ئیزدخان؛ ئەو خاکەی کە بە خوێنی گەش سەر لەنوێ ژیان تێیدا شین بووەوە

ژنانی ئەم کۆمەڵگا دێرینەیە بە بنیاتنانەوەی هێزی خۆیان بە ناوی یەژەشە وەک ژن مێژوو، کولتوور و باوەڕی خۆیان پاراست و لە کەسایەتی خۆیاندا وەک هێزی پاراستن لە هەموو هەرێمەکانی شەنگاڵ هێزی خۆیان پەرە پێدەدەن.

لەو خاکەی کە بە داستانی عەگیدەکان ناسراوە، دەیانویست بە ڕێگەی هێزێکەوە کە هیچ بۆنێکی لە مرۆڤ بوونەوە نەکردبوو کۆمەڵگایەکی کۆن لە لاپەڕەکانی مێژوو بسڕنەوە و لەناوی ببەن. دەیانویست لە جیاتی ژیان لەسەر خاکی شەنگال مەرگ و ترس بخوڵقێنن. بەڵام ڕۆڵەکانی ئاگر و خۆر، شەڕڤانانی مرۆڤی ئازاد، ڕێبەر ئاپۆ، بەهانایانەوە هاتن و ڕێگەیان نەدا لەو خاکەدا ژیان بە مەرگ بکوژن، شەڕڤانانی ئازادیی بە خوێنی خۆیان ژیانێکی ئازادیان بنیاتنا، داری ئازادییان ئاو دا و ژیان و هیوایان بە ئازادی شەنگال بەرز کردەوە. شەنگال لە ١٣ی تشرینی دووەمی٢٠١٥ بە بەرخۆدانێکی مەزن و  بەقوربانیدانی زۆر لە دەستی تاریک پەرەستان ڕزگاری بوو.

ڕۆڵەکانی ئاگر و خۆر بە خوێنی گەشیان هەر بستێکی شەنگالیان سەر لەنوێ ژیاندەوە. ئەمڕۆ منداڵانی شەنگال به سایەی ئەو شەهیدانەوە له سەر خاکی ئازادی خۆیان سەردەمی منداڵییان بەسەر دەبەن، تەنانەت ئەمڕۆ گەل له چاوی ئەو منداڵانەدا ڕووخساری ئەو شەڕڤانانە دەبینین، هیوا و خەونی شەهیدان لە ڕوخساری ئەواندا شاراوەتەوە.

ئەوان دەیانویست خەندەی سەر روخساری منداڵان و گەلی شەنگال کە بە عەشقی ژیانی ئازاد ڕازاوەتەوە، لەناو ببەن. هەموو شتێکیان بۆ ئەو مەبەستە دەکرد، بۆیە ئەم هێرشەی کە سێ ڕۆژ پێش ئەوەی خاکی پیرۆز لە دەستی تاریک پەرەستان ڕزگاری بێت، لە شەنگاڵ ڕوویدا، ئەوان دەیانویست ئەو گەلەی بەسایەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان بەرەنگاری هەموو هێرشەکان بوونەتەوە لەناو ببەن. بەڵام ئەم کۆمەڵگایە زیاتر و زیاتر تێکۆشانی خۆی بەرفراوان دەکات و لە مردن ناترسێت، بۆ ژیانی ئازاد بەسەر مەرگدا تێدەپەڕێت، بە سایەی ئەو مرۆڤانەی کە لە هیچدا هیوا و هەناسەی ژیانی ئازادیان خوڵقاند، دەتوانن هەموو شتێکیان بۆ بکەن. بەبێ ترس دەتوانن قوربانییەکی گەورە ببەخشن. بە بۆنەی ئەو گەلەوە کە پێشتر لە جیهاندا نەدەناسرا، ئەمڕۆ بە سایەی فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ فێری ژیان و تێکۆشان بوون.

کۆمەڵگایەک کە ژن تێیدا تێکۆشەر بێت قەد شکست ناهێنێت، چونکە وەک سەرۆک ئاپۆ دەڵێت: "ژن بناغەی کۆمەڵگایە، ئەگەر ژن ئازاد بێت کۆمەڵگاش ئازاد دەبێت". لە شەنگال، ئەو ژنەی کە گەورەترین دڕندەیی لەو فەرمانەدا ئەزموون کرد، ئەمڕۆ خاوەن ڕێکخستنێکی ژنانە بە فەلسەفەی ژن-ژیان- ئازادی، لە هەموو بوارێکدا خۆی بەڕێکخستن دەکات و هێزی پاراستنی خۆی بنیات ناوە. ئەمڕۆ کچانی شەنگال خۆیان بەڕێکخستن کردووە و بە هێزی یەژەشە کۆمەڵگاکەیان دەپارێزن و تۆڵەی بەهەزاران ژن کە بەدەستی چەتەکانی داعش بوونە قوربانی دەکەنەوە و لە کەسایەتی خۆیاندا مێژوو، بیر وباوەڕی خۆیان و گەلەکەیان دەپارێزن و لە هەر شوێنێکی شەنگال هێزی خۆیان پەرە بە پێدەدەن.

کۆمەڵگەی شەنگاڵ: بە پێشەنگایەتی ژنانی شەنگاڵ، هەموو ئەو هێزانەی کە بەهیوای لەناوبردنی ئەوانن تێکدەشکێنن و هەموو ڕۆژێکیان دەکەنە ١٣ی تشرینی دووەم.