ژن ژیان ئازادی وەک دروشمێکی هەترەش بەر
قسە لەسەر ئەوەنیە ئەم دروشمە سەرچاوەکەی کێیەو کوێیەو کێ خاوەنێتی قسە لەسەر ئەو هەترەش چونەیە لەدروشمەکە کەزۆرێک بەجۆرێک زەندەقیان لێچوە
قسە لەسەر ئەوەنیە ئەم دروشمە سەرچاوەکەی کێیەو کوێیەو کێ خاوەنێتی قسە لەسەر ئەو هەترەش چونەیە لەدروشمەکە کەزۆرێک بەجۆرێک زەندەقیان لێچوە
قسە لەسەر ئەوەنیە ئەم دروشمە سەرچاوەکەی کێیەو کوێیەو کێ خاوەنێتی قسە لەسەر ئەو هەترەش چونەیە لەدروشمەکە کەزۆرێک بەجۆرێک زەندەقیان لێچوە ، دەیانەوێ بەهەزار گرێ و گۆڵ و کێشەو ئاڕیشەوەی گرێبدەن، لەکاتێکا دروشمەکە دروشمێکی ڕون و ڕەوان و سادەیەو ژنی بەستوە بەژیان و ئازادیەوە، ئەگەر دروشمەکە هی دوای چرکە ساتی تیرۆری ژینایە، بەڵام دەبێ ئەو ڕاستیە بگوترێ بە پراکتیک ئەم دروشمە لە خەباتی ژنان و کیژانی کۆبانیەوە سەری هەڵدا، ئەوکاتەی خاتونی کورد پەرجویان ئەفراند.
دیرۆکی ژنی کورد دیرۆکی بەشداری و بونیادنانە لەمێژودا ئەم دیرۆکە هیچ تەوژمێکی دەرەکی نەیتوانی لەبنەوەڕا ڕیشەی بکێشێت، لەشەڕەکانی کۆبانی و ڕۆژئاوای کوردستاندا جارێکی تر تۆزو تەمی سەر ئەو دیرۆکە لاچون، لێ نەیارەکانی ئەم دروشمی ژن ژیان ئازادیە ترسی ئەوەیان لێنیشت کەئەم هاوارە جێ بە ئاوەزی پیاوسالاری لەق بکات بۆیە کەوتنە بەربەرەکانی ، بەڵام لەڕێگەی ترەوە،کۆمەڵی کوردەواری لە گیانا کۆمەڵێکی لێبوردەو جیاوازی پەسەندە، ڕاستە لێرەو لەوێ گیرو گرفت و برین هەن ، بەڵام مێژوو ڕاستیەکی تر دەڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا ناشێ بەهەمان چاویلکەی ڕوانینە ڕۆژئاوای دنیا سەیری ڕۆژهەڵات و پەیوەندیەکان بکەین چونکە چۆن دیموکراسی ڕۆژئاوایی جیاوازە لەدیموکراسی ڕۆژهەڵاتی ئاوا چەمکی فیمینزم بەهەمو جۆرەکانیەوە لیبراڵ، ڕادیکاڵ، سۆسیالیستانە و هتد جیاوازن لێرەو لەوێ هەندێک چەمکی ڕۆژهەڵاتی و نەریتی بەڕۆژئاوا ناخۆن و بە پێچەوانەشەوە.
ژن ژیان ئازادی گرێدراوی شۆڕش و بەشداری ڕەگەزە گرنگەکەیە کە بێئەو سەرکەوتن دەستە بەر نابێت، بۆ ئەمە لەبری سەنگەر گری و پەرت بوون پێویستە کۆکاری و پێکەوەیی پەرە پێبدەین،، لەتبوونی کۆمەڵگە لەساتی ژانی لەدایکبوونێکی تازەدا جگەلەوەی خیانەتێکی مەترسیدارە، هەوڵێکی بێوچانی نەیارانیشە لەڕابوون، تێنەگەیشتن لەم ڕاستیە، مانەوەیە لەهەمان دوێنێی نەویستراوا، کوردستان لە هەرکات زیاتر پێویستی بەلێبوردەیی و پێکەوە هەڵکردن و پێکەوە ژیان و تەناهیە، دەستبردن بۆهەر کارێک کە شێواوی دروستبکات، بەدیهێنانی ئامانجی ئەوانیە کە سەدان ساڵ لەچەوسانەوەو سوکایەتی بەکورد تێر نەبوون و کاتی زیاتریان دەوێ.
ژن ژیان ئازادی هەر نەیارانی دەرەکی نەتۆقاندوە، هەترەشی ئەوانەشی بردوە کەلەناوخۆدا نایانەوێ شەمەنەفەرەکە بکەوێتە ڕێ، لەوبارەیەوە پێویستمان بەقسەو باسی زیاتردەبێت.
ژ.ت