ڕۆژئاوا: قۆناغێکی نوێی بەرەنگاری

ئەو بەرخۆدانانەیی لە بەندوای تشرین، پردی قەرەقۆزاق و منبج دەرکەوتووە بە تەنها بەرگرییەکی سەربازی ڕووت نییە، بەڵکو هاوکات دەرخەری ئیرادەی شۆڕشگێڕی گەلی کورددە.

بەرخۆدانی ڕۆژئاوا

دەوڵەتی تورک کۆنسێپتێکی سیستەماتیکی بۆ سەرکوتکردن و لەباربردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەڕێوەدەبات. بە تایبەت لەم قۆناغەی کۆتاییدا زیادبوونی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەرخەری ئەوەیە پلانڕێژییە داگیرکارییەکان زیاتر بوونە. ئەم هێرشانە ڕاستوخۆ لە لایەن سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی- سوپای نیشتیمانی سووریادا بەڕیوەدەبرێن.

لە ڕۆژئاوای کوردستان لە چوارچێوەی نەتەوەیی دیموکراتیکدا کە لە لاین ڕێبەر ئاپۆوە پێشخراوە، بە هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشی گێڕی لە لایەن کۆمەڵگەوە بەرپەرچی ئەم هێرشانە دەدرێتەوە. بە تایبەت لە بەرخۆدانی دەروبەری بەنداوی تشرین، قەرەقۆزاق و منبج ئەم میتۆدە شەڕکردنە پێشکەوت. دەوڵەتی تورکیش بۆئەوەی پەرە پە پلانی داگیرکاری بدات، ژێرخانە گرنگ و کاریگەرەکانی وەک بەنداوی تشرین دەکات بە ئامانج و هەوڵدەدات گەل ناچار بە ملکەچ بوونی خواستەکانی بکات. لە دژی ئەم ویستەی دەوڵەتی تورک گەلی کورد بە چالاکی ئێشکگری و بەرخۆدانی جەماوەرییەوە ئامانجی داگیرکاری پوچەڵ کردووەتەوە.

لەم وتارەدا کۆنسێپتی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا، هێرشەکانی بە ڕێگەی بەناو سوپای نیشتیمانی سووریا کە بەڕێوەی دەبات و ستراتیژی بەخۆدانی گەلی کورد لە دژی ئەم هێرشانە لە ڕوانگەی چوار پارچەی کوردستانەوە هەڵدەسەنگێندرێن.

ستراتیژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتانی سوپای نیشتیمانی سووریا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بری ئەوەی ڕاستەخۆ لە دژی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دەستپێبکات، لەسەر شەڕی وڵاتێک پلانی داگیرکاری بەڕێوەدەبات. لەم چوارچێوەیەدا سوپای نیشتیمانی سووریا (SNA) لە سووریادا لە هەرێمە داگیرکراوەکاندا درووستکرا، کە لە ڕاستییدا کۆکراوەی چەتە سەلەفییەکانی وەک داعش و ئەل قاعیدەیە و میلیشایی سەر بە تورکیان.

کاری بنەڕەتی SNAی ئەمەیە:

بەڕێوەبردنی شەڕی وڵاتێک لەسەر ناوی دەوڵەتی تورک؛ تورکیا لەبڕی ئەوەی ڕاستەخۆ سووپای خۆی بنێرێتە گۆڕەپانی سووریا، چەتەکانی SNA بەکاردەهێنێت ئامانجە داگیرکارییەکانی پێ بەڕێوەدەبات.

ناچارکردنی گەلی کورد بە کۆچبەری و گۆڕانی دیمۆگرافی؛ چەتەکان لە دژی هاوڵاتییانی کورد فشار، تاڵانی، کۆمەڵکوژی و سیاسەتەکانی سەپاندن بەڕێوەدەبەن.

ئامانجی دەوڵەتی تورک و زیندووکردنەوەی داعش

زیندووکردنەوەی داعش: سوپای نیشتیمانی سووریا چەندین ئەندامی پێشوی داعشییان بەشدار و تێکەڵی خۆییان کردووە و بەم هۆکارەش تورکیا ئامانجی سەرلەنوێ زیندوکردنەوەی داعشی هەیە.

گورزدان لە ژێرخان

گورز وەشاندن لە ژێرخانی ڕۆژئاوا: شوێنێکی ستراتیژی وەک بەنداوی تشرین، نەک بە تەنها ئامانجی سەربازییە، هاوکات سەرچاوەی ژیانی گەلە. تورکیا لە ڕێگەی SNAیەوە هەوڵدەدات ئەو گۆڕەپانە ژیانییە وێران بکات.

دەوڵەتی تورک بەم سیاسەتانەی دەیەوێت سیستەمی دیموکراتیک، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ئازادی ژن لە ڕۆژئاوا لەناوبەرێت کە لە لایەن گەلی کوردەوە ئافرێندراوە. بەڵام گەلی کورد بە شەڕی گەلی شۆرشگێڕی وەڵامی ئەم کۆنسێپتە داگیرکارییەی دەداتەوە.

قۆناغێکی نوێی وڵاتپارێزی؛ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی

بە گوێرەی ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆ، وڵاتپارێزی تەنها بابەتێکی حەزخوازی نییە؛ هاوکات زانابوونی پاراستنی گەل و دامەزراندنی سیستەمی خۆیانە. ئەوەی لە ڕۆژئاوا بەشەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەڕێوەدەبرێت بە تەواوەتی ئەم ڕەهەندەیە.

کۆنسێپتی بەرخۆدانی سەردەمی نوێ، لەسەر ئەم پایانە دادەمەزرێن:

پاراستنی سەربازی: بە پێشەنگایەتی یەپەژە، یەپەگە و قەسەدە هێڵێکی بەرخۆدان دادەهێنرێت کە گەلیشی تێدا بەشدارە.

بەرخۆدانی سڤیل: لە ئێشکگری بەنداوی تشریندا ئەو چالاکییانەی کە بزووتنەوەکانی ژن و گەنجان لە دژی داگیرکاری ئەنجامی دەدات، بووەتە هۆکاری ئەوەی گەل ئیرادەی خۆی نیشان بدات.

ئایدیای نەتەوەی دیموکراتیک: ڕۆژئاوا پرۆژەی پێکەوەژیانی گەلانی کورد، سووریانی و گەلانی دیکەیە. بۆیە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی هاوکات وەردەرچەرخێتەسەر شەڕێکی ئازادی کە گەلانی تێدا هاوبەشە.

پەیوەست بە 'هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' و ئازادی: تا ڕێبەر ئاپۆ بە جەستەیی ئازاد نەبێت گەلی کورد تامی ئازادی خۆی ناکات. ئەم هۆشیاربوونە سەرچاوەیەکی گرنگ و پاڵنەری تێکۆشانە.

ڕۆژئاوا بەرفراوانبوونی بەرخۆدان و پوچەڵبوونەوەی ئامانجی داگیرکاری

ستراتیژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە دژی ڕۆژئاوا، بەتەنها هێرشی سەربازی نییە، پلانێکی بەرفراوانی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە. بەڵام بە ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، گەل هەموو ئامانجەکانی ئەم کۆنسێپتە داگیرکارییە پوچەڵ دەکاتەوە و شۆڕش دەپارێزێت.

گەل کە لە بەندوای تشریندا لە ئێشکگری بەرخۆداندان، لە ژنانەوە تا گەنج لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان لە بەرخۆداندان، گەلی کورد لەوە تێگەشتووە ئەم شەڕە تەنها شەڕی یەک بەرە نییە بەڵکو هێرشە لەسەر سەرچاوەیەکی ژیان-بەنداوی تشرین. وڵاتپارێزی بەتەنها پاراستنی خاک نییە؛ بەڵکو زیندوڕاگرتنی شۆڕش و بونیادنانی داهاتووەی گەلانە.

لە ژێر ڕوناکی ڕانگە و ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆدا، تێکۆشانی ڕۆژئاوا بووە بەشێک لە تێکۆشانی گەلانی بندەست. ئەم بەرخۆدانە بە ئیرادەیەکی مەزنەوە هەموو پلانڕێژییە داگیرکارییەکان پوچەڵ دەکاتەوە.