لە دێرەزور ٢ چەتەی داعش کوژران
لە دێرەزور کە داعش لەماوەکانی رابردوودا جموجۆڵەکانی زیادی کردووە، دوو چەتەی ئەو رێکخراوە کوژران.
لە دێرەزور کە داعش لەماوەکانی رابردوودا جموجۆڵەکانی زیادی کردووە، دوو چەتەی ئەو رێکخراوە کوژران.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند کە هێزەکانی لە پارێزگای دێرەزور کۆگایەکی چەکیان بۆردومان کردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا کۆگاکە لەناوبراوە و ٢ چەتەی داعشیش کوژراون و چەکدارێکی دیکەش برینداربووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی سێنتکۆم ئەو ناوچەیەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدراوە، پێشتر لە ژێر دەستی رژێمی ئەسەد و رووسیادابوو.