ژنێکی تیا نییە!!
غیابی ژیان لەکایەی سیاسی گۆڕەپانی سیاسی باشووری کوردستاندا ساڵانێکی زۆرە جێگەی ئەسەف و خەفەتە، هەر بەهۆی غیابی ڕۆڵی ژنیشە بارودۆخی سیاسی و ئابوری و جڤاکی باشوور لەدۆخێکی ئاڵۆزی نادیاردایە.
غیابی ژیان لەکایەی سیاسی گۆڕەپانی سیاسی باشووری کوردستاندا ساڵانێکی زۆرە جێگەی ئەسەف و خەفەتە، هەر بەهۆی غیابی ڕۆڵی ژنیشە بارودۆخی سیاسی و ئابوری و جڤاکی باشوور لەدۆخێکی ئاڵۆزی نادیاردایە.
لەم ڕۆژانەدا لە ڕێوڕەسمێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بەو کاندید و قەوارەو لیست و پارتە سیاسیەکان ئەنجامدرا کەبڕیاروایه له10ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەشداری لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن، ئەوەی جێگەی تێڕامانێکی قووڵە تا ئێستا ئەوەی ئاشکراو ڕوونەو بەپێی زانیاریە میدیاییەکان هیچ سەرۆک لیست و قەوارەیەک سەرۆکەکەی ژن نییە یان ڕوونتر بڵێم ژن ڕابەرایەتی ناکات، لەبارەی کاندیدە سەربەخۆکانیش ئەگەرچی سەدان پیاو بەکاندیدی تاکەکەسی خۆیان بەربژێرکردووە، بەڵام دیسان لەبەربژێرە کەسی و سەربەخۆکانیش ژنی تیانییەو ژن غیابە، بەڕاستی جێگەی سەرسوڕمانە لەنێوئەم هەموو پارت و قەوارەو لیستەدا ژنێک نابینرێت سەرۆکایەتی یان ڕابەایەتی بکات، کاتێک ئەم لیست و قەوارەدەبینیت باش تێدەگەین، کەهێشتا لەباشوور ئەقڵیەتی پیاوسالاری چەندە ساڵە دوای سی و ساڵ لەسەربەخۆی هێشتا لەقۆناغی خێڵ و پیاو زاڵی و پیاو سالاریدان، من گلەیی لەحزبە ئیسلامیەکان ناکەم کەلەدۆخێکی دۆگمای سیاسی و ئاینی و کلتوریدا دەژین، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە لەنێو حزب و لیستە عەلمانی و چەپەکانیش ئەمە نابینم کەسەرۆک لیستێک ژن بێت.
غیابی ژیان لەکایەی سیاسی گۆڕەپانی سیاسی باشووری کوردستاندا ساڵانێکی زۆرە جێگەی ئەسەف و خەفەتە، هەر بەهۆی غیابی ڕۆڵی ژنیشە بارودۆخی سیاسی و ئابوری و جڤاکی باشوور لەدۆخێکی ئاڵۆزی نادیاردایەو بەوتەی سەرانی باشوور لەلێواری مەرگ و هەرەسدایە، بەڕاستی جێگەی شەرم و تێڕامانە لەکاتێکدا سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە ، لەکاتێکدا لەڕۆژهەڵاتی نیشتیمان ماوەی دووساڵە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی سەری هەڵداوەو بەردەوامە لەبەرخودان و تەواوی دونیا شانازی بەم شۆڕشەوە دەکات، بەڵام باشوور ڕاناچڵەکێنێ و هێشتا پیاوانی سیاسی باشوور دۆخی خێڵیان تێنەپەڕاندووەو بەئەقڵیان دانایە کەژنانیش دەتوانن ڕێبەربن و پێشەنگ بن و سەرکردەبن، ژنانیش هێشتا دوور لەیەکتری و چاوەڕێی ڕەحمی پیاون کەلەسیستەمی کۆتا پشکی خێرەکەیان بەڕکەوێت، ژنان بێ ئاگان لەوەی کەسەدەی ئەمانەو شۆڕشی ئەمانەو دەبێت هاواربکەن با سەرۆک لیستەکان ئێمەبین ، چونکە ئێمە دەستەخوشکی لەیلای قاسمین ئەو ژنەی چۆکی بەبەعس داداو دەستە خوشکی گوڵستانیین ئەو گوڵستانەی کەتەمەنی تەنیا 31 بەهارە بەڵام چۆکی بەئەردۆغانی ئاکەپەو هوداپاڕی هاوپەیمانی داداو توانی سەرۆکی شارەوانی باتمان بباتەوە.
هـ .ب