گوڵچین گەڤەر یەکێک لە نوێنەرانی ١٢هەمین کۆنگرەی نائاسایی پەکەکە سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە کار و چالاکییەکانی بە ناوی پەکەکەوە ئەم هەڵسەنگاندنانەی کرد:
"١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکە لە هەلومەرجێکی نائاساییدا بەڕێوەچوو. هەروەک چۆن کۆنگرەی یەکەم بۆ گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگییەکی گەورەی لێکەوتەوە، بەهەمان جۆش و هیواوە ئەمڕۆش کۆنگرەی ١٢هەمی پەکەکە بەهەمان هەستەوە بەڕێوەچوو. لە کۆنگرەی ١٢هەمی پەکەکەدا ئەم هیوایە لە راستی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا زۆر بەهێزتر دەرکەوت، لەم ٥٢ساڵەی کار و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و هەزاران هەڤاڵمان کە بێ دوودڵی بۆ ئازادی کۆمەڵگای کورد و ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشانیان کرد، ئەمڕۆ بە کۆتاییهاتنی پەکەکە ئەم هەوڵدان، پارادایم و بیرۆکەیە نەتەنیا لە چوارچێوەی کوردستاندا بەڵکوو بۆتە گەردوونی و ئەم جۆش و خرۆشە هیوایەکی گەورەیە بۆ هەموو کادرانی پەکەکە و هیوایەکی مەزنە بۆ گەلەکەمان. پەکەکە بەناو و شوناسی کوردانەوە و بۆ ئازادی گەلی کورد و ئازادی ژنانی کورد هاتە مەیدان، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ڕێبەر ئاپۆ لە بواری پارادایم، زانست، فەلسەفە و مێژوودا گۆڕانکاری تێدا کرد و بوو بە بزووتنەوەیەکی جیهانیی. ئێستا بە کۆتاییهاتنی پەکەکە هەموومان بۆمان دەرکەوت کە سەردەمێکی نوێ بۆ پەکەکە دەستپێدەکات، سەرەڕای ئەوەش بە پێشەنگایەتی ژنان بۆ سەرجەم ژنانی کورد و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنانی سەرانسەری جیهان سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات. بەگۆڕینی ناوی پەکەکە قۆناغێکی نوێ بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەستیپێکرد.
نوێ بوونەوەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەنێو گەلدا جۆشێکی مەزن دەخوڵقێنێت
ئێمە وەک کادرانی پەکەکە ئەم پرۆسەیەی کە دەستیپێکردووە بۆ ئێمەش بابەتی ڕەخنەدانە، دەبوو کە ماوەیەکی زووتردا ئەم قۆناغەمان تێپەڕاندبایە بەڵام زۆر هەلومەرج و راستی دوژمن، ڕێگر بوون لە چوونە ناو قۆناغێکی وەها لە کاتی خۆیدا. وەک دەبینرێت لە بەرزترین ئاستدا هەموو ئەو کادرانەی بەشداری کۆنگرەکە بوون بە جۆشەوە پێشوازییان لەم پرۆسەیە کرد. هەروەها بۆ ئەوەی ئێمە لە چوارچێوەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا، کۆمەڵگای دیموکراتیک، ئازاد و یەکسان بنیات بنین، هەر هەڤاڵێک خاوەن هیوا و موراڵێکی بەرزە، ئامانجەکانی پەکەکە لەمەودوا بەگوێرەی ماناکانیان دەکەوێتە ئەستۆی گەلان و ژنان. چونکە ئێمە لە سەردەمی خۆماندا لە ڕێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ تێنەگەیشتین و لەو ئاستەدا پێشەنگایەتیمان نەکرد، بێگومان ئەمە جێگەی ڕەخنەدانە. نوێ بوونەوەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەنێو گەلدا جۆشێکی مەزن دروست دەکات، ئێمە بە دڵنیاییەوە دەڵین کە لە قۆناغی داهاتوودا ئەرکەکانمان بۆ کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی، یەکسان و دێموکراتیک لە بەرزترین ئاستدا جێبەجێ دەکەین. بەراستی ئەم پرۆسەیە ئەوەندە ئاسان نەبوو. زیاتر لە ٤٥ هەزار بەدیلماندا هەتا گەیشتن بە ڕۆژێکی وەها گرنگ. کۆنگرەکە له چوارچێوەی یادی شەهیداندا بەرێوە چوو بەبۆنەوە لە کەسایەتی هەڤاڵ فوئاد و هەڤاڵ ڕەزا دا یادی هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادی گەلەکەمان بەرز ڕادەگرم وبەژنی خۆم لەبەردەمیاندا دادەنوێنم.
هەروەها وەک ژنان، ئێمە پێش هەموو شتێک قەرزداری ڕێبەر ئاپۆین. بەدڵ و گیان سەرەتا ئەم ڕۆژە لە رێبەرتی، هەموو گەلەکەمان و هەڤاڵانمان پیرۆز دەکەم. هیوادارم کۆتایی هێنان بە ناوی پەکەکە ببێتە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان لە بەرزترین ئاستدا و تێکۆشان لە پێناو ئازادی کۆمەڵگادا. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر ئەم کۆنگرەیە لە سەرجەم هەڤاڵان، گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم.