رێککەوتنامەی ئەمنیی نێوان دەوڵەتی تورک-پەدەکە-عێراق تادێت کاردانەوەی بەدوادادێت و لەو چوارچێوەدا حسێن موئنس، سەرۆکی بزوتنەوەی حقوق، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عەهد بە توندی ناڕەزایەتی و دژایەتی خۆی بۆ ئەو رێککەوتنە دەربری.
موئنس جەختی کردەوەتەوە، ڕێککەوتننامەی عێراقی-تورکی نوێنەرایەتی یاسایی کردنی داگیرکاریی تورکیا دەکات لە عێراق، پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی دەوڵەتە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دۆسییەی بزربوونی بە زۆرەملێ لە عێراق هیچ جۆرە زیادەڕەوییەکی سیاسیی هەڵناگرێت و دەبێت بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
شایانی باسە لێدوانی سەرۆکی بزووتنەوەی حقوق لە کاتێکدا دێت کە مشتومڕ لەسەر ڕێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان عێراق و دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەڵکشاندایە، بەشێک لە هێزە سیاسییە جیاوازەکان بە دەستبەرداربوون لە سەروەریی و سەربەخۆیی عێراقی دەزانن.