ئیمراڵی؛ چاڵی ڕەشی یاسایی

سیستەمی ئیمراڵی کە بە سیاسەتی میللی بەڕێوەدەبردرێت، لە دەرەوەی هەموو بابەتە یاساییە نێونەتەوەیی و نەتەوەییەکانەوە، لە ئێستادا گۆڕدراوە بۆ چاڵێکی ڕەشی یاسایی کە بنەماڵە و پارێزەرانیش ناتوانن پێیبگەن.

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان، رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، لە ٢٤ی ئەیلولدا جارێکی دیکە داواکارییان پێشەکەشکرد. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری F لە ئیمراڵیدا گۆشەگیرکراوە و دواکاری پارێزەران بۆ داواکاری بە بێ وەڵام دەهێڵرێتەوە.

هەروەها لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە فەرەنسا تا بەلجیکا، لە ئیتالیا تا ئسپانیا، لە ئەڵمانیا تا بگات بە ئینگلتەرا و ... لە زۆربەری وڵاتانی جیهان، لە ٧٤ ناوەندی جیاوازی جیهان کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا و بە داخوازی کۆتایهێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەستپێکردنی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' راگەیەندرا.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە لە گرتووخانەی ئیمراڵیدا زیندانیکراوە. قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەدوای ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦دا لە کاتی ڕاگەیاندنی 'دۆخی نائاسایی لە تورکیا'دا تا شوباتی ٢٠١٨ بەردەوام بوو. دواکاری پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەو کاتەوە تا بە ئێستاش بە پاساوی 'سزای دیسپلین'ی ٦ مانگە ڕەتدەکرێتەوە. کۆتا بڕیاری قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لە نێوان ریبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزەرەکانی بە 'سزای دیسلپین' لە ٣ی گوڵانی ٢٠٢٤دا لە لایەن دادگای بورساوە بۆ ٦ مانگی دیکە راگەیەندرا. بەم کۆتا بریارەی قەدەغەکردنی دیدارە، لە نێو ٨ ساڵدا بەلایەنی کەمەوە ١٣ جار بۆ ماوەی ٦ مانگ بڕیاری قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ پاریزەرانیدا دراوە.

کۆتا پەیوەندی تەلەفونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١دا بووە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا، هەرچەندە ئەویش لە نیوەی قسەکردندا پچرا. لەدوای ئەو پەیوەندییەوە ماوەی ٤٣ مانگە هیچ زانیاری و ئاگادارییەک لەسەر دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرنەگیراوە. هەفتانە داواکاری پاریزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە و بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پاساوی 'سزای دیسپلین' ڕەتدەکرێتەوە و بێ وەڵام دەهێڵرێتەوە. ئەم دۆخە سەختەی ئیمراڵی وەک پچڕاندنی تەواوتی پەیوەندییەکان' پێناسە دەکرێت. ئەمەش لە لایەن ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەییە بەم شێوەیە پێناسەکراوە؛ 'بەبێ ئەوەی بتوانێ پارێزەر و بنەماڵەکەی ببینێت دەخرێیتە ژێر چاودێرییەوە' لەم دۆخەدا ئەو بەڵگانەی بۆ چاودێریکردنی ڕەوا بوونی هەیە، لە بنەماڵە و پارێزەران دەشاردرێتەوە. ئەمەش بەمانای ئەوە دێت چەندان کەس دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت، کە بە چی پاساوێک ئەوە کراوە، بە پێشێلکردنی  یاسا نێونەتەوەیی و نەتەوەییەکان بنەماڵەکان بە بێ ئەوەی بتوانن لەبەرامبەر پاساوی چاودێریکردنەکە بوەستنەوە بە چەندین مانگ کەسی زیندانیکراو لە ژێر چاودێری رەهادایە. (١)

کەتی لارۆک یاریدەدەری هاوبەشی پاراستن و سیاسەتی  فریدۆم هاوس کە لێکۆڵینەوە لە دۆخی پچڕاندنی ڕەهای پەیوەندی (incommunicado) لێکۆڵینەوەی کردووە، ئەم دۆخەی راگرتنی زیندانیان بریتییە لەو تاکتیکەی ئامانجیەتی باوەڕ بە سزادراوان بهێنێت کە جیهانی دەرەوە ئەوییان لە بیرکردووە، لە دۆخەدا چاوپێکەوتنی سزادراو لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەیدا بە هەموو جۆرێک ئاستەنگ دەکرێت. ئەم گۆشەگیرییە بە مەبەست و ئەنقەست بۆ زیاترکردنی گوشاری دەرونی و جەستەییە لەسەر کەسی زیندانیکراو، لە هەمان کاتیشدا بۆ کاریگەری دانانە لەسەر بنەماڵەکەی. هاوکات دەرفەتیشە بۆ کارمەندانی گرتووخانەکە هەموو کارە نامۆ و خراپەکارییانەی لەسەر کەسی زیندانیکراو ئەنجامدراوە بە هەموو شێوەیەک بشارنەوە. ئەمەش بە مانای ئەو ڕاستییە تاڵ و مەترسیدارە دێت کە مرۆڤەکانی دەرەوە نازانن دۆخی کەسەکەیان لە زیندانە چیە و چۆنە.

نمونەیەکی دۆخی پچڕاندنی تەواوەتی پەیوەندی ئیسرائیلە پشتئەستور بە 'یاسای شەڕڤانانی دەرەوەی یاسا'. لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمەوە ئیسرائیل لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە یاساکەدا هەندێک گۆڕانکاری کاتی ئەنجامدا. بڕیاری دەستگیرکردنی بێ مۆڵەت لە لایەن سوپاوە، کە پێشتر راگرتنی فەلەستینییەکان بەو شێوەیە بۆ ٩٦ کاتژمێربوو، بۆ ٤٥ رۆژ درێژکرایەوە. هەروەها ماوەی هێشتەنەوەی پێش گەیشتن بە دادوەر لە ١٤ ڕۆژەوە کرد بە ٧٥ ڕۆژ. کاتی چاوپێکەوتن نەکردن لەگەڵ پارێزەرانی لە ٢١ ڕۆژەوە بۆ ٦مانگ درێژکردەوە. دواتر گۆردرا بۆ ٣ مانگ. ئەم گۆڕانکارییانە لە نیسانی ٢٠٢٤دا سەرلەنوێ هەموارکرانەوە.

کاتێک مرۆڤ لە نمونەکان دەڕوانن ناتوانین بڵێین ئەوەی لەسەر ٤٣ مانگە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەسەپێنرێت پچڕاندنی تەواوەتی پەیوەندییەکانە، چونکە هۆکاری ڕاگرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هیچ روون نیە لە دۆخی ڕاگرتندا، تەنها ئەوە ڕوونە دەوڵەتی تورک بۆیە ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبات، چونکە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پارادایمەکانی کاریگەری لەسەر ملیۆنان مرۆڤ دروستکردووە.

سیاسەتی میللی ئیمراڵی

پێناسەیەکی دیکە دەربارەی پچڕاندنی تەواوەتی پەیوەندییەکان (incommunicado) لەبەرانبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان 'سیاسەتی میللی ئیمراڵییە' کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە فۆرمەلەکراوە. ڕێبەری گەلی کورد سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت، "نیازی تێکشکاندنی من بە تەواوەتی لە تورکیادا هەبوو، بڵاوە بە پەکەکە بکرێت و کوردیش بێ-هیوا بهێڵدرێتەوە. هەروەها سیاسەتی ئیمراڵی بوونی هەیە کە تورکیا بە تەنها پێکیدەهێنێت. مرۆڤ دەتوانێت بەمە بڵێت سیاسەتی میللیی ئیمراڵی. تورکیا هێنانی منی بۆ تورکیا وەک سەرکەوتنی ساکاریای دووەمین بینیبوو. بەتایبەت پیلانگێڕ و کودەتاچیەکان لەناوبردنی من و پەکەکەیان وەک 'شەڕی دووەمینی یونان لە ڕۆژهەڵات' پێناسە کردبوو."

ئەم سیاسەتانەی بە خستنە زیندانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان پێکرد، دواتر بە گۆرینی پێگەی زیندانی  نیمچە-کراوەی ئیمراڵی بەسترایەوە بە ناوەندنی کۆردیناسیۆنی قەیرانی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتە و سکرتارێتی گشتی دەستەی ئاسایشی میللی.

چاڵەڕەشی یاسایی

"چاڵەڕەشی یاسایی" بە زمانی ئینگلیزی "the legal black hole" لەو جێگانەدا بەکاردەهێنرێت کە دادبڕدێرێن لە یاساکان و تێیدا مرۆڤەکان دوچاری ناحەقی-لێکردن دەکرێتەوە. چاڵی ڕەشی یاسایی بۆ یەکەمجار لە زیندانی گوانتانامۆی ئەمریکا بەکارهێنرا. بەڵام لەئێستادا بە هەندێک وردەجیاوازییەوە بۆ کۆچبەران بەکاردەهێنرێت.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی کە ڕەخنە لە پراکتیکی ئەمریکا دەگرێت، دەڵێت "یەکێک لە ستانداردە بنەڕەتییەکانی یاسای نێونەتەوەیی ئەوەیە کە هەموو دەستبەسەرکراوەکان مافی خۆیانە بەپێی یاسای دەستبەسەرکردن لە دادگا پشکنینیان بۆ بکرێت. بەڕێوەبەری ئەمریکا پشتیوانی جیهانێک دەکات کە ئەم زیندانیانە بخاتە ناو چاڵێکی ڕەشەوە و بە لێپرسینەوە بە شێوەیەکی خۆویستیانە دەخرێنەژێر چاودێرییەوە. بەپێی ئاماری ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، زیاتر لە ٦٠٠ زیندانی لە ٤٠ نەتەوەی جیاواز لە بنکەی دەریایی ئەمریکا لە گوانتانامۆ بەبێ تۆمەت و دادگاییکردن ڕاگیراون. هەندێکیان زیاتر لە ساڵێک نەیانتوانی پارێزەر و کەسوکاری خۆیان ببینن و نەیانتوانی لە دادگا ئامادەبن. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئەم دۆخەی دەستبەسەرکردنی درێژخایەنی بە دڕندەیی بەرامبەر بە زیندانییەکان و بنەماڵەکانیان پێناسە کردووە.

ناوەندی دەستبەسەرکردن لە بنکەی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوی گوانتانامۆ، لە خستە زیندانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئیمراڵی دامەزرێنرا. دەکرێ بڵێین ئەو پراکتیزەی هاوشێوەی پراکتیکی یاسایی لەوێ لە ئێستادا لە ئیمرالیە ئەنجام دەدرێت. بۆیە دۆخی پچڕاندنی ڕەها کە دەوڵەتی تورک لە ئیمراڵی دژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەی دەبات ئیمراڵی دەکاتە چاڵەڕەشی یاسایی.