ڕووم له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه ، ئاسایشی دهۆك ده‌ڵێن سلێمان ئه‌حمه‌د په‌كه‌كه‌یه بۆیه گیراوه ، سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌یی بوون تاوان بێت ، ئه‌ی پارتی بون و یه‌كێتی بون و ئیسلامی بون چیه ؟
جارێكیان فه‌رهاد پیرباڵ له چیرۆكێكدا نووسی له سه‌ر پردی ده‌لال له زاخۆ جه‌ندرمه ده‌ست بۆ له‌شی ئافره‌تی كورد ده‌بات ، ئه‌رێ كه‌س ده‌توانێ به جه‌ندرمه‌و میت بڵێت پشتی چاوتان برۆیه ؟
ئه‌رێ سه‌رۆكی هه‌رێم پێموایه له دیرۆك ده‌زانی باپیری بابت كێ له زیندانێی خست ، كێ سزای دا ، كێ كوشتی ؟
فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند بڕوای وایه هه‌ركه‌س به تورك باوه‌ڕ بكات ئه‌حمه‌قه ، ئێستا ئه‌گه‌ر سلێمان له بری ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دراوه‌ته پاڵی كه من پێموایه تۆمه‌تێكی شهرهفمهندایه ، میت بوایه چی ، ئایه ئاسایشی دهۆك ده‌كارن میتێك بگرن و به ئاشكراش بڵێن له به‌ر ئه‌وه‌ی میت بوو گرتمان ؟
هه‌رچه‌نده پارله‌مان و حكومه‌ت و هه‌مووشت ئێكسپایهرن ، لێ نه‌له پارله‌مانی كوردستان ، نه‌له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، نه‌به فه‌ڕمی له لایه‌ن هیچ حزبێكی باشوره‌وه په‌كه‌كه‌یی بوون به تاوان له قه‌ڵه‌م نه‌دراوه، هیچ دادگایه‌كیش له هه‌رێم بڕیاری له‌و جۆره‌ی نیه ، ئیدی تاوانه‌كه‌ی سلێمان چیه ، جیاوازی نێوان سلێمان و ڕۆژنامه‌وانێكی كه‌ی 24 چیه كه ده‌بێت ئه‌میان بگیرێ و ئه‌ویان خه‌ڵات بكرێ ، ئه‌مه بۆ ڕوداویش وه‌سایه كه تازه‌كی لیستێك به بڕی موچه‌كانیان بڵاو كراوه‌ته‌وه هیوادارم لیسته‌كه درۆ بێت !!.
ئێستا سلێمان ئاسایشی دهۆك گرتویه‌تی یان میتی تورك ، ئه‌و بیانوی گرتنه‌ی سلێمان له لایه‌ن ئاسایشی دهۆكه‌وه ئیدی ده‌بێت هه‌لێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی كێت به دڵ نه‌بوو بیگره‌و بڵێ پهکەکەیە ، وه‌ك چۆن كاتی خۆی دانانی تۆزێك ڕیش به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی بگیرێی ، ئه‌وه شێروانیش له سه‌ر تاپڕی بێمۆڵه‌ت سزاكه‌ی درێژكرایه‌وه ، ده‌ی هه‌ر له‌و ئاكرێیهی شێروان ماڵ نیه چه‌كی بێمۆڵه‌تی تیا نه‌بێت ، تاپڕ چیه بڵی قه‌ناس و بیكه‌یسی !!.بۆ كوڕه موسته‌شاری به‌عس میلانی بێمۆڵه‌تیش ئاساییه ، لێ بۆ شێروان تاپڕ وه‌ك چه‌كی ئه‌تۆمه !!.