ئه‌نفال و نائاگایی
من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ یه‌ك ڕۆژدا نیم بۆ یادی ئه‌نفال و پێموایه ده‌بێت ئه‌نفال و كیمیا باران هه‌میشه له سه‌ر زار و له نێو دڵدابن، له ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، سینه‌ما، گۆرانی، شانۆ و میوزیكی كوردیدا ڕه‌نگبده‌نه‌وه.
من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ یه‌ك ڕۆژدا نیم بۆ یادی ئه‌نفال و پێموایه ده‌بێت ئه‌نفال و كیمیا باران هه‌میشه له سه‌ر زار و له نێو دڵدابن، له ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، سینه‌ما، گۆرانی، شانۆ و میوزیكی كوردیدا ڕه‌نگبده‌نه‌وه.
له ساڵانی١٩٩٢ و ١٩٩٣ەوە رۆژی ١٤ی ٤ هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی یادی ئه‌نفال ده‌ستیشانكراوه، له‌و ساڵانه‌دا له هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕشیش یادی ئه‌نفالكراوه‌كانمان به‌رز ڕاگیراون و بۆنه‌ی تایبه‌ت سازكراوە ، رۆژه‌كه گرێدراوی دوو بۆنه‌یه؛ بۆنه‌ی یه‌كه‌م له‌و ڕۆژه‌دا ئیدی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له گه‌رمیان بڕیاری كشانه‌وه‌یان دا‌و هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش ژمارەیەک لە پێشمەرگە بڕیاری مانه‌وه و به‌رگری و پارتیزانەیان دا ، هه‌روه‌ها له‌و رۆژه‌و یه‌ك دوو ڕۆژی پێشتردا به تایبه‌ت له ١١ی٤ی١٩٨٨له چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانی گه‌وره به‌ڕێوه چوو بۆ رزگاركردنی ئه‌نفالكراوه ئازیزه‌كانمان. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی مانگه‌كانی دوو تا چوار ئه‌نفال زۆر به چڕی به ڕێوه چوو. به تایبه‌ت مانگی چوار، زۆربه‌ی كه‌مپی كۆكردنهوهكانیش كه‌وتنه ئه‌و مانگه‌وه. ئیدی هه‌موو ئه‌مانه 'چواردەی چوار'ییان كرد به ڕۆژی یادیکردنەوەی ئه‌نفال .
من بۆ خۆم له گه‌ڵ یه‌ك ڕۆژدا نیم بۆ یادی ئه‌نفال و پێموایه ده‌بێت ئه‌نفال و كیمیا باران هه‌میشه له سه‌ر زار و له نێو دڵدابن، له ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، سینه‌ما، گۆرانی، شانۆ و میوزیكی كوردیدا ڕه‌نگبده‌نه‌وه. وه‌ك خۆم له ههشتاوههشتهوه جاره‌های جار و رۆژانه له گه‌ڵ ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه‌دا ژیاوم. وێڕای ئه‌نفالی خزم و كه‌س و كار ساڵههایە به ته‌نیشت ئازاره‌كانه‌وه بومه‌و هه‌زاران جار به بێده‌نگی فرمێسكم ڕشتووه. له دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه چه‌ند كه‌سێك كه‌م، به نوسین به‌رده‌وام كارمان له سه‌ر ئه‌و ئازاره كردوه، لێ هێشتان نه‌مانتوانیوه ئه‌و رۆژه بكه‌ینه رۆژی ماته‌می گشتی و بیگشتێنین، تا نه‌ك هه‌ر له گه‌رمیان و باشوری كوردستان بگره له ته‌واوی شار‌و ناوچه‌ی پارچه‌كانی دیكه‌ی کوردستانیشدا یادبكرێته‌وه، ده‌بوو ئه‌و ڕۆژه لانی كه‌م حكومه‌ت و پارله‌مانی كوردی به ته‌نیشت ئاڵای كوردستانه‌وه ئاڵایه‌كی ماته‌مینی ڕه‌شیان ههڵواسیباو ته‌واوی كاربه‌ده‌سته‌كان له ئۆردوگاو ناوچه‌و شوێنه ئهنفالزهدهكان بوونایه .
ئه‌مساڵ ڕێك له‌و ڕۆژه‌دا له ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا هونه‌رمه‌ندانی كورد له بری یادی ئه‌نفال سه‌رگه‌رمی گۆرانی و دیلانێن. بێئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه بن ئه‌وه چ ڕۆژێكه. هاوڕێم مه‌لا ته‌حسین گه‌رمیانی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و وێنه‌ی بۆنه‌كانی بۆ ناردم، یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندیم به‌ئاسۆ ژیاندۆستهوه كرد و ئه‌ویش وێڕای خه‌م به‌ڵێنی دا كارێك بكات، ئه‌وه هێشتا ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو له پڕ هه‌واڵی ئه‌وه‌ی به‌رلینی بۆ ناردم كه به‌داخه‌وه كاك ناسری ڕهزازیشی تێدایه، من یه‌كسه‌ر به سیگناڵ هه‌واڵه‌كه‌م بۆ كاك ناسر نارد و ته‌له‌فونیشم كرد به‌رده‌ست نه‌بوو به یه‌ك دوو دۆستی دیكه‌شم گوت كه فریابكه‌ون و پێی بڵێن، بۆ من ئه‌وه كاره‌سات بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌شتاكان هه‌موو له گەڵ سروده‌كانی ناسردا ده‌مانویست به سته‌مكاری به‌عس بڵێین نه‌خێر، مه‌لا ته‌حسین وتی به ناسر بڵێ براكانی ئێمه به سروده‌كانی تۆ خۆیان ده‌گه‌یانده كاروانی نه‌مری، من خۆیشم له‌ئێستاشدا سرود و گۆرانیه‌كانی له گوێم‌دا ده‌زرنگێنه‌وه .ئومێد ده‌كه‌م هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت هیچ ئاهه‌نگ و دیلانێیهكی كوردی نه‌خرێته ئه‌و ڕۆژه‌وه، خۆ هیچ نه‌بێت ده‌كرێت ئه‌و ڕۆژه دڵمان لای ئێسك و پروسكی ئازیزه‌كانمان بێت له بیابانه‌كان .