یەکێک لە نوێنەرانی کۆنگرە تێکۆشین جودی سەبارەت بە کۆنگرەی نائاسایی ١٢ی پەکەکە هەڵسەنگاندنی کرد و ڕایگەیاند؛ پەکەکە ٥٢ساڵە بەشێوەیەکی بێ وێنە تێکۆشانی کرد و لە مێژووی کوردستاندا ڕۆڵێکی گرنگی بەئەنجام گەیاند."
تێکۆشین جۆدی بە ئاماژەدا بەوەی کە پەکەکە کۆتایی بە نکۆڵی کردنی کورد و وکوردستان هێنا، وتی: "پێش هەموو شتێک سڵاو و ڕێز و حورمەتی خۆم ئاراستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم و کۆنگرەی ١٢ـەهەمینی پەکەکەی لێ پیرۆز دەکەم. هەروەها بەو بۆنەوە لە کەسایەتی هەڤاڵ فوئاد، هەڤاڵ ڕەزا و سری سوریا ئۆندەر پێشەنگی پرۆسەی ئاشتی و دێموکراسی یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش بەرز ڕادەگرم بەژنی خۆم لە بەردەمیان دادەنوێنم و سڵاو و ڕێزم ئاراستەی هەموو وڵاتپارێزان و ئازادیخوازان دەکەم. پەکەکە لە تاریکیدا بوو بە ڕووناکی و کەوتە ناو دڵی هەمووانەوە، ماوەی ٥٢ساڵ بە شێوەیەکی بێ وێنە ژیا. لەو ماوەیەدا شەڕێکی زۆر سەخت ڕوویدا. شەهیدێکی زۆر گیانیان لەدەستدا.هەروەها بەدیلێکی زۆر قورس درا لە هەموو ڕوویکەوە.
کۆمەڵگا مانایەکی جیاوازی لە خۆ گرتبوو و ئەم تێکۆشانە لەسەر ڕێگای حەقیقەت بەڕێوەچوو. پێشەنگی ژیانی ئازاد و لێگەڕانی ئەمەیە، پێشەنگی ئەم حەقیقەتە خودی ڕێبەر ئاپۆیە. رێبەرتی بۆ ماوەی ٥٢ ساڵ تێکۆشانێکی بێهاوتای کردووە لە پێناو گۆڕین و گۆرانکاری کەسایەتی، هۆشیاری و بنیاتنانی ویژدان لە کۆمەڵگادا. بۆ ئەوەی خاوەنداری لە بەهاکان بکرێت و بنیاتنانی ژیانێکی نوێ بۆ گەل و ئازادبوونی لە ژێر دەستی فاشیزم. ئەم تێکۆشانە ئەمڕۆش بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. ئێمە وەک جەنگاوەرانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ئامانجە بەسەرکەوتن بگەیەنین و ئازادی هەمەلایەنە بخوڵقێنین، هەم سروشت و هەم کۆمەڵگایەکی ئازاد بنیات بنین، پێویستە هەموو چین و توێژەکان و نەتەوەکان تێدا بەشداری بکەن.
دەتوانین بڵێین یەک لە جیاوازییە گەورەکانی نێوان پەکەکە و هەموو شۆڕشەکانی تر ئەمەیە. ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ئازادی بۆ ژنان کە ٥هەزار ساڵ بوو لەلایەن سیستەمی پیاوسالارییەوە دەچەوسێنرانەوە کردەوە. لەم شۆڕشەدا بەهەزاران ژن بەشداریان کرد، بەهەزاران ژن تێکۆشانیان کرد و لە پێناو ئازادیدا جەستەی خۆیان و ڕۆڵەکانیان بەخشی. بەمشێوەیە پەکەکە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە ڕووی گۆڕینی هۆشیارییەوە لە هەموو بوارێکەوە.
بۆیە پەکەکە ڕۆحێکە قەد کۆتایی نایەت. شێوازێکی ژیانە. پەکەکە کەلتوورێکە، هونەرێکە و بەبێ وێناکردن، مرۆڤ ناتوانێت وەسفێکی دیکە بۆ پەکەکە بکات. پەکەکە کۆتایی بە نکۆڵی کورد هێنا. هاوکات دژی داگیرکاری و بندەستی ژنیش وەستایەوە. ڕێبەر ئاپۆ بە خوڵقکارییەکانی هۆشیاری، ویژدان و گەڕانێکی نوێی لە هەموو گەلانی ئازادیخواز و دیموکراتیکدا بنیاتنا. هەموو ژنان، ڕۆشنبیران، نووسەران و هونەرمەندان خۆیان بە قەرزداری میراتی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ دەزانن. بۆیە پێویستە زۆر بەباشی لەم بەهایانە تێبگەین و تێکۆشانمان لەسەر ئەو بنەمایە قووڵتر بکەینەوە و وەک ژنی کورد دەبێت ئەرکی پێشەنگایەتی هەموو ژنانی جیهان لە ئەستۆ بگرین. هەروەها وەک ژن دەبێ لە پێناو جەستە، ڕۆح، دەنگ و ڕەنگی خۆمان دژ بە سیستەمی سەرمایەداری کە ژن وەک کاڵا بەکاردەهێنێت تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە. رێبەرتی بە دامەزراندنی پەکەکە کەلتووری ژنی زیندوو کردەوە. بۆیە ئەو ڕێپێوان و ڕاپەڕینانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویاندا، بوو مڵکی هەموو ژنانی جیهان و هەمووان لەبەرامبەریدا بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆ گرت. هەروەها ئایدۆلۆژی ئازادی ژن لەسەر بنەمای دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بنیات نرا. هەروەک چۆن عایشە شان و مریەم خان ڕووبەڕووی زەحمەتیەکی گەورە بوونەتەوە و دەیانویست بە زمانی کوردی درێژە بە نەریتی کۆمەڵگای کوردی بدەن، ڕێبەرتیش خاوەنداری لێکرد. سەرەتا بە مزگینەکانەوە دەستی پێکرد، بە دەلیلەکان و بەرچەمەکانەوە، گەیشتە لوتکە لە نێوە پەکەکەدا.
بۆیە لەمەو بەدوا دەبێت ئەو ڕووناکییەی کە رێبەرتی خوڵقاندوویەتی لە هەموو جیهان بڵاو بکەینەوە و وەک نەریتێک دەبێت بتوانین کۆمەڵگایەکی ئاشتی و دیموکراتیک بنیات بنێین و لە هەمان کاتدا سروشت، جەستە، تێکۆشان و کۆمەڵگاکەمان لە هەموو گڵاو بوونێک ڕزگار بکەین."