ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی لە بەغدا پێشوازی لە عەلی ڕەزا کونای نوێنەری وەزارەتی دەوەرەی دەوڵەتی تورک و ئانێل بۆرا، باڵیۆزی ئەنقەرە لە بەغدا کرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا، خەزعەلی ڕایگەیاند، پێویسته تهواوی هێزه سهربازییهكانی توركیا له عێراق و هەرێمی کوردستان بكشێنهوه و ههموو ناوچهكان له ژێر كۆنترۆڵی هێزهكانی عێراقدا بن.
هەروەها ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و دەوڵەتی تورکی ڕەتکردەوە و جەختیکردووەتەوە، ئەو ڕێککەوتنە نەیتوانیوە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی ھەردوو وڵات چارەسەربکات، بۆیە پێویستە نەخشە ڕێگەیەکی گشتگیر ئامادە بکرێت بۆ کشانەوەی سوپای تورکیا لە ھەرێم.
ئەمە لە کاتێکدایە، ١٥ـی ئابی ٢٠٢٤ لە نێوان عێراق و دەوڵەتی تورک، ڕێککەوتنێکی ١٠ خاڵی بە ناو ئەمنیی واژۆ کرا، ئەوەی جێی باسە لەم ڕێککەوتنەدا داگیرکاریی و لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک، بە فەرمیی و یاسایی دەکرێت، ئەمەش کاردانەوەی لەلای بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق هێناوە.