هێزی رزگاری عەفرین شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) ڕایگەیاند لە ٩ی ئابی ٢٠٢٤دا شەڕڤانیان بە ناوی سۆرۆ بەرخۆدان شەهید بووە.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو شەهید بوونی شەڕڤانیان بە ناوی محمەد حەسەن (سۆرۆ بەرخۆدان) ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات شەهید سۆرۆ حەسەن لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا تا دواساتی ژیانی لە تێکۆشاندا دەبێت و بەشداری کاروانی نەمران دەبێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " هاوڕێمان سۆرۆ بەرخۆدان لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمی عەفریندا لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا لە تێکۆشانداندا بوو، تا کۆتا ساتی ژیانی لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی سەرشانیدا بەشداری کاروانی نەمران بوو."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: " هاوڕێمان سۆرۆ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی خاوەن چاندی کوردەواری لە شاری عەفرین لە دایکبووە، دوابەدوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر عەفرین، دەڕواتە ناو ڕێزەکانی تێکۆشانەوە و خەبات دەست پێدەکات. لە پێناو بە جێگەیاندنی خواست و ئامانجەکانیدا بەشدرای ناو ڕیزەکانمان دەبێت و تا کۆتا ساتی ژیانی لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا بووە نمونەیەک بۆ هەموو هاوڕێیانی."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەداهەرەئە ناسنامەی شەهید دیاری دەکات و  سەرساغی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهید دەردەبرێ و دەڵێت: "لە کەسێتی بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێ سۆرۆ بەرخۆداندا، سەرساغی خۆمان بۆ تەواوی گەلی وڵاتپارێزمان دەربڕین. جارێکی دیکە بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە ئەو ئەرکەی کە هاوڕێمان ڕادەستی کردووین بە جێ بگەیەنین. لە کەسێتی ئەودا بە ڕێزەوە شەهیدانی شۆڕشمان یاد بکەینەوە.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە؛

ناسناو: سۆرۆ بەرخۆدان

ناو و پاشناو: محمەد حەسەن

ناوی دایک و باوک: عایشە- حەسەن

شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/ ٩ی ئابی ٢٠٢٤."