كه‌مپه‌ینی نوسه‌ران و رۆشنبیران بۆ ئازادیی ئاپۆ جگه له‌وه‌ی پرسێكی ئاكاریه‌و پێویسته هه‌موو رۆشنبیر‌و قه‌ڵه‌م به ده‌ستی كورد به‌شداری تێدا بكه‌ن، ئه‌ركیشه، ئه‌ركی رۆشنبیر به‌رله هه‌ر شت ده‌سته‌به‌ری ئازادیه، شه‌ڕكردنه بۆ ئازادی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مرۆڤ، داكۆكی كردنه له ئازادی سیاسی، لێره‌وه وه‌ك ئه‌ركێك پرسی داوای ئازادی ئاپۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌موو رۆشنبیر‌و نوسه‌ره‌كانی كورد، له پێشی پێشه‌وه ئه‌وانه‌ی به نووسین ده‌یانه‌وێت مرۆڤ باڵی فڕینی هه‌بێت، ده‌یانه‌وێت بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ كۆت و به‌ند نه‌كرێت، له نوسینه‌كانیاندا بانگی سه‌ربه‌ستكردنی مرۆڤ ده‌ده‌ن به گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانا، چیرۆك و رۆمان و شیعر‌و داستان و نوسین و ئه‌فراندن ده‌خه خزمه‌تی مرۆڤه‌وه، مرۆڤ لایان سه‌نته‌ره‌و بۆ مرۆڤ ده‌نووسن، كرۆكی بڕوا به خۆ بوون لای مرۆڤ ئه‌وه‌یه له پێناوی ئازادی خۆی و ئه‌وانی تریشدا ده‌نگ هه‌ڵبڕێت و نه‌فره‌ت له جیاكاری، سته‌مكاری، نادادی و چه‌وسانه‌وه بكات .
نوسه‌ران و رۆشنبیران و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان له‌و شوێنه‌دا بایه‌خیان هه‌یه كه شه‌ڕ بۆ ئازادی ئه‌وانی تر ده‌كه‌ن، نه‌ك خۆیان بكه‌ونه نێو ته‌ڵه‌ی ویست و حه‌زو سه‌ركێشی و ملدان به ده‌سه‌ڵات، بانگه‌وازی نوسه‌ران و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان بۆ ئازادی عه‌بدوڵائۆجالان، بانگه‌وازیه بۆ ئازادی توركیا بۆیه بۆ كارێكی له‌و جۆره ده‌بێت نوسه‌ران و رۆشنبیرانی توركیاش بێنه پێشه‌وه، ئێمه كه رۆژگارێكی زۆر شیعر‌و چیرۆك و داستانی نازم حیكمه‌ت، یه‌شار كه‌مال، عه‌زیز نه‌سین، یوسف خه‌یاڵ ئۆغڵو ،زۆری تر ده‌خوێنینه‌وه، كه سه‌یری بیر‌و بۆچونه‌كانی محه‌مه‌د عه‌لی بیراند، جه‌نگیز چاندار ده‌كه‌ین، كه سه‌رسام ده‌بین به كاره ئه‌ده‌بیه‌كانی ئه‌لیف شه‌فه‌ق، ئۆرهان پامۆك و ئه‌وانی تر له نێو هه‌ر رسته‌یه‌كی ئه‌واندا بۆنی ئازادی مرۆڤ ده‌كه‌ین، چۆن ده‌گونجێت هه‌موو په‌یامه‌كان په‌یامی ئازادی بن و توركیا خۆی زیندانێكی گه‌وره بێت .
ئاپۆ وێنه‌ی ماندێللا دوای زیاتر له دوو ده‌یه له زیندانی نێو زیندانێكی گه‌وره تر دا به‌رده‌وام بانگه‌وازی له ناتوندو تیژی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و توله‌رانس ده‌كات، ئه‌و وه‌ك سیایی نا، وه‌ك خه‌باتگێڕێكی كورد نا، وه‌ك نوسه‌رێك و بیركه‌ره‌وه‌یه‌كی گه‌وره بێ‌وچان له كاردایه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ، جا ئه‌و مرۆڤه كورد بێت یان تورك، به ئازادی بژی، ناكرێت شه‌ڕ بۆ ئازادی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه نه‌كرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به یه‌ك واژو كردنیش بێت شه‌ڕه‌كه، واژویه‌ك كه ده‌بێته پێوه‌ری راستگۆی له گه‌ڵ ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕو نووسینه‌دا كه نوسه‌ر كاری له سه‌ر ده‌كات .
بێ ئازادیی ئاپۆ، توركیا ئازاد نابێت، ئه‌مه بۆ باشوری ئه‌فریقیاش هه‌ر وابوو، بێ ئازادیی ماندێللا هه‌رگیز ئه‌وێ ئازاد نه‌بوو، ئازادیی ئاپۆ پێویسته كارێكی له پێشینه‌ی توركیا و بێبه‌رانبه‌ر بێت، چونكه هه‌ر كات ئه‌و ئازاد بوو، ژیانێكی نوێ له توركیا ده‌ست پێده‌كات، هاتنه پێشه‌وه‌ی نوسه‌رانی ناودار و دیاری كورد بۆ واژوكردنی ئازادی بۆ ئاپۆ، دور له بیركردنه‌وه‌ی جیاواز‌و چۆنێتی سه‌یركردنی شێوازی خه‌باتی په‌كه‌كه، به‌شێكه له به‌رپرسیاره‌تیی ئاكاری، بۆیه بۆ ئازادیی مرۆڤ، بۆ ئازادیی بیركردنه‌وه و نووسین پێویسته به واژویه‌ك به‌شدار بین .
ژ.ت