ئەناتۆمی رێبەر ئەحمەد

رێبەر ئەحمەد کە یەکەم پەروەردەی خۆی لەسەر دەستی میت بینیوە، وەک پردی نێوان میت و پاراستنە، کە یەک بەڕێوەبرانی تاوانەکانی کوشتنی بکەر نادیار و بەرپرسیارێتی ئەو قەیرانە ئابووریەشەی لە ئەستۆیە کە ٣٠ ساڵە بەردەوامە.

یەک لەو لایەنانەی کە دوای هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ لکاندن و داگیرکەری لە سەر باشوری کوردستان کەوتە جموجۆڵەوە پەدەکەیە. لەناو گەلی باشوردا دوای خۆسەپاندنی سیاسەتی دوژمن لە ماوەی ٣٠ ساڵدا تاکە "دەستکەوت" بووبە هێڵی خیانەت بە ناوی پەدەکە. پەدەکە کە لە کوردستان لە پشت هەر سیاسەتێکەوەیە کە رسوا دەبێت، هەرکە سیاسەتی ئاماژەبۆکراو ئاشکرا دەبن، هێرشکارییەکانی لە دژی پەکەکە زیاتر دەکات.

هاوکێشەی ئازادی و خیانەت

هاوکێشەی ئاماژەبۆکراویش لە مێژووی شەڕ لە کوردستاندا پشت بە دیالیکتیکی تێکۆشان و داردەستەیی دەبەستێت. گەورەنەبوونی تێکۆشان شێوەی هەموو دژە-سیاسەتەکان دەخاتەڕوو و پەدەکە بەوە کۆمەڵگا زۆر بێزار دەکات. لەگەڵ ئەوەش نازانرێت کە پەدەکە خۆی لەو ئەتەکێتە 'پاکدەکاتەوە' یان نا. ئەو لێدوانانەی جار جار دەدرێن، دەبنە مایەی ناکۆکی لەسەر ئەو بابەتە.

رێبەر ئەحمەد پەکەکە دەکاتە ئامانج

وەزیری ناوخۆی هەرێمی باشوری کوردستان رێبەر ئەحمەد بە هەندێک دەزگای راگەیاندنی وتووە، " دەبێت بە دڵخۆشیەوە بڵێم کە حکومەتی عێراق لە ماوەی رابردوودا بڕیاریدا کە پەکەکە وەک رێکخستنێکی قەدەغەکراو بێت. بۆ ئەوەی گەلی هەرێمەکە و گوندنشینان رووبەڕووی کێشە نەبنەوە، دەبێت پەکەکە ئەو ناوچانە جێبهێڵێت. پەکەکە سەرچاوەی هەموو کێشەکانە".

تاکتیکەکانی ئەنقەرەیە

یەک لە رێگە و شێوازە سەرەکیەکانی پەدەکەیە کە هەموو کات پەکەکە تاوانبار بکات و بیکاتە ئامانج. ئەوە تاکتیکی ئەنقەرە بووە. رێبەر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٦٨ لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٧ ئەندازیاری بیناسازی لە زانکۆی سەڵاحەدین، لە ساڵی ٢٠٠٧ لە زانکۆی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە بەشی ئاسایشی نەتەوەیی ماستەری وەرگرتووە.

ئەو ساڵانەی لەناو پاراستندابووە

رێبەر ئەحمەد کاتێک ئەندامی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان بوو هاوکات چووە ناو پاراستنەوە، هەنگاو بە هەنگاو لە کاری هەواڵگری پەدەکەدا پلەکانی بڕی. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە راوێژکاری هەواڵگری مەسروربارزانی بووە، لە نێوان ٢٠٠٠-٢٠٠٥ دا بووە بەرپرسی ئاژانسی هەواڵگری و پاراستن لە هەرێمی کوردستان. لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ٢٠١٢ بەڕێوەبەری ئانالیز لە ناو پاراستندا بووە، تا ساڵی ٢٠١٨ وەک یەک لە بەرێوەبەرە گشتییەکان کاری کرد. لە ساڵی ٢٠١٩ لە ناو حکومەت بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بووە وەزیری ناوخۆ. وەزیری ناوخۆی پەدەکە پەروەردەی سەرەتایی خۆی لە هەواڵگری تورک میت وەرگرت.

وێستگەی یەکەمی هاکان فیدان

لە ئەنجامی ئەو پەیوەندیە ئۆرگانیەدا رێبەر ئەحمەد یەک لە پردە سەرەکیەکانی نێوان میت و پاراستنە. وەزیری دەرەوەی حکومەتی تورک هاکان فیدان بەر لە هەر سەردانێکی بۆ بەغدا و هەولێر سەرەتا سەردانی رێبەر ئەحمەد دەکات. کاتێک لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی ئەو بکرێن، رابردووی هەواڵگری ئەو دەگاتە ساڵی ١٩٩٤ کاتێک یەکەم بارەگای سوپای تورک لە باشور دامەزرا. لەوکاتەوە تائێستا بووەتە یەک لەو کەسە سەرەکیانەی کە لە ئۆپراسیۆنی هەواڵگری تورک لە دژی بزوتنەوەی ئازادیی کورد لەپێشەوە بووە.

ئەو رووداوانەی بەسەر چالاکوانانی بادینان هات

رێبەر ئەحمەد کە یەک لە بەرپرسیارانی سەرەکی قەیرانی سیاسی و سەربازی لە باشوری کوردستانە، لە هەمان کاتدا یەک لە بەڕێوەبەرە سەرەکیەکانی سیاسەتی کوشتنی رۆژنامەوانان، کوشتنە بکەر نادیارەکان، گرتن، دەستبەسەرکردن و قەیرانی ئابوری ٣٠ساڵەیە. لە بەرامبەر کردەوە نادیموکراتیکەکان ناڕەزایەتیەکی گەورە لەلایەن گەلەوە نیشاندراوە و ئەو بابەتە بەتایبەتی لەلایەن چالاکوانانی بادینانەوە نیشاندرا. هەندێک چالاکوانی بادینان ئەشکەنجەدران و هەندێکیشیان راپێچی زیندانەکانی پەدەکە کران.

لە دامەزراندنی پێشمەرگەی رۆژدا رۆڵی هەبوو

رێبەر ئەحمەد کە لە دژی شۆڕشی رۆژئاوا پشتیوانی لەو هێزانەکرد کە دەیانەوێت رۆڵ بگێڕن، لە هەمان کاتدا پێشەنگایەتی بۆ دامەزراندنی پێشمەرگەی رۆژ کرد کە هێزێکی میلیشیایی نایاساییە و سەر بە دامەدەزگا سەربازییەکانی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە نییە. رێبەر ئەحمەد بەشدارە لەو ناوەندەی سیاسەتی ئەو هێزە رێکدەخات و پەروەردەی دەکات. پەدەکەش ئەو هێزانە لە دژی پەکەکە لە بادینان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا جێگیر دەکات. پێشمەرگەکانی رۆژ کە لە داگیرکەری تورکدا چاوساغی دەکەن، بۆ ئەوەی خەڵکی بادینان لە شوێنەکانیان هەڵتەکێنن، هەموو کارێک دەکەن.

ئەو کەسەیە کە رێککەوتنی ٩ی تشرینی دووەمی لەبارەی شەنگالەوە واژۆکرد

رێبەر ئەحمەد نەک هەر لە دژی رۆژئاوا هەروەها لە دژی شەنگالیش کەوتە جموجۆڵەوە و بۆ ئەوەی رێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کە ئیرادەی شەنگالی بە نەبوو دادەنا، بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا رێککەوتنەکە واژۆکرد. ئێستاش بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت هەموو شت دەکات.

شۆڕشگێڕانی رۆژهەڵاتیان بە ئێران فرۆشت

رێبەر ئەحمەد لە رووی هەواڵگرییەوە لە بری یەکلایەن بوون فرەلایەنە کاریکرد و تەنیا کاری بۆ میت نەکرد. لە هەمان کاتدا شۆڕشگێڕانی رۆژهەڵات کە نیشتەجێی باشوری کوردستانن، لە بەرامبەر هەندێک پارەدا بە هەواڵگری ئێران فرۆشت. یەک لەوانەش لە ساڵی ٢٠٢١ لەو کاتەی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بوو، کوشتنی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستان- ئێران (حدک) موسا باباخانی بوو کە لە هەولێر لە ئۆتۆێلێکدا لەلایەن ئێرانەوە تیرۆرکرا. دوای ئەو تیرۆرە هەموو ئاماژەکان باسیان لە رۆڵی رێبەر ئەحمەد و تاقمەکەی دەکرد.

ئەندازیاری زیندانی ئاکرێ

لە باشوری کوردستان چەندین ساڵە زۆر بەشی کۆمەڵگا رووبەڕووی ئەشکەنجەی نامرۆڤانە دەبنەوە. زیندانی ئاکرێ، مەسیف و سپیلک ناوەندەکانی ئەو ئەشکەنجانە، رێبەر ئەحمەدیش ئەندایاری کردەوەکان لەو شوێنانە بەتایبەتی زیندانی ئاکرێیە. دەزانرێت کە رێبەر ئەحمەد ماوەیەکیش بەرپرسیاری زیندانی ئاکرێ بووە.

دادگای فیدڕاڵ کاندیدبوونی ئەوی رەتکردەوە

لەلایەکی دیکەوە رێبەر ئەحمەد کە وەک کاندیدی پەدەکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ساڵی ٢٠٢٢ ناسێندرابوو، لەلایەن زۆر لایەنەوە لە عێراق بە تایبەتیش دادگای فیدڕالییەوە کاندیدبوونەکەی رەتکرایەوە. دادگا هۆکاری رەتکردنەوەی کاندیدبوونی رێبەر ئەحمەدی بۆ تێوەگلان لە دۆسیەکانی "کوشتن" و "رفاندن" لە رابردوو گەڕاندبووەوە.

هـ . ب