پارتی و بارزانی هەر لەسەرەتایی دروستبوونیان تا ئەمڕۆش لەپێناو مانەوەی بنەماڵەکەیان هەموو شتێکیان کردووە، کام وڵاتی هەرێمی بەهێز بووە چوونەتە بەرەی خزمەتی ئەوان، هەر بۆیە دەستی شای ئێرانیان ماچ کرد و گوێیان بە هیچ حزب و شۆڕشێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەدا.
ڕۆشتنە بەرەی بەعس و دەستی سەدامیان ماچ کردوو دەبابەیان هێنایە سەر پەرلەمان، لەکاتێکدا سەدام ۱٨۲هەزار کوردی ئەنفال کردوو و هاوکات هەشت هەزار بارزانیان ئەنفال کرد، چوونە بەرەی سوریا و دەستی ئەسەدییان ماچ کرد، کۆتاجار و تا ئەمڕۆش لەبەر دەوڵەمەندی و ئەندام بوون لە ناتۆ، پارتی ئێران و عێراق و سوریای بەلاوە ناوەو پشتگیری تورکیا دەکات. خاک و شەرەف و نامووسی کوردیان هەڕاجکردووە تەنها بۆ مانەوەیان لە دەستەڵات.
بیر هەمووان دێنمەوە ئەوکاتەی کە هێرشکرایە سەر شەنگال و موسڵ؛ ووتەبێژی داعش لە کەناڵەکانی ئەوان ڕاستەوخۆ وەردەگیرا و سەرۆکی پارتی دەیگووت داعش شەڕی کورد ناکات. ئەوە تەنها بۆ ئەوە بوو داعش خۆی بەهێزتر بکات بۆ لێدان لە ڕۆژئاوای کوردستان، تورکیا چوون بەلای مرشدپنار و مشتەنور گەمارۆی ڕۆژهەڵاتی ئەدا و هێزی تیرۆرستی دروست دەکرد، لێرەش پارتی پێشمەرگەی ڕۆژی دروست دەکرد و بەهەمان شێوەی تورکیا لە سێمالکا ڕۆژئاوا گەمارۆ دەدرا، هەتا ڕێگەیان بەهیچ کەسێک نەدەدا کە بچێت بۆ پاراستی ڕۆژئاوا نەک ئەوە ڕێگەیان بە میدیاکارانیش نەدەدا، ئێستا هەمان سیناریۆ بەرامبەر باکور و گەریلاکانی ئازادی پەیڕەو دەکەن، بە خاک و خۆراک و خەرجی کورد روو بەرووی هێزێک بوونەتەوە کە کوردەو لە خوێن و گۆشتی خۆیانە، ئەمە ئەوپەڕی بێئەخلاقییە کە دەکرێت، چونکە خاک و نیشتیمان شەڕەفە، کە نیشتیمان نەما ژن و کچ و خانەوادەت هەمووی دەفرۆشرێ و هەموویان دەبنە کەنیزەیەک، نازانم کۆلکە نووسر و کادرانی ڕاگەیاندنی پارتی کەی بەهۆش خۆیان دێنەوە بڵێن ستۆپ ئەوە ڕاوە نییە، چونکە هەر شوێنێک تورک داگیری بکات لێی ناکشێتەوە، ناپرسن ریفراندۆمەکەیان لەچی بوو، کاتێک سەرانی تورکیا باشوری ئابڵۆقەدا و نەیهێشت هێلکەیەکی بۆ بێت و بە شوان و گاوان ناوزەندی دەکرد و دەیانووت ئێوە پیاوی دەوڵەت نین.
باخ و باخچە و گوند و کوێستان نەمان هەموو بوون بە خەڵوز کەس دەنگی لێوە نایەت، هەموو ڕۆژێ سڤیل دەکرێنە ئامانج ، کەچی ئێوە لە ڕاپۆرتی پزیشکی دەڵێن بە مین گیانیان لە دەستداوە.
زۆرجار ئێوە پەکەکە بە هۆکار دەزانن و ڕەوایەتی بە داگیرکاری ئەدەن و پاساو بۆ دوژمن دێننەوە، بەڵام چاوێک لە مێژووی ئەو وڵاتە ناکەن کە پێشتریش چۆن بووە لەگەڵ کورد، زیاد لە پێنج سەد ساڵە تورک شەڕی نکۆڵیکردنی کورد دەکات، کەچی چل ساڵێکە پەکەکە لە نەبوونی بەرگیریکارێک لە دۆزی کورد دروست بووە و تا ئێستا نزیکە بە پەنجا هەزار شەهیدی داوە، لە پێناو دۆزی کورددا.
بۆیە کەس بیری بۆ ئەوە نەچێت کە ئەگەر پەکەکە نەمێنێت کە خەونی ووشترە، دوژمن واز لە کورد بهێنێت. دڵنیا بن دەبابەی تورک لە زاخۆ تا زەڵێ ڕێچکە ئەبەستن شار و کۆڵان پڕ دەبن لە ئاڵای ویلایەتەکان عوسمانی، ئەوەش بیر هەمان دێنمەوە خەباتی پەکەکە چەندە چەکدارییە، ئەوەندەش مەدەنییە، تا ئێستا پەکەکە چەندین جار هەوڵی سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی داوە و مەرجی تورکیا و هەتا پارتیش قبوڵکردووە، لەبەرامبەردا پەکەکە داوای لایەنی سێهەمی دەکرد تا نیازپاکی ئەوان دیار بێت لە سەرخستنی پڕۆسەکەدا. کەچی لەکاتی کشانەوەی هێزەکانی، تورکیا و پارتی چاودێرییان لەسەر هێزی گەریلا دادەنا، ئەوەشتان لەبیر نەچێت کاتێک تورکیا داوای کرد هێزەکانی گەریلا لە قوڵای باکور و تورکیا بکشێنەوە، پارتی کۆڵێک پارەی لە تورکیا وەرگرت و ئەجیندای تورکیای پەیڕەو دەکرد.
دڵنیابن دووژمن کە حیسابێک بۆ هەندێک بەناو هێزی سیاسی باشوور دەکات، بەهۆی پەکەکەوەیە، گەر پەکەکە نەمێنێت، نەک هەر سەنگتان نامێنێت بەلای دووژمنەوە بەڵکو دەبنە ئامانجی دووژمن تا هەناسەتان تێدابێت، لە کاتێکدا کە ناتوانن بەرگەی هەفتەیەکیش بگرن.
تاکە چارەی ئێمە ئەوەیە کە خەباتی چەکداری چڕتر بکرێتەوە و بەهەمان شێوەش خەباتی مەدەنی لەپێناو پێک هێنانی چەترێکی نەتەوەیی دەست پێبکەینەوە و نەوەستین تا دەگەینە ئامانج.