بە هۆی هێرشەکان بو سەر ڕەفح نزیكەی ملیۆنێک كەس ئاوارەبوون

بە پێی ڕاگەیاندنەکانی ڕێكخراوی هاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكان لە فەڵەستین، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفح، نزیكەی یەك ملیۆن كەس ئاوارە بوون.

ڕێكخراوی هاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكان لە فەڵەستین ( UNRWA) لە بارەی ئاوارەبوونی سەدان هەزار هاوڵاتیی دیكە لە شاری ڕەفح ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفح، نزیكەی یەك ملیۆن كەس ئاوارە بوون و لە ئێستادا هیچ شوێنێکی نیشتەجێ بوونیان نییە.

هەروەها ناوەندەکە لەبارەى خراپی دۆخی هاوڵاتییانی ئاوارەی ڕەفح-ـەوە هۆشداریی بڵاو کردەوە.

جێی ئاماژەیە سەرەتای ئەم هەفتەیە حزبوڵای لوبنان و حەماس دوای چوار مانگ بە دەیان مووشەك چەند ناوچەیەکی نزیك تەلئەبیب، بوردوومان کرد، لە بەرامبەردا ئیسرائیل چەند خێمە و كەمپێكی ئاوارەكانی لە شاری ڕەفح کردە ئامانج و بە هۆیەوە دەیان دەس بوونە قوربانی