ئێمە بەم ساختەکارانە فریو ناخۆین

بەو ساختەکارانەی داعشیان دژی کوردان و حەماسیان دژی لاوان و منداڵانی جولەکە بەکارهێنا و دەڵێن دڵیان بە منداڵی فەلەستینی و کورد دەسووتێت، هەڵناخلەتین.

هێرشەکانی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەم دژی ئیسرائیل، بە هێرشەکانی ١١ی ئەیلولی ٢٠٠١ بۆ سەر دووانە تاوەرەکە و ئەم هێرشانەش بە "١١ی ئەیلول"ی ئیسرائیل ناودەبرێن. کاتێک هێرشەکانی ١١ی ئەیلول ڕوویاندا، زۆر کەس، دامەزراوە و ڕێکخراوەکان چ لە تورکیا و چ لە جیهاندا و لەو ڕۆژانەدا باسی ئەو هێرشەیان کرد و هەروەها ئەمڕۆش زۆر شت باس دەکرێت. کەسانێک هەبوون کە ستایشی سەرکەوتنی هێرشەکەیان دەکرد، باسی لاوازییەکانی هەواڵگرییان دەکرد و تەنانەت دەیانگوت ئەمریکا لە کاغەز دروستکراوە. لەو کاتەوە هێرشەکانی ١١ی ئەیلول چ لە جیهان و چ لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرئەنجامی زۆری لێکەوتەوە.

جیهان دوای ١١ی ئەیلول

دوای هێرشەکانی ١١ی ئەیلول، زۆر ڕووداویتر لە جیهاندا ڕوویاندا. سەرەتا داگیرکردنی ئەفغانستان، عێراق، شەڕی زۆر ڕوویدا. لە دژی ئیسلامی توندڕەو شەڕ ڕاگەیەندرا و لە ئەنجامدا ئاکەپە و ئەردۆغان بە گەشەکردنی هەنگاو بە هەنگاو لە تورکیا سەریان هەڵدا و دەسەڵاتداری ئاکەپە مەهەپە دروست بوو. دژی ئیسلامی توندڕەو گروپێکی نوێ بە ناوی 'ئیسلامی نەرم' دروست کرا. ئەوانەی تا ئەو کاتە لە تورکیا خزمەتیان بە ئەمریکا کردبوو، لەناکاو بوونە دژبەری ئەمریکا، چونکە لەگەڵ پڕۆژەی 'ئیسلامی نەرم' ڕۆڵ و ئەرکی نوێ بەتایبەت لەتورکیا و میسر سەریهەڵدا. ئاکەپە و فەتحوڵڵاهییەکان کە لەو کاتەدا پێکەوە بوون، بە ڕێککەوتنیان تورکیایەکی نوێیان لە دژی تورکیای کۆن بنیاتنا. تورکیا خۆی بۆ دوژمنایەتی بەرامبەر کورد ڕێکخست و شەپۆلی 'شەڕ دژی تیرۆر'ی  دەستپێکرد و هێرشی زۆر بەرفراوانی بە میتۆدی زۆر تایبەت لە دژی کورد دەستپێکرد. ئەم هێرشانە تا ئەمڕۆش بەردەوامن. لە ئەنجامدا تورکیا بەبێ ئەوەی لە سیاسەتی کۆماریخوازی ١٠٠ ساڵەی خۆی دوور بکەوێتەوە، دوژمنایەتییەکی بێسنووری لە دژی کورد ئەنجامدا.

قەد دەستیان لە دوژمنایەتی بەرامبەر کوردان هەڵنەگرت 

ئەردۆغان هەموو شتێکی کرد بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی لە تورکیای نوێدا لەدەست نەدات. وەک بەرهەمی کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول سەریهەڵدا، بەڵام وەک بڵێی دژی ١٢ی ئەیلولدا بوو، دەسەڵاتداری پەرە پێدا، ساڵانێکە هەم لە ململانێ و هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە ناوخۆییەکان و هەم لە هاوکاری لەگەڵ هێزە دەرەکییەکان هەتا ئەمڕۆ قەد دەستی لە دوژمنایەتی خۆی لە دژی کورد ڕانەگرتووە. کەسانێک کە بەرگریان لە لاییک دەکرد، بێدەنگ و هێرشیان کردە سەر و بەلایەنگرانی فەتحوڵڵا و جەهەپە و مەهەپە و تاوانباریان دەکرد. وەک پیاوێکی خاون پڕۆژە هەندێک جار بوو بە هاوسەرۆکی BOP، هەندێک جار وەک کەسێکی ناوخۆیی و نیشتمانی دەردەکەوت. هەندێ جار خۆی وەک خەلیفە پارێزەری موسڵمانان نیشاندەدا و دووڕوویانە خۆی دژی ئیسرائیل نیشاندا. لە ڕێگای دانوستانی دیموکراسی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، ئایا سۆفیای کردەوە و پەنابەرانی هێنرایە دەرەوەی سنوورەکان. چەتەی داعشی کۆکردەوە و لە ڕۆژئاوا بڵاوی کردەوە و حیزبولکۆنترای دامەزراندەوە. هاوشێوەی حەماسی ئیسرائیل ئەم حەماسەی وەک ئەوەی سیاسەتێکی کۆمەڵایەتی هەبێت، بەکاری هێنا و بەکاری دەهێنێت.

سەدان جار ڕووی ڕاستی خۆی نیشان دا

کاتێک شەقامەکانی ئەنقەرەی بە وێنەکانی خۆی لەگەڵ وێنەی مەندەرەس و ئۆزاڵ ڕازاندەوە، وتی " نەتەوەپەرەستیم لە ژێر پێی خۆمدا چەقاندووە" ڕۆژی دواتر دەستی لەگەڵ مەهەپەدا تێکەڵکرد و شەڕێکی گەورەی دەستپێکرد. هەر لە پەرینچەکەوە تا بارزانی پشتیوانی هەموو کەسێکی کۆکردەوە و هێرشی کردە سەر هەموو هێزە دیموکرات، سۆسیالیست و وڵاتپارێزان.  هەوڵیدا بزوتنەوەی ئازادی کورد لەگەل جیا بکاتەوە. هەموو نەیارانی سیاسی خۆیان زیندان کرد، لێیاندان و لەناویان بردن. بەکورتی سوکایەتی،تیرۆر، سیخوڕی، کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و بۆردومان ئەوەی لدەستیان هات قسوریان نەکرد، وەک فاشیستێکی هەزار ڕوخسار، سەدان جار بێ ئابڕوویی خۆی نیشانداوە.

لە هەموو کۆنەپەرستان درندەترە

ئاکەپە و ئەردۆغان دەسەڵاتداری تاک ڕەوانەیان بە تەسلیمیەت، کۆچبەرکردن، کوشتن، بەکرێگیراوی سیستمی تاکڕەویان بنیاتناوە. لە حوسێن وەلی ئۆغڵوەوە تا موحسین یازج ئۆغڵو، لە سینان ئۆگان تا ئەرباکان لە هەموو کەسێک کەڵک وەردەگرن. ئەوان دەیانویست لە کۆبانێ و سور و جزیرێ خوێن بڕێژن. مادیماکی نوێیان دروست کرد و بەنرخترین وڵاتپارێزانی کوردستانیان لە تونێل و ژێرزەمینەکاندا سووتاند. لە هەموو کۆنەپەرستانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دڕندانەتر هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوا. دەیانویست دەیان هەزار تەن بۆمب بەسەر چیاکانی کوردستاندا بباردا ببارێنن و جوانترین گەنجانی ئەم وڵاتە  لەناوببەن.

ئایا تورکیا دەستبەرداری ئیسرائیل دەبێت؟

ئاکەپە ئامرازێکی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە کە لە دوای ١١ی ئەیلولەوە دامەزراوە، بە کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول کەلە دژی شۆڕشگێڕانی کوردستان و تورکیا ڕێکخرا، هێندەش دژی شۆڕشگێڕانی فەلەستین بەکارهێنرا. وەک چۆن دەیانەوێت لەگەڵ پەرینچەک ڕێکبکەون و چەپەکانی تورکیا نەهێڵن، شەو و ڕۆژ لەگەڵ بارزانی تێدەکۆشن بۆ لەناوبردنی کوردانی ئازاد و بۆ حەماس لەگەڵ FKO تێدەکۆشن. دەڵێن هەموو کەسێک بەو هێندەی کە شایەنی خۆیە بەڕێوە دەچێت. وڵاتێکە ساختەکاری، دزی، خیانەت و وڵاتفرۆشی، دەستدرێژی سەر منداڵان تێدا دەکرێت، لەلایان کێ بەڕێوە دەچێت؟ بێگومان ڕوون و دیارە. ئەگەر ئەمڕۆ فەلەستین بێبەشە لەهەزاران شۆڕشگێڕ، بەڵام دڵی گەڕیلا باخی شۆڕشی گەلانی جیهانە، لێرەدا دەبێت فاشیزمی ١٢ی ئەیلول ببینرێت و ئاکەپە لە داهاتوودا بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و کوردانی ئازاد چی کرد؟ شەڕی سوریا و شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین پەیوەندییەکی نزیکیان بەم ڕاستییەوە هەیە. بەم بۆچوونە وەک تۆڵەکردنەوە هێرش دەکاتە سەر فەلەستین و سوریا. لەگەڵ ئیسرائیل کە ڕۆڵی پێشەنگی لە گرتنی ڕێبەر ئاپۆدا بینی هاوکارە، بەڵام لەڕویترەوە خۆی دژی ئەوان نیشان دەدات. کەسەیری ٥٠ ساڵەی بازرگانییان و پێشهاتەکان بکەن، تورکیا هەرگیز وازی لە ئیسرائیل نەهێناوە و وازی لێ ناهێنێت.

ئایا مرۆڤ ناتوانێت هێڵی سێهەم هەڵبژێرێت؟

ئاکەپە هەم بکوژە و هەم تاوانبار و زیاتر لە خاوەن مردوو دەگری. بێ حورمەتی دەکات، دەکوژێت، چەواشەکاری دەکات. با حەرام بێت بۆیان... دەبێ بڵێین "انشاالله نەفرەتی هەموو موسوڵمانێکی دڵپاک و سۆسیالیستەکان بەسەریاندا دەکەوێت". ئایا مرۆڤ ناتوانێ بەزەیی بەهەردوو جوولەکە کوژراوەکان و ئەو منداڵانەی کە لە غەززە بۆردومان کران بێتەوە؟ئایا مرۆڤ ناتوانێ هەردووکی خۆش بوێت؟ ناتوانێ مرۆڤ هێلی سێهەم هەڵبژێرێت؟ لە دونیای مۆدێرنیتی سەرمایەداریدا مرۆڤ ناتوانێت لەم دوولایەنە ڕزگاری بێت؟

قەد لە دوژمنایەتی کوردان بێزار نەبوونە

ئەوانەی ئاکەپە تەسفیە دەکەن ئەوانە ئەو هێزانە نین هەر دەکەوێت دەستی دەگرن و ڕاستی دەکەنەوە، بەلکوو ئەوانەی دژی ١٢ی ئەیلولن لە شاخ و زیندان و شەقامەکاندا ئاکەپە لەناو دەبەن، یان موسڵمانی پێشکەوتوو، یان سۆسیالیستی دڵسۆز. لایەنگرانی ئەرگەنەکۆن، فەتحوڵڵا، ئاکەپە، جەهەپە-مەهەپە و تورکی سپی و ڕەش پێستەکان تەنیا دەتوانن خزمەتکاری مۆدێرنیتە سەرمایەداری بن. ناتوانن وەک ڕۆژئاوا دیپلۆماسییەکی بوێرانە و کراوە ئەنجام بدەن. ئەم نۆکەرانە، چ پێکەوە بن یان دژی یەکتر، هەمیشە دوژمنی کورد و بکوژی کوردانی ئازادن. تەلەفزیۆن، بانک، قوتابخانە، پیاوانی ئایینی و مامۆستاکانیان هەموویان یەک ئامانجیان هەیە وقەد لە دوژمنایەتیان بەرامبەر بە کورد بێزار نابن. مانەوەیان بە نەبوونی کوردەوە دەبینن، ئەم دوژمنایەتییە بەرامبەر کۆمەڵگایە.

هەرکەس واز لە تەیب دەهێنن، بەڵام ئەم تەیبە واز لە خۆی ناهێنێت. نابێ بەم ساختەکارە کە داعشی دژ بە کورد و حەماسی دژی لاوان و منداڵانی جولەکە بەکارهێنا و دەڵێت دڵیان بە منداڵی فەلەستینی و کورد دەسوتێت. ئەم کەسە هەر ئەو کەسەیە کە دەڵێت 'چ ژن بێت یان منداڵ، هەرچی پێویست بێت دەبێت بۆیان بکرێت' ئەم دەسەڵاتەی ئەمڕۆی تورکیا وەک چۆن دوێنێ لەهێرشی ١١ ئەیلول دەرفەتیان دەستکەوت و هێرشیان کردە سەر کورد، لەمڕۆشدا، ئێرانیان خستۆتە داوی مۆدێرنیتی سەرمایەدارییەوە، دەرفەتەکانی خۆیان دەخەنە خزمەتی ئیسرائیل، و پاساو بۆ کوشتنی گەلی فەلەستین و بە وتنی "با کورد مافی نەبێت".لەم دۆخە سود وەردەگرن.

ئەو کاتە کێ ئەوان لەناو دەبات؟

ئێمە چۆن وەڵامی ئەم دڕندەیی و ستەمکارانە دەدەینەوە؟ تەنانەت پێش ئێمەش دەڵێن 'ئیمانداری بە دڕندەیی ناکرێ'. کاتێک دەیانەوێت ڕۆژئاوا گەمارۆ بدەن، گۆشەگیری قورس دەسەپێنن و کاتێک ئەشکەنجە دەدەن، باسی مافی ستەم لێکراوان دەکەن. کێ شکستیان پێ دەهێنێت؟ کێ کۆتایی بەئەردۆغان دێنێت؟ ئەوانەی بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'یان دەستپێکردووە، تا کێشەکانیان هەنگاو بە هەنگاو چارەسەر نەکەن و بەرەو شۆڕشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاو نەنێن، ئەم درۆ و ساختەکارییە، دووڕووییە بەردەوام دەبێت. تا ئەوانەی لە ١٢ی ئەیلول چەکیان بەکار هێنا، ئەوانەی کەوتنە زیندانەکانەوە، ئەوانەی چوونە شاخ و ئەوانەی ڕژانە سەر شەقامەکان، بە هۆشیاری و خۆشەویستیی بۆ ئازادیەوە، برایەتی ڕۆژهەلاتی ناوەراست ڕژاندنی خوێن و فرمێسک کۆتایی نابێت. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد دەکرێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە باخچەی گەلان، کەشێکی فێستیڤاڵ. پاشان دەڵێین شەڕێکی باشمان لە پێناو ئاشتی ئەنجامدا.