ئەڤین گۆیی لە تێکۆشانی ئازادی خۆماندا دەژێنین

هەڤال ئەڤین خاوەن کارەکتەرێکی ئارام و واتایی بوو. هەڤالمان هەمیشە بە جۆش و خرۆش بوو، پێکەنینەکەی لە لایەن هەموو هەڤالانەوە دەناسرا. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی هەڤالێکی خوێن گەرم و ڕەنجدەربوو.

هەڤال ئەڤین لە تەمەنێکی بچوکدا بەشداری ناو ڕێکخستن بوو. وەک زۆرێک لە هەڤاڵانی بۆتان لە عەشیرەتی گۆیی خەڵکی گوندی حیلالە. لە ساڵانی سەرەتادا کە پەکەکە چوو بۆ ئەو ناوچانە و پڕوپاگەندەی چەکداری دەکرا، پەکەکەی ناسی. لەو ساڵانەدا پەکەکە ناسین واتا یکێکیت لە پارتیزانە ڕاستەقینە یەکەمە پێشەنگەکان، یان دەتوانین بلێین ئەوانەن کە بە تەواوەتی لە هێلی ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتوون و بەتەواوەتی تەمسیلی ئەو فکر و فەڵسەفەیە دەکەن. ئەم ناسینە و ئەم تێگەیشتنە و ئەم پەیوەست بوونە لەگەڵ تێپەر بوونی کات قووڵتر دەبێتەوە و لە کەسایەتیشدا دەبێت بە پێوەر و هێزێکی گەورەی گۆڕانکاری. هەڤاڵ ئەڤینیش لەو ساڵانەدا پەکەکەی ناسی و لە تەمەنێکی بچوکدا بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. تەنانەت لەو تەمەنە بچوکەدا بەشداری ناو شەڕ دەبێت و  ئەزموون پەیدا دەکات و لە شەڕدا  دەبێت بە کەسێکی پرۆفیشنال. بە شێوەیەکی پراکتیکی بە جۆش و خرۆش و مۆڕاڵێکی گەورە لە زۆر ناچەدا گەریلایەتی کردووە و لە زۆربەی شاخەکانی کوردستان هەناسەی داوە. لە هەر گوڵێک بۆن و هەناسەی هەڵمژی. لە زۆربەی کانییەکان ئاوی خواردەوە، لەناو سروشت دا گۆرانی وت، دیالۆگی کرد، لەگەل سروشت دا ئەوینی دڵی خۆی باس دەکرد. ئەو ئەو پێکەنین و ژیانەی کە لەپێناویدا هەمیشە شەڕی دەکرد لە هەموو بوارێکدا بەهێزی کرد بوو. لە چاوەکانی هەڤال ئەڤیندا هەمیشە هیوا دەگەشایەوە. بەم شێوەیە هەڤال ئەڤین بە جۆش و موراڵی خۆی هیوای ژیانی لەناو دڵی هەڤالانیدا دەگەشاندەوە.

لە ساڵی ١٩٩٦ هەڤال ئەڤین فەرماندەی ناوچەی گابار بوو. تەمەنی لە شەرڤانەکانی بچوکتر بوو، هەڤاڵ ئەڤین لە بۆتان، زاگرۆس و لە ناوچەکانی پاراستنی میدیادا ئەرکی سەربازی گرتە ئەستۆ. دوای کشانەوەی باکور یان دوای ساڵانی ٢٠٠٠ هەڤال ئەڤین بەشداری ناو خەباتی گۆنگرەی گەل بوو. پێش ئەوە لە زۆرێک لە کارەکاندا و نزیکەی لە هەموو بوارەکاندا کاری کردووە و تێکۆشاوە. لە کۆبوونەوەی گشتی کۆنگرەی گەلدا ساڵی ٢٠١٣ وەک ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەرایەتی کەجەکە هەڵبژێردرا. تا ئەو کاتەی هەڤال ئەڤین شەهید بوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری بوو.

هەڤاڵێکی، هێمن، ئارام، جددی، ڕەنجدەر، خوێن گەرم و واتایی بوو، ئەو خاڵەی کە کاریگەری لەسەر هەڤاڵمان دروست کرد کە لە ساڵی ١٩٩٧دا بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری ناو تێکۆشان ببێت، بینینی ڕێبەرایەتی و پەروەردەبینینی بوو لە لایەن ڕێبەرمانەوە. هەڤاڵ ئەڤین کەسایەتێکی ئارام، هێمن و جددی هەبوو. ناخی هەڤاڵمان زۆر جیاواز بوو. هەڤاڵمان هەمیشە بەجۆش و خرۆش بوو، پێکەنینەکەی لەلایەن هەموو هەڤالانەوە دەناسرا. لە هاوڕێیەتیدا زۆر قوڵ بوو، گرینگییەکی زۆری بە هاوڕێیەتی دەدا و بۆ ئەوەش زۆر رەنجی دەدا. کەسێکی ئازا و شەڕکەر بوو. لە هەموو بوارەکانی ژیاندا هەڤال ئەڤین بە تایبەتمەندییەکانی جێگای خۆی دەکردەوە و کەسایەتییەکی دیاری هەبوو. لە لایەنی شەڕ و ئەرک دا هەمیشە لە مەیدان بوو. بە فیداکارییەکی گەورە بەشداری شەڕ و ژیان دەبوو. هەڤاڵێکی دڵ نزم بوو، خۆی لە ژیانی ماددی و پەیوەندی ماددی بە دوور دەگرت، بە پێچەوانەی ئەمە معنەویاتێکی زۆر بەهێزی هەبوو. بە گرنگی نزیکی ئەو نرخانە دەبوو کە پەکەکە دایمەزراندووە. نرخی دەدا بەو هەڤالانەی کە هەریەکەیان لە پارچەیەک و کەڵتوورێکی جیاواز بەشداری ناو ڕێکخستن بوو بوون و هەمیشە هەوڵی دەدا ئەو کەسانە بکات بە هی ڕێکخستن. بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٩٦ هەڤال پەڵدا ئەڵمان هاتە گابار، لە گروپی هەڤال ئەڤیندا بوو. بەهۆی ڕەفتارە ئەڕێنی و واتاییەکانی هەڤال ئەڤین هەڤال پەڵدا سەرسام بوو بە هەڤال ئەڤین. هەموو ڕۆژنوسەکانی لەسەر هەڤال ئەڤین دەنوسی. هەڤاڵ ئەڤین بەهای دەدا بە هاوڕێیەتی، جیاوازییەکانی ناو پەکەکە و خۆشەویستییەکی گەورەی بۆ هاوڕێیەتی هەبوو. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هەڤال ئەڤین لەو بوارەی کە تێیدا تێکۆشانی دەکرد هۆکاری جۆش و خرۆش بوو. هەڤاڵمان چەند جارێک لە شەردا بریندار بوو بوو. دوایین جار لە گۆرەپانی مەم بریندار بوو بوو. هەرچەندە چەند جارێک بریندار بوو بوو، بەلام هیچ کات لە تێکۆشانی خۆی نەوەستا. لە بەرامبەر کێشە و ئازارەکان ئیرادەیەکی یکجار بەهێزی هەبوو.

ئێمەش وەک تەڤگەری ئازادیی کوردستان و تەڤگەری ئازادیی ژنان، لە ژیان و تێکۆشاندا هەڤالمان ئەڤین دەکەین بە بنەما و بەردەوام دەبین لە تێكۆشان. تا ئەو کاتەی ژیانێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی سیاسی و ئەخلاقی بنیات دەنێین، لە هەموو ساتێک و لە هەموو هەناسەیەکدا تۆڵە لە سیستەمی دەسەڵاتداری پیاوساڵاری دەکەینەوە. تۆڵەی هەرە گەورە لە بەرامبەر سیستەمی پیاو-دەوڵەت ئەوەیە کە تێکۆشانی ژنان بگەیەنین بە ئاستێکی جیهانی و بە تێکۆشانی هاوبەش ژنان لە هەموو بەشەکانی جیهاندا بەرێکخستن بکەین و ڕزگاری دیمۆکراتیک بەدەست بهێنین. ئەمەش بە جێبەجێکردنی سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە پشت بە رەگەزەکانی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان ئەنجام دەگرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەبێت پشتیوانی لە هەنگاوی بناغەیی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی کورد" بکەین. ئەمەش بەڵێنی ئێمەیە بۆ هەڤال ئەڤین و تەواوی شەهیدانی کوردستان.

* ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری پەکەکە خالیدە ئەنگیزەک