یەپەسە لە ئیستەنبوڵ دوو چالاکی جیاجیای ئەنجامدا

یەپەسە رایگەیاند، کە ٢٩ی تشرینی دووەم لە مەجیدکۆی و ئاڕناڤۆتکۆی یەکینەکانیان ئۆتۆمبێلەکانی دوو فاشیستیان سوتاندوە.

یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) هەر دوو چالاکیەکانی لەو دوو ناوچەیەی ئیستەنبوڵی لە ئەستۆ گرت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکینەکانی شەهید نوری یەکتا ٢٩ی تشرینی دووەم لە مەجیدکۆی و یەکینەی شەهید بروسک دێرسیمی یەپەسە لە ٢٩ی تشرینی دووەم لە ئاڕناڤوتکۆی ئۆتۆمبێلی دوو فاشیستی مەهەپەییان سوتاندووە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " تێکۆشانی ئێمە لەسەر هێڵی پاڕادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆە. ژیان و ناسنامەیەکی ئازاد بۆ گەلان بە بنەما دەگرێت. تێکۆشانمان لە دژی فاشیزم کە دوژمنایەتی گەلی کورد دەکات، بەردەوام دەبێت. ئەوانەی خزمەت بە فاشیزم دەکەن و بناغەی ژیانیان لە سەر کۆمەڵکوژی و کوشتن داناوە، باجی ئەو کارانەیان دەدەن".

هـ . ب