لە بۆردومانی ئیسرائیلدا کوردێک ژیانی لەدەستدا
لە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان خدر ئەحمەد کە وەک ئەبو حیسام ناسراوە، ژیانی لەدەستدا. تائێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
لە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان خدر ئەحمەد کە وەک ئەبو حیسام ناسراوە، ژیانی لەدەستدا. تائێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامە. بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا کوردێک بە ناوی خدر ئەحمەد کە وەک ئەبو حیسامیش ناسراوە ژیانی لەدەستداوە.
خدر ئەحمەد خەڵکی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ بوو لە لوبنان دەژیا و بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.