کۆمسێۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پلانێکی دەوڵەتی تورکی لە کەرکوک هەڵەوەشاندەوە
دەوڵەتی تورک هەوڵی گەڕاندەنەوەی بەعسیەکان دەدات بۆ کایەی سیاسی عێراق، بەڵام کۆمسێۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو ریسەی ئەنقەرەی کردەوە خوری.
دەوڵەتی تورک هەوڵی گەڕاندەنەوەی بەعسیەکان دەدات بۆ کایەی سیاسی عێراق، بەڵام کۆمسێۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو ریسەی ئەنقەرەی کردەوە خوری.
لە چوارچێوەی یەکخستنی بەرەی سونە، بەعسیەکان و پەدەکە دەوڵەتی تورک کە هەوڵ دەدات بەرەیەک دروست بکات لە عێراق لەو چورچێوەیەش چەندین کەسایەتی بەعسی و نزیک لە سیاسەتی ئەنقەرەی ڕێکخستوە بۆ ئەوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن.
لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیە دەوڵەتی تورک لە کەرکوک پشتگیری ئۆرهان عەبدولرەحمانی دەکرد وەک سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی، بەڵام کۆمسێۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردەنەکانی عێراق لە هەنگاوێکی کەم بینراو بڕیاریدا ژماریک لەو کەسانەی دەوڵەتی تورک پشتگیریان دەکات، بە تۆمەتی پەێوەندی لەگەڵ بەعس دووربخاتەوە.
یەکێک لەو کەسانەی کە لە لیستی کاندیەکان دوورخراوتەوە بە تۆمەتی پەێوەندی لەگەڵ بەعس، ئورهان عەبدولرەحمان سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی بوو کە ئەندامێکی پێشوی حزب بەعس و ئەندامی ئێستای میتی تورکە.
ئەو هەنگاوەی کۆمسێۆن لە کاتێکدایە لە هەفتەی ڕابردوو تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک لە چوارچێوەی ڕێکخستنی پلانەکانی لە عێراق هەر یەک لە مەحمەد حەلبووسی، خەمیس خەنجەر، بەرەی تورکومانی، پەدەکە ، کۆمەلی دادگەری و یەکگرتوی ئیسلامی بانگیشت کردبوو بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ کردبوون.