کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان: ئیسرائیل و گروپە فەلەستینیەکان تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە

کۆمیسیۆنی لێپرسینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بە ئامانجی 'سڕینەوە' تاوانی لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە، هاوکات گروپە فەلەستینیەکانیشی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبارکرد.

بەگوێرەی راپۆرتی کۆمسیۆنەکە کە لە ئایاری ٢٠٢١ لەلایەن دەستەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پێکهێنراوە، ئیسرائیل تاوانی لە دژی مرۆڤایەتی وەک "پاکتاو، کوشتن، ستەمی رەگەزی، گواستنەوەی زۆرەملێ، ئەشکەنجە و کردەوەی نامرۆڤانەی ئەنجامداوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو کە تاوانەکان زیاتر بەرامبەر بە پیاوان و منداڵانی فەلستینی ئەنجامدراون.

باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە جنێڤ کۆمسیۆنەکەی بە جیاکاری سیستماتیک بەرامبەر بە وڵاتەکەی تۆمەتبارکردووە.

پشکنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان رایانگەیاند، کە کاربەدەستانی ئیسرائیلی و باسکی سەربازی حەماس و شەش گروپی چەکداری دیکەی فەلەستینیش بەرپرسن لە تاوانەکانی شەڕ.

کۆمسیۆنەکە گروپە فەلەستینیەکانی بە ئەنجامدانی تاوانەکانی وەک هێرش، کوشتن و ئەشکەنجە بەرامبەر مەدەنیەکان تۆمەتبار کردووە.

هـ . ب