ئەردۆغان تەنگەتاو بووە و دەیەوێت بەشەڕ خۆی قوتار بکات

ئاکەپە هیچ هێز و توانایەکی نییە کە کێشەکانی تورکیا چارەسەر بکات. بەلای ئەردۆغانەوە دەسەڵاتداری بە واتای هەموو شتێکە. لەم رووەوە بۆ سەرکوت و شاردنەوە رۆژەڤ، بۆ بێدەنگکردن و بێکاریگەرکردنی ئۆپۆزسیۆن شەڕ فراوان دەکات.

لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا جەهەپە وەک پارتی یەکەم دەرکەوت. ئاکەپە سەرباری هەموو تواناکانی دەوڵەت و راگەیاندن دۆڕاندی. لە هەڵبژاردنەکەدا ئەنجامێکی لەو جۆرە پێشبینی نەکرابوو. بەڵام لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایار بەدواوە ئەردۆغان نەیتوانی هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتەکە هەڵبگرێت.

چالاکیەکانی ئەم دواییەی گەریلا کەش یاخود دڵخۆشی و ورەی گەرەی بە گەلی کورد بەخشی. کەمپینی ئازادی رێبەر ئاپۆ، هەڵوێست و بەرخودانی ئەو لە ئیمرآڵی کەشی سیاسی گۆڕی.

ئەردۆغان بۆ ئەوەی پلانی خۆی بۆ قڕکردنی گەلی کورد جێبەجێ بکات، زۆر هەوڵیدا، لە ساڵی ٢٠١٥ بەدواوەهەموو کات لە هێرشدایە. دەیانگوت "ئێمە هەناسەی کورد دەبڕین" شەڕ و هێرشیان فراوان کرد. ئەردۆغان، پەسنی خۆیدا کە ئەو لە هەموو حکومەتەکان زیاتر کوردی کوشتووە. ئەو وەک ئەوەی لە یاری تۆپی پێدا خاڵەکان و گوڵەکانی رابگەیەنێت، ژمارەی کوژراوی رادەگەیاند. بە گوێرەی دواین ژمارەیان لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ٤٠ هەزار کوردیان کوشتووە.

لە بری ئەوەی لەگەڵ کوردەکان رێبکەوێت و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بهێننەدی، کوشتنی ئەوان و بە تورککردنیان وەک ئەوەی فەرمانی خودا بێت، پەیڕەو کرد. ماوەی سەد ساڵە ئەو نەریتە شومە و نەفرەتلێکراوە و ئەو ئەقڵیەتەی خۆیان نەگۆڕیوە. لەگەڵ ئەوانەی کە بە دەیانهەزار کەسیان کوشتووە و دواکەوتوون، چۆن دەکرێت یەکێتی و یەکسانی بهێنرێتەدی؟ وتیان، "ئێمە گەلی بێ رێکخستنکراو، شکستخواردوو و ئیرادە شکاو دەتوێنینەوە و هەڵیدەلوشین". ئەوەیان بەسەر ئەرمەنی، سوریانی و یۆنانیەکاندا هێنا. سەد ساڵە بەرامبەر بە کوردیش ئەوە دەکەن. دەیانگوت، ئێمە ئەرشیڤەکان ناکەینەوە و رۆژەڤەکە دەگۆڕین، ئێمە منداڵانی کورد لە خوێندنگەکانمان دەتوێنینەوە و مێشکیان دەشۆرینەوە. بە هەموو جۆرێک کوردیان لەناو قڕکردنی کولتوریدا راگرت. کاتێک توندوتیژی، دوورخستنەوە و کۆمەڵکوژی بەوە زیاد بکرێت، پرۆسەی سڕینەوە و لەناوبردن دەگاتە ئەنجام.

هێرشی چڕ و کاولکارانەیان کردە سەر کورد. سەرباری ئەوەش خۆیان بەدەستوەنەدا. رێبەر ئاپۆ، گەریلا و بەرخودانی گەلی رێکخستنکراو هەموو گەمەکان و پلانەکانی ئەوانی پوچەڵکردەوە. ئەنجامێک کە دەیانویست بەدەستیان هێنا. لە ساڵانی رابردوودا ئەوان زۆر هیوایان هەڵچنیبوو، وتیان ئێمە گەلمان سەرکوت کردووە و باکوورمان کۆنتڕۆڵکردووە و زاڵبوونی خۆمان چەسپاندووە. ئەوانەی بجوڵێنەوە دەیانگرین. لە جیهاندا هیچ دەوڵەت و هێزێک نییە کە پشتیوانی لە کوردان بکات. ئێمە هەرێمەکانی وەک عەفرین و سەرێکانیمان داگیرکرد و جینۆسایدی ئیتنیکیمان ئەنجامدا. لە باشووری کوردستانیش دەیان بارەگای سەربازیمان دروست کرد. ئێمە پەدەکەشمان راکێشایە ناو پلانەکانمان. کەس ناپرسێت تۆ لە عێراق چی دەکەیت و بۆچی ئەوەندە هێرش و بۆردومان دەکەیت. دەیگوت، ئێمە هەندێک هاوپەیمانی بەرفراوان دەکەین و هێرشەکانمان زیاتر دەکەین، ئێمە هەم پەکە و هەمیش گەریلا پاکتاو دەکەین.

بەڕێووەبەرایەتی ئەردۆغان لە مانگەکانی رابردوودا لە دژی کوردەکان هاوپەمانێتییەکی جیهانییان دروست کرد. چەندین مانگە لەگەڵ هێزەکانی عێراق دیدار ئەنجام دەدەن. گوشار، سازش و داواکاری ریز دەکرێن، دیدار و دانوستانیان لەگەڵ ئەمریکا، ناتۆ و روسیاش زیاد بووە. هەوڵ دەدات ئێران و حکومەتی دیمەشقیش پەلکێشی ئەو بەرەیە بکات. بینی کە بەتەنیا خۆی و بەو پاڵپشتییەی تائێستا لێیکراوە ناتوانێت ئەم شەڕە بگەیەنێتە ئەنجام.بۆ ئەوەش پێویستە بزوتنەوەکانی ئازادیی کورد زیاتر لاواز بکات و هاوپەیمانێتیەکانی زیاتر پەرەپێبدات. وتەی "ئەوانەی پرسی کورد چارەسەر ناکەن، چارە دەکرێن و لەناو دەچن" لە تورکیا بەردەوام راستیەکەی دەردەکەوێت. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ئەردۆغان بە تەنیا خۆی ناتوانێت حوکمڕانی بکات. بۆ ئەوەی کوردەکان تێکبشکێنێت و بیانبەزێنێت بژاردەی شەڕی گرتەبەر. کوردەکانیش خۆڕاگرییان کرد و بەزاندیان. ئەوە لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا جارێکی دیکە ئاشکرا بووەوە.  بە هێزی دەوڵەت لەماوەی دوو کاتژمێردا دەستیان بە سەر هەموو شارەوانیەکانی هەدەپەدا گرت. بەڵام گەل خۆی بەدەستەوەنەدا، بە پێچەوانەوە زیاتر رقئەستور و توڕەبوو. لە کۆتاییدا کوردەکان قەیومیان دەرکرد و ژمارەی شارەوانیەکانیان زیاتر کرد. دیسان شوێنەکانی وەک شڕنەخ و شەمزینانیان بە دەنگدەری هاوردە و سەرباز داگیرکرد. شوێنەکانی وەک بەدلیسیان دزی. گەر ئەو گەمانە نەبوونایە دەم پارتی ١٥ شارەوانی دیکەشی بەدەست دەهێنا.

ئایا جەهەپە دەبێتە پارتێکی پێشەنگ و نەچوونە ژێرباری گەلی کورد لە دژی کردەوەی کۆلۆنیالیستی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە رادەگرێت؟ نا شەڕ راناگرێت. ئاکەپە هیچ هێز وتوانایەکی نییە کە کێشەکانی تورکیا چارەسەر بکات. بەلای ئەردۆغانەوە دەسەڵاتداری بە واتای هەموو شتێکە. لەم رووەوە بۆ سەرکوتی رۆژەڤ، بێدەنگکردن و بێکاریگەرکردنی ئۆپۆزسیۆن پەرە بە شەڕ دەدات. لەبەر ئەوەی تائێستا جەهەپە و پارتەکانی دیکە لە دژی ئۆپراسیۆنە داگیرکەرییەکان بۆسەر کورد نەوەستاونەتەوە. ئەوانیش بوونە بەشێک هاوار و ژاوەژاوی یەکێتی و یەکپارچەیی نەتەوەیی. ئەردۆغان دەزانێت کە ئەمە لاوازترین لایەنی ئەوانە. وەک چۆن دەزانرێت کە پرسی کورد لە دەرەوە لاوازترین خاڵی ئەردۆغانە، لە ناوخۆشدا وەک لاوازترین لایەنی ئۆپۆزسیۆن بەکارهێنرا.

هەڵبەت ئەنجامی هەڵبژاردن لە دەرەوەش چاودێری دەکرێن. خۆی لە خۆیدا ئەردۆغان کەسێکی متمانەپێنەکراوە کە هیچ سەنگ و شکۆیەکی نییە. بەڵام دەوڵەتان لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا کاری لەگەڵ دەکەن. ئێستا قورسایی و هێزی ئەو زیاتر دابەزیوە. سەرەڕای هەموو ئەمانەش ئەردۆغان ناچێتە سەر رێگەی ژێری و چارەسەری. ئەو هاوپەیمانێتیەی لەگەڵ ئەرگەنەکۆن و نەژادپەرستیی مەهەپە سازی کرد و لاوازبوونی دەوڵەتانی هەرێم  رێگری ناکات لە شەڕکردن. تورکیاش بەرفراوانە و خاوەن پلانی فراوانکردنی سنوورەکانیەتی. لە کاتێکدا رۆژهەڵاتی ناوەراست لەناو قەیرانێکی قووڵی بەو جۆرەدایە، فاشیزمی تورکیش دەیەوێت ئەم دۆخە بقۆزێتەوە. لەبەر ئەوەش پێویست ناکات مرۆڤ شرۆڤەی گەشبینانە بکات. دەبێت ئەوانەی دژی فاشیزمی تورکن بە گوێرەی ئەو لێکدانەوە بکەن و رێکار بگرنەبەر.

سەرچاوە رۆژنامەی رۆناهی

هـ . ب