ڕۆژئاوا مۆدێلێکی گەلی کوردە کە لە خاکی هەزارن ساڵەی خۆییدا لە لێگەڕینی یەکسانی، ئازادی و ئاشتی نیشاندا. ئەم مۆدێلە نەک بەتەنها بۆ کوردان بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە هیوای دیموکراسی و ژیانێکی هاوبەش نیشان دەدات. ئەم حەقیقەتە لە ڕۆژئاوادا بووە بە ئامانجی مەکینەی پڕوپاگەندەی دەوڵەتی تورک. دەوڵەتی تورک وەک بەردەوامی پەرچەکردارە مێژوویەکانی دووژمنایەتیکردنی لە کوردان وەرچەرخاندووە بۆ سیاسەتێک لە دژی حەقیقەتی ڕۆژئاوا و بە کەڵک وەرگرتن لە دەستەواژەی 'پرسی مانەوە' پڕوپاگەندەیەکی پیس و ڕەشی دەستپێکردووە.
میکانیزمی پڕوپاگەندەی دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی بتوانێت تێکۆشانی پاراستنی هەبوون و ناسنامەی کوردان بسڕێتەوە، پشتگوێ بخات و بیکاتە دووژمن هەموو جۆرە میتۆدێک تاقی دەکاتەوە. ڕاستییەکان ئاوەژۆ دەکرێتەوە، ڕەوایەتی دەدرێت بە هەموو جۆرە بە تاوانبارکردنێکی تێکۆشانی ئازادی گەلێک. پشتیوانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردان لە ڕێگەی میدیا، سیاسەت و دیبلۆماسی نێونەتەوەیی وەک هەڕەشەیەک نیشان دەدرێن و بە دەستەواژەی 'تیرۆر' پڕوپاگەندەیەکی قورسی سڕینەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم دۆخە نیشانەی دۆخی ئێستایی دووژمنایەتی مێژووییە. خواستێتی بەهاکانی کولتووری و ناسنامەی گەلێک لەسەر ئەم بناغەیە بە پڕوپاگەندەی قێزەون لە سەرئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەی ناشرین بکات، ئەمە دەرخەری ئەوەیە دووژمنایەتی مێژووی بەرانبەر بە کورد چەندە قوڵ و ڕێکخراوە.
دەوڵەتی تورک لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، هەمیشە هەموو ئەو ئامرازانەی کە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگا هەیە بۆ پشتگوێخستنی کورد و پێشێلکردنی مافەکانی بەکارهێناوە. لە ساڵی ١٩٢٥ەوە سیاسەتی ڕەشکردن بە شێوەیەکی سیستماتیک بەڕێوەدەچێت، لە میدیاوە تا ئەدەب، لە دەستەواژەی ئایینیەوە تا دەستکاریکردنی پەیوەندییە کولتوورییەکان.
پرۆسەی پڕوپاگەندە بە کۆمەڵکوژییەکانەوە دەستی پێکرد
دەوڵەتی تورک لە ساڵانی سەرەتای خۆیەوە میدیایەکی جەماوەریی دروست کرد کە کوردەکانی وەک گەلێکی 'دواکەوتوو' و 'دەرەوەی شارستانیەت' پیشان دەدا. بەرهەمە ئەدەبییەکان و ڕۆژنامەنووسان و گۆڤارنووسانی ئەو سەردەمە وزەی خۆیان بە تەواوی بۆ ڕەشکردنی کورد بەکارهێنا. لەم ماوەیەدا هەرگیز دوو سیاسەتی بنچینەیی دەوڵەت نەگۆڕاون: یەکەمیان ڕەشکردنی کوردە بە هەموو شێوەیەک، دووەمیان پارچەکردنی کوردە لە ناوەوە، درووستکردنی دوژمنایەتی نێوخۆیی و لەناوبردن.
لە ساڵی ١٩٢٥ کە تێکۆشان بۆ مافەکانی کورد گۆڕا بۆ شەڕ، دەوڵەت دەرئەنجامی ئەو سیاسەتەی خۆی وەرگرت. پڕۆسەی لەناوبردنی کوردانی لە ماشینی پڕوپاگەندەوە دەستی پێکردبوو. ناکۆکی خستبووە ناو کوردان، لە ڕۆژنامە و میدیاکانی تردا ڕایگەیاند کە کورد زۆر نییە و تەنانەت بوونی نییە. ئەگەر بەڕاستی کورد زۆر نییە، بۆچی دەوڵەت وزە و ئابووری و پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی لەسەر ئەم پرسە بنیاتنا؟ لە هەلومەرجێکدا کە خەڵک هەژار بوون، بۆ دەوڵەت بۆ سەلماندنی نەبوونی گەلێک، سەرچاوە ئابوورییەکانی بە تەواوی خەرج کرد؟
بەرخۆدانی حەقیقەت لە دژی پڕوپاگەندە
لەدوای ساڵی ١٩٢٥ وتنی 'من کوردم' لە زۆرێک لە هەرێمەکانی کوردستاندا قەدەغە کرا و قۆناغێکی چەوساندنەوە دەستی پێکرد. جیاواز لە سەردەمی عوسمانییەکان، دەوڵەت دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە ئامادەیی سەربازی خۆی لە کوردستان فراوانتر بکات. ئەم هەڕەشە سەربازییە بە تێپەڕبوونی کات گۆڕا بۆ کۆمەڵکوژی بەکۆمەڵ. دەوڵەت هەموو سەرچاوەکانی کۆکردەوە بۆ لەناوبردن یانیش بۆ گۆڕینی بە گەلێکی بێ پاراستن. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە لە لایەک دەوڵەت بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە کورد تورکە، لە لایەکی دیکەوە سەفەربەریکردن قسەکردن بە زمانی کوردی هەموو ڕۆژێک لە ڕۆژنامەکاندا ڕاگەیەندرا. ئەو گەلەی کە بە زۆری چەک تورکبوونیان لەسەر دەسەپێندرا تورکییان نەدەزانی. ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمە پێشبڕکێی زمانی کوردییان ئەنجام دەدا کە خەڵاتیان دەدا بەو کەسانەی فێری زمانی تورکی بوون. هەر ئەو ڕۆژنامانە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کورد نییە و شوناسی کۆمەڵایەتییان نییە و پڕوپاگەندەی ڕەشکردنەوەیان بڵاودەکردەوە. چونکە ناسنامەی تورکبوون لەسەر نەبوونی کورد دروستکرابوو، وە دەبووایە لەو بوارەدا جێبەجێ بکرێت. لەناوبردنی ئەو کوردانەی لە دژی گۆڕاندن وەستانەوە ستراتیژێکی بنەڕەتی بوو.
لە ماوەی ساڵانی ١٩٢٥ تا ١٩٣٠ و ١٩٣٨ بەهۆی حوکمی سەربازییەوە، وشەی ئایینی لە کوردستان زۆر بەکارهێنرا لەلایەن ماشینی پڕوپاگەندەییەوە. مزگەوت و پراکتیکە ئاینیەکان بە پێی ئەم سیاسەتە بەڕێوە دەچوون. ڕۆڵی پێشەواو کەسێتییە تورکییە ئاینییەکان دیاری کرا و گەلی کورد ناچار بە قبوڵکردنی دەکرا. کۆمەڵکوژی، کۆچی زۆرەملێ، لەسێدارەدان، سووتاندن و چۆڵکردنی شوێن و هەرێمەکان نیشان نەدەدران و ئەمەش وەک بەشێک لە ڕەشکردنەوە و سڕینەوەی کورد پێشکەشی کۆمەڵگە کرا. بە واتایەکی تر ڕۆژنامە و ڕۆشنبیران و توخمە پڕوپاگەندەییەکان وەک ئامرازی ئایدیۆلۆژی دەوڵەت کاریان دەکرد و گەلی کوردیان کردە ئامانج و جیاوازییان لە کۆمەڵگەدا دروست دەکرد.
کوشتنی کوردان لە ڕێگەی پڕوپاگەندەی ئایینیەوە
ئایین یەکێک بوو لە ئامرازە سەرەکییەکانی ئەم پرۆسەی پڕوپاگەندەیە. ئەو پڕوپاگەندەیەی کە بە وشەی ئایینی لەسەر کوردانی سوننە دروستکرابوو، کوردی لە ڕووی ئاینییەوە جیاکردبووەوە و ئەم دۆخە بۆ ڕەواکردنی کۆمەڵکوژی کوردە عەلەوییەکان بە شێوەیەکی بێ بەزەیانە بەکارهێنرابوو. بەڵام لەم ئاستەدا دەبوایە بەرخۆدانی ئاگری کە دووەمین بەرخۆدانی هەرە گەورەی کوردانە سەرکەوت بکرابایە.
لەم کاتەدا ماشینی پڕوپاگەندە هەموو سنوورە ئەخلاقیەکانی پێشێل دەکرد و جێبەجێ دەکرا. ڕۆمان، گۆڤار، ڕۆژنامە، بەرهەمی ئەدەبی ئەو سەردەمە گۆڕا بۆ ئامرازی پڕوپاگەندە. لەبری ئەوە کەسایەتییە پڕوپاگەندەیەکان لەو کاتەدا لە تەلەفزیۆنەکاندا دەبینران، ئەمانە ئامرازی ڕاگەیاندن بوون لەو کاتەدا. هەموویان کاریان بۆ سەرکەوتکردنی تێکۆشانی هەبوونی گەلی کورد دەکرد.
سەرەتا حەقیقەتەکان سەرکوت دەکران
بۆچی دەوڵەتێک بە بەردەوامی هەوڵدەدات نکۆڵی لە بوونی گەلێک بکات؟ وەڵامەکە سادە بوو: ستراتیژەکە ئەوە بوو کە پاساو بۆ لەناوبردنی گەلێک بهێنێتەوە. ئەوەی کردبوویان بە قوربانی ئەم پڕوپاگەندەیە حەقیقەت بوو. پرۆسەی سەرهەڵدانی ئاگری نموونەیەکی گرنگی شێوازی پڕوپاگەندەیە. لەو کاتەدا پەیامنێری ڕۆژنامەی جومهوریەت، مەحموود عەساد کاراکوت ڕۆمانی 'کچەکە لەسەر چیا دەمێنێتەوە' بەرهەمێک بوو بۆ بچووککردنەوەی کورد.
بەم ئامرازە پڕوپاگەندەییانە وا پیشان بە کۆمەڵگە دەدرا کە کورد زۆر نییە. بەم شێوەیە مەبەست لێی سڕینەوەی بوونی کولتووری و مافە مێژووییەکانی کورد بوو.
ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوادا دەگوزەرێت بە هەمان شێوەی ئامرازی پڕوپاگەندە نیشان دەدرێت. ئەو کۆمەڵکوژی و بەربەرییەتە نیشان دەدات کە سەد ساڵە بە کورد کراوە. میکانیزمی پڕوپاگەندەیی دەوڵەت کە حەقیقەتی مێژوویی دەشێوێنێت، دوای ١٠٠ ساڵ جارێکی دیکە دژی کورد لە ڕۆژئاوا لە پراکتیکدایە.
ڕۆژئاوا و ئەمڕۆ: بەردەوامبوونی پڕوپاگەندە
ڕۆژئاوا لاپەڕەیەکی نوێی لە داستانی بەرخۆدانی گەلی کورد زیاد کردوو. ماشینی پڕوپاگەندەی دەوڵەتی تورک هەوڵی ڕەشکردنی ئەم حەقیقەتە دەدات. تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی گەلی کورد لە هەرێمەکەدا بووەتە ڕووناکی هیوا نەک هەر بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
بەڵام دەوڵەتی تورک هەڵمەتێکی پڕوپاگەندەیی گەورە بۆ لەناوبردنی تەڤگەری گەلی شۆڕشگێڕ لە ڕۆژئاوا لەگەڵ هێرشە سەربازییەکاندا بەڕێوە دەبات. بە پاڵپشتی گروپە ڕادیکاڵەکان ئەم ستراتیژە شەڕە دژ بە کورد وەک نیشانەی کۆمەڵکوژییە مێژووییەکانی سەردەمی ئێستا بەڕێوەدەبات. میدیای تورک بۆ ڕەوایەتییدان بە ستەمە و کوردان بسڕێتەوە، لە پراکتیک و دەستکاریکردنی بەردەوامدایە.
بەڵام هەڵبەتە له ڕۆژئاوا به تایبەت بە پێشەنگایەتی ژنانی لە دژی بەربەریترین ڕێکخراو نیشان دەدرێت و مۆدێلێکی لەو شێوەیە بونیادنراوە کە نیشاندەری ئەوەیە دەتوانرێت ئاشتی، پێکەوەژیان، فرە کولتووری، یەکسانی کۆمەڵایەتی پێکبهێندرێت. ئەم حەقیقەتە وێڕای فشارەکان لە نێو ڕای جیهانییدا بووە بە جێگەی شکۆ و هیوایەکی بۆ ئایندە ئافراند.
لەمڕۆدا کوردان زۆر زیاتر لە پڕوپاگەنی دەوڵەتی تورک خۆی دەپارێزێت. ئەم مێژوویەی لە ڕۆژئاوادا دەنوسرێتەوە وەک سەرکەوتنی شکۆی هاوبەشی مرۆڤایەتی و ئیرادەی گەلی کورد زیندوو دەبێت.