ئەردۆغان و دەم درێژیەکانی بەرامبەر کەرکوک
" پێویستە پارتی بارزایش ناچار بکرێ و ڕابگیرێ لەو چاوساغیانەی هێزەکانی تورکیا و نەهێڵین چیتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنرێت بۆ شەرعیەتدان و ڕێگەدان بەهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا".
" پێویستە پارتی بارزایش ناچار بکرێ و ڕابگیرێ لەو چاوساغیانەی هێزەکانی تورکیا و نەهێڵین چیتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنرێت بۆ شەرعیەتدان و ڕێگەدان بەهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا".
لای هەمووان ئاشکرایە دەولەتی تورکیا دژی ئازادی و پێکەوە ژیانی گەلان بەگشتی و گەلی کوردو تورک بەگشتیە لەناو خاکی تورکیاش هەوڵی نانەوەی دووبەرەکی دەدات لەنێوان نەتەوەکاندا.
ئەردوغان بەبەرچاوی هەمووجیهان چەکی قەدەغە کراو دژ بە مرۆڤ و ژیان و ژینکەی هەرێمی کوردستان بەکاردێنێت و بێجگە لە وەی ساڵی ١٩٩٧هێزێکی زۆریان لەسەر داوای پارتی بارزانی هێنایە کوردستان دژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئێستا ڕۆژانە بۆردومانی شار و گوند و شاخی کوردستانیش دەکات.
دەوڵەتی ئەردوغان دەیان جار یاسا نێودەوڵەتیەکانی بەرامبەر خاکی هەرێمی کوردستان وعێراق پێشێل کردووە ئەو پێشێل کردنەی دەوڵەتی ئەردوغان دەبێ ڕێگەی لێبگیرێ و لەدادگا نێودەوڵەتیەکان سکاڵای لەسەر تۆمار بکرێ و حکومەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتوەکان هەڵوێستیان هەبێت دژی پێشێلکاریە نێودەوڵەتیەکان و پێشێلکاریە مرۆیەکانی تورکیا و هەروەها وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ لەو هەموو هێرشانەی تورکیا بۆ سەر خەڵکی سڤیل ئاگادار بکرێنەوە و ڕێکخراوە جیهانیە مرۆڤ دۆستەکان بەئاگا بهێنرێن بۆ ئەو غەدرانەی تورکیا دەیکات دژ بە کورد و مرۆڤایەتی و پێویستە پارتی بارزایش ناچار بکرێ و ڕابگیرێ لەو چاوساغیانەی هێزەکانی تورکیا و نەهێڵین چیتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنرێت بۆ شەرعیەتدان و ڕێگەدان بەهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.
ئەرکی سەرشانی هەموو حزب و لایەنە کوردستانیەکانە لەهەرچوارپارچەی کوردستان کۆنگرەیەکی نیشتیمانی ببەستن تایبەت بە پێشێلکاریەکانی تورکیا بۆسەر گەلی کورد بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێ لەهێرشە سیاسی و سەربازیەکانی تورکیا ئەگەر بێت و گەلی کورد یەکگرتوو یەک هەڵوێست نەبێت دژی هێرشەکانی تورکیا ئەوا تورکیا هێرشەکانی زیاتر دەکات و مەترسی زیاتر درووست دەکات بۆ سەر کەرکوک و سلێمانی و دەیەوێ وەک و هەولێرو دهۆک بیانخاتە ژێر ڕکێفی سیاسی و سەربازی خۆی.
لەکۆتایدا من وەک و فەرماندەیەکی ی ن ک دژی هەموو هێرشەکانی تورکیاین و دژی ئەم لێدوانەی ئەردۆغانین کە دەڵێ کەرکوک شارێکی تورکمانیە ئەو دەم درێژیەی ئەردۆغان بێجگە لە قوڵ کردنەوەی ناکۆکیەکانمان هیچ مانایەکی تر ناگەیەنێ و ئێمە وەک و پێشمەرگەو فەرماندەی ی ن ک ڕەتی دەکەینەوە کەرکوک شارێکی تورکمانی بێت بەپێچەوانەوە کەرکوک کوردستانیەو بڕوامان بە بونی هەرسێ پێکهاتەی کورد عەرەب تورکمان هەیە و ناسنامەی کەرکوک کوردی و کوردستانیە.
دەست وەردانی تورکیا ڕەتدەکەینەوە دەبێ نەتەوە یەکگرتوەکان و حکومەتی عێراقی هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر تورکیاو هێزەکانیان لەهەرێمی کوردستان دەربکرێ و ڕێگری لەهێرشەکانی فڕۆکەی شەڕکەرو دڕۆنە کانیان بگیرێ و دەستی میتی تورک لەکوردستان ببڕدرێ ئەگەرنا کێشەکان قوڵتر دەبن و هەرێمی کوردستان ئارام نابێت.
هـ . ب