو لە گارێ، ڕوویکردە زاگرۆس. لە ئاڤاشین تا چارچێلا لە زۆربەی گۆڕەپانەکاندا تێکۆشانی بەڕێوە برد. کار و تێکۆشان بۆ ئەم خاک و نیشتمانە و ئەم گەلە بەنرخترین شت بوو لای زنار. زنار ئامانۆس، گەریلایەکی تێکۆشەر، بەردەوام خۆی پەرەی پێدەدا و لە هەموو بوارەکاندا لە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا خۆی قووڵکردەوە. گەریلا زنار بۆ ئەوەی بتوانێت تۆڵەی گەلەکەی بکاتەوە، ڕێچکەی فیداییەکان بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت. ژیانێکی بێ سەرۆک ئاپۆی بەهیچ جۆرێک قبوڵ نەکرد و بە هەموو هێزی خۆیەوە بەشداری پرۆسەی شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بوو. دوای ماوەیەک پەروەردە، چوو ناو هێزی تایبەتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت ببێتە فیدایی ڕێبەر ئاپۆ و دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێکۆشان بکات.

بۆ گەریلا زنار کە بە کەسایەتیەکی دڵکراوە ناسرابوو، ڕەنج و فیداکاری پێوەرێکی سەرەکی بوو. هەرچی فێر ببوو لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا هاوبەشی دەکرد و پێشەنگایەتی دەکرد بۆیان. زنار شەڕڤانی ئازادی بوو، بۆ ئەوەی بتوانێت گورزی قورس بە دوژمن بگەیەنێت، ڕووی کردە هەرێمی باکووری گارزان و لەوێ بەشداری زۆربەی چالاکییەکان بوو.

بەم تێگەیشتنەوە تێکۆشانێکی بەهێزی لە دژی دوژمن بەڕێوە برد. ڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلاکانی ئازادی کوردستان و سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی شەهید مزگین لە گارزان ڕوویدا. هەروەها لە٣ی حوزەیران دوژمنی داگیرکەر ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی لەم ناوچەیەدا دەست پێکرد. لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە چوار ڕۆژ درێژەی کێشا، هەڤاڵ زنار ئامانۆس بۆ ئەوەی هەڤاڵە بریندارەکان ڕزگار بکات، بوێرانە تێکۆشانیکرد و لە گەڵه هەڤاڵانی نوودا بەستا چووە کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە.

شەهید زنار ئێستا ئیتر تۆ لە خاکی خۆتی؛ ئەم خاکە لە باوەش بگرە کە بەساڵان تامەزرۆی بوویت. بەڵام ببینە لە پشتتەوە بەهەزاران هەڤاڵت رێبازی تۆیان گرتووەتەبەر، کە ڕێبازی ئازادیە و هیچ بەربەستێک ناناسن، دژ بە ستەمکاریی و چەوسانەوە بۆ بەدیهێنانی ئازادیی و ڕاستی تێکۆشان دەکەن.