دەنگۆی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ سوریا رەتدەکرێتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، هیچ گرێبەستێکی نەوتیمان لەگەڵ سووریادا نییە بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو.

وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە گرێبەستیان لەگەڵ سووریادا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هیچ گرێبەستێکی نەوتیمان لەگەڵ سووریادا نییە بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویان کردووەتەوە کە عێراق دەست دەکات بە هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ سووریا، بەڵام هیچ گرێبەستێکمان لەگەڵ سوورریادا نییە لەوبارەوە.

هەروەها کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند: هیچ گریبەستێکمان لەگەڵ سووریادا نییە بۆ هەناردەکردنی نەوت و ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.